٢٢\٨\٢٠١٠
له سلێمانی
گوتیان دایکت ناوی چییه؟؟؟

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرێ گه‌نده‌ڵی.
گهڕانه‌وه بۆ
نیشتمان شادی و خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشێت و لای
یه‌کێک خۆبه‌ستنه‌وه‌یه به خاک و شاخ و
ئاو و دیمه‌نه جوانه‌کانی کوردستان و
دڵخۆشییه بۆ که‌سوکار و هاورێی و دۆستان و
هه‌موو یادوه‌رییه‌کان سه‌ر له نوێ باس ده‌کرێن
و رۆژانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمه
خۆینرێژه‌کانی چه‌په‌ڵ دێته پێشه‌وه و،
باسیان لێده‌کرێن و، تێکۆشانی دره‌وشاوه و
بێوچانی رۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌خرێنه روو، لای که‌سانی
تریش بۆ خۆشی و بازرگانییه.
له کۆتایی مانگی ئایاردا گه‌رامه‌وه بۆ کوردستان و، له فرۆکه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی فرۆکه‌که‌مان نیشته‌وه‌و دابه‌زین و گه‌یشتینه
به‌ر ژووره‌کانی که‌نترۆڵ و هه‌موو پۆل پۆل و یه‌ک له دوای یه‌ک راوه‌ستاین.
یه‌کێک له پێشم وه‌ستابوو کاکی ئه‌فسه‌ر سه‌ری له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌یه‌وه
هێنا ده‌ره‌وه‌و، په‌یتا په‌یتا بانگی ئه‌و که‌سه‌ی پاش منی ده‌کردو،
ده‌یوت: وه‌ره پێشه‌وه‌و، کوره‌که ویستی بچێته پێشه‌وه‌و، منیش نه‌مهێشت
و وتم: تۆ له ده‌ره‌وه وه‌ک ئێمه هاتوویته‌وه‌و" نابێت بچیته پێشه‌وه‌و،
کوره‌که وه‌ستاو نه‌چوو، به‌ڵام کاکی ئه‌فسه‌ر هه‌ر بانگی ده‌کردو وتی
وه‌ره، وه‌ره خۆمان (حکومه‌تین).
ئه‌فسه‌ره‌که له باتی ئه‌وه‌ی کاری خۆی بکات، کاره‌که‌ی راگرت و ده‌یویست
یارمه‌تی که‌سێک بدات، دیار بوو کوره (مه‌سئووله) چونکه له دوواوه
بانگ به‌رز بووه‌و بانگی کوره‌یان کرد‌و وتیان وه‌ره ئۆتۆمبیل ئاماده‌یه‌و،
کوره گه‌رایه دوواوه بۆ لای مونیکا سپی ره‌نگه‌که‌و، له هه‌مووی سه‌یرتر
ئه‌وه بوو نۆره گه‌یشته سه‌ر من و، له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی (کاکی ئه‌فسه‌ر)
وه‌ستام و پاسپۆرته‌که‌م خسته به‌رده‌ستی و، بێ ئه‌وه‌ی کاری پاسپۆره‌ته‌که
ته‌واو بکات وتی: بۆ نه‌تهێشت ئه‌و کوره بێته پێشه‌وه؟، نازانیت
باوکی چه‌ند تێکۆشه‌ره!!..
وتم: کاکی برا، تۆ له سه‌رته وه‌ک یه‌ک سه‌یری هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
هاتوونه‌ته‌وه بکه‌ێت و ئێره (واسیته‌ی) ناوێت و، با کوره به‌رپرسێک
(ببوورن کوره مه‌سئوولێک) یه‌ک دوو (ده‌قیقه) بوه‌ستێ و، ئه‌وه‌ش
بزانه برای شیرینم ئه‌گه‌ر به پێی پێشمه‌رگایه‌تیبێت" ئه‌وا منیش
تێکۆشه‌رم.
کاکی ئه‌فسه‌ر بێده‌نگ بوو، منیش جانتاکه‌م هه‌ڵگرت و، به‌ره‌و ده‌ره‌وه
چووم و خه‌ڵکێکی زۆر‌و، چه‌ندین پۆلییس له‌وێ بوون و، هه‌رچه‌ند چاوم
گێرا که‌سێک له که‌سه‌کانم له‌وێ نه‌بوو، پۆلیسێک وتی: مامه بۆ وا ژه‌له‌ژاویت
و سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولا ده‌که‌ێت؟؟ ئه‌گه‌ر بۆ که‌سوکارت ده‌گه‌رێت
سواری ئه‌و پاسه به‌و، بچۆ ده‌ره‌وه، دیاره که‌سوکارت له‌وێن. منیش
هاوارم کرد‌و به‌ده‌نگی به‌رز وتم: بمرێ گه‌نده‌ڵی، بمرێ (واسیته)،
تاکه‌ی ئه‌م نامه‌رده‌یه له کۆڵی خه‌ڵک نابێته‌وه‌و، سواری پاسه‌که
بووم تا گه‌یشتمه ده‌رگای ده‌ره‌وه و، چوومه ده‌ره‌وه هه‌مان
دروشمم به‌کارهێناو، ئه‌م وت: بمرێ گه‌نده‌ڵی، به‌سه پیاو خراپی" به‌سه
دووچاوه‌کی، تا که‌ی به‌رپرسه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه؟ و، به
ده‌نگی به‌رز هاوارم ده‌کردو وتم: ناوم ئه‌حمه‌د ره‌جه‌به و، رۆژنامه‌نووسم
و، زوربه‌ی (مه‌سئووله‌کان) ئه‌وانه‌ی وه‌ک خه‌ڵکی تر پێشمه‌رگه بوون
ده‌ناسم و، هه‌ندێکیان له رۆژانی سه‌ختی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ
رژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حوسێن‌دا باری ده‌روونیان تێکچوو بوو، سه‌ریان
لێشێواو بوو، ئه‌مرۆ بوونه به شێری مه‌یدان و، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن!!.
به پێی زانیارییه‌کانی فرۆکه‌خانه‌و له پێناو چه‌سپاندنی ئه‌من و
ئاسایش پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێنه کوردستان له ماوه‌ی (10)
رۆژدا مافی مانه‌وه وه‌ربگرن و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له رۆژی 3/6/2010
سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی نشینگه‌ی پاریزگاری سلیمانیم کرد‌و که چوومه
ژووره‌وه کۆمه‌لێک ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به کۆمپیوتر دانشتبوون وله‌رێی
ئێنته‌رنێته‌وه سه‌یری که‌ڵه‌شێرو مریشکیان ده‌کردو، به ده‌نگی به‌رزو
پێکه‌نینه‌وه ده‌یانوت: ئای ئای ئه‌و که‌ڵه‌شێره چه‌ند جوانه!!.
منیش بۆ ئه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌که‌یان لێتێکنه‌ده‌م به ئه‌سپایی پاسپۆرته‌که‌م
خسته به‌رده‌ست یه‌کێکیان و، ئه‌ویش وتی بیده به‌وه‌ی ته‌نیشتم و،
منیش وتم: کامیان، ته‌نیشتی راستت یان ته‌نیشتی چه‌پت؟؟
ئافره‌ته‌که تووره بوو به ده‌نگی به‌رز وتی: بیده ((به‌م))، (به
ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لای چه‌پی) کرد. منیش سه‌رم سورما، بۆیه
وتم خوشکه گیان، کچه‌که‌م تووره مه‌به، تۆ ده‌توانی پاسپۆرته‌که به
ئاسانی بده‌یت به‌وه‌ی ته‌نیشتت. ئه‌و بێده‌نگ بوو و ئه‌می تریان تووره
بوو، خێسه‌ی لێ کردم و، و لێی پرسیم: ناوت چییه؟؟
وتم : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وله پاسپۆرته‌که (ناوم) نووسراوه.
وتی : ناوی دایکت؟؟
وتم: دایکم ناوی (خاوه‌ر)ه و، له پاسپۆرته‌که ناوی نه‌نووسراوه، (دیار
بوو ده‌یویست په‌ستم بکات.
له چ وڵاتێک هاتوویت؟؟
وتم: پاسپۆرته‌که سویدییه‌و وتیا نووسراوه له کۆی هاتووم!!.
وتی: له سوید کارت چییه؟؟
وتم: ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به تۆوه نییه؟و، مه‌پرسه.
وتی: له کۆی له دایک بوویت؟؟
وتم: له به‌غدا.
وتی: ئه‌ی چۆن به کوردی قسه‌ی ده‌که‌یت؟؟
وتم: زمانی کوردی (موڵکی که‌س نییه)، نه موڵکی باوکمه‌و نه موڵکی
باوکته!!.و، به‌شێکی زۆری به‌غدا کوردن.
به تووره‌ییه‌وه وتی: پله‌ی خۆیندنت ؟؟
وتم : زانکۆ‌و، ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌ندی به به‌رێزتانه‌وه نییه.
له کۆتاییدا ژماره‌ی 57223 ی خسته سه‌ر پاسپۆرته‌که‌م.
وتم: ته‌واو؟؟
وتی: به‌ڵێ.
منیش وتم: یه‌که‌مجار که هاتمه‌وه کوردستان داوای ئه‌م زانیارییانتان
بکردایه، جێی خۆیبوو، له پاش سێ چوار که‌ره‌ت هاتنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌م
پێویست ناکات، له پاسپۆرته‌که نووسراوه چه‌ندین جار هاتوومه‌ته‌وه.
ئه‌مه ئێوه ده‌یکه‌ن کتومت وه‌ک (ێحیفه‌ی ڕعمالی) به‌عس وایه،(حزبی
به‌عس و داموده‌زگای ئه‌من وسیخوره‌کانی له کۆتایی ساڵانی حه‌فتاکاندا
فۆرمی به سه‌ر ئوتێله‌کاندا بڵاو کرده‌وه‌و ئه‌و جۆره برسیارانه‌ی
تیا‌بوو، به‌عس به‌دوای تێکۆشه‌ران و به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ده‌گه‌را!!.).
ئافره‌ته‌که وتی: کاکه ده‌توانیت له گه‌ڵ ئه‌و مولازیمه قسه‌ی بکه‌یت.
منیش وتم: پێویست ناکات، من له سه‌رتان ده‌نووسم و، ئه‌و کات با کاکی
مولازیم وه‌ڵامم بداته‌وه.
له گه‌رانه‌وه شتی سه‌یرتر روو ده‌دات، چه‌ندین خاڵی بشکنین هه‌یه،
تا یه‌کێک ده‌گاته ژوری فرۆکه‌خانه ئاو‌و ئاره‌قی شین و موری تێکڵاو
ده‌بێت.
دابه‌زن، جانتاکان بکه‌نه‌وه، سگی تایبه‌تی
بشکنینی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، له خاڵێکی تری بشکنین ده‌ڵێن هه‌موو شته‌کانتان
دابنێن، زۆر به باشی بشکنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بچنه ئه‌و ژوره، ئه‌و
جۆره کارانه، کارێکی باشه له رووی ئه‌من وئاسایشه‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی
که‌س نه‌توانێت به ئاسانی بچێته ژووره‌وه، به‌ڵام لێره‌شدا واسیته‌و
ناسیاوی رۆڵی باشیان هه‌یه، چونکه له ژووره چاوت ده‌که‌وێت به که‌سانێک
(سه‌فه‌ر) ناکه‌ن، بۆ خوا حافیزی هاتوون و هیچی تر، ده‌یان وبگره سه‌دان
که‌س ده‌بوون و بۆ نه‌گبه‌تی زوربه‌یانم ده‌ناسی و" به‌ڵام بۆ خوا
حافیزی که‌سانی تر هاتبوون.
پێش 2 تا 3 کاتژمێر (مووسافیره‌کان) پاش که‌نترۆڵی پاسپۆرته‌کانیان ده‌که‌نه
هۆڵێکی بچوکی گه‌رم" به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاوده‌ستی تیا
بێت. ئه‌گه‌ر فرۆکه‌که (خوا کردی)و هات (خه‌ڵکه‌که) یه‌ک له دوای یه‌ک
ده‌رۆن و دیسانه‌وه ده‌بێت پاسپۆرت و بلێت پیشان بدرێت.
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|