په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

لە سلێمانی ، ڕژێمەکانی تورکیا و سوریا و ئێران پرۆتستۆ کران.

 

کاروان سالار

 

 


ئەمڕۆ (2/4/2008) لەبەردەرکی سەرای شاری سلێمانی، کۆمەڵێک ڕێکخراو و لایەنی سیاسی و جەماوەر بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو دەست درێژیە نامرۆڤانانەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی تورکیا و سوریا و ئێران لە نەورۆزی ئەمساڵدا کردیانە سەر گەلەکەمان لەو پارچانەی کوردستان و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەستدان و بریندار بوون و گرتنی چەندین هاوڵاتی سڤیلی کورد، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی جەماوەری و مانگرتن و هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا دژی ئەو دەست درێژیانە ئەنجامدرا.


چالاکیەکە کەبەسەدان خەڵکی شاری سلێمانی و چەندین کەناڵ و دەزگای ڕاگەیاندن تێیدا بەشداربوون، لە کاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی دەستی پێکرد و تا (5)ی ئێوارەی خایاند، سەرەتای چالاکیەکەش بەدەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەورۆز و گشت شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان بەیاننامەی ئامادەکراو لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە خوێندرایەوە و لە چالاکییەکەدا چەندین وتەو پارچە شیعر و پەخشان لەلایەن پارت و ڕێکخراو خەڵکەوە خوێندرایەوە و جەماوەری شاری سلێمانیش بەجۆش و خرۆشی نەتەوەییانەوە واژۆی پشتگیریان بۆ گەلەکەیان دەکرد و توانرا لە و چەند کاتژمێرەدا بەسەدان واژۆ کۆبکرێتەوە


بەشێک لەو پارت و ڕێکخراوەنەی کەبەشداری ئەم چالاکییەیان کرد ئەمانەبوون: (پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان، پرۆژەی پەمەیی، نوسینگەی سلێمانی ناوەندی چاک، ناوەندی ئاڤێستا، مەفرەزەی قەڵەم، تەڤگەری ژنانی ئازادیخواز، مەکتەبی کاروباری ژنان و کۆمەڵێک لاوی نەتەوەی...).
جێی باسە وتەی نوسینگەی سلێمانی ناوەندی چاک لەلایەن بەڕێز (تەها محەمەد ئەمین)ەوە پێشکەش کرا و کاتژمێر (5) بەچەند سرودێکی نەتەوەی کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.