لە شاری لاهای
هۆڵەندا
لەسەر مۆنمێنتی
قوربانیانی جەنگی جیهانی دووەم
یادێکی پڕشکۆ لە
قوربانیانی ئەنفال کرایەوە.
بە
بەشداری زیاتر لە 200 هاووڵاتی کورد و عەرەب و کلدان و و ئامادە بوونی
نوێنەرانی لایەنەکان و ژمارەیەک باش لە پێشمەرگەی دێرینی کورد و عەرەبی
سەردەمی ئەنفالی بەدناو ، ڕۆژی هەینی کاتژمێر 19،30 ڕێپێوانێکی هێمنانە
بە درێژایی 5 کم بۆ سەر مۆنمێنتی قوربانیانی جەنگی جیهانی دووەم
ئەنجامدرا ، خۆپیشاندەران هەریەکەی گوڵێک سوور یان سپی بە دەستییانەوە
بوو ، وە وێنەی قوربانیانیان هەڵگرتبوو . هەرچەندە دەبوایە ڕێپێوانەکە
بۆسەر مۆنمێنتی قوربانیانی هۆڵەندا بوایا و لە بری گوڵ مەشخەڵ
هەڵگرترایا ، وەلێ بەهۆی ئەوەی ئەو مۆنمێنتەکە کەوتبووە ناو سەربازگەوە
، ڕۆژی پێشتر ئاگاداریان کردینەوە کە ناتوانین بچینە ئەو جێگایە .
پاش ئەوەی بەشداربووان هەموو گوڵی خۆیان لەسەر مۆنمێنتەکە دانا ، ئەوجا
تاجە گوڵینەی ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە داندرا ، بە دوایدا خاتوو کریستا
ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالست وتەیەکی دا ، لە
بەشێک لە وتەکانی وتی : لێرە تاوانبارانی جەنگ " مەبەستی دیواری پشت
مۆنمێنتەکە بوو ، کە دیواری زیندان بوو " سزاکانیان دەبەنە سەر ،
ئاواتە خوازین تاوانبارانی هەڵەبجە و ئەنفالیش لێرە سزای خۆیان وەربگرن
، هاوکات ڕەخنەی توندی ئاراستەی حکوومەتی هۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپی و
ئامەریکا کرد کە ماوەیەکی زۆر بێدەنگیان هەڵبژارد لە بەرامبەر بەو
تاوانانە .
لە درێژەی وتەکانیدا وتی : هیچکە ناتوانرێت چاو بپۆشن لە تاوانی
هەڵەبجە و ئەنفال ، حکوومەتی عێراقی بۆخۆی دانی پێی دا نا ، تا دوێنی
هەموو جیهان چاوی گرتبوو لە ئاست ئەم تاوانانە . بە هەموو شێوەیەک
هەوڵدەدەین لە پارلەمانی ئەوروپا دانبنرێت بە ژینۆسایدی کورد ، کوردیش
مافی خۆیەتی لەم وڵاتە مۆنمێنتی هەبێت و ساڵانە یادی هەڵەبجە و ئەنفالی
یەکگرتووانە لێ بکاتەوە .لە کۆتایی وتەکانیدا بەڕێزی خولەکێک بێدەنگی
ڕاگەیاند ، بە دوایدا کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا .
ئەو لایەنانەی بەم چالاکییە هەڵسابوون بریتی
بوون لە :
1 . ناوهندی گهشهپێدان به کهرکوک .
2 . ملتقی انسار پیشمرگە حزب الشیوعی العراقی.
3 . کۆمهڵهی خوێندکارانی کوردستان _ هۆڵهندا.
4 . کۆمهڵهی خێرخوازی ئهنفال و ههڵهبجه .
5 . بزووتنهوهی ریفراندۆمی کوردستان _ هۆڵهندا.
6. ناوه ندی کوردی له زوتهرمیر .
7. کۆمهڵهی کوردی له ئوترێخت .
8 . کۆمهڵهی کوردی له دێڵفت .
9- مه لبه ندى کولتورى کوردى له ده نهاخ
10 . نادی التجمع الپقافی والڕجتماعی فی دیلفت .
11 . کۆمه له ى ئه حمه دى خانى .
12کۆمهلهی ڕۆشنبیری کوردی له شاری زۆتهرمیر
13-یه کیتى ژنانى کوردستان-هۆله ندا
14. ناوهندی چاک – کۆمیته ى هۆڵهندا.
K_v_delft@hotmail.com
qala1@hotmail.com
http://www.kurdistanreferandum.com
http://www.chak.be
|