له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی په‌نابه‌ران...چه‌ند په‌ڕێکی په‌رشوبڵاو.
جه‌مال کۆشش په‌نجه‌ره‌یه‌ک و ده‌یان نیگا.
ئه‌ڵمانیا 2500 که‌س ده‌گوازیته‌وه، دانمارک 200 که‌س، سویسرا 24 که‌س ....به‌لام ووڵاتیکی وه‌ک سوید که ته‌نها له سالی 2007 داواکارانی مافی په‌نابه‌ری عیراقی18559 که‌س بووه ، وه له ئیستادا 100 هه‌زار عیراقی تیا ده‌ژی وئه‌مه‌ش دووه‌م کۆمیونیتی گه‌وره‌ی بیانی دوای کۆمیونیتی فنله‌ند پیکده‌هینن ، نا‌توانیت له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شداری بکات. له لایه‌کی تره‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که ساڵی پار ته‌نها 3040 که‌سی وه‌رگرتبوو ، ئه‌مسال بریاره تا کۆتایی ساڵ 12 هه‌زار که‌سی تر وه‌ربگریت. ساڵی داهاتووش 20 هه‌زار که‌س وه‌رده‌گرن.
له‌م ماوانه‌دا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقیانه‌ی له میسر خۆیان به‌بنکه‌ی کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری ناساندووه به15 تا 20 هه‌زار خه‌ـملینرا، به‌لام به‌هۆی وه‌لامی نیگه‌تیف وقورسی گوزه‌رانه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌وه به‌ناچار به‌شێکیان گه‌ڕانه‌وه بۆ عیراق.
لوبنان یه‌کیکی تر له‌و شانۆییانه‌یه که په‌نابه‌رانی عیراقی تیکستی درامی تیا ئه‌زموون ده‌که‌ن. له په‌رده‌ی یه‌که‌می ئه‌م شانۆیه‌دا، په‌نابه‌ران له زیندانه‌کاندا ئاخنرابوون و به ماوه‌ی 3 تا 4 مانگ به‌بێ لێپرسینه‌وه ده‌مانه‌وه. پاشان به چاوی به‌ستراوه‌وه وتا سنوور له پیکابی داخراودا به‌رێده‌کران و فڕده‌درانه چۆڵه‌وانیه‌کی ترسناکه‌وه. ئیستا که ژماره‌ی په‌نابه‌ران به 40 تا 50 هه‌زار لیکده‌درێته‌وه و به‌ڵێشاو به‌ره‌و به‌یرووت به‌ڕیده‌که‌ون به‌به‌رده‌وامی ئه‌م ژماره‌یه هه‌ڵده‌کشێ ، بازاره‌کان کرێی ژیان و شوێنی حه‌وانه‌وه سته‌می زیندانه‌که ته‌واو ده‌که‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه مه‌سیحیه‌کانن و چیرۆکی چه‌قۆ وسه‌ربرین و ته‌قینه‌وه‌و ئه‌تکردن ده‌گیرنه‌وه...
دوان له کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی، دوانه له‌کۆمه‌ڵگای عیراق، دوانه له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی عیراقی، وه دوانه له به‌رپرسیاره‌تی کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری، دوانه له به‌رپرسیاره‌تی وولاتانی ئه‌وروپا و که‌نه‌داو ئوسترالیا... له ڕوانگه‌ی لانی که‌می مافه‌کانی ئینسانه‌وه ده‌بوو ئه‌م ریکخراوه له کاره‌ساتیکی گه‌وره‌دا که له میژوودا وینه‌ی نیه به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مۆرالی به‌رزتر له خۆی بنواندایه.
دیمۆیسترا وهه‌ڵسوڕان و مه‌حکومه‌کانی...
نوینه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عیراق له‌م ماوانه‌دا ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵیک ڕووداوی ته‌قینه‌و کوشتار، ڕاگه‌یاندنی مه‌حکومی ده‌رکردووه‌و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مه ڕێگری ده‌خه‌نه نیو پرۆسه‌ی سیاسییه وه. به‌لام هه‌قیقه‌ت ده‌بوو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌وله‌تی مه‌حکوم بکردایه. ده‌بوو داگیرکاری ئه‌مه‌ریکای مه‌حکوم بکردایه، ده‌بوو قامه‌تی به‌شیوه‌ی ئینسانیکی هه‌ڵساوه بۆ مافه‌کان و بۆ ژیان و بۆ چاره‌نووسی داهاتوو ڕێگایه‌کی تری پیشنیار بکردایه. من گومانم له نوێنه‌ری ی‌و ئین نیه ، چ ده‌کات و چ مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌یه‌ویت پیا ده بکات...به‌ڵآم به پێشبینی ئه‌وه‌شم ناکرد هینده له خه‌لیلزاده، ئه‌مه‌ریکی تر بیت. ڕاپۆرته‌که‌ی ((یۆنامی)) له‌سه‌ری مافی مرۆڤ له عیراقدا به‌ئه‌ندازه‌ی باڵه جیاواز و ململانییه‌کانی نیو پێکهاته نیوخۆییه‌کانی به‌غدا، ووره‌ی ره‌خنه‌گرتنی له ده‌سه‌لاتی عیراق نه‌بووه. جۆرج بۆش خۆی له‌چه‌ند رۆژی پێشوودا دوو فه‌زیحه‌ی له میدیاکانی جیهاندا دانپایانا و شه‌رمه‌زاری خۆی ڕاگه‌یاند ((نه‌بوونی چه‌کی کۆکوژ و هه‌له‌بوونی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکی)) و تاوانکاری زیندانه‌کانی ئه‌بووغریب .
کاتیک ئه‌وه ده‌زانی که 123 زیندانی له ژووریکی 50 مه‌تری دان....کاتیک له‌ژیر ئه‌شکه‌نجه‌کووشتن، ئه‌تکردنی لاشه ده‌بینی، کاتیک گۆرستانی به‌کۆمه‌ل و گولله‌بارانی دیل و میرد منال ده‌بیستی ....کاتیک تاوانه‌کانی ئه‌بوغردب و بلاک وه‌ته‌ر ده‌نووسیته‌وه ...ته‌ماشای ئاوینه ده‌که‌ی؟
به‌لام تاوانه‌کانی شه‌ره‌ف و هه‌لومه‌رجی زیندانیه‌کان که له کوردستاندا قورسترین ده‌ستمایه ودوودۆسیه‌ی ره‌خنه‌کانی یونامی بوو له‌ده‌سه‌لاتی هه‌رێم .ئه‌مه‌ش به‌به‌راوورد له‌گه‌ل چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک له‌کوردستان په‌یره‌وده‌کریت شان سووککردنی ده‌سه‌لاته . میخایل کورشه‌ر له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسیت:یه‌کیتی و پارتی له حزبی رزگاریخوازه‌وه بوونه‌ته داپلۆسینه‌ر، ....گه‌نده‌ڵی سه‌راپای هه‌یکه‌له‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌ریمی ته‌نیوه‌ته‌وه، دوو بنه‌ماڵه‌ن وهه‌موو ژیان و ده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نیان داگیرکردووه، ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له نیو خۆیاندا ته‌واوی داهات و سامانی ئابووری و سیاسیان دابه‌شکردووه، بیزاری خه‌ڵک له ده‌سه‌لات بواری بۆده‌سته‌و لایه‌نی ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان کردۆته‌وه...
مینه‌کان و سنووره‌کان:
رۆژی ی6.12 . میدیاکان هه‌واڵی برینداربوونی چه‌ند میرد مناڵیک و منالیکی 4 ساڵه‌و که‌سیکی گه‌وره سالی عیراقیان بڵاوکرده‌وه که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه کۆنه‌کانی جیماو له سنووره‌کانی هه‌ردوو قبرسدا پیشهاتبوو. ئه‌م مینانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بو نزیکه‌ی 35 سال به‌رله‌ئیستاو ئه‌وکه‌سانه رۆژی 4 .12 که‌وتبوونه ڕی بۆ ئه‌و به‌ره‌ی قوبرس که چۆته نیو یه‌کیتی ئه‌وروپاوه و به ئومیدی ده‌روازه‌یه‌ک بیت بۆ ڕزگاربوون.
یه‌کدرۆژی دواتر پۆلیسه‌کانی ئیتالیا 21 یه‌ک کوردیان له‌گه‌ل دوو که‌سی بولگاری ده‌ستگیر کردووه له شاری ڤێنیسیا و هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا کاروانیکی تری کوردی‌یان له شاری ئه‌نکۆنه ده‌ستگیر کردووه هه‌ر له‌گه‌ل چه‌ند که‌سیکی بولگاری.
به‌م شیوه‌یه کاره‌سات و ڕووداوی ده‌ستگیری و زیندانی له‌سه‌ر سنووره‌کانی ده‌ربازبوون بۆ ئه‌وروپا به‌به‌رده‌وامی درێژه‌ی هه‌یه و کۆتایی نایه‌ت ...
ئه‌وروپا و سیاسه‌تی په‌نابه‌ری وکۆچ.
زۆریک له‌لیکۆله‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک، گه‌ڕان به شوین کاردا هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌بیت بۆ کۆچ . بواری گه‌ڕانی هیزی کار له‌نیو هه‌لومه‌رجی بازاڕی سه‌رمایه‌دا که به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و ئاقاریکی جیهانی هه‌نگاو ده‌نیت ئه‌م کاره‌ی ئاسان کردووه به‌تایبه‌ت بۆ کریکارانی شاره‌زاو لیهاتوو.ئاماره‌کان ژماره‌ی کۆچ‌کردوان به‌نزیکه‌ی 200 ملیۆن ده‌خه‌ملینین . ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر سیاسه‌تی کۆچ و بیانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاریگه‌ری ده‌بینین.ده‌ستبردن بۆ کارتی شین و ئازادی سه‌فه‌رو کۆچکردن له‌لایه‌ن ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاوه لاسایی هه‌مان مۆدیلی سیسته‌می ئه‌مه‌ریکایه له به‌کارهینانی کارتی سه‌وز بۆ کریکاران و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان.هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا راسته‌وخۆ به‌ریتانیا مافی هاولاتیبوونی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ دریژکرده‌وه‌وکۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی بۆ کۆجکردوان په‌سه‌ند کرد.
ئه‌م پرۆسه‌یه هاوکات له بواری سیاسه‌تی په‌نابه‌ریشدا له نیو ده‌وله‌تانی په‌یماننامه‌ی ده‌بلن یشدا کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕی هینایه ناوه‌وه. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له بواری جۆراجۆردا بوون به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری گۆرین له سیاسه‌تی په‌نابه‌رییه‌وه بۆ دیارده‌ی کۆچ و ڕێکخستنی ئه‌م دیارده‌یه به گویره‌ی بازاڕی نیوخۆیی داواکاری هیزی کار.
رۆژی 12.12.08 سویسرا ده‌چێته نیو په‌یماننامه‌ی ده‌بلنه‌وه. وه‌زیری نیوخۆوعه‌دل .خانم شوملف ووتی ئیمه له‌مه‌به‌دوا له‌سافا‌ره‌ته‌کانمان ته‌نها هه‌ندیک حاڵه‌تی تایبه‌ت نه‌بیت ده‌نا ته‌نها داوای فیزه‌ی کار هه‌ڵده‌سه‌نگینین. چونکه ئه‌و که‌سه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری له‌سه‌فاره‌ته‌کانی ئیمه کردووه که له‌سالی پاردا 2632 که‌س بوونه وته‌نها 209 که‌سمان وه‌رگرتوون به‌م هه‌نگاوه ئه‌و که‌سانه ئه‌گه‌ر بینه ئه‌وروپا ده‌بیت بدرینه‌وه به سویسرا. وه ئه‌وه سویسرایه به‌رپرسه لییان.
له‌سه‌ریکی تره‌وه داواکارانی مافی په‌نابه‌ری ئه‌بیت فورسه‌تی ره‌خساندنی ئیشیان پیبدریت و مافی ئیستئنافیان هه‌بیت و یه‌ک ستانده‌رد به‌کاربیت بۆ گشت ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا.
حکومه‌تی هه‌ریم ومه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌وئاگادارییه‌ک بۆ په‌نابه‌ران.
حکومه‌تی هه‌ریم ده‌سته‌پاچه‌یه له به‌رگری له هاوڵاتیانی خۆی و پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌رگری له هاوڵاتی خۆی بکات ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له کاروباری نیوخۆیی ئه‌و ووڵاتانه. به‌لام ئه‌م کێشه‌یه که یه‌خه‌ی ئیمه‌ی گرتووه ، حکومه‌تی هه‌ریم لایه‌نیکیتی .پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی ده‌وڵه‌تی سویسرا له‌کوردستان، گوشار له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد بۆ گه‌ڕانه‌وه چه‌ند به‌رابه‌ر بووه. ڕاوه‌دوونانی په‌نابه‌ره ناقانوونیه‌کان و خزاندنیان له زیندان ، له زیندانیش یه‌کسه‌ر حوکمی ماکسیمالیتیه‌تی زیندانی به‌سه‌ر په‌نابه‌ردا ده‌سه‌پینن و پیده‌لین که 18 بۆ 24 مانگه، مافی ئیسئنافی لیده‌شارنه‌وه، هه‌ر رۆژه ده‌یبه‌نه فرۆکه‌خانه وداوای لیده‌که‌ن ئیمزای بکات.... به‌مه‌ش په‌نابه‌ر ناچار ده‌بیت که ئیمزای بکات به ئاره‌زووی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. حکومه‌تی هه‌ریم بۆی گرنگ نیه ئه‌م په‌نابه‌ره ئایا به‌ڕاست به ئاره‌زووی خۆی گه‌راوه‌ته‌وه؟ لایه‌نیکی دی حکومه‌تی هه‌ریم ئه‌وانه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دیپۆرت کراونه‌ته‌وه، یه‌کسه‌ره ده‌نیته نیو لیستی ڕه‌شی تاوانکارانه‌وه. گرنگ نیه بۆ حکومه‌تی هه‌ریم ئایا چ تاوانیک شایانی دیپۆرتکردنه‌وه‌یه؟ ئایا تاوانه‌که په‌یوه‌ندی به‌پرۆسه‌ی په‌نابه‌رییه‌وه هه‌بووه یان نا؟ ئایا هۆکاری به‌زۆرناردنه‌وه‌که‌ی تاوانه‌که‌یه یان ڕه‌فزی داواکه‌ی؟ حکومه‌تی هه‌ریم نا‌توانیت دیدی بی‌تاوانی تاوانبار تا ئیسپات نه‌بوونی تاوانه‌که‌ی ببێ. حکومه‌تی هه‌ریم نا‌توانیت له بی‌تاوانی هاولاتیان خۆی به‌رگری بکات و یان هه‌ر لیکۆڵینه‌وه بکات. پیویسته په‌نابه‌ران هیج جۆره به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ گه‌رانه‌وه ئیمزا نه‌که‌ن.
په‌نابه‌ران ووریابن و به‌وه نه‌ترسینرین که ماوه‌یه‌کی دریژ له‌زیندان ده‌میننه‌وه.چونکه ئه‌وه لانی زۆره دواتر ئازاد ده‌بن، وه هه‌موو مانگی جاری مافی ئیسئنافت هه‌یه بۆ ئازادبوونت.
پیویسته په‌نابه‌ران ئه‌و ئارگیومینته نه‌ده‌نه ده‌ست وه‌زاره‌تی کۆچ که به‌گه‌رانه‌وه‌یان تووشی مه‌ترسی نابن و ئه‌مه سوورترییان ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نا ئینسانی و ناقانوونی یه‌یان.
____________________________ که‌ڵکم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه:
1- سایتی سبه‌ی، رووداو نیت، العراق الان، یوئین، رۆژنامه‌ی الزمان. www.osar.ch -2 NZZ. Sonntag Zeitung -3
9.12.2008 Jamal-hasan@hotmail.com
|