٢٤\١٢\٢٠١٥
له‌شکرکێشیی
تورکیا و پێوستبوونی
هاوپه‌یمانییە‌کی نوێ؟!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
له کاتی یاری شه‌تره‌نجدا کاتێ به‌ره‌و شکست ده‌ڕۆی که زۆربه‌ی هێزه‌که‌ت
له ده‌ست ده‌ده‌ی، تورکیا ئێستا له‌م حاڵه‌ته‌دایه
له‌حاڵه‌تی شکستی مه‌رامه‌کانی و سیاسه‌ته‌کانیدایه به هۆی پاشه‌کشه‌کانی
داعشه‌وه ، تورکیا ئێستا له‌حاڵه‌تی ک‌ش مه‌لیکدایه. بۆیه هه‌موو هێزی
خۆی به کار ده‌هێنێ تا پشتی له عه‌رز نه‌که‌وێ وه‌ک گورگه برسیه‌که‌ی
لێ هاتووه په‌لاماری هه‌موو ده‌وربه‌ری خۆی ده‌دات ده‌ست بۆ هه‌موو
کارێک ده‌بات . تورکیا ویستی به‌شار ئه‌سه‌د لابچێ و
ده‌سه‌ڵاتێ له سوریا دامه‌زرێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و
بێت به هاتنی روسیا ئه‌و خه‌ونه‌ی تێک شکا ،تورکیا ویستی په‌که‌که و
یه‌په‌گه و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانی
باکور و ڕۆژائاوا تێک بشکێنێ ئه‌وه‌شی بۆ نه‌کرا، تورکیا به چه‌ندین
ڕێگا ویستی موسل و که‌رکوک له عێراق بستێنێ
ئه‌وه‌شی بۆ نه‌کرا،ته‌نانه‌ت تورکیا ویستی هه‌رێمی کوردستان نه‌هێڵێ
و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌یویست ته‌نانه‌ت
ناوی کوردستانیش بسڕیته‌وه ئه‌وه‌شی بۆ نه‌کرا.
ئه‌و هێزه ڕه‌شه‌ی تورکیا پشتی پێ ده‌به‌ستێ بۆ پشتیوانی له مه‌رامه‌کانی
خۆی داعشه له عێراق و به‌ره‌ی نوسره و
هێزه ئیسلامیه تیرۆریسته‌کانی تره له ناوچه‌که‌دا، ئه‌م هێزانه‌ش
تووشی پاشه‌کشه بوون به‌هۆی ده‌خاله‌تی روسیا و له جه‌نگی دژه
تیڕۆردا له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه به هۆی توانای شه‌ڕی گه‌ریلاکانی
په‌که‌که و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه، بۆیه تورکیا که‌وتوه‌ته ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی
زۆر خراپه‌وه پێوستی به‌وه‌یه ڕێگای تر بدۆزێته‌وه بۆ به‌دی هاتنی
خه‌ونه‌کانی خۆی.
یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی تورکیا له به‌رانبه‌ر شکسته‌کانی داعش
بۆردومانی چڕوپڕی قه‌ندیل بوو. دووه‌م خستنه خواره‌وه‌ی فرۆکه ڕوسیه‌که
بوو. سێه‌م کاردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ئیسلامی بوو له ریاز. چواره‌م
کاردانه‌وه‌ی بانگێش کردنی مه‌سعود بارزانی بوو بۆ تورکیا و
ئاڵای کوردستانی بۆ دانا له پێشوازیه‌که‌یدا. پێنجه‌م میلیتاره‌ز
کردنی کوردستانی باکورو په‌لاماری خه‌ڵکی سیڤیل و
کوشتن و ده‌سگیر کردنیان بوو. شه‌شه‌م کاردانه‌وه‌ی ئه‌م له‌شکرکێشیه
بوو بۆ کوردستانی باشوور.
تورکیا ئه‌مڕۆ ئه‌وه ده‌زانێ که (ناتۆ) نا‌توانێ هاوئاهه‌نگی بکا بۆ
به‌دیهاتنی خه‌ونه‌کانی چونکه ناتۆ و ئه‌مه‌ریکا
یار‌مه‌تی په‌که‌که و یه‌په‌گه یان‌دا له دژی داعش . واته ئه‌وان
بوونه هۆی به‌هێز کردنی نه‌یاره‌کانی تورکیا بۆیه پێوست بوو هاوپه‌یمانیه‌کی
تر دروست بکا ،که ئه‌ویش هاوپه‌یمانی
ئیسلامی بوو به سه‌رۆکایه‌تی سعودیه ، که سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی
تیرۆریزمی ئیسلامیه ، ته‌نها ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ش لێدانی په‌که‌که
و یه‌په‌گه‌یه نه‌ک داعش و نوسره و
ئەحرار شام و جڕوجانه‌وه‌رکانی تری
ئیسلامی سیاسی.
تورکیا بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونه‌کانی پێویستی به
تاکتیکی جۆراوجۆر هه‌یه یه‌کێ تر له‌و تاکتیکانه
به‌کارهێنانی هه‌رێمی کوردستانه و به
تایبه‌تی پارتی و کەسی مه‌سعود بارزانیه (
ڕێبازی ئیسلامی - ئه‌تاتورکی هیچ نایه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پارتی و بارزانیش به دۆست بزانێ ته‌نانه‌ت نایه‌وێ
دان به‌وه‌دا بنێن خه‌ڵکێك هه‌یه که ناوی خه‌ڵكی کورد بێت به‌ڵام
تورکیا به ناچاری وای لێ هاتووه پشت به ناحه‌زێک ببه‌ستێ له به‌رانبه‌ر
ئه‌و ناحه‌زانه‌ی تر که ئه‌و ته‌نگژه‌یان بۆ دروست کردووه) . ئه‌مڕۆ
بۆ تاکتیکی خۆی پێویسته مه‌سعود بارزانی بانگێش بکاو ئاڵای
کوردستانیشی بۆ دابنێ تاخه‌ڵکی کوردستان چه‌واشه بکات و به ڕووکه‌ش
نیشانی بده‌ن ئه‌ردۆگان به‌ره‌و دۆستایه‌تی کردنی خه‌ڵکی کورد هه‌ڵکشاوه
و سیاسه‌تی تورکیا له‌م باره‌وه گوڕاوه. چه‌واشه کاریه‌که زۆر زوو
ده‌رکه‌وت به په‌لاماری وه‌حشیانه‌یان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سیڤێل له شاره‌کانی
باکوری کوردستان به په‌لاماری کوردستانی ڕۆژئاوا‌و به پێشێل کردنی
ئیراده‌ی کوردستانی باشوور به هۆی له‌شکرکێشیه‌که‌وه بۆ قوڵایی
ناوچه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
تورکیا بۆ په‌لاماردانی ئه‌و هێزانه‌هاتوه‌که شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن
نه‌ک بۆ شه‌ڕی داعش چونکه تا ئێستا سوپای تورکیا له هیچ به‌ره‌یه‌کدا
شه‌ڕی داعشی نه‌کردووه تا ئێستا بیکات. وه‌ک یه‌کێ له سه‌ناتۆره‌کانی
ئه‌مه‌ریکا ووتی : هه‌موو دونیا شه‌ڕی داعش ده‌کا که‌چی تورکیا شه‌ڕی
په‌که که ده‌کا.
به‌کارهێنانی پارتی و مه‌سعود بارزانیش له لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی
ئوردوگانه‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی خه‌لکی کوردستانه هیچی تر .ئه گه‌ر
ئوردوگان توانی له ڕێگای ئه‌م تاکتیکه‌یه‌وه بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کانی
کوردستانی باکورورۆژائاوا له ناوببات وپه‌که‌که و یه‌په‌گه بتوێنێته‌وه
ئه‌وجا سه‌ره‌ی پارتی و مه‌سعود بارزانی و کوردستانی باشووریش
دێت ئه‌وانیش به‌و ده‌رده ده‌بات.
له‌وانه‌یه پارتی و بارزانیش ئه‌و ڕاستیه بزانن به‌ڵام ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێ
سوود له تورکیا وه‌ر بگرن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک تاکتیکی کاتی چونکه
ئه‌وه ئاشکرایە ئه‌مڕۆ پارتی‌یش له ته‌نگژه‌دایه
و له به‌رده‌م نه‌فره‌تی خه‌ڵکی به ئاگا و هۆشیاری کوردستاندایه به
هۆی ئه‌و تاڵانی و دزیه‌وه که ده‌یکات به ئاشکراو به نهێنی یا به
هۆی کاره تیرورستیه‌کانیه‌وه له دژی ئازادیخوازان و به هۆی ئه‌و
تراژیدیایه‌ی هێنای به‌سه‌ر خه‌ڵکی شه‌نگال به
رادەستکردنی ئه‌و شاره به داعش وه هه‌روه‌ها به هۆی داسه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به زه‌بری میلیشیاوه جگه له‌م خه‌ڵکه پارتی له به‌رده‌م
ناڕه‌ازیه‌تی چوار حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ی په‌رله‌مانیشدایه وه‌له‌به‌رده‌م
ناره‌زایه‌تی حیزب و هێزه چه‌په‌کاندایشدایه ، پارتی نه له‌گه‌ڵ
به‌غدا دۆسته و نه
له‌گه‌ڵ ئێران و نه له‌گه‌ڵ
په‌که‌که و نه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه نه له‌گه‌ڵ
حیزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. هه‌روه‌ک چۆن تورکیا له ته‌نک گژه‌دایه
پێویستی به پارتیه پارتیش له ته‌نگژه‌دایه پێویستی به تورکیایه ،تورکیاش
له هه‌موو سنووره‌کانیه‌وه که‌سی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه
هه‌رێمی کوردستان نه‌بێ ، هه‌موو سنوورەکانی
لێ به‌ستراوه وه‌ک عێراق ،ئێران،روسیا، سوریا ته‌نانه‌ت ناکۆکیه‌کی
مێژینه‌ی له گه‌ڵ یونانیش هه‌یه له سه‌ر جزیره‌ی قوبرس واته هیچ
کام له ووڵاتانی هاوسنوری خۆی دۆستی نین تورکیا له به‌رانبه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌کی
به‌رینی خه‌ڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست دایه
له ناوه‌وه‌ی تورکیادا بۆیه بارودۆخەکەی
ئه‌وه ده‌خوازێ که لایه‌نێک بدۆزێته‌وه له‌و ته‌نگژه‌یه ڕزگاری بکا
ئه‌ویش پارتی و مه‌سعود بارزانیه بۆ پارتیش هه‌روایه ئه‌گه‌ر ئه‌و
سنووره‌ی هه‌رێمی کوردستان له ژێر چه‌پوکی
یه‌کێتی و گۆڕاندا بوایه ، نه تورکیا
و نه پارتیش ئه‌م تاکتیکه‌یان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه چونکه یه‌کێتی
و گۆڕان هاوسۆزی په‌که‌که و یه‌په‌گه‌ن.
زه‌ره‌مه‌ندی یه‌که‌م له‌م هاوکێشانه‌دا خه‌ڵکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێشی
تورکیا و کوردستان و ناوچه‌که‌یه ، ناوچه‌که جگه له‌وه‌ی قه‌یراناوی
کراوه ئه‌م خه‌ڵکه باجه‌که‌ی ده‌دات ڕۆژانه ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه
به‌شمه‌ینه‌ته به کوشت ده‌درێ وه بارودۆخه‌که چاوه‌ڕێ ی مه‌ترسی
زۆر گه‌وره‌تری لێ ده‌کرێ هه‌ر بۆیه هه‌لومه‌رجه‌که پێویستی به
فریاکه‌وتنێکی خێرایی هه‌یه ئه‌ویش پێک‌هێنانی ڕیزێکی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکه
بۆ نه‌مانی تیرۆر و قه‌یران بۆ شۆڕش بۆ ڕاپه‌ڕین،هه‌لومه‌رجه‌که
پێوستی به رێکخراوبوونی خه‌ڵکه له ده‌وری ئامانجی ڕزگاری
مرۆڤدا، پێویستی به یه‌کگرتویی هه‌موو ئه‌و
هێزانه‌یه که به کرده‌وه مرۆڤدۆست و
ئازادی خوازن بۆ پێشڕه‌وی کردن له پێک‌هێنانی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی
خه‌ڵک له کوردستان و عێراق و تورکیا و سوریا و ئێران وناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا.
له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌کانی تر وه‌ک هاوپه‌یمانی
ئیسلامی و ناتۆ و روسیا و هاوپه‌یمانه‌کانی ، جیهان پێویستی به هاوپه‌یمانیه‌کی
مرۆییە پێویستی به هاتنه مه‌یدانی هێزی
ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی
جیهانیه بۆ پێک‌هێنانی به‌ره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی
مرۆیی ئه‌م هێزانه‌ش ده‌توانن کار بۆ کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بکه‌ن
له زووترین کاتدا هاوپه‌یمانیه‌کی نوێی مرۆیی
ڕابگه‌یه‌نن له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ
وله پێناو دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ جه‌نگ و
کوشتار و یه‌کسان و
دادپه‌روه‌ردا،و له پێناو له ناوبردنی تیرۆر و
سه‌رچاوه‌کانی و ئاکامه‌کانی و هه‌روه‌ها به‌ره‌و له‌ناوبردنی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری که هۆکاری ئه‌سلی ئه‌م هه‌موو کێشانه‌یه هه‌نگاو
هه‌ڵگرێ.
٢١\١٢\٢٠١٥
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
|