١٩\٣\٢٠١١
له‌سه‌ر
گڵکۆی عومه‌ری خاوه‌ر، ئه‌م وتووێژه له دایکبوو.

عه‌بدوڵا محه‌مه‌د
مامه عومه‌ر سڵاوت لێبێ..
ئه‌زانم پێش من ،له‌م ڕۆژه‌دا،سه‌رۆک سه‌ردانی گڵکۆیان کردن،وا منیش
دوای ئه‌و هاتمه لات تا وه‌ک ساڵانی پێشوو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌تان بۆ
باسکه‌م که کوردستان دوای گیانله‌ده‌ستدانی ئێوه به خۆیه‌وه
بینیوێتی،وتم نه‌باده سه‌رۆک کاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووبێت بۆتانی بخاته‌ڕوو.
مامه عومه‌ر بێخه‌م بنوو،ئێستابه هه‌ڵبژاردن نه‌وه‌کانت متمانه‌ی
خۆیان دا به‌سه‌رۆک و خاوه‌نی سه‌رکرده‌یه‌کن،چۆن سه‌رکرده‌یه‌ک؟
یه‌کسانیخواز، دادپه‌روه‌ر، میهره‌بان، خۆنه‌ویست، خۆنه‌ویستییه‌که‌ی
به‌جۆرێکه دوای هه‌موومان خۆی بیر ده‌که‌وێته‌وه،له‌هه‌ر کوێیه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک
ببینێت بۆ باشتر‌و باشترکردنی ژیانی پاشماوه‌ی کیمیاباران و ئه‌نفاله‌کان
بێسێ و دوو لێی ده‌چێته پێشه‌وه‌و مرواری ده‌ستکه‌وتی تیا ئه‌چنێت.هه‌رگیز
بۆ ته‌نها ڕۆژێکیش ئه‌م سه‌رۆکه‌مان بیری له قازانجی تایبه‌تی خۆی نه‌کردۆته‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی هه‌موو 16.03 ێیه‌کی ساڵێکدا،سه‌رۆک به‌ره‌و مه‌زارگه
بێنازه‌که‌ی ئێوه دێت و له‌به‌رده‌م گڵکۆی ئێوه‌ی بێتاواندا کڕنووشی
وه‌فاده‌بات و په‌یمانی دووباره‌تان ده‌داتێ که شاسواری به‌دیهێنه‌ری
ئاواته له‌گۆڕنراوه‌کانتان بێت.
به ڕۆڵه تاقانه‌که‌ت بڵێ،شه‌هیدبوونی ئێوه وایکرد ئێستا مناڵه‌کانی
ئه‌م نیشتمانه له هه‌موو مافه‌کانیان به‌هره‌مه‌ندن،به جۆرێک له
دنیادا بێوێنه‌یه.ئێستا دابینکه‌ری ژیان و ته‌ندروستی و جل و به‌رگ ده‌وڵه‌ت
له‌ئه‌ستۆی گرتوه‌و بۆیان دابین ده‌کات.
مژده‌ی ئه‌وه‌شت بده‌مێ،پێشمه‌رگه گیانله‌سه‌رده‌سته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ت
که له ڕاپه‌ڕیندا گه‌ڕانه‌وه سوێندیان به ڕۆحی هه‌ڵکشاوی ئێوه
خوارد،که پارێزه‌ری یه‌کده‌نگیی و یه‌کڕیزیی بن و هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه
ببڕنه‌وه که ئه‌بنه له‌مپه‌ر له‌و ڕێگایه‌دا.ئێستا به چه‌پ و ڕاسته‌وه،به
ژن و پیاوه‌وه،به پیرو جوانه‌وه،یه‌کده‌نگ ،بوون به قه‌ڵغانێک به‌رانبه‌ر
به دوژمنان ،بۆ هه‌میشه‌ش شه‌ڕی خۆکوژییان له‌گۆڕناوه،که ئاواتی تۆ
بوو.
هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا،سه‌رۆک پریاسکه‌یه‌کی پڕ دیاریی پێیه‌و پێش
هه‌ر کارێک ده‌بێت بێت و سه‌ر له‌شاره برینداره‌که‌تان بدات،ئه‌وتاوانه‌ی
له‌ئێوه‌کرا هێنده‌ی سه‌رۆک نیگه‌ران کردوه،به جۆرێک ئه‌و نیگه‌رانییه
بوه به ڕقێکی ئه‌ستوور،بۆیه ساڵ له‌دوای ساڵ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئێوه
له‌کاره سه‌ره‌کیه‌کانیدا دایناوه، و به‌ده‌نگێکی نووساوه‌وه نه‌وه‌کانت
له ئامێز ئه‌گرێت،من پێت ئه‌ڵێم دیاری ئه‌مساڵی له دیاریی پاری
ناچێدیاری ئه‌و نوقڵ و شه‌کرۆکه نیه ،مافه مافی پشتگوێ خراو بۆتانی
گه‌ڕاندۆته‌وه،هه‌موو ساڵێ له‌مڕۆژه‌دا، سه‌رۆکه‌که‌ت خه‌مدایده‌گرێت،
هۆنهۆن فرمێسک له‌چاوانی دێنه خوارێ،نه پێشوازی باڵوێزی گه‌وره
وڵاتان،نه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی،نه ئیمزاکردنی
پرۆتۆکۆڵ،سه‌فه‌رکردن بۆ ده‌ره‌وی وڵات،نا هه‌موو ئه‌وانه له‌م ڕۆژه‌دا
تابۆیه ،ئاخر یادی ئه‌و تاوانلێکرنه‌ی ئێوه، دڵی ئه‌وێ خۆی له
ئاستدا ڕابگرێت، سه‌رۆکی دڵمیهره‌بانت ،له‌م ڕۆژه‌دا جگه له‌تۆ،،له
باسی تۆ، تابۆیه باس له هیچ شتێکی دی بکه‌یت،له دوای پرۆسه‌ی
ئازادکردنی عێراقیشه‌وه،نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌ت خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی
تۆیان له کۆڵناوه‌و له پێشی کاره‌کانی خۆیاندا دایان‌نابوو،بۆیه
ئێستا له ته‌واوی عێراقدا به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌وان ،ڕۆژی 16.03
کراوه به پشووی ڕه‌سمی له هه‌موو عێراقدا،هه‌ر ئه‌وه‌شنا له
قوتابخانه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراقدا تاوانی هه‌ڵه‌بجه وانه‌یه‌کی چه‌سپیوه
له پرۆگرامی خوێندنداو ده‌خوێندرێت.تا نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتوومان
ئاگاداری ئه‌وتاوانه گه‌وره‌یه بن که له مێژوودا ڕوویداوه‌و هه‌نگاوێکیش
بێت بۆ دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌وجۆره.
سه‌رۆک ،هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا به ده‌نگێکی خه‌مئامێز وتارده‌دات
و ئه‌مساڵێش وه‌ک ساڵانی پێشوو، مژده‌ی خه‌رمانێک له سه‌ندنه‌وه‌ی
مافی خوراوی ئێوه‌مان به‌گوێدا ده‌دات،سه‌رۆک و هاوکارانی بڕیارێکه‌و
داویانه، هه‌تا تۆڵه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ئێوه ،به پشتیوانیی گه‌ل،له
تاوانباران نه‌کاته‌وه،پشتوێنه‌که‌ی ناکاته‌وه،سوێندی به ڕۆحی هه‌ڵکشاوی
ئێوه خواردوه،تا نه‌وه‌کانت پڕ به گه‌روو هاوار نه‌که‌ن و نه‌ڵێن،ئۆخه‌ی
ئاواته‌کانمان هاته دی، سانا نیه،ئه‌وه نیه دڵسۆزانی ئێمه،به
تایبه‌ت (سه‌رۆکه‌کانمان) شه‌ویان خستۆته سه‌ر ڕۆژ تا ئێمه به‌و ڕۆژه
بگه‌یه‌نن.
مامه عومه‌ری خێر نه‌دیو، مژده‌یه‌کی تریشتان بده‌مێ ،له ڕاپه‌ڕێنه‌که‌ی
به‌هاری 91 دا،دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کانمان له ئاواره‌یی گه‌ڕانه‌وه
،به هه‌ناسکه بڕکێ و چنگ له‌سه‌ر شان خۆیان گه‌یانده پێشی پێشه‌وه‌ی
ڕاپه‌ڕیوان و ڕاپه‌ڕیوانیش به بینینی ئه‌مان هێنده‌یتر هێزی
هێرشبردنیان بۆ سه‌ر داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس له هه‌ڵکشاندا
بوو،خۆزیا له ژیاندا بوویتایه،ئه‌و کاته‌و ئێسته‌ش به چاوی خۆت ده‌تبینیی
که سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کانی ئه‌وساو ئێستای ئێمه چه‌نده له
ئاشتیا،کۆتری سپی و شنه‌بان و له شه‌ڕیشدا ،پڵنگن و ڕه‌شه‌بان.
ئامان و سه‌د ئامان نه‌که‌ی خه‌ته‌ره به دڵتابێت و بڵێیت،،،هه‌ست به
سێبه‌ری به‌عس ئه‌که‌م ،ڕه‌فتاری به‌عس له هه‌ندێک ناوچه‌دا حاکمه،تاکحیزبیی
و (رئیس القائد) خه‌ریکه له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا جێده‌گرێت.من پێت
ئه‌ڵێم،پێده‌چێت ،ڕۆحیانه‌تی پاکت ئه‌م ڕۆژه نه‌بینێت،هه‌رگیزنا،،نه
په‌رله‌مانی کوردستانیان به ده‌بابه‌ی به‌عس له هه‌ولێر گرتۆته‌وه،نه
له شه‌ودا پاسداری ئێرانیان هێناوه‌ته کوردستانه‌وه بۆ لێدانی ئه‌ویتر،نه
داوه‌تی به‌عسی یه‌کانیان کردوه بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌رخوانی کورده‌واری
،نه‌له په‌رله‌ماندا نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌ت ده‌نگیانداوه به به‌عسییه‌ک
تا ببێت به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق.
مامه‌ی به‌بێ تاوان کوژراو،ئه‌و ڕۆژگاره گوزه‌شت،ئه‌مێستاله‌هه‌موو
شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا فره‌حیزبی و فره ده‌نگی وئازادیی
ڕاده‌ربڕین،ته‌نانه‌ت فره زمانییش له پله‌ی
هه‌ره‌باڵایه.کیمیابارانکردن و ئه‌نفال، وانه‌یه‌کی به خه‌مخۆرانی
ئێمه داوه که هه‌ربه‌ته‌نها (کۆده‌نگیی)مانه ئه‌مانگه‌یه‌نێته
ئامانج،خۆزگه ئێستا له ژیاندا بوویتایه به‌چاوی خۆت ئه‌و ڕاستییه‌ت
ده‌بینی.
ئێستا ویردی سه‌ر زمانی خه‌ڵکانی ئه‌م گوزه‌ره ،له خه‌مخۆرییانه‌وه
بۆ پێشمه‌رگه‌کانی دوێنێ و به‌رپرسه‌کانی ئێسته، سروود به‌باڵایاندا
هه‌ڵده‌ڵێن،کاتێ ڕووبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بنه‌وه‌و ده‌ڵێن:
( بنه‌و بارگه‌ی ئه‌م کۆچه ،بۆ کام هه‌وار به‌ره‌و کوێ
ڕووبکه‌نه هه‌ر مه‌نزڵێ،ڕۆحی منیش واله‌وێ
له‌گه‌ڵ ژانی خه‌متانا ،ته‌زوو گیانم دائه‌گرێ
له‌هه‌ورازیش هه‌ڵدێرن،دڵم پێش ئێوه ئه‌مرێ
ده‌ستم بگرن،،،بمبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆتان
ڕێبوارێکم ،،وا هاتووم له‌گه‌ڵتان )*
بنوو مامه عومه‌ر بنوو،
ئێستا شاره‌کانی کوردستان ده‌سته‌خوشکی هه‌تاهه‌تایین،هه‌ر له
سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه،سه‌رکرده‌و به‌رپرسه‌کانی ئێمه
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕای زۆرینه (خۆشیانی له‌گه‌ڵدا بێت) هه‌موو
به‌یه‌کده‌نگ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی دووباره‌و ده‌باره‌ی
ده‌که‌نه‌وه،نموونه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌کیان له کوردستانه
سوتماککراوه‌که‌ماندا ده‌ستپێکردوه،ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتووبێت بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان تا ئه‌وانیش ڕێچکه‌ی
ئه‌مانبگرن وله پاشه‌ڕۆژی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییاندا ئه‌زموونی ئه‌مان
چاو لێبکه‌ن،له‌خۆڕاش پێت ناڵێم،20 ساڵه‌و پێشتریش، کار بۆ ئه‌و
پرۆژه‌هه‌ستیاره ده‌کرێت،ژێرخان و سه‌رخانێک له‌م ناوچه‌یه‌دا
بنیاتنراوه،توانای وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕووی هه‌ر هێرشێکی
ده‌ره‌کییدا که ئه‌گه‌ر بکرێته سه‌ر ئه‌م ده‌ڤه‌ره،ئه‌ی چۆن،گه‌لێک
خاوه‌نی سه‌رۆک و به‌رپرسگه‌لێکی وه‌ها بێت،تاکه‌کانی ده‌بێت به
دڵنیایی بژین.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆم باسکردیت ،ته‌نها مشتێک بوو له خه‌روارێک.له
سه‌ردانی داهاتووشمدا هه‌واڵی دیکه‌تان بۆ دێنم.
به ئاسووده‌ییتان ده‌سپێرم، لای ئێوه‌م خۆش.
______________________________
*
کۆپله هۆنراوه‌یه‌کی (به‌رزان هه‌ستیار)ه بۆ
ئه‌نفاله‌کان.
abdulah_1963@yahoo.de
|