له‌شاری دوزخورماتوو ژیان له‌هه‌موان دڵشكاوتره. ئه‌و(پرۆژه‌ی وادی ئه‌لمانی و ناوه‌ندی چاك)خه‌ریكی بوون حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كرد.
عومه‌رمحه‌مه‌د
ئێواره‌یه‌كی سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ر ته‌له‌فۆنێكم بۆهات، باسی هه‌لومه‌رجی دژواری كۆمه‌ڵێك خوێندكاری بۆكردم، كه‌باوكیان ئه‌نفالكراوه‌و چیدی له‌توانایاندانیه بخوێنن، ئه‌وه‌ی له‌وپه‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ركرا خه‌می 33 خوێندكاربوو، كه‌هه‌موویان له‌قوناغی ئاماده‌یدا بوون، كاك مه‌لاكه‌ریم له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی هه‌مووخێزانه‌كه‌ی ئه‌نفاله له‌ناخه‌وه تیده‌كۆشا قه‌ناعه‌تم پێبكات، تامشورێكی ئه‌وخوێندكارانه بخۆین، منیش كه له‌ناخه‌وه ده‌سوتام، وه‌ڵامم دایه‌وه كه‌وا هه‌وڵبده‌ن وردتركاری تێدابكه‌ن، به‌پێی شاره‌زایی خۆم وای بۆچووم كه شاری دوزخورماتوو، ئێستا بووه‌ته شوینی نیشته‌جێی زۆربه‌ی گونده ئه‌نفالكراوه‌كانی ناوچه‌ی نه‌وجول‌و زه‌نگنه‌و داوده‌و ده‌وروبه‌ری به‌وپێه ژماره‌ی ئه‌وخوێندكارانه زیاترن كه باری ئابووریان خراپه، چونكه من به‌هۆی گه‌شته‌كانی ئه‌نفالستانه‌وه ده‌زانم ئه‌وناوچه‌یه چه‌نده قوربانی داوه، له‌لای خۆمه‌وه به‌لێنم پێدان كه‌وا زۆر به‌جدی هه‌وڵبده‌م بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكیان بۆبدۆزینه‌وه، دوا داواشم هه‌رئه‌وه‌نده بوو كه‌دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگاكانیش جه‌ختمان له‌سه‌ركرده‌وه، هیچ جیاكارییه‌كی سیاسی‌و ئاینی‌و حزبایه‌تی نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه ئینسانیه، ماڵیان ئاوابێ به‌هه‌وڵ‌وهیموتی كاك مه‌لاكه‌یم وكاك عه‌باس له‌خوێندكاران‌و كاك مه‌لافریاد كه‌خه‌مخۆرێكی ئه‌نفالكراوه‌كانه لستێكیان بۆناردم ناوی 44 خویندكاری له‌خۆگرتبوو، منیش كه‌وتمه خۆ بۆدۆزینه‌وه‌ی شوێنێك كه‌هاوكاریان بكات، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێك له‌باره‌ی كێشه‌كه‌یانه‌وه دوام به‌ڵام ئومیدم نه‌بوو جدیه‌تێك له‌قسه‌كانیاندا هه‌بێت، چونكه ئه‌وخوێندكارانه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌بوو، وای بۆچووم رۆتین‌و ده‌ستی ده‌ستی‌و به‌ڵێنپێدان ده‌ردی ئه‌وان تیمار ناكات، دواتر له‌گه‌ڵ رێكخراوی وادی ئه‌لمانی قسه‌م كرد‌و پرۆژه‌كه‌م باسكرد، به‌سوپاسه‌وه زۆر به‌جدی هاتنه‌پێشه‌وه‌و له‌كورت ماوه‌دا واده‌ی دانیشتن‌و گفتوگۆیان دانا‌و به‌ئاماده‌بوونی "تۆماس Tomas- " به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه له‌عێراق‌و كاك فه‌لاح به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی رۆژی (4/11) دانیشتنمان له‌سه‌ركردو گه‌یشتینه ئه‌وبروایه‌ی ئاورێكی خێرایان لێبدرێته‌وه.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی مه‌یدانی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه: به‌یانی 12/11 كه‌وتمه ڕێ، هه‌تا له‌كفری له‌گه‌ڵ كاك عاسی فرود به‌رپرسی ئۆفیسی گه‌رمیانی ( WDI ) وادی ئه‌لمانی یه‌كبگرینه‌وه‌و، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانێكی مه‌یدانی په‌یمانگاو ئاماده‌ییه‌كان بچین بۆشاری دوزخورماتوو، سه‌عات 9:30 له‌كفریه‌وه به‌ره‌وشاری دوز كه‌وتینه ڕێ، كه‌پڕوشه بارانێكی كه‌م جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌مانی ته‌ڕكرد دڵمانخۆش بووچونكه ده‌مێكه تینوی بارانین، به‌ڵام باران نه‌باری‌و له‌نیوه‌ی ڕێگه كه‌وتینه ناوته‌مێكی خۆڵاوییه‌وه‌و مه‌ترسی بۆپه‌یداكردین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ش‌و هه‌وایه زه‌مینه بۆ تیرۆریستان هه‌موارتر ده‌كات تا له پێناوی تێكدانی باری ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌ست له‌هاوڵاتیان بوه‌شێنن. ماوه‌یه‌كی درێژه تیرۆرستان ئارامی دوزخورماتوویان تێكداوه، شاره‌كه تاراده‌یه‌كی زۆر بۆ ئێمه‌ومانان مه‌ترسیداربوو، هه‌رچۆنێك بوو به‌وترسه‌وه گه‌یشتینه‌جێ، له‌گه‌ڵ كاك(عه‌باس عه‌لی) خویندكاران‌و كاك( ئارام ) كه باوكی ئه‌نفالكرابوو، سه‌ردانی خوێندنگاكانمانكرد‌و له‌نزیكه‌وه چاومان به‌به‌رێوه‌به‌رو هه‌ندێك له‌مامۆستایان‌و خوێندكاره‌كان كه‌وت ، بینیمان خوێندكاره‌كان به‌نه‌دارییه‌كی مه‌ترسیداره‌وه ده‌خوێنن، ئینجا باسی پرۆژه‌كه‌ی خۆمان بۆكردن‌و پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌وا ئامانجی ئه‌م دوو رێكخراوه (ناوه‌ندی چاك‌و وادی ئه‌لمانی) ئه‌وه‌یه: " هاوكاری به‌رده‌وام بوونتانه له‌خوێندن" له‌راستیدا ئه‌ونوخبه خوێندكاره‌ی كه‌بینیمانن له‌بارێكی ئابوری زۆر دژواردابوون. بێگومان شاری دوزخورماتوو ئه‌وه‌نده په‌راوێزخراوه هه‌رخوێندكاران‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان نین كه‌مه‌حرومن، به‌ڵكو له‌وێ ژیان له‌هه‌موو شتێك دڵشكاوتره، ئه‌وه‌ی به‌های نه‌بێت مرۆڤ‌ومافه‌كانێتی، ئه‌وخه‌ڵكه رۆح سوك‌ومیوان دۆسته هێنده په‌راوێزخراوه هێشتا بۆنی ئاواره‌یی سه‌رسنوریان لێدێت، به‌ڵام ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه دۆسێی 44 خوێندكاری باوك‌ودایك ئه‌نفالكراوبوو، چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی وه‌ها شارێك بۆ رێكخاوێك یان دوو رێكخراو كارێكی بێهوده‌یه، به‌لكو ئامانجی ئێمه ته‌نها به‌پیره‌وه‌چوونی ئه‌وخوێندكارانه‌بوو، كه‌چی ئه‌وه‌ی بینیمان حاڵ‌وئه‌حوالی خه‌ڵكی ئه‌وشاره هه‌مووی هه‌ر تراژیدیایه، دووساڵه پێداویستیه‌كانی خوێندن بۆئه‌و شاره دابین نه‌كراوه‌و زۆربه‌ی مامۆستاكان ئه‌وكێشه‌یان باسكرد ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام ژوری هیچ به‌رێوه‌به‌رێك ئه‌وه‌نده پۆشته نه‌بوو شایسته‌ی ئه‌وه‌بێت پێی بگوترێ ژووری به‌رێوه‌به‌ر؟ ( مامۆستا ره‌مه‌زان فقی حوسێن) به‌رێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی ئیبن خه‌لدون راشكاوانه دواو ووتی بۆماوه‌ی دووساڵیش ده‌بێت نه‌ك كتێب ته‌نانه‌ت یه‌ك قه‌ڵه‌م‌و یه‌ك لاستیكی خه‌تكوژانه‌وه‌شمان پێنه‌گه‌یشتووه‌و هه‌مووی خوێندكار خۆی دابینی ده‌كات‌و ده‌یكڕێت. شاری دوزخورماتوو ئه‌گه‌رچی قوربانیه‌كی زۆری داوه، به‌ڵام به‌راده‌یه‌ك پشتگوێ خراوه، مرۆڤ ده‌خاته به‌رده‌می دورێیانێكی ترسناك، یان ئه‌وه‌تا به‌چۆكتدا ده‌هێنی‌و بێئومید ده‌بیت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌گه‌یته ئه‌و بروایه‌ی گوێ به‌م بێمتمانه‌ییه نه‌ده‌یت‌وقۆڵی لێهه‌ڵماڵیت‌و شه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌یت، به‌رێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌خوێندنگاكان دوای ئه‌وه‌ی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردین‌و له‌مه‌به‌ستی چوونه‌كه‌مان حاڵی بوو به‌وه سه‌ری قسه‌كه‌ی كرده‌وه‌ووتی: ئێمه له‌هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناله‌باردا ده‌ژین وه‌كو ئیداره هێشتا سه‌ر به‌پارێزگای تكریتین به‌ڵام خۆتان باری ئه‌م ناوچه‌یه باش ده‌زانن، له‌راستیدا ئیمه خۆشمان نازانین سه‌ربه‌كوێن نه‌ئه‌وه‌تا سه‌ربه حكومه‌تی ناوه‌ندی بین، نه‌ئه‌وه‌تا سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێم بین.. له له‌دوای كاتژمێر 10ی به‌یانیه‌وه به‌پێی پلانێك ده‌ستمانكرد به روپێوی خوێندنگاكان، بۆ باری ئه‌منیش به‌سه‌یاره‌یه‌كی مه‌ده‌نی ژماره‌ی كاتی كه زیاتر له‌وێ به‌كاردێت‌و دواتریش به سه‌یاره‌كی تری ته‌كسی كه‌وتینه جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان، سه‌ره‌تا له‌په‌یمانگای مامۆستایانه‌وه به‌چاوساغی ستافی كومه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌ست به‌كاربووین، یه‌كه‌م هه‌نگاومان له‌په‌یمانگای مامۆستایانی كچانه‌وه بوو. به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: په‌یمانگای مامۆستایانی كچان: سه‌عات 10:45 ده‌قیقه یه‌كه‌م دیدارمان له‌گه‌ڵ په‌یمانگای مامۆستایانی كچان بوو، سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه ( مامۆستا نه‌سرین ) به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردین، ئه‌ویش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه باسی موعاناتی خویندكاره‌كانی كرد، جگه‌له پرۆژه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌شی بۆ زیاد كرد كه‌خوێندكاری زۆر زیره‌كیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت كرێی سه‌یاره‌ی پێنیه بۆ هاتووچۆ، ئینجا ووتی: خۆ هه‌ر منداڵی ئه‌نفالكراوان نین كه‌ئه‌و باره‌ناله‌باره‌یان هه‌یه، خوێندكارمان هه‌یه كه‌سی ئه‌نفال نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌زعی له كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كراوه‌كان زۆر خراپتره، ناوی خوێندكارێكی هێنا كه توركمانه‌و له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامرلی برینداربووه‌و زۆر زیره‌كه ئێستا وا عه‌مه‌لیاتی بۆده‌كرێت، به‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ش باری دارییان زۆرخراپبووه.مامۆستا درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا‌و ووتی: خۆزگه پرۆژه‌كه‌تان هه‌مووخوێندكاره هه‌ژاره‌كانی ده‌گرته‌وه، ئینجا هاته قسه‌كردن له سه‌رخراپی بینای په‌یمانگاكه، شایانی باسه په‌یمانگاكه له‌سالی 1996 دامه‌زراوه‌وئێستا نزیكه‌ی 500خوێندكاری كچ تیایدا ده‌خوێنن، به‌ڵام ئه‌و بینایه بۆ په‌یمانگا شیاونیه، چونكه پێشتر قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووه، ئه‌ویش به‌جۆرێك په‌رپووت‌و وێرانه، هاكا به‌سه‌رخوێندكارومامۆستاكاندا ڕوخا، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه روبدات به‌قه‌د ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆرستان زه‌ره‌ری گیانی له‌وشاره‌ده‌دا؟ هه‌روه‌ك مامۆستا نه‌سرین گوتی: خۆهه‌رته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌م نزیكانه ببێت یه‌كه‌م جار بیناكه‌ی ئیمه به‌سه‌رماندا ده‌روخێت، دواتر له‌رێگه‌ی ئیداره‌وه شه‌ش خوێندكاری كچی ئه‌و په‌یمانگایه‌مان بینی كه‌باوكیان ئه‌نفالكراوه‌وئێستا هه‌موویان له‌بارێكی ئابوری زۆر خراپ‌دا ده‌ژین‌ودرێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن، له‌ناو ئه‌وخوێندكارانه‌دا نه‌رمین ووتی: من جگه‌له‌خۆم برایه‌كی تریشم هه‌یه به‌ناوی ئاسۆ به‌ڵام ئه‌وخه‌ریكه ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرێت، مه‌به‌ستی نه‌رمین ئه‌وه بلێت: چونكه ئه‌و كوره‌و ده‌توانێ كارێكمان بۆبكات. هه‌روه‌ها خوێندكارێكی تربه‌ناوی تریفه ووتی منیش براكه‌م به‌ناوی( جیهان) به‌نیازه ده‌ستبه‌رداری خوێندن بێت، به‌ڵام دایكم رێگه‌ی نادات. هه‌روه‌ها (ئه‌ژین) یه‌كێكه له‌و خوێندكارانه‌و ووتی منیش برایه‌كم هه‌یه( به‌ناوی دلێر) له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه‌و ژیانمان به زه‌حمه‌ت به‌رێوه‌ده‌چێت. دواناوه‌ندی عائیشه‌ی كچان:
سه‌عات:11:30 چوینه دواناوه‌ندیی عائیشه‌ی كچان‌و سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ر(مامۆستا ساهیره)مان بینی، به‌ڵام كه‌مێك دوودڵبوو له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات، چونكه ئه‌و پێی وابوو، ده‌بێت مۆله‌تی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌مان پێبوایه، هه‌رچه‌نده لاریمان له‌وه‌نه‌بوو بچینه لای به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، به‌ڵام ئێمه كارێكی زۆروكاتێكی كه‌ممان به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و قائیمه‌ی لامان بووتاراده‌یه‌ك زۆربه‌ی خویندنگاكانی گرتبووه‌وه، دواتر قه‌ناعه‌تی كرد كاره‌كه‌ی ئیمه مرۆڤانه‌یه‌و پێویست به‌و رۆتینه ناكات، به‌داخه‌وه له‌وێ ته‌نها توانیمان 4 له‌وخویندكارانه ببنین. چنارنه‌جات: یه‌كه‌م كچه خوێندكاری باوك ئه‌نفالكراو بوو كه دواندمان، مرۆڤێكی شه‌رمن‌و نه‌فس به‌رزبوو، خوێندكاری پێنجه‌می زانستیه‌و به‌زه‌حمه‌ت توانیمان هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی ژیان‌و گوزه‌رانیانه‌وه بزانین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تازه له‌خوێندنگه‌یه‌كی تره‌وه هاتبووه دواناوه‌ندی عائیشه به‌رێوه‌به‌رومامۆستاكانیشی زانیاری زۆر یان له‌باره‌ی ژیانی خێزانی چناره‌وه نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ناوی له‌قائیمه‌كه‌دا نه‌هاتبوو كه‌له‌به‌رده‌ستی ئێمه بوو، به‌ڵام ئه‌وجگه‌له‌وه‌ی باوكی ئه‌نفالكراوه له‌به‌رباری ئابووریان خوشكێكی تریشی به‌ناوی شنۆ نه‌یتوانیوه له‌خوێندن سه‌ركه‌وتوبێ‌وله‌پۆلی شه‌شه‌می زانستی ده‌ستبه‌رداری خوێندن بووه‌و دووجاریش تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی كردووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بووه، له‌به‌رباری سایكۆلۆژی چنار‌و ئه‌وشه‌رمه‌ی له تیمه‌كه‌ی ئێمه هه‌یبوو نه‌یتوانی وێنه‌یه‌كی روونی باری خێزانی خۆیمان بداتێ، به‌ڵام ئێمه ژماره ته‌له‌قفۆنمان بۆ به‌جێهێشتن، به‌ونیازه‌ی دواتر‌و له‌ده‌ره‌فه‌تێكی تردا بتوانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌نه‌وه، شنۆی خوشكی ته‌له‌فۆنی كردوو ووتی: له‌راستیدا ئێمه جگه‌له‌و 150000 دیناره‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان زیاتر سه‌رچاوه‌ی دارایمان نیه، ئێستاش من‌و چنارودایكم پێكه‌وه ده‌ژین، ووتی: ئه‌گه‌ر بێت‌و شوێنێك هاوكاریمان بكات، به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم له‌خوێندن، ئه‌و زۆر تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بوو كه‌حكومه‌تی هه‌رێم دای بمه‌زرێنێ‌و به‌وموچه‌یه هه‌م یارمه‌تی چنار‌و دایكی بدات‌و هه‌م ده‌رفه‌تێكی بۆ بره‌خسێته‌وه تاخوێندنه‌كه‌ی ته‌واوبكات له‌رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیه‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌ئه‌وان له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه پارێزگای تكریتن‌و هاتووچۆ بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌وێ له‌باری ئه‌منیه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته. هه‌ر له‌دواناوه‌ندی عائیشه‌ی كچان (ئه‌ژین) یه‌كێك بوو له‌وخویندكارانه‌ی باوكی ئه‌نفالكراوه‌وئێستاش ته‌نها خۆیی‌و دایكی ماونه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه ده‌ژین، جگه‌له‌و 150000دیناره‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نیه. هه‌روه‌ها خویندكار ئاوات عادل كچی ئه‌نفالكراوێكی تربوو، له‌خوێندنگای عائیشه خۆیی‌و خوشكێكی تری‌و دایكی پێكه‌وه ده‌ژین‌و سه‌رچاوه‌ی بژێویان ته‌نها ئه‌و 150000 دیناره‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه. دواتر مامۆستا ساهیره به‌رێوه‌به‌ری دواناوه‌ندیه‌كه پیێراگه‌یاندین كه‌وا ئه‌م خوێندكارانه ئاستی زیره‌كیان به‌رزه‌و، یارمه‌تیدانیان كارێكی باشه، چونكه مه‌سره‌ف گرانه‌و جگه له‌وئه‌نفالانه‌ی باوكیان هیچ داهاتێكی تریان نیه، ووتیشی ئه‌م خوێندكارانه ماوه‌ی نیوكاتژمێر به‌پێده‌برن له‌نێوان خوێندنگا‌و ماڵه‌وه‌یاندا. ئاماده‌یی ئیبن خلدوون:
سه‌عات 12:15 گه‌یشتینه دواناوه‌ندی ئیبن خه‌لدوون، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر (مامۆستا ره‌مه‌زان فه‌قێ حوسێن) گفتوگۆمان كرد، ئه‌وكه‌چاوی به قائیمه‌كه‌ی به‌رده‌ستی ئێمه كه‌وت ووتی ئه‌مانه راسته باوكیان ئه‌نفاله به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو ناوی ئه‌و خوێندكارانه نیه كه‌له‌خوێندنگاكه‌ی ئێمه‌ن‌و باوكیان ئه‌نفالكراوه، ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رموعاناتی ئه‌وخوێندكارانه بۆمان دواو به‌حه‌سره‌تێكه‌وه ووتی: ئێمه زۆرخراپ گیرمان خواردووه، خۆشمان نازانین ئیمه سه‌ربه كام حكومه‌تین، ئه‌ویش ئه‌و قسه‌ی پشت راستكرده‌وه ووتی: بۆدوو سالیش ده‌چێت نه‌ك هه‌ر كتێب‌وده‌فته‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ك قه‌له‌ممان بۆنه‌هاتووه، هه‌مووی خوێندكارخۆی ده‌یكرێت، خوێندكاریش به‌و وه‌زعه خراپه‌ی خۆیه‌وه!! یان باوكی ئه‌نفاله یان له‌ته‌قینه‌وه‌دا كوژراوه‌و بووه‌ته قوربانی یان هه‌رله‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ژارن..هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو ووتی هه‌قوایه ئێوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ن ئه‌و یاسایه زیندوو بكه‌نه‌وه كه بۆخوێندكاری هه‌ژار هه‌بوو به‌ناوی ( قانون الگلبه لمتعففین) دواتر مامۆستا ڕه‌مه‌زان ده‌ستخۆشی له‌پرۆژه‌یه‌كی ئاوا كرد كه‌یارمه‌تی ئه‌و خوێندكارانه بدرێت، له‌ناو ئه‌و باسه‌دا نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه‌و ووتی: خوێندكارێكمان هه‌بوو( ناوی خوێندكاره لام پارێزراوه- ع) زۆر زیره‌ك بوو، نه‌بوونی وای لێ‌كرد قسه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ده‌كرد، رووی كرده توندوتیژی.. به‌ڵام قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند خزمێكی كردوو یارمه‌تیان دا‌و خۆشمان هه‌ندێك یارمه‌تیمان بۆ كۆكرده‌وه، شوكر گه‌رایه‌وه سه‌رخوێندن‌و ئێستاش به‌هه‌مان راده‌ی زیره‌كی خۆیه‌وه به‌رده‌وامه‌و له‌و بیروباوه‌رو ره‌فتاڕه‌ش دوركه‌وته‌وه. ئه‌فسوس.. به‌داخه‌وه له‌به‌ر كاتی ته‌واو بوونی ده‌وامی به‌یانیان له‌م ئاماده‌ییه ته‌نها توانیمان چاومان به‌یه‌ك خوێندكار بكه‌وێت، به‌ناوی رزگار كه‌خوێندكارێكی وریا‌و زیره‌ك بوو جگه‌له‌وه‌ی زۆر ده‌ستخۆشی لێكردین بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ند جارجه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئاماده‌یه بۆهه‌ر جۆره هاوكاریه‌كی ئه‌م جۆره پرۆژانه، ووتیشی هه‌ق نه‌بوو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئاوا پشتگوێ بخرێن. ئاماده‌یی بازرگانی كوران:
كاتژمێر 2:35 ده‌قیقه چووینه ئاماده‌یی بازرگانی كوران، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌ییه‌كه (مامۆستا بورهان به‌رزنجی)كرده‌وه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی له‌پرۆژه‌كه‌كرد‌و ده‌سخۆشی له‌هه‌ردوو رێكخراوه‌كه كرد، له‌راستیدا هه‌ماهه‌نگی مامۆستا بورهان‌و به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگاكانی تریش چ له‌گه‌ڵ خومان‌و چ له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان زۆر جیگه‌ی رێزه..دواتر 5خوێندكارهاتن هه‌موویان باوكیان ئه‌نفالكرابوو، خوێندكارێكیش به‌ناوی هێمن حمید له‌به‌رئه‌وه‌ی برایه‌كی نه‌شته‌رگه‌ری بۆده‌كرا نه‌هاتبووه‌وه، كه‌وتینه گفتوگۆ له‌باره‌ی خوێندن‌و باری خێزانی ئێستایانه‌وه، هه‌رچه‌نده خوێندكاره‌كان ووربه‌رزوو نه‌فه‌س به‌رز بوون، به‌ڵام هیمای هه‌ژاری به‌ئاشكرا به‌روخساریانه‌وه دیاربوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی گفتوگۆی پرۆژه‌كه‌مان له‌گه‌ڵكردن‌وداوامان لێ‌كردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێندنه‌كانیان‌وپێمان راگه‌یاندن: كه‌ئیمه بۆهاوكاریتان هاتووین هیوایه‌ك ڕه‌نگیانی گه‌شانده‌وه.. حاڵه‌تێك بوو كه‌م مرۆڤ هه‌یه خۆی له‌به‌رده‌می ئه‌وموعاناته‌یاندا بگرێت.. دوا داواكاری ئه‌وخوێندكاره گه‌نجانه ئه‌وه بوو كه‌وا شاره‌كه‌ی ئه‌وانیش له‌هه‌ندێك پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان بێبه‌ش نه‌بێت، وه‌كوخولی فێر بوونی كۆمپیوته‌رو زمانی ئینگلیزی، ئه‌م داواكارییه‌ی خوێندكارانی ئاماده‌یی بازرگانی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بوو به زه‌حمه‌ت توانیم خۆم كۆنترۆڵ بكه‌م‌و نه‌ده‌مه پڕمه‌ی گریان، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی ئازاد محمدی خوێندكار ووتی: ئیمه‌ش ئینسانین حه‌زمان له فێربوونی كۆمپیوته‌ره. به‌قسه‌ی ئازاد خێزانه‌كه‌یان بریتین له 7 سه‌رخێزان، جگه‌له‌و 150000دیناره‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفال‌و موچه‌ی برایه‌كی تری كه‌پۆلیسه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نیه. (كاروان)یش خویندكارێكی تری ئاماده‌ییه‌كه‌وقۆناغی دووهه‌مه، له‌گه‌ڵ دایكی‌دا پێكه‌وه ده‌ژین، جگه له‌موچه‌ی ئه‌نفالانه‌ی باوكی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاتیان نیه. فریاد كه‌له‌قۆناغی دووه‌می ئاماده‌یی بازرگانیه‌ویه‌كێكه له‌وخوێندكارانه‌ی شایسته‌ی یارمه‌تیدانه، كوڕه تاقانه‌یه‌و له‌دوای باوكی ئه‌نفالكراوی ته‌نها به‌جێماوه، ئێستا له‌ماڵی پوری ده‌ژی. هێمن ئه‌وكوره‌ی نه‌هاتبوو بۆ ده‌وام ئه‌و له‌گوندی گه‌رمك ده‌ژی‌و بۆخوێندن هاتووه‌ته شاری دوز، ئیستا له‌ماڵی دادای نیشته‌جێیه. مامۆستا بورهان به‌رزنجی قسه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه‌و ووتی راست ده‌كات ئێمه‌ش پێنج شه‌ممان كه‌مێك زووتر رێگه‌ی رۆیشتنه‌وه‌ی پێده‌ده‌ین تا بروا بۆ ماڵ. دواساته‌كنی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌مان له سه‌عات 3:30ی عه‌سر كۆتایی پێهێناو به‌ره‌و كفری گه‌راینه‌وه، دواتر پرۆژه‌كه‌مان گه‌ڵاڵه‌كردو دامانه ئۆفیسی سلێمانی وادی ئه‌لمانی تا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی چاك به‌هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌رله ده‌ستپێكردنی ئێمه‌و هاتنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ئۆفیسی سه‌ره‌كی وادای له‌ئه‌لمانیا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌وڵ‌و كۆششی وه‌زیری ناوخۆ هه‌مان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆو بری 100.000 سه‌دهه‌زار دیناری بۆهه‌ر خوێندكارێك دیاری كرد‌و رۆژی 30/11/2007 جێبه‌جیكراو خوێندكاران له‌و موچه‌یه به‌هه‌ره‌مه‌ند بوون، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جیگه‌ی داخه كه هه‌واڵی ئه‌وه‌هه‌یه، نزیكه‌ی 30 خوێندكاری تر كه‌باوكیان ئه‌نفالكراوه، ئه‌و یارمه‌تیه نه‌یگرتوونه‌ته‌وه. به‌هیوای ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوونیی له‌باره‌وه بكات‌و ئه‌وانیش بێبه‌ش نه‌بن. سوپاس بۆرێكخراوی وادی ئه‌لمانی كه‌به‌بێ هیچ دودلیه‌ك هاتنه پێشه‌وه‌و بریاری هه‌ماهه‌نگی‌وسه‌رخستنی ئه‌وپرۆژه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی چاك دا. ماوه‌ته‌وه بیلێین: ئێمه وێرای سوپاسمان بۆ هه‌ر به‌ته‌نگه‌وه چوونێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم یان له‌هه‌رلایه‌نێكه‌وه بۆخوێندكارانی دوزخورماتوو، هه‌ردوو رێكخراو (ناوه‌ندی چاك له‌كوردستان‌و وادی ئه‌لمانی) ده‌ستبه‌رداری ئه‌م پرۆژه‌یه نابین، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌داهاتووشدا له‌ناوچه‌یه‌كی فراوانتردا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌رمیان‌وهه‌ڵه‌بجه ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌تایبه‌تی خوێندكارانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و كیمیاباران كه‌پێویستیان به‌یارمه‌تی‌و ده‌ستگیرۆیی هه‌یه.
|