له شاری ئۆسڵۆ خۆ پێشاندانێک بۆ شه‌رمه‌زارکردنی هێرشی ده‌وڵه‌تی تورکیا به رێوه چوو.
که سه‌ره‌تا له به‌ر ده‌رکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه، به‌شداربووان به دانی چه‌ندین شوعاری جۆراوجۆر که ئاماژه‌ی به شه‌رمه‌زاری ده‌وڵه‌تی تورکیای ده‌کرد به زمانه‌کانی کوردی ونۆرویژی بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک مانه‌وه، پاشان داخوازینامه‌ی کوردان له وڵاتی نۆ‌رویژ له لایه‌ن 3 کچه کورده‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ کرا،
له‌و خۆ پێشاندانه‌دا به ده‌یان له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌شداری چالاکانه‌یان هه‌بوو، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و خۆپێشاندانه بانگهێشتنی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرا که بۆ به‌شدار بووان بدۆێت، به‌ڕێزیان له‌سه‌ره‌تاوه زۆر به توندی ئه‌و هێرش و گه‌له‌کۆمه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و هاوپه‌یمانانی شه‌رمه‌زار کرد، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌گه‌ر ئێمه ی کورد باس له په‌یمانه شومه‌کانی لۆزان و چاڵدران وده‌یان په‌یمان و پلانی ساڵانی پێشوو ده‌که‌ین، هۆکاره‌که‌ی بۆ کزی دیپلوماتیه‌تی ئه‌و کاته‌ی کورد ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا واته له ساڵی 2008 دا که جیاوازییه‌کی زۆر له گه‌ڵ سه‌دان ساڵ پێشه‌وه له گشت بوارێک‌دا هه‌یه، به‌ڵام مخابن وا ده‌بینین پلان و هێرشی دوژمنانمان هه‌ر له زیاد بوون دایه، ئه‌مه‌ش باش فێرمان ده‌کات که زیاتر خۆمان بناسین و هه‌ست به‌وه بکه‌ین که هیچ که‌س دۆستمان نییه‌و ده‌بێت بۆخۆمان پشت به خۆمان ببه‌ستین و یه‌ک گرتوو یه‌ک ده‌نگ بین، شایانی باسه به‌شدار بووان به چه‌پڵه‌وه پێشوازییانه له ووته به نرخه‌کانی هه‌ڤاڵ عارف کرد،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . 9 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی ، به‌رامبه‌ر به 28.02.2008 زاینی .
|