له‌سه‌ر واژۆی
جوتیاران، كێشه له نێوان قایمقامی قه‌ره‌داغ و حیزبی شیوعی دروست
ده‌بێت.
ئا: عه‌تا حسێن
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشتێكی 25 خاڵی، كه ناوه‌ندی جوتیارانی
حیزبی شیوعی كوردستان له‌ناو جوتیاراندا بڵاویان كردۆته‌وه‌و
داوایان له جوتیاران كردوه كه واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته بكه‌ن، به‌ڵام
به‌هۆی رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كه له قه‌ره‌داغ، كێشه
ده‌كه‌وێته نێوان قایمقامی قه‌زاكه‌و كۆمیته‌ی قه‌ره‌داغی حیزبی
شیوعی كوردستان.
كۆمیته‌ی قه‌ره‌داغی حیزبی شیوعی كوردستان، قایمقامی قه‌زاكه
تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی كه رێگره له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی
واژۆی جوتیاران «له‌سه‌ر یاداشتێك كه باس له باشكردنی ژیانی
جوتیاران ده‌كات‌و پاشان ئه‌و یاداشته ئاراسته‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌كرێت». شیرین مه‌حمود، قایمقامی قه‌زای قه‌ره‌داغیش به‌بیانوی
سه‌فه‌ركردنه‌وه ئاماده‌نییه، هیچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه
بدات.
ناوه‌ڕۆكی خاڵه‌كانی ئه‌و یاداشته كه له 25خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و
ناوه‌ندی جوتیارانی حیزبی ناوبراو، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لق‌و ناوچه‌ی
جوتیارانی كوردستان كردووه، باس له باشكردنی ژیانی جوتیاران‌و هه‌ڵبژاردنێكی
ئازاد‌و دیموكراسییانه له‌ناو جوتیاران ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی له بواری كه‌رتی كشتوكاڵ، یه‌كێكه له خاڵه دیاره‌كانی
یاداشته‌كه. به‌پێی وته‌ی هاوڕێ حه‌كیم، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌داغی
حیزبی شیوعی بڕیاره له‌داوای واژۆكردن یاداشته‌كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان‌و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌داغی حیزبی شیوعی له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به‌بڕیارێكی مه‌ركه‌زی له ناوه‌ندی
جوتیارانی حیزبه‌كه‌یانه‌وه ئه‌و یاداشته‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌و
پێیان راگه‌یه‌نراوه كه پێویسته له ناو جوتیارانی ناوچه‌كه‌دا ئه‌و
یاداشته بڵاوبكه‌نه‌وه، تا زۆرترین واژۆی جوتیاران كۆبكه‌نه‌وه.
وتی «ئێمه‌ش له قه‌ره‌داغ یه‌كێك له هاوڕێیانی خۆمان راسپارد به‌و
كاره، باشترین شوێنیش كه جوتیارانی سنوره‌كه روویان تێده‌كرد هۆبه‌ی
كشت‌وكاڵیی قه‌ره‌داغ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی جوتیاران بۆ كاروباری وه‌رگرتنی
قه‌ره‌بووی گه‌نم‌و جۆ سه‌ردانیان ده‌كرد به‌هۆی وشكه ساڵییه‌وه.
چه‌ند رۆژێك ئه‌و هاوڕێیه‌مان له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وام بوو تاوای
لێهات ئه‌و فۆرمه‌ی كه واژۆی جوتیارانی تێدا ده‌كرا ته‌واو بوو».
له درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌رپرسه‌كه كۆمیته‌ی قه‌ره‌داغی حیزبی
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر
كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی جوتیاران به‌رده‌وام بوون‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه،
به‌ڵام كاتێك قایمقامی قه‌رده‌اغ به كاره‌كه‌یانی زانیوه، به‌بیانوی
پرس نه‌كردن به‌و، رێگریی بۆ كه‌ره‌كه‌یان دروست كردوه. ئه‌و وتی «من
خۆم به قایمقامم وت ئه‌و كاره‌ی ئێمه هیچ نایاساییه‌كی تێدا نییه،
سه‌رجه‌می یاداشته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی گرنگی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه
به‌بێ جیاوازی».
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری پرس نه‌كردنیان به قایمقامی قه‌زاكه، ناوبراو
هێمای به‌وه‌دا كه ئه‌وان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان له‌سه‌ر ئاستی
كوردستان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی نایاساییان نه‌كردوه.
وتی «ئێمه هێنده بێ ئاگا نین كارێك بكه‌ین كه بزانین نایاساییه،
ئه‌و كاره‌ش شتێك نییه تا به‌بێ پرسی ئیداره نه‌توانین بیكه‌ین، هه‌تا
گه‌یشته ئه‌وه‌ی خۆم به قایمقامم وت، ئه‌گه‌ر ئیمزا بۆ لابردنی تۆش
كۆبكه‌ینه‌وه، هیچ پێویست ناكات پرست پێ بكه‌ین».
سه‌باره‌ت به ئاكامی كێشه‌كه له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌ره‌داغ، حه‌كیم
ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌كه نه‌گاته راگه‌یاندنه‌كان،
بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر قایمقام وه‌ستاون، به‌ڵام وه‌ڵامی
كۆتایی قایمقام بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌بوو پێی وتن «راسته ئێوه حیزبێكی
سیاسی رێگه‌پێدراون‌و ئازادن له هه‌موو چالاكییه‌ك كه ده‌یكه‌ن، ده‌توانن
ئیمزا له جوتیارانی خۆتان كۆبكه‌نه‌وه، نه‌ك له‌سه‌رجه‌م جوتیارانی
ناوچه‌كه».
به‌رپرسه‌كه‌ی حیزبی شیوعی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی قایمقام به‌پێشێلكارییه‌كی
ئاشكرای یاسا‌و ده‌ستوره ده‌زانێ‌و ده‌ڵێت «ئه‌و یاداشت‌و
ئیمزاكۆكردنه‌وه ئێمه ده‌یكه‌ین، له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی
یه‌كێتیشه كه جوتیارن‌و زۆرینه‌یان به ده‌ست گرفته‌كانی كه‌رتی
كشت‌وكاڵیی كوردستانه‌وه ده‌ناڵێنن». ناوبراو زیاتر دواو وتی «به
قایمقامم وت ئه‌گه‌ر رێگریی له‌م یاداشته بكه‌ی، مانایی وایه به‌سه‌رجه‌م
جوتیارانی ئینتیما جیاوازه‌كان ده‌ڵێیت ئێوه كێشه‌تان نییه، كه ئه‌مه‌ش
دووره له واقعه‌وه‌و وانییه».
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه قایمقامی قه‌زای قه‌ره‌داغ، شیرین مه‌حمود
به بیانوی سه‌فه‌ركردن ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات.
|