په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠٢١

لێشاوێکی دیکەی پەنابەران بەڕێوەیە.
- وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ھۆشداریی دەداتە وڵاتانی ئەوروپا -
- پتر لە ٨٠٠ پەنابەری نوێ لە دەریای سپیی نێوەڕاستەوە چوونە نێو ئیتاڵیا -

 شوان سدیق       


لێۆلوکا ئۆرلاندا سەرۆکی شارەوانی "سیندەکۆ"ی شاری پالێرمۆی پایتەختی هەرێمی سیچیلیا لەسەر لاپەرەی فەرمی فەیسبووکی نووسیویەتی رۆژی ٤ی نۆڤەمبەر هەشت سەد کۆچبەر هاتوونەتە وڵاتەکەمان".


هەروەها دەڵێت "بژاردەی ئەوان زۆر مەترسیە بۆ سەر ژیانیان، چونکە بەلەم و یەختەکانیان خراپن و زۆرجار مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.


زۆربەی پەنابەرەکان لە دەریای نێوەڕاستەوە بەڕێگەی هەرێمی سیچیلیاوە دێنە نێو ئیتاڵیا..


سەرۆکی شارەوانی پالێرمۆ ئەوەیشی نووسیوە "ئێمە رێز لە پەنابەران دەگرین و پێشوازیان لێ دەکەین".


ئەو کۆچبەرانە لە تورکیاو سنوورەکانی یۆنانەوە ھاتن، ھەڵبەت ھاوڵاتیانی سوریا، ئێران، ئەفغانی و یەمەنن پێدەچێ عێراقی و کوردیشیان تێدابێ بەڵام کورد ژمارەیان کەمترە.


بۆ گەیشتن بەئیتاڵیا، پەنابەرەکان ڕێگای مەترسی ھەڵدەبژێرن، کەسانێکیش بازرگانیان پێوە دەکەن بەناوی گەیشتن بەرەوە ئەوروپا.


ئەوان بەر لە گەیشتنیان ڕووبەڕووی مەترسی مردن و خنکان دەبنەوە، پۆلیس و ھێزە فریاگوزاریە ئیتاڵییەکان بەھانایانەوە دەچن.


لوچیانا لامبۆرگینی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە جەخت لەسەر ڕێکاری توند لە سنوورەکانیان دەکاتەوە.


لامبۆرگینی دەڵێت "پێشبینی کۆچێکی بەلێشاوی پەنابەران دەکەین، سەدان کەس چاوەڕوانن چۆن خۆیان بگەیەننە ئەوروپاو وڵاتەکەمان.


وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا بەردەوام لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە، سەرکەوتوونەبووە لە ڕێگریکردن لە ھاتنە ناوەوەی کۆجبەران بۆ ئیتاڵیا.


لوچیانا لامبۆرگێسی ئەوەی نەشاردەوە ھاتنی پەنابەران بەردەوامە "ئێمەیش بەپێی توانا ڕێگریمان لێ کردوون، بەڵام داوای ھاوکاری و پشتیوانی لە ئەوروپا دەکەین و پێویستە لە پەیامەکەمان بگەن".


لەلایەکی دیکە چاوەڕوانی ھاتنی ١٢٠٠ پەنابەری ئەفغانیش دەکرێ لە ئێستەدا کۆچی ئەفغانییەکان بەبۆنەی گەڕانەوەی تالیبان بۆ سەر دەسەڵات بابەتێکی ڕۆژەڤ و گرینگە.


بەپێ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (لێ نیوس) لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ ژمارەی کۆچبەران بۆ ئیتاڵیا گەیشتۆتە ٤٥،٥٦٥ کۆچبەر بوونە.


زۆری پەنابەرەکان بەپلەی یەک ھاوڵاتیانی تونس، بەنگلادیش، میسری و ئێرانین.


ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردوە، لە ٩ مانگی ڕابردووی ساڵی پار ٢٠٢١ تەنیا ٢٣،٥٠٠ کۆچپەر ڕوویان لە ئیتاڵیا کردوە.
 

ئیتاڵیا

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک