له‌شاری سیدنی قسه‌که‌ره‌که‌ی
لیستی گۆڕان ناچاره بڵێ
من نوێنه‌ری نه‌وشیروان
نیم.

عامر سابیر
له‌و پانێڵه‌ی له‌شاری سیدنی به‌ڕێخرا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن (یه‌کشه‌مه5/7/2009)
جه‌بار مسته‌فا له‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و سه‌ربه‌ست فه‌تاح له‌لیستی
گۆڕان دوان له‌پانێڵیسته‌کان بوون.
له‌سه‌ر ئه‌و کۆڕه حه‌زمکرد ئه‌م چه‌ند خاڵه‌باس بکه‌م:
١) سه‌ربه‌ست به‌بیانووی جۆراوجۆر خۆی ئه‌دزییه‌وه
له وه‌ڵامی پرسیاره‌کان به‌وه‌ی که‌ئه‌و
نوێنه‌ری شه‌خسی نه‌وشیروان نییه‌و گوایه
ئه‌و قسه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ئه‌کات و ئه‌و
لیسته‌ش ته‌نها بریتی نییه له
نه‌وشیروان مسته‌فا. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌مێژووی ڕه‌شی نه‌وشیروانه
که‌وا ئه‌کات پڕوپاگه‌نده‌که‌رانی لیسته‌که‌ی شه‌رمه‌زاربن و توانای به‌رگریکردنیان
نه‌بێت لێی و له‌جیاتی به‌خۆداچوونه‌وه‌و داوای لێبوردن و قسه‌کردن له‌سه‌ر
ڕابردووی سه‌رۆکی لیسته‌که‌یان ساویلکانه
خۆیان له پرسیاره‌کان ئه‌دزنه‌وه.
٢) جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌بوو که هیچ قسه‌که‌رێکی
لیستی کوردستانی به‌شدارنه‌بوون، هه‌رچه‌نده
بانگهێشتکرابوون له‌لایه‌ن ڕێکخه‌رانی پانێڵه‌که‌وه. ئاخر ئه‌وان که‌مێژووی
18 ساڵه‌یان (که‌نه‌وشیروانیش له17ی‌دا به‌شداره) سه‌رکوت و جه‌رده‌یی
و دژ وه‌ستانه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان
بووبێت، چیان هه‌یه‌تا بێن و به‌خه‌ڵکی بڵێن.
٣) جێگه‌ی سه‌رنج بوو که‌هه‌ر هه‌موو ژنانی ئاماده‌بووی ناو
هۆڵه‌که له کۆمۆنیسته‌کان بوون.
٤) به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که(پشتیوان عه‌بدووڵا) به‌دڵ و به‌گیان ئه‌یوت
پێویسته‌ده‌نگ بدرێت به‌لیستی گۆڕان، گوایه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌نه‌وشیروان
گه‌نده‌ڵ نییه‌و ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان نه‌بێت ئیسلامییه‌کان سه‌رئه‌که‌ون
و ئه‌مه‌ش خه‌ته‌ره.
ئه‌و په‌نده‌ی که‌ئه‌ڵێت (ئه‌وه‌ی هێلکه‌یه‌ک بدزێت گایه‌کیش ئه‌دزێت)
دروسته، نه‌وشیروان دوێنی له‌مڵکی گشتی گردێک له‌سلێمانی و (10) ملیۆن
دۆلاری له‌داهاتی خه‌ڵکی کوردستان وه‌رگرت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و
کۆمپانیاکه‌ی کردوویه‌تییه‌گه‌ڕ، جا فه‌رقی چییه،ئه‌وان به‌بلیۆن ئه‌دزن
ئه‌میش به‌ملیۆن، سبه‌ینێ زیاتری بێته‌ده‌ست زیاتر هه‌ڵئه‌لوشێ، پارتی
و یه‌کێتیش هه‌ر وا ئه‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان کۆنترۆڵ
کردووه‌هه‌موو داهات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کارئه‌هێنن و ئه‌ڵێن ئه‌وه‌بۆ
خزمه‌تی خه‌ڵکه. نه‌وشیروانیش ئه‌ڵێت کاری کۆمپانیاکه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکه.
ئه‌و که‌سه زۆر ساویلکه‌یه که پێی وایه نه‌وشیروان که‌متر
فاشیستتره له ئیسلامی سیاسی، نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ باقی سه‌رانی تری
ناسیۆنالیزمی کورد به‌رده‌وام شانه‌ی ڕیشی ئیسلامییه‌کانی کردووه، باوه‌شێنکه‌ری
کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتووێتی بووه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، له‌ژێر
سه‌کرده‌یی ئه‌ودا خێڵ ڤیستیڤاڵی بۆ گیراوه‌و ئێستاش ئه‌ڵێت فڵان خێڵ و
عه‌شره‌ت و قه‌بیله ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌لیستی گۆڕان. له‌وکاته‌وه‌ی
کۆمپانیاکه‌شی داناوه که‌م هه‌فته هه‌بووه عه‌لی باپیر و هاوشێوه‌کانی
له په‌نجه‌ره‌ی کۆمپانیاکه‌یه‌وه پیشانی خوێنه‌ران نه‌دابێت. بۆیه
بێحیکمه‌ت نییه مه‌لا کرێکاری تیرۆریست فه‌توا ئه‌دات و ئه‌ڵێت هه‌رچی
ئیسلامییه و دڵسۆزه بۆ به‌رزڕاگرتنی ئاڵای پیزۆزی ئیسلام پێویسته‌ده‌نگ
بدات به‌لیستی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا.
نه‌وشیروان خۆی کردووه به براگه‌وره‌ی ئیسلامییه‌کان، چونکه به‌پاڵپشتیان
ئه‌زانێت و ئه‌یه‌وێت به‌یارمه‌تی ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌قیبه‌کانی
ئه‌مڕۆ و دۆسته‌کانی دوێنێی، خۆی گه‌وره‌تر بکات. بۆیه (چاو‌دێر)ی مه‌لا
بڵاویئه‌کاته‌وه که مه‌لا به‌هائه‌دین به‌ملیۆن دۆلار قه‌رز ئه‌داته
نه‌وشیروان.
ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان نه‌بێت ئیسلامییه‌کان ئه‌مانخۆن، چه‌واشه‌کارییه‌کی
گه‌وره‌و ساویلکانه‌یه، چونکه نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌که‌ی گه‌وره‌ترین
کۆمه‌ککه‌ری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی بوونه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له
کوردستان، ئیسڵامی سیاسی له‌وه بووده‌ڵه‌تر و مێژوو ڕه‌شتره که
جێگای مه‌ترسی بێت چونکه ئه‌و هه‌ژموونه‌ی که هه‌یه‌تی به‌رهه‌می
کاری تیرۆریستی و ڕه‌فتاری به‌ربه‌ریانه و به‌کرێگیراویانه بۆ ئێران
و سعو‌دیه و تورکیا نه‌ک پایه‌دار له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
10/7/2009
asabir79@hotmail.com
|