ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان: له‌شکرکێشیی تورک و ده‌وڵه‌تی کوردی .
غیاسه‌دین نه‌قشبه‌ندی ته‌رازوی هێزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی یاریکه‌ره ئه‌ساسیه‌کان باری نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، نه‌خاسمه ئه‌وه‌ی کورد وه‌ک سه‌رکردایه‌تی توانیی له‌ماوه‌ی ئه‌و شانزده ساڵه‌دا بیکات جێگای سه‌رسوڕمان نییه، چونکی زلهێزه‌کان نێوانیان له‌گه‌ڵ دژمنی کورد باشنه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بوو که‌ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ ده‌یبینین؛ کوردستان خاکێکی مه‌حکومه به جیوپۆلۆتیکێکی سه‌ختی نێزیک له‌موسته‌حیل، سه‌رکردایه‌تی کورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه باڵانسێکی چاک بخاته ناو په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وهه‌وڵدانه‌کانی بۆ دروستکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له ئاستی پێویستدا نه‌بوون و نه‌یانتوانی کاغه‌زی فشار له‌کاتی پێویست له‌سه‌ر ئه‌مریکا به‌کاربێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌حیسابی (خۆشه‌ویستی یه‌کلایه‌نه) لێیانخوڕیوه، ئێمه خۆمان به هاوپه‌یمانی یه‌که‌می ئه‌مریکا ده‌بینین و خۆمان به تاکه هێزی دیموکراسی‌خوازی ده‌ڤه‌ر ده‌بینین و خۆمان به سڤیلتر له‌ده‌وروبه‌ر ده‌زانین و کێشه‌ی خۆمان به‌ڕه‌وا داده‌نێین، "که ئه‌گه‌رچی کێشه‌یێکی ره‌واشبێت ده‌بێ بزانین ئه‌وانیش چۆن ده‌یبینن" به‌ڵام ئه‌مه به‌قه‌د ئه‌وه گرنگ نییه که ئایا ئه‌مریکا و ئه‌وروپا چۆن ده‌مانبینن! و ئایا توانیومانه وه‌کو ئینتیتیێکی entity سه‌ربه‌خۆ له‌عیراق ره‌فتاربکه‌ین؟ توانیومانه له‌ناوه‌وه یونیتێکی سیاسی دروستکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگبداته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌مان!
سه‌رکردایه‌تی کورد که‌وتۆته ناو دیلامایێکی(dilemma) مه‌زن که دارێکه و هه‌ردوو سه‌ره‌که‌ی پیسه، بۆیه‌ش زۆرجار ده‌بینین که‌سه‌رکردایه‌تی کورد به حیکمه‌ت و وریایی ده‌جولێته‌وه، به‌ڵام زۆرجاریش ته‌نانه‌ت حیکمه‌تیش به‌س نییه بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی وا. شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که و پشتگیری له‌شکری تورک له‌و قۆناغه‌دا خزمه‌تی هیچ ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورک به‌هه‌موو حاڵ له‌به‌ر دیماگۆگیه‌ت و سه‌ر وشکی ره‌گه‌زپه‌رستی وعه‌سکه‌رتاری هی ئه‌وه نییه هیچ پێکهاتنێکی له‌گه‌ڵدا بکرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی نه‌ژادی کورده؛ بۆیه‌ش ئاماده نییه هیچ پێکهاتنێکی ئاشتیخوازانه له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ‌و بهه‌ڤڕاژیان بکات. تورکیا ناتوانێت دان به‌هه‌بوونی کورد دابێنێت، چونکی دانپێنانه‌که‌ی ده‌بێته مایه‌ی تێکچوونی ده‌وڵه‌تی تورک هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌سکه‌رتاره‌و کۆنسێپتی له‌ناوبردنی نه‌ژاده‌کانی تری غه‌یری تورک له‌ناو مێشکی ملله‌ته‌که‌دا هه‌یه نه‌ک ته‌نها ره‌فتاری حکومه‌ته، بۆیه‌ش کێشه‌که به‌گۆڕینی حکومه‌تێک چاره‌ناکرێت، کێشه‌که کێشه‌یێکی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک سیاسی، هه‌روه‌ک له‌عیراقدا گه‌ڵاڵه ده‌کرێ، ئه‌گه‌رچی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌عیراق زۆرجار به‌هه‌ڵه وای بۆ ده‌چێت که کێشه‌که‌مان کێشه‌یێکی سیاسیه و به‌گۆڕینی عه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدولکه‌ریم قاسم و صه‌دام و عه‌للاوی و جه‌عفه‌ری ومالیکی چاره‌ده‌کرێت وته‌نها کێشه‌ی حکومه‌تانه، بۆیه‌ش زۆرجار گوتاری سیاسی کوردی به لاواز ده‌بینین له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کێشه‌که جارێ خۆ‌یا نه‌کراوه وله‌ناوخۆیاندا یه‌کلاییان نه‌کردۆته‌وه. کێشه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی عیراقدا نییه، کێشه‌مان له‌گه‌ڵ میلله‌تانی عیراقدا هه‌یه. بۆ خوێنه‌ری باری سیاسی زۆر گرنگه شته‌کان وه‌ک خۆیان چۆنن له واقیعدا ئاوایان ببینین، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که چۆن ده‌یانه‌وێ ئاوای ببینن، چونکه زۆرجار ئه‌وه‌ی مرۆڤ حه‌زده‌کا بیبێنێ جیاوازه له واقعی شته‌که. ئێمه هه‌موومان حه‌زمان لێیه له‌عیراقدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و ئاین ومه‌زهه‌به‌کان به‌یه‌که‌وه بژین! به‌ڵام ناکرێت و واقعه‌که ئه‌وه نییه، تورکمانه‌کان نایانه‌وێ به‌هیچ جۆرێک بکه‌ونه ناو هه‌رشتێک ناوی کوردستان بێت(ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌تورکیان) مه‌سیحیه‌کانیش هه‌روه‌تر (زۆربه‌یان) ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که سوننه شیعه‌ی ناوێ و شیعه سوننه‌ی ناوێ وکورد هه‌ردوکیانی ناوێ، بۆچی ئێمه له‌به‌ر خاتری سه‌رکه‌وتنی تاقیکردنه‌وه‌ی دروستکردنی عیراق زیان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وخه‌باتی رزگاریخوازی میله‌ته‌که‌مان بده‌ین له‌پێناو سه‌رگرتنی شتێک که ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یشت و به‌هێز بوو ئینجا زیانمان پێده‌گه‌یێنێ وه‌ک ئه‌وه‌یه که فه‌ر‌خه ئه‌ژدیهایێکی بچوک و لاواز به‌خێوکه‌ی وچاودێری بکه‌ی، چاکیش ده‌زانی که گه‌وره‌بوو یه‌که‌م که‌س تۆ ده‌خوات له‌پێناو له‌ناوبردنی خۆت ئه‌ژدیهایه‌که گه‌وره ده‌که‌ی و به‌هێزی ده‌که‌ی! به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌خوا به‌روحمه و ئه‌و ئه‌ژدیهایه‌ی له‌له‌ناوچون رزگارکرد!!! ئێمه‌ش بۆ عیراق ئاوامانکرد.
ئه‌منی قه‌ومی کوردستان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کۆنسێپت له‌مه‌ترسیدایه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ماسولکه پێشانده‌دات، به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه په‌لاماردانی تورکیا خزمه‌تێکی زۆر به کێشه‌ی رزگاری خوازی کورد بگه‌یێنێت، چونکی کوردی تورکیا و کوردی عیراق له‌یه‌کتر نزیکده‌کاته‌وه‌و هه‌موو حزبه‌کانی تری کوردستان هاوسۆزی له‌گه‌ڵ کێشه‌که ده‌که‌ن.
راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له‌ساڵی 1991 کێشه‌ی کوردی له‌کێشه‌یێکی محه‌للی و ناوخۆ بۆ کێشه‌یێکی جیهانی گۆڕی و له کێشه‌یێکی مرۆڤانه بۆ کێشه‌یێکی نه‌ته‌وه‌یی گواسته‌وه، که تورکیای زۆر نیگه‌رانکردبوو، به‌ڵام روخانی سه‌ددام وهاتنی ئه‌مریکا و غاردانی سه‌رکردایه‌تی کوردی بۆ باوه‌شی عیراق کێشه‌که‌ی کرده‌وه کێشه‌یێکی ناخۆی عیراق وکێشه نێ‌وده‌وڵه‌تیه‌که‌ش نه‌ما؛ بۆیه‌ش تورکیا زۆر پێی خۆشه ومه‌منوونه کێشه‌که ئاوا بمینێته‌وه، ئه‌و گه‌فو هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستاش ده‌یکات هه‌مووی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کێشه‌که به کێشه‌یێکی ناوخۆ بمینێته‌وه، ئێستاش که تۆپبارانه‌که‌ی خه‌ستکردۆته‌وه، من پێموایه له‌به‌ر وازلێهێنانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقه و له‌به‌ر فشاره‌که‌ی ئه‌مریکایه له‌سه‌ر تورکیا بۆ جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن، ئه‌وکاره وه‌کو کاغه‌زی فشار له‌دژی ئه‌مریکا به‌کارده‌هێنێت، که پێموانییه کاغه‌زێکی سه‌رکه‌وتووانه‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌داواکاری سه‌رۆک بۆش ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن تۆزێک دوواخرا، به‌ڵام لۆبی ئه‌رمه‌نی له‌ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده به‌هێزه ، پێموانییه وا به‌ئاسانی وازی لێبهێنن وئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ له‌ژێرفشاری تورک نه‌کرێت، ئه‌وه سبه‌ی هه‌رده‌کرێت؛ به‌جێهێنانی ئه‌و ماده‌یه‌ش بۆ ئه‌منی قه‌ومی کورد زۆرگرنگه که تورکیا به‌هه‌موو تووانایه‌وه ده‌یویست بیخاته ئه‌ستۆی کوردان.
چاودێری سیاسی و ئابووری به‌ئاشکرا ده‌بینێت که تورکیا وه‌ک هاوپه‌یمانێکی چاک بۆ ئه‌مریکا نه‌ماوه و ئه‌مریکاش کاری جارانی پێنه‌ماوه که بنکه‌یێکی ستراتیجی بێت بۆ به‌رگری کردنی شه‌پۆله‌کانی سۆڤیه‌ت و هه‌روه‌ها زۆر له جمهوریه‌ته‌کانی پاشماوه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌و ده‌وره ده‌بینن. دووه‌میان: له‌ڕووی ئابووریه‌وه خه‌ریکه له‌ژێر قه‌رز چۆک دانه‌وێنێ و هێزی ئیسلامیزم وا خه‌ریکه به‌سه‌ر هێزی نه‌ته‌وه‌په‌رستیشدا زاڵده‌بێت که هه‌ردووکیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و ئه‌و‌روپادا نین. تورکیا وه‌کو ده‌وڵه‌ت به قه‌یرانی زۆر مه‌زندا ده‌ربازده‌بێ و خه‌ریکه له هه‌رکامیاندا بخنکێ وهه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ئابووریه لاوازه‌که‌ی و که‌لله‌ره‌قی و نه‌ژادپه‌رستی وشۆڤینییه‌ت و رێزلێنه‌گرتنی مافی مرۆڤ، هه‌رده‌م رێگرن له‌بوونی به‌ئه‌ندامی ئه‌وروپای ته‌ڤگه‌ر.
هاتنی تورک بۆ ناو خاکی کوردستانی باشوور له مه‌حاڵ نێزیکه، مه‌گه‌ر ئێران ببێته یاریکه‌ری سێهه‌م و به‌ناو خاکی کوردستان بکه‌وێت وه‌ک به‌رسڤێک بۆ لێدانێکی شیمانه‌یی ئه‌مریکا. تورکیا به‌هیچ جۆرێک نه‌یتوانیوه له‌شکرکێشی بکاته سه‌رکوردستانی باشور و ناشتوانێت، چونکی هاتنی بۆ ناو خاکی کوردستانی باشوور تێکدانی په‌یمانه‌که‌ی نێوان حکومه‌تی تورکیا و حکومه‌تی عیراقه که له‌ساڵی 1988 له‌نێوان هه‌ردووک حکومه‌تدا ئیمزا کراوه، تورکیا به له‌شکرکێشی له‌و په‌یمانه ده‌رده‌چێت که له‌سه‌ر ئه‌وه پێکهاتبوون 20 کیلۆمه‌تر بێنه ناو خاکی یه‌کتری. ئه‌و هاوپه‌یمانه تازه‌یه‌ش که وه‌زیری ناوخۆی عیراق مۆریکردووه، نازانم ده‌که‌وێته ناو چ فه‌رهه‌نگێک چونکی وه‌زیری ناوخۆ بۆی نییه پێکهاتن له‌سه‌ر مه‌رزه‌کان بکات، ئه‌وه کاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، له‌وانه‌یه بتوانن به‌و پێکهاتنه باره‌گای حزبێک دابخه‌ن یان چالاکی حزبێکی تر سنووردار بکه‌ن، به‌ڵام ناتوانێ پێکهاتن له‌سه‌ر گرفتی سنوور وپه‌یمانه ده‌وڵه‌تیه‌کان بکات.
له‌شکرکێشی تورکیا به‌دوورده‌بینم ئه‌گه‌ر یاریکه‌ری تری وه‌کو ئێران له‌ئه‌نجامی لێدانێکی ئه‌مریکی موحته‌مه‌ل تێیوه نه‌گلێ ، چونکه ته‌نها هۆیه‌ک وا له‌تورکیا ده‌کات بێئاقلی وا بکات ، ئه‌ویش هاتنی ئێرانه بۆ ناو سنووری کوردستان، ئه‌وسا تورکیا هۆیه‌کی به هێزی ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات پێشی ئیران بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی سنوره‌کانی خۆی بپارێزێ له‌ڕوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئه‌وه‌یان هۆیێکی ره‌وایه، ئه‌وسا بۆ کورد ده‌بێته تراجیدیایێکی مه‌زن که تورک و ئێرانی به ئه‌رێبوون و چاودێریێکی ئه‌مریکی حیسابه کۆنه‌کانیان له‌خاکی کوردستان پاکتاو بکه‌ن و شه‌ڕی چاڵدێران1514 دووباره‌بکه‌نه‌وه که سه‌فه‌وی وعوسمانییه‌کان کوردستانیان به‌شه‌ڕی نێوانیان وێرانکرد.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ده‌بێ به‌هه‌مووجۆرێک ئاماده‌گه‌ریخۆی بکات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌وشیمانه‌یه بگرێت که ئێران ببێته یاریکه‌ری سێهه‌م له‌و گه‌مه پیسه‌دا و له‌جیاتی ئه‌وه‌ش هه‌وڵی دیپلۆماسی و سیاسی جیددی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وروپا و چین تێوه بگلێنێ، مه‌به‌ستم هه‌رکه‌سێکی که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به ئه‌مریکا بڵێت نا، یانیش لۆبیی فشاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مریکا. کاتێ حکومه‌تی مالیکی داوای له‌سه‌رکردایه‌تی کورد کرد که لیوایێکی له‌شکری کوردستان بۆ پاراستنی به‌غدا بنێرن، ده‌بووا سه‌رکردایه‌تی کوردیش داوای له‌به‌غدا کردبا لیوایێکی له‌شکری عیراق به ره‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مانی کوردستان بێته سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێم، ئه‌وسا تورکیا ئه‌و کاغه‌زه‌شی له‌ده‌ست نه‌ده‌ما بیکاته فشار له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کوردستان و ئه‌مریکاش. ئێستاش واچاکتره ئه‌گه‌ر لیوایێک یان دوو لیوای له‌شکری عیراق به‌ره‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مانی کوردستان بێنه سه‌ر سنووره‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانیش تێوه بگلێن وخۆیان به خاوه‌ن کێشه‌که بزانن.
له‌شکرکێشی تورک ئێستا به‌بێ تێگلانی ئێران کارێکی نیمچه مه‌حاڵه چونکه تورکیا بیرده‌کاته‌وه‌و و به‌ده‌یان سه‌نته‌رو ئه‌نستیتوی لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌زمونێکی چاکی هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی خوێندنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
تورکیا هه‌رده‌م ویستویه‌تی بێت و کوردستان داگیربکات، چونکه ئێستاش ویلایه‌تی مووسل هه‌ر به مولکی خۆی ده‌زانێت که له‌دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی به‌بێ شه‌ڕ چۆلیکردووه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ئه‌وکاره‌بکات، ئه‌گینا له‌مێژبوو کردبووی، نایه‌وێت به‌هاتنی خۆی جارێکی تر کێشه‌ی کورد له‌کوردستانی عیراق بکاته‌وه کێشه‌یێکی جیهانی، هه‌رده‌م فشاری له‌شکرکێشی به‌کارهێناوه کاتێ هه‌ستی کردبێت کورده‌کانی عیراق گرێ له‌سه‌ر ماده‌یه‌کی ده‌ستووری له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب ده‌گرن، یان له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی تایبه‌ت سوڕن.
بۆیه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئیحتیمال نییه تورکیا له‌شکرکێشی بکاته سه‌ر کوردستان چونکه ئاخیر شت له‌دنیادا تورکیا بیه‌وێ ئه‌وه‌یه که کوردستانی عیراق ببێته ده‌وڵه‌ت، دڵنیاشم ئه‌وجاره‌یان کێشه‌ی کورد ببێته‌وه کێشه‌یێکی جیهانی، بێ گومان کوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌ت.
کۆتایی: چۆله‌که هه‌ر پێی وایه رێوی ده‌توانێ به‌سه‌ر دار بکه‌وێ بۆیه‌ش هه‌رده‌م له‌ترساندا هێلکه‌که‌ی بۆ فڕێده‌دات.
|