١٧\٨\٢٠١١
له‌شفرۆشیی
به‌هانه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر مافه‌کانی
ژنان.
- سه‌رنجێک له
باره‌ی که‌مپه‌ینی ئیسلامییه‌کان بۆ داخستنی خانه‌کانی له‌شفرۆشیی
-

موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
له‌شفرۆشیی دیارده‌یه‌کی هه‌ره دزیوی گه‌وره‌ی نائینسانی کۆمه‌لگا
چینایه‌تییه‌کانه‌و به‌رهه‌می بێ‌کاری ونه‌بوونی وسته‌م و
بێمافیه‌که که‌سیسته‌مه ئابووری -چینایه‌تی‌یه‌کان له‌مێژودا
به‌رهه‌می هێناوه وله‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای فه‌رمان ڕه‌واکانیشه‌وه
هۆیه‌کانی مانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژیانی ئینسانه‌کانه‌وه ڕاگیراوه. به‌پێی
لێکۆلینه‌وه میژووییه زانستییه‌کان له‌وانه کتیبه به‌ناوبانگه‌که‌ی
فریدریک ئه‌نگلز "بنه‌چه‌ی خیزان و مولکداری تایبه‌تی وده‌وڵه‌ت" که‌ژێر
ده‌ستیی وکۆیله‌یی بوونی ژنان ومامه‌ڵه‌ی کڕین وفرۆشتنی وه‌ک کاڵا تاده‌گاته
له‌شفرۆشیی له‌سه‌ر بنه‌مای موڵکداری تایبه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌ڵبه‌ت
له‌م دابه‌ش بوونه چینایه‌تییه وله‌م به‌کۆیله کردنه‌ی ژنان ومامه‌ڵه‌ی
کڕین و فرۆشتن پێکردنه‌دا، ئایین ڕۆڵێکی نامرۆڤانه‌ی گێڕاوه له‌چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه‌کردن به‌دیارده‌ی له‌شفرۆشیی وخستنه‌ڕوو ڕێگاچاره‌ی به‌رگرتن
پێی. سه‌ره‌ڕای هه‌ر پیاهه‌ڵگوتنێکی ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان، به‌وه‌ی
گوایه تێڕوانین ومامه‌ڵه‌ی ئینسانیان هه‌یه بۆ ژنان، به‌به‌راورد له‌گه‌ل
ئاینه‌کانی تردا، به‌لام له‌ڕاستیدا جیگاو ڕێگای ژنان له‌ده‌قه
ئیسلامییه‌کان وله‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامی‌دا، له‌نمونه‌کانی
ئێران وئه‌فغانساتاندا، ئه‌وه نیشان ده‌دان که‌ژن جگه‌له کاڵایه‌کی
سێکسی وزاوزی بۆ پیاوان هیچی تر نییه. وه له‌م ڕوه‌وه‌شه‌وه‌یه که‌زواجی
ئیسلامی به‌ئاشکرا به‌کاڵا کردنێکی جه‌سته‌و گیان و هه‌ست و سوزو حه‌زو
ئاره‌زوی ژنانه‌و به‌س. خودی زه‌واجی سیغه‌و مه‌سار، کڕین وفرۆشتنێکی
ئاشکرایه له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌رعدا.
هه‌ر بۆیه تا ئه‌و جیگایه‌ی کۆمه‌لگا له‌سه‌ر بنه‌مای موڵکداری تایبه‌ت
وسه‌رخانه ئایدۆلۆژی‌و سیاسی و دینی و که‌لتورییه‌که‌ی دامه‌زرابێت ئه‌م
دیارده دزیوه‌ش هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت. بێگومان ڕه‌نگه که‌م بکریته‌وه
هه‌م له‌ڕووی چونایه‌تی وچه‌ندایه‌تییه‌وه هه‌م له‌و زیانه کۆمه‌لایه‌تی
وده‌رونی و جه‌سته‌یییانه‌ی که‌له‌شفرۆش وله‌شکڕ تووشی ده‌بیت. به‌لام
وه‌ک دیارده‌ک هه‌رگیز بنه‌بڕ ناکرێت هه‌ر چه‌نده سه‌رکوتێش بکرێت هه‌روه‌ک
به‌درێژایی مێژوو زیاتر هه‌وڵ بۆ قه‌ده‌غه‌و سه‌رکوتکردنی کراوه. به‌تایبه‌تی
له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاته دینییه‌کان به‌گشتی و ئیسلامییه‌کان به‌تایبه‌تی.
ئه‌مرۆش له‌سه‌رو به‌ندی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، که‌مانگێکه ڕه‌وته
ئیسلامییه‌کان بۆ زیاتر توندکردمه‌وه‌ی فه‌زای کۆنه‌په‌رستی
وئیسلامیزه کردنی کۆمه‌ڵگا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، باس کردن له‌دیارده‌ی
له‌شفرۆشیی له‌کوردستان به‌ده‌سته‌وه گیراوه وکه‌مپینی کۆکردنه‌وه‌ی
ئیمزای بۆبه‌ڕیخراوه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م که‌مپینه له‌کاتێکدایه
که‌گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌رچواندنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند‌و تیژی
خێزانی له‌دژی ژنان به‌به‌شداری خودی فراکسیۆنه ئیسلامییه‌کان له‌په‌رله‌ماندا،
له‌سه‌روبه‌ندی تێپه‌ڕکردنیدایه‌و ئاشکراشه که‌ڕه‌وت ولایه‌نێکی
ئیشلامیش نییه دژی یاسایه‌کی ئاوا نه‌بێت وهه‌وڵ بۆ به‌رگرتنی نه‌دات.
به‌م جۆره ئامانجی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان له‌م که‌مپینه‌یاندا هه‌وڵێک
نییه بۆڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌دیارده‌ی له‌شفرۆشیی وکۆمه‌ککردن
به‌وژنانه‌ی که‌ده‌که‌ونه داوی ئه‌م دیارده قێزه‌ونه‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵێکه
بۆ توندکردنه‌وه‌ی فه‌زای ئیسلامی به‌ڕووی ژنان ودانانی سنورێکی ئه‌وپه‌ڕی
ڕه‌گه‌زی به‌ڕوویاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دیارده‌ی له‌شفرۆشیی
باشترین به‌هانه‌یه تا هیرش به‌دژی ماف وئازادیه‌کانی ژنان له‌م
سه‌رو به‌ندی مانگی ره‌مه‌زانه‌دا توندتر بکرێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر هه‌ر
لایه‌ن وکه‌سێکی سیاسی مه‌ده‌نی وئازادیخواز که‌مترین تێڕوانین وهه‌ڵوێستی
ئینسانیانه‌ی هه‌بێت بۆ دیارده‌ی له‌شفرۆشیی وهۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی،
ئه‌وا له‌یه‌که‌م هانگاودا ئه‌و ڕێگاچاره‌یه‌ی که که‌مپه‌ینه‌که به‌دواوه‌یه‌تی،
بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان به‌دوای نه‌هیشتن و کۆتایی
پێهێنان به‌دیارده‌ی له‌شفرۆشییه‌وه نیین، به‌ڵکو بۆ سه‌رکوتی
ئاشکرای مافه‌کانی خه‌ڵکه، به‌گشتی وژنان به‌تایبه‌تی. داواکردن بۆ
قه‌ده‌غه‌کردن وسزادانی ئه‌وانه‌ی کاری له‌شفرۆشیی ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی
هۆکارو سه‌رچاوه‌کانی توشبوونی ژنان به‌م کاره بن بڕکرابێت خۆی له‌خۆیدا،
حوکمی سه‌رکوت وسزای نامرۆڤانه به‌ڕووی ژناندا توند ده‌کاته‌وه. ئاخر
کێ هه‌یه له‌بیری چوبێته‌وه کاتێک ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام ژنانێکی له‌شفرۆشیی
به‌داره‌وه له‌ناوجه‌رگه‌ی مایدانه‌کانی به‌غداددا هه‌ڵواسی وهه‌ر به‌پێی
یاسا‌و شه‌رع قه‌ده‌غه‌ی له‌شفرۆشیی ڕاگه‌یاند، چ کۆمه‌کێکی کرد به‌دورکه‌وتنه‌وه
له‌دیارده‌ی له‌شفرۆشیی؟. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که قه‌ده‌غه‌و کوشتن
وسزا وسه‌رکوت کردن هیچ کاتێک ڕێگا چاره‌ی گیر‌و گرفت و دیارده کۆمه‌لایه‌تیه‌کان
نه‌بووه ونییه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا که‌له‌شفرۆشیی به‌یاسای
ئیسلامی قه‌ده‌غه‌کراوه، دیارده‌که له‌تاریکیدا وبه‌نهێنی زیاتر په‌ره‌ی
سه‌ندووه بۆته هۆکارێکیش بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
وبڵاوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان.
لایه‌نێکی تری که‌مپینه‌که ئه‌وه‌یه که‌داوای سزادانی هه‌مو ئه‌و که‌سانه
ده‌کات که‌هه‌ڵده‌ستێ به‌له‌شفرۆشتن وله‌شکڕین، به‌ڵام دیاره له
ڕوانگه‌ی ئیسلام وئیسلامییه‌کانه‌وه سزای له‌شفرۆش و له‌شکڕ وه‌ک یه‌ک
نییه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان له که‌مپه‌ینه‌که‌یاندا ده‌ڵێن وه‌ک یه‌که،
به‌لام سزای فرۆشیار ڕاده‌ی کوشتنه. ئه‌مه‌ش خودی ژن‌بوون به‌سه‌رچاوه‌ی
دیارده‌ی له‌شفرۆشیی ده‌زانرێت نه‌ک کۆمه‌ڵه هۆکارێکی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی.
ره‌وته ئیسلامیه‌کان که هه‌میشه له‌ڕوانهگه‌ی ئه‌خلاق و ناموسه‌وه
بۆ مه‌سه‌له‌و کێشه‌کانی ژنان ده‌روانن وئه‌م ڕوانگه‌یه‌ش به‌ته‌نها له‌کۆئه‌ندامی
سیکس له‌مرۆڤدا کۆده‌که‌نه‌وه و پێیان وایه که هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی له‌شفرۆشیی و له‌شکڕین، ته‌نها "ژنانی لاده‌ر"ه که‌وه‌ک
خویه‌ک ده‌ستی بۆده‌به‌ن وکۆمه‌ڵگای پێ پیسده‌که‌ن. له کاتیکدا سه‌رچاوه‌و
هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه به‌ته‌واوی ڕیشه‌ی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی
وئابوری سه‌رمایه‌داریدایه که‌که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه وقازانجپه‌رستی
وژیان وجه‌سته‌ی ئینسانه‌کان تائاستی کاڵاو کڕین وفرۆشی بازاڕ ده‌باو
له‌سفرۆشی ده‌کاته جۆرێک له‌کار بۆبه‌ده‌ستهێنانی بژێوی ئینسان.
نیزامێکی ئاوا که‌له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاری وبێکاری ونه‌بوونی وبێمافی
وژێرده‌سته‌یی وسه‌رکوتی ئازادیه‌کانی ئینسانی ژن دامه‌زراوه، دیارده‌ی
له‌شفرۆشییش به‌رهه‌م دێنێ و ئینسانه‌کان به‌ناچاری ده‌خاته داوی خۆیه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌رده‌مه‌کانی قه‌یرانی ئابووری و
بلاوبونه‌وه‌ی بێ‌کاری وهه‌ژاری وله‌سایه‌ی سه‌رکوت و بێمافیدا،
زیاتر وزیاتر په‌ره‌ده‌گرێ. که‌وایه هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت به‌چاویکی
ئینسانیانه‌وه له‌دیارده‌ی له‌سفرۆشێ بڕوانێ وباس له‌ڕێگاکانی نه‌هێشتنی
بکات ده‌بێ ئه‌م نیزام وسیسته‌مه که‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج
وموڵکدارێتی تایبه‌تی دامه‌زراوه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه وکۆمه‌ڵگایه‌ک
بنێته جێگای که‌حورمه‌تی ئینسان سه‌روه‌ر بێت‌و قسه‌یه‌ک له‌جیاوازی
چینایه‌تی و هه‌ژاریو بێ‌کاری نه‌بێ وهه‌مووان به‌پێی کاره‌کانیان ده‌ستیان
به‌پیداویستیه‌کانی ژیانیان ڕابگات وناچار به‌هیچ جۆره کارێکی نه‌شیاونه‌بن
که‌شایسته‌ی ئینسان نه‌بیت. تاکتێک ئه‌م نیزامه دانه‌مه‌زراوه، ئه‌وا
هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهینانی کاری گونجاو وخه‌بات بۆچه‌سپاندنی بیمه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
ودابینکردنی لانی که‌می ژیان بۆ هاولاتیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه،
هاوکات جێگیرکردنی ماف‌و ئازادیه‌کانی ژنان وچه‌سپاندنی یاسای یه‌کسانی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو له‌کۆمه‌ڵگادا.. ئه‌توانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌بن،
که‌له‌ئاستێکی زۆردا ژنان له‌به‌ڵای له‌شفرۆشیی دوربخاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|