په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠١٤

لە سلێمانی رۆژی قوربانیانی کار بەڕێوەچوو.
 


ئەمرۆ بە بەشداریی سەدان کەس لە نزیک سەرای سلێمانی و مەیدانی کرێکاران لە لایەن لیژنەی پێشوازیی لە یەکی ئایار کە پێکهاتووە لە رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی لە کوردستان و رێکخراوی رۆشنبیریی کرێکارانی کۆچبەر، ڕۆژی جیهانی قوربانیانی شوێنی کار بەرێوە چوو.


سەرەتای گردبوونەوەکە راگەیاندنی لیژنەکە خوێندرایەوە و دواتر وتاری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی و دواتر وتاری رێخراوی رۆشنبیریی کرێکارانی کۆچبەر و وتاری جەند هەڵسوڕاوی کرێکاریی و چەند لایەن خوێندرانەوە.

لە بەشێکی تری گردبوونەوەکەدا ١٤ مۆم هەڵکرا وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ١٤ کرێکارەی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.


هەر لە ناو گردبوونەوەکەدا وێنەی هەڵسوڕاوانی کرێکاریی زیندانکراو لە ئێران بەرزکرابۆوە و داوای ئازادکردنیان دەکردن.


ئەمە سێیەمین گردبوونەوەیە کە کرێکارانی ناوخۆیی و کرێکارە هاتووەکان پێکەوە بەڕێوەی دەبەن، بڕیارە سبەینێش گردبوونەوەی ئایار پێکەوە بکەن.


هەروەها بەشێکی گردبوونەوەکە بە سروودی کرێکار و وتنەوەی چەند دروشم بوو، پاشان بانگەوازی ئامادەبووان کرا کە سبەینێ لە هەمان شوێن بەشدار بن لە گردبوونەوەی یەکی ئایاردا.
 


کۆمیسۆنی ڕاگەیاندن
لە رێكخراوی کرێکارانی بیناسازیی لە کوردستان
٢٨\٤\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک