٥\٨\٢٠١٢
لەسەر داتاشینی
تۆمەتی تیرۆر بۆ رۆژنامەنووسێک،
ئامنستی نامە
دەداتە حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
پاش ئەوەی کارزان کەریمی ڕۆژنامەنووس، بۆ
ماوەی نۆ مانگ زیندانیی
و شوێنبزر کرا،
ئێستا بە تۆمەتی (تیرۆر) لە
لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دۆسیەی بۆ
کراوەتەوە. کارزان تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پال کە ھەندێ نووسین
لە مالپەری کوردستان پۆست نوسراوە لەسەر
گەندە:ییەکانی فرۆکەخانەی ھەولێر، گوایە ئەو
نووسیونی. پاش ئەوەی ئەم ھەواڵە بە ئێمە
گەیشت، بە گرنگمان زانی ئەو تاوانە مەترسیدارە لە داتاشینی تۆمەتی
سیخوڕیی بۆ ڕۆژنامەنووسێک، ئاگاداری
ڕێکخراوە جیھانی و ناوەندە سیاسیەکان، لەوانە ئامنستی ئینتەرناشناڵمان
کرد بە تایبەتی دوای ئەوەی پەیوەندییمان
لەگەڵ بنەمالەکەی ئەنجام دا و راستی ئەو تۆمەتە مەترسیدارەیان پشتڕاست
کردەوە و زانیاریی
ئەوە بە ئێمە دراوە کە ٧ی ئەم مانگە (سێشەمە)
بە تۆمەتی (سیخوڕیی) دەدرێتە دادگا.
ڕۆژی پێنجشەم ٢\٠٨\٢٠١٢
لە لایەن ڕێکخراوی ئامنستی ئاگادارکراینەوە
کە دوای زانیارییەکانی ئێمە ئەوان بەدواداچوونیان
بۆ دۆسیەکە کردوە و لەگەل بنەمالەکەشی دوو
جار بە تەلەفۆن زانیارییان
لێ وەرگرتون. بۆیە ئەوانیش نامەیان ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
کردوە کە زانیاریی لەسەر ئەو تۆمەتە کە
ئاراستەی رۆژنامەنوس کارزان کەریم کراوە،
پێشکەش بکەن.
ئێمە لێرەدا رایدەەگەینین کە بە
بەردەوامیی بەدواداچوون
بۆ ئەو کەیسە و مەولود ئەفەند و کاوە گەرمیانی دەکەین و
رێگا نادەین داتاشینی تۆمەت وەک چەکێکی
سەرکوت لە لایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە
بۆ بێ دەنگ کردنی رۆژنامەنووسان
بەکاربھێنرێ.
گروپی ١٧ی شوبات لە
ستۆکھۆلم
٤\٨\٢٠١٢
|