١٠\٧\٢٠١١
لە
شارۆچکهی سهید
سادق دیاردەی دزیکردن و سوتاندنی ئۆتۆمبێل و
ماڵی هاوڵاتیان روو لە زیادبوون دەکا.
خەڵکی ئەو شارۆچکهش
هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش بە کەمتەرخەم و بەرپرس دەزانن.
پشتیوان کەریم
شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو
هەڵدەکوتنە سەر ماڵى هاوڵاتی (ئەرکان ڕەشید
قاینەیجەیی) لە گەڕەکى حەساری شارۆچکهی
سهید سادق پاش ئەوەی کەسەکان لە
رووی دەرەوە دەگای ماڵەکەیان لەسەر دادەخەن. چەند دەبە نەوت و
بەنزینێک فڕێ دەدەنە ماڵەکەیانەوەو لە چەند لایەکەوە ئاگریان تێ
بەردەدەن. دواتر کەسەکان بۆ شوێنێکى نادیار
هەڵدێن. پاش چەند خولەکێک ماڵە دراوسێکان پێیان دەزانن و خەبەر بە
پۆلیس و ئاسایش دەدەن و بە هەموو لایەک ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەن و
دەسبەجێ ئەندامانى ئەو خێزانە کە ژنێک و منداڵک دەبێت ڕەوانەی
نەخۆشخانە دەکرێن و چارەسەر دەکرێن.
رووداوەکە هیچ
زیانێکى گیانى بە دواوە نابێ بەڵام ماڵهکە
بە تەواویی
دەسوتێ، بە وتەی (ئەرکان ڕەشید) خاوەن ماڵە
سوتاوەکە هیچ کێشەیەکى نییه لەگەڵ هیچ کەس
و لایەنێک و کەسێکى کاسبە. چەند هاوڵاتیەکی ئەو گەڕەکە بەرپرسیارێتى
هەر شتێکى لەو جۆرە دەخە ئەستۆی هێزهکانی ئاسایشی
شارۆچکهی سهید
سادق.
سهید سادق
pshtiwan_gashbin@yahoo.com
|