٢٢\١\٢٠١٢
لەسەر ئۆجەلان
پەکەکە رەخنە لە ئەوروپا دەگرێ.
ئا: دیاری محهمهد
ئەندامی
کۆنسەی بەریوەبەری (KCK) جەمیل بایک،
گۆشەگیری پێنج مانگەی سەر ئیمرالی وتی: ھەڕەشەیەک لە ئارادایە ، ئەو
گۆشەگیریە نەک تەنیا لەدژی حقوقی تورکیا بەڵکو لە دژی حقوقی گەردونی و
ئەوروپاشە و لەو بارەشەوە ڕەخنەی لە ھەڵویستی ئەوروپا گرت.
ئەندامی کۆنسەی بەریوەبەری (KCK) جەمیل
بایک لە ریپۆرتاژیکی فراوان دا گۆشەگیری پینج مانگەی سەر ئیمرالی
ھەڵسەنگاند و رایگەیاند کە ھەڕەشەیەک لە ئارادایە ، ئەو گۆشەگیریە نەک
تەنیا لەدژی حقوقی تورکیا بەڵکو لە دژی حقوقی گەردونی و ئەوروپاشە.بایک
بە بیری ھینایەوە کە ئەرکی سی پی تیە کە چاودیری دۆخی ھەموو گیراوانی
تورکیا بکات و ، بی دنەگی لە بەرامبەر بەو کردەوەیە پشت ڕاستی دەکاتەوە
کە ئەمەریکا و ئەوروپا پشتیگیری لیدەکەنبایک لە دریژەی لیدوانکەی
وتی":دەبینین کە ئەوروپا خۆی دەڵی دیموکراتیم، خۆیان وەک دوڵەتانی حقوق
دەبینن و دەڵێن کە چۆن پەیوەستن بە یاسای و ریسای گەردوونیەوە بەلام کە
مەسەلە دیتە سەر کورد و ، ئیمرالی بی دەبن دەبن.کاتی سەرە دیتە سەر
کورد دەبینین کە چۆن دیومکرسی و حقوقیی دوایی دی ، حقوق و سیاسەتی
ئەوروپا سەرتاپای لەسەر بەرژوەندی سیاسی و ئابوری ئاوا کراوە و قریژ
بووە ، لە گەڵ ئەوەی کە راستیە لە ئارادایە ، حقوق چەند دەتوانی دڵخواز
بی ؟ چەند دەتوانی بە ریاسا و ریساکانەوە پەیوستم ، ؟ چەند دەتوانی
بانگەشە بکات کە پەیوەستە بە حقوقی گەردوونیەوە و ، یاسا و ریسای
دیموکراسیەوە.جەمیل بایک ھەلویستی ئەمەریکا و ئەوروپا جوت ستاندارد و
بی پیوانەیی دەبینی و ، رایگەیاند کە رۆڵی ئەو ھیزانە ەل پیلانگیڕی
نیونەتەوەیی دا ئاشکرا بوو و ، بانگیکی وای کرد:
یان دەبی نەلین کە ئەوان دەوڵەتی دیموکراتین ویاسامان ھەیە و لەسەر
کەسیش یاسای تایبەتی نابی ، یان دەبی دەست لە ھەلویستەیان کە لەسەر
ھەندی کەس پیک دینن و ، لەسەر ھەندی کەسی کە پینایەنن بەردەن ،
ھەلویستیان بە ئاشکرا ڕوون بکەنەوە.جەمیل بایک راشیگەیاند کە ئەو
پرۆسەیە تەنیا پەیوەندی بە کەسیکەوە نیە ، لە کەسی ریبەر ئاپۆ دا
دەیانەوی ئیرادەی گەلی کورد بشکینن.بە بیریشی ھینایەوە کە ھەمان سیاسەت
پیشتر تاقی کراوەتەوە ، ھۆکاری تورەیی و ریبەرانی کۆمەڵگەی کورد ئەوەیە
، کە ئەو ریبەرانە کۆمەڵگەیەکیان بە داوکانیانەوە ھیناوەتە مەیدان کە
دەخوازرا لە ناببرین ، ھەلویستی لە بەرامبەر ئیمرالی ئەوەیە ، بەلام
دەلین کە پرسی کورد چارسەر دەکەن و ، ھەنگاو دەنین ئەوە ھەموو
خەلەتاندنە ، ئیدی مەحالە تەنانەت مندالیکیش بەوە ڕازی بکری.
بایک دەڵێت:
بی داکۆکی کردن لە ریبەر ئاپۆ ، خاوەندی کردن لەئازادی و، دیموکراسی
کورد پیک نایەت ، خۆبەخۆ ئیستا تیکۆشان لە نیوان گەلی کورد و دەولەتی
تورک لەسەر ئیمرالی بەردەوامە ، ئەگەر سیاسەتی سەر ئیمرالی سەرکەوی ،
دەولەتی تورکیش لەسیاسەتی نکوڵی و لەناوبردن دا خۆی سەرکەوتوو لەقەڵەم
دەدات.
جەمیل بایک وتی گەلی کورد بە چالاکیەکانی زۆر جار شایانی ئازادی یە و ،
لەبەرامبەر ئەوەش لە مەسەلەی دیاری کردنی پرەنیسپە سەرەکیەکان دا
کەموکوڕی ھەبون ، لە شوینی چلاکیەکان دا ، ڕیبازی خۆسوتان لە لایەن
ژنان و گەنجانەوە نیشاندرا دەبی زیاتر خۆریکخستن کردن لەم قۆناغەدا وەک
ھەلویستیک پەرەی پی بدری.
بایک وتی وەک چۆن دوینی ئەمرۆش گەلی کورد داکۆکی لە ئۆج ئالان دەکات و
، لە ئایندەش بە ھەمان شیوە دەبی ،لەسەر ئەوەش وتی:
خاوەنداری کردن و وشیاری لە دژی ھیرشەکانی سە ر ئاپۆ لە راستیدا داکۆکی
کردنە لە ئازادی ، دیموکراسی و ، ئایندەی گەلی کورد ، بۆ ئەوەش
خاوەنداری کردنە لە ریبەرایەتی وەک دوینی ، ئەمرۆش بەردەوامە.
diaryzana@ymail.com
|