١٠\٥\٢٠١٠
له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی
(شیرین علم هولو،
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، مه‌هدی
ئیسلامیان)
بێدەنگ نابێ.
ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی ڕژێمی مه‌رگ و سێداره تاوانێکی تری دژ به
مرۆڤایه‌تی به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی تۆمارکرد،رژێمی
ئێران به تاوانی بیروڕای سیاسی پێنج تێکۆشه‌ری تری گه‌له‌که‌مانی له
زیندانی ئه‌وین له سێداره‌دا، به ناوه‌کانی (شیرین عه‌له‌م هولو،
فرزادی که‌مانگه‌ر، فه‌رهادی وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، مه‌هدی
ئیسلامیان) دیاره ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی رژێمی ئیسلامی ئێران، نه‌ک
هه‌ر گه‌له‌که‌مان له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی سارد ناکاته‌وه،
به‌ڵکو کارێک ده‌کات میلله‌ته‌که‌مان زیاتر له سه‌ر خه‌باتی ره‌وای
خۆی سوربێت و تا به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانی کۆڵنه‌دات. با حکومه‌تی
ئێران دڵنیابێت، ئه‌م جۆره کارانه زیاتر ته‌کان به خه‌بات و تێکۆشان
ده‌دات، ناره‌زاییه‌تی و توندوتیژی له ناو نیشتیمان و له‌ده‌ره‌وه‌ش
زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.
چاودێری کوردۆساید – چاک له کاتێکدا پرسه و سه‌رخۆشی له یه‌کبه‌یه‌کی
بنه‌ماڵه و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سه‌رجه‌م هاورێیانیان ده‌کات،
هاوکات رایده‌گه‌یه‌نین، که خوێنی ئه‌م قاره‌مانانه جگه له جۆشدانی
خه‌بات و به‌رفراوانکردنی ناره‌زایه‌تی کوردان و نزیکبوونه‌وه‌ی کۆتایی
زه‌بروزه‌نگی رژێمی ئێران چیتر نابینین، وه له‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ش
بێده‌نگ نابین، بۆیه ناره‌زایه‌تی و چالاکییه‌کانمان له ئه‌وروپا و
کوردستان له‌ته‌ک رسواکردنی تیرۆری شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سه‌رده‌شت عوسمان)
له‌گه‌ل ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی ناو زیندان، که له‌سێداره دراوه یه‌ک ده‌خه‌ین.
بژی مافی گه‌لان
بمرێ تیرۆر و زه‌بروزه‌نگ و سێداره.
چاودێری کوردۆساید / چاک
09/05/2010
|