١۴\٨\٢٠١٠
لەتبوونی سێو .

فەرهاد کەریم
1
سێبەرێکم لە
منداڵیی
تارمایەکم لە بوون
رووی سێو گوناه
نینۆکەکانم کورت
خواستم بێ کۆتایی.
2
رووتبوومەوە وەک منداڵییم
ناولەپم پرکرد لە دانەوێڵه
باڵندەکان دانیان نەخوارد
دەستمیان کونکرد و
هەر دە پەنجەمیان قرتاند.
3
گلۆپەکان کوژانەوە
چوومەوە ناو خۆم
مومێکم پر لە حەسرەت
تەنیایی دەمتوێنێتەوە
دەرفەتی شیعرم نەدا
بمگەرێنێتەوە قەلهبالغیی.
4
هاتنەدەر لە ئاوێنە
گوناهبوون لە شیر
لەتێ سێو رێگا
پالتۆیەک گۆر
کرم لە ماچی دا.
5
هەموو تەمەن دوورکەوتنەوەیە لە سێو
نیشتمان سێو نەبوو
بۆ بوو بە سێو.
6
لە وونبوونما دەگەڕێم
دیسانەوە دەبێ سێوێ بخۆم
تا ببمەوە خۆم.
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|