٣٠\١٠\٢٠١٣
له سەرما و
لە برسێتیی و سه‌ختیی ژیانی ئاواره‌ییمان به ته‌نیا جێ‌مان
مەهێڵن.
خەڵکی
مرۆڤدۆست، ئەی ئەوانەی
هەستی مرۆڤپەرەوەرییتان ڕێگا لە
گەورەبوونەوەی کارەساتەکان
دەگرێ.
ئاوارەکانی سوریا
و رۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان، ژنان و
منداڵان، ژنانی دووگیان
و پیر و
پەککەوتەکان، گه‌نجانی هەڵاتووی نێو جەنگ و
بۆردومان، ئێستا لە
باشووری کوردستان لە ژێر خێمەی ئاوارەییدا لانەواز گیرساونەتەوە. ئه‌وان
له وڵاتێکه‌وه هه‌ڵاتون نوقمه له خوێن و مه‌رگ و شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ر،
ئه‌وان هانایان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هێناوه تا فریایان که‌وین، ئه‌وان
په‌نایان بۆ ئێمه هێناوه تا له مه‌رگ و نه‌هامه‌تییە‌کانی ئاواره‌یی
بیانپارێزین. ئه‌وان پێویستیان به هاوکاریی و کۆمه‌کی ئێمه‌یه.
سەرەڕای کۆمەک و
هاناکانی خەڵکی دەوروبەر
و ڕێکخراوەکان، هێشتا
پێداویستیە زۆر سەرەتاییەکان، لە
شیر و قەمسەلە
و پێڵاو، لە دەرمان و
دەفتەر و
نوێن، بۆ کۆمەڵیکی زۆر دابیننەکراون.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا، داواتان لێدەکا
بە ته‌نگ هاواری ئەو دایکانەوە بچن کە لە خەمی نان پەیداکردندان بۆ
کۆشە خێزانەکەیان، له خه‌می هەڵله‌رزینی ئەو منداڵانەدا بن که ئاینده
و ئێستاشیان نادیاره، بە هانای ئەو پەککەوتانەوە بچن ناڵه‌یان لە تاو
ئێش ده‌گاته گوێی هه‌موومان، داواتان لێده‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر
پێداویستیه‌کیتر بۆ خێزانه‌کانتان ، له
منداڵ ،هاوسه‌ر و خوشک و
براکانتان دابین
ده‌که‌ن با ئه‌وانیش به‌شێک بن له‌و که‌سانه‌ی که به
ته‌نگیانه‌وه دێن.
گرووپی هانا لە چەند کەسایەتیی و
لایەنێک لە پێناو یارمەتیدانی ئەو
کەسانەی کە پێویستیان بە کۆمەکە لە ئاوارەکانی سوریا
رۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان، پێکهاتوه و
فیدراسیۆنی پەنابەران
لە باشووری کوردستان
تێیدا
بەشدارە.
فیدراسیۆن له ده‌ره‌وه‌وه‌ش
کۆششی خۆی
دە‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌سهێنانی کۆمه‌ک و هاوکاریی فراوان.
ئیمە لە فیدراسیۆنی پەنابەران لە سویسرا تەواوی پشتیوانیی خۆمان بۆ
کۆشش و چالاکیەکانی گرووپی هانا دەردەبڕین.
تکامان لە ئێوە ئەوەیە کە وەک
هەمیشە پاڵپشت و دەنگی
مرۆڤپەروەریی لە کۆمەڵگادا بەرز
و بڵند ڕابگرن.
ئیمە ژمارە بانکی خۆمان
رادەگەیەنین لەگەڵ چەند ژمارە تەلەفۆنێک بۆ
کارئاسانیی و
پەویوەندیی بەستن له سویسرا بۆ
گه‌یاندنی کۆمەکه‌کانتان بە
ئاوارەکانی سوریا
رۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان،
هەروا دڵنیاتان دەکەینەوە لە ئاکامی
کۆمەکەکانتان
راستەوخۆ بە دەستی ئاوارەکان بگا و لە
ڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێتەوە. ئه‌م که‌مپینه بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌رده‌وام
دە‌بێ و تکامان وایه که‌سانێک ئه‌گه‌ر ده‌ستیان به ئێمه
راناگا ،
کۆشش بکەن له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییە‌وه یان
راسته‌وخۆ به‌م
(ژمارەی
حیساب)ە کۆمه‌که‌کانتان
بگه‌یه‌نن.
پشتیوانییتان به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک، که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌ختییەکانی ژیانی ئاواره‌ییه.
په‌یوه‌ندیی:
شافھاوزن: سالار
رەشید ٠٧٩٦٤٩٥٥٥٥، بێرن: جەمال کۆشش ٠٧٨٧٥٥٧٧٨٦، سەروەت حامید
٠٧٨٦٩٩٦٢٤٣، بازڵ: توانا عەلی
٠٧٨٨٨٨٥٠٢١، زوریخ: ئەحمەد عەلی
.٠٧٨٨٥٣٢٠٠٤، خالد ئەحمەد
٠٧٦٦٨٠١٩١٦، لوتزێرن: تەحسین
کەریم ٠٧٩٢٨٢٤٨٥١، فریبۆرگ: ئاوات عەلی
٠٧٩٥١٣٧٨١١، سەنتگالن: سەردار
حامید ٠٧٦٣٧٧٧٤٦٦، تالڤیل: نەریمان شەوکەت
٠٧٦٧١٤١٠٤٥.
ژماره بانکی فیدراسیۆن له سویسرا:
International Federation of Iraqi Refugees
IBAN: CH24 0900 0000 6019 7996 8
Konto: 60-197996-8
٢٨\١٠\٢٠١٣
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا
IFIR، Post fach 7643، 3001 Bern
|