٢٠\٣\٢٠١٩
لە شاعیری تورک ''ئورهان وەلی''ەوە.

ئورهان وهلی* و: نەژاد عەزیز سورمێ
* ھیتلەر دەبێتە شیعر.
ھەموو ئەو ساڵانەی
شیعرنووسینم تاقی کردەوە
چیم دەست کەوت؟
ھیچ ...
لیرە بەدوا ، دەبم بە ڕێگر
با دز و ڕێگر بزانن
مادەم ڕزقم لەدەست دەرھێنان
ئیدی کاریان لەناو چیایاندا نەما
با بفەرموون
جێی من بگرنەوە
سەرسوڕھێن لە دونیای ئەدەبدا ھەیە.
* لە پێناوی نیشتماندا.
چەندمان
لە پێناوی ئەو وڵاتەی دا
ھەندێ مردن
ئەوانی دی وتاریان دان.
* من ئۆرھان وەلی.
من ئۆرھان وەلی
داھێنەری قەسیدەی بەناو وبانگی
((بە داخەوە بۆ سلێمانەفەندی))
بیستم بە کوڵەوە
لە ژیانی تایبەتیم دەپرسن
کەواتە با بۆتانی باس بکەم :
یەکەم من مرۆڤم
مەبەستم ئەوەیە ئاژەڵی سێرک
یا شتی لەو بابەتە نیم
لووتێک و دوو گوێم ھەیە
بەڵام لەو قۆزانەیش نیم
لە ماڵێکدا دەژیم
کار دەکەم
سەرم بە تەم نەئاخنراوە و
پشتیشم بە مۆری پەیامبەرایەتی
مۆر نەکراوە .
وەک پاشاکانی ئینگلیز بێفیز نیم
ئۆرۆستۆکراتیش نیم
وەک جەلال بەیار
کوڕی خاوەن ئاخوڕان..
زۆرم حەز لە سپێناخە
عاشقی ھەویرەمەنی بەلەزەتم .
چاوم لە پارە نییە
لەوەدا سوێندتان بۆ دەخۆم.
خۆشەویسترین ھاوڕێم
ئۆکتای ڕەفعەت و مەلیح جەودەتە
دڵدارێکی بەڕێزیشم ھەیە
ناوی نادەم
با پاشان مێژوونووسانی ئەدەب
بیدۆزنەوە
ھەندێ جار
بایەخ بە شتی بێ بایەخ دەدەم .
بەڵام ئەوەی لە ناو نووسەراندا دەگوزەرێ
ھەرگیز جێی سەرنجی من نییە
ڕەنگە سەدان خوی دیشم ھەبن
جا من چوزانم؟
لێ گێڕانەوەیان سوودی چییە؟
ئەوەی نەمگوتووە ، وەک ئەوەی وایە گوتوومە.
______________________________________________
*
ئۆرھان وەلی:
ساڵی ١٩١٤ لە دایک بووە ، فەلسەفەی لە زانستگەی ئەستەمبوڵ خوێندووە .
ماوەیەک کاری ڕۆژنامەنووسیی کردووە . تا لە ژیاندا بوو چەندان کۆشیعری
بڵاو کردووەتەوە. ئەم شیعرانەی لە (مختارات من الشعر الترکی)یەوە
بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری سووری - ١٩٩٥ کراون بە کوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|