له‌شارى سلێمانی گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه و تائه‌مرۆ گه‌ڕان به‌رده‌وامه.
رۆژی 8/12/ 2007 له شاری سلیمانی نزیك گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی گۆرێكی به كۆمه‌ڵ دۆرایه‌وه، كه ته‌رمی ژن‌و مندالیشیان تێدایه، شایانی باسه گۆره كه له وكاته دا دۆزرایه‌وه كه شاره‌وانى سليمانى خه ريكى لێدانی جاده‌یه‌كی تازه‌بووه ، سه‌ره‌تا ته‌رمی قوربانیه‌ك ده‌كه‌وێته به‌رچاوی سایه‌قی شۆفله‌كه‌و دواتریش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێئاگادارده‌كه‌نه‌وه، له‌ئه‌نجامی گه‌رانی تیمه‌كانی پۆلیس‌و پزیشكی دادوه‌ری شاری سلێمانی توانرا كاتژمێر1:45ى دوێنی 9/12 ته‌رمی 5
قوربانی بدۆزنه‌وه. ئه‌مرۆنوێنه‌ری ناوه‌ندی چاك له‌سلیمانی عومه‌رمحه‌مه‌د سه‌عات 10 ى سه رله به يانى له‌سه‌ردانێكیدا بۆسه‌رئه‌و گۆره، پێی راگه‌یاندین كه‌وا هه‌تا ئه‌مرۆ تیمه‌كانی پزیشكی دادوه‌ری له هه‌مان شوێنی ئه‌و گۆره سه‌رقالی دۆزینه‌وه‌ی گۆری ترن، له‌به‌رئه‌وه‌ی واپیش بینی ده‌كرێت گۆری تریتێدابێ، ئه وه شى راگه ياند هه رئێستا ته‌رمێكی تر دۆزرایه‌وه كه به‌جلوبه‌رگه‌كه‌یدا دیاره ته‌مه‌نی له‌نیوان 11-14 ساڵیدایه‌و كوڕه.
به پێی زانیاریه‌كانی به‌رپرسی سلیمانی ناوه‌ندی چاك ، ئه‌و
گۆره به‌كۆمه‌ڵه قوربانیه‌كانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران نین، به‌ڵكو واپێده‌چێت
هه‌موو قوربانیه‌كان ئه‌ندامانی خێزانێك بن‌و قوربانی ده‌ستی ده‌زگائه‌منیی‌و
موخابه‌راتیه‌كانی رژێمی به‌عس بووبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی
له‌سه‌روه‌ستان‌و تێرامانه ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌رمانه گۆریچه‌یان به
بلۆك بۆكراوه‌و له‌باتانیدا بوون‌و به نایلۆن داپۆشراون.. بێگومان له‌كاتی
ناشتنیاندا دام‌وده‌زگاكانی به‌عس به‌م كارانه هه‌لنه‌ستاون‌و هیچ
ڕێزێك بۆمردوو قایل نه‌بوون.
سه‌باره‌ت به‌دوا هه‌والیش له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی ناوه‌ندی چاك له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی ڕاگه‌یاندین كه‌وا ، ئیستا ته‌رمه‌كان له پۆلیسخانه‌ی سارداوی شاری سلێمانین‌و دواتر پزیشكی دادوه‌ری شیكردنه‌وه‌ی زیاتریان بۆده‌كات‌و ڕه‌نگه زانیاری تر له‌باره‌یانه‌وه بده‌ن.
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژبه‌ئه‌نفال‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد- چاك-
|