لەسەر داوای فیدراسیۆن مانگرتنی سێزده پەنابەری کورد کۆتایی هات.
سکرتارێتی فیدراسیۆن ڕایگهیاند "ئەمرۆ بەدوای سەردانی وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە (ئاسۆ گۆران ، دەشتی جەمال) بۆ گرتووخانەی دەستبەسەری کامسفیلد هاوس لە شاری ئۆکسفۆرد 13 پەنابەری کوردی عێراقی کە ماوەی 9 ڕۆژە لە خواردن مانیان گرتووە کۆتاییان هێنا بە مانگرتنەکەیان.
ووتەبیژی فیدراسیۆن ووتی"لەم دیدارەدا لە گەڵ پەنابەرە مانگرتووەکان چاومان کەوت بە 10 پەنابەریان بەدوای قسەو باسی جدی داوامان لێکردن مانگرتنەکەیان کۆتای پێبهێنن هاوشانی فیدراسیۆن دەستبەرن بۆ شێوازی دیکەی ناڕەزایەتی تا حکومەتی بەریتانیا ناچار بکەین سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی ڕابگرێت"
هەروەها ووتە بیژی فیدراسیۆن ووتی "بارودۆخی تەندروستی پەنابەران ڕۆژ بەڕۆژ بەروخرابوون دەچوو ئەگەر چی خواستەکانی ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتیەی پەنابەران لەگەڵ پشتیوانی گەورەی فیدراسیۆن و رێکخراوە پەنابەری و ئینسان دۆستەکان بەروو روو بوو و هەواڵەکانی گەشتە تەواوی دام و دەزگاکانی راگەیاند بەڵام هاوکات گیانی ئینسانەکان بۆ ئێمە موقەدەسە و خەباتی پەنابەران خەباتێکی بەردەوامە ، هەموان براوامان وابوو شێوازی تر بگرینە پێش و بە نارەزایەتی و خەباتی شارستانیانە و یەکگرتوو بەر بەم هەڵو مەرجە نالەبارە بگرێن"
هەمان ڕۆژ پەنابەرانی مانگرتوو لە بانگەوازێکدا بۆ سەرجەم رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و دام و دەزگاکانی راگەیاندن کە وینەی لە خوارەوە هاتووە "ئەوپەری سوپاسی بێپایانی خۆیان ئاڕاستەی فیدراسیۆن و رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و راگەیاندنە کوردی ئینگلیزیەکان دەکەن کە لەم هەنگاوەدا توانیان دەنگیان بگەیەنن بەدنیای دەرەوە و بە پشتیوانیان توانیان وەڵامێکی دانشکێن بدەن بە ڕووی سیاسەتی دژی پەنابەریدا هاوکات داواکارن یارمەتی و پشتیوانیان بکەن لەپێناو:
1. ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرانی کورد لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا 2. فشار بهێنن بۆ سەر حکومەتی بەریتانیا تا سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی کورد بوچەڵبکرێتەوە.
رەوەند ئەحمەد یەکێک لە و پەنابەرە مانگرتووانە کە بڕیار بوو هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 5 ئێوارە بە کاتی لەندەن دیپۆرتی کوردستان بکرێتەوە خۆشبەختانە دیپۆرتی ڕاگیرا.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە فازل عوسمان لە گرتووخانەی کامسفیڵد هاوس بە ژمارەی:
07743697993
هەواڵی مانگرتنەکە لە بی بی سی:
http://news.bbc.co.uk/1/hi/england/oxfordshire/7556290.st
17-8-2008
______________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
|