٢٢\١\٢٠١٣
لە تەنیاییدا،
سەرەنجێک نییە بۆ گوتن.

هێرش
یاسین
١
ئەی تەنیایی
لە قەرغ بەدبەختیەکانمدا
دڵی شوشەم خوێنی لێ دەتکێ
ژانی سەرابم
لەسەر لوتکەی شاخەکاندا
ئاگرێکە!
بۆ ناسینەوەی راز و نیازم.
٢
ئەی تەنیایی
تۆش بووی بە ئاو
دڵت بۆ خاک و خۆڵ
تەنانەت بۆ بەردیش کردەوە!
بووی بە ئاو!
وشکانیت خنکاند
تێکەڵ بووی لەگەڵ ھەناسەکانی من
منت خنکاند!
٣
لەگەڵ گوێ گرتن لە تەنیاییم
مێژووێکی گڕکانیم لە سەر
دەستی خۆر ئاوابوون بەرھەم ھێنا
کە پڕە لە سەفەری ون و
ھاورای بێدەنگ کراو و
پڕە لەسەری بڕوای ڕێگاکان
ئەو ڕێگایانەی دەچوونەوە بۆ لای منداڵی...
بە دوربینی حەز
خەوی گەروەبوون دەبینم
خەیاڵم لەناوەراستی دەریادا
ئۆقیانوسێکی مردوە
بە بەلەمێکی شکاو
شەپۆڵی گەنجیم
خستە ناو تابوت.
٤
لەژێر دارەکاندا،
گەڵا دەوەرێت بەسەر سەرمدا
دەمباتەوە بۆ لای پاییز،
بەدیار باران،
خۆم چەترەکەم
کۆڵانەکانی عیشق گەڕاین
تەڕ تەڕ بووم،
کەچی من ھەر تەنیام...
٥
مرۆڤەکان لەودیوی ئازارەکانەوە
ئاھەنگ دەگێڕن!
دڵی ژیان دەدەنەوە،
منیش دانیشتووم ،
رۆژەکانی تەواو بوونی ژیان دەژمێرم
من و ئەوان مرۆڤین،
من و ئەوان دەمرین!
ئەوان جووت جووت دەڕۆن،
منیش ھەر تەنیام...
٦
ھەواڵی تەنیاییم
گەویشتۆتە ئاسمان
بۆیە ئێستا ھەور لەباھارانیش دەقیژێنێت،
تەنانەت ئیبلیس
بەم ھەموو ھاوارەوە
بەبێ دەنگی لە رۆحی فیراققم
میھرەبانی دەخوڵقێنێت!
تۆش خەریکی خڕکردنەوە خۆتی ،
دەتەوێت ئاھەنگێک بۆ تەنیاییم ساز بکەیت...
٧
لە دوایی گەڕانەوە لەسەفەر،
لەدوای ھەناسەدان،
خواردنەوە قومێک لە تەنیاییەکی تاڵادا
لەدوای ڕاکردن بەدەوری تابوتەکان،
بینی دارتەرمێک سەبری ئەیوبی بارکردبوو
لەکاتی سەیرکردنی ئاوێنە
بینینی خەونێکی وردوخاشکراو
لەکاتی گوێ گرتن لەگۆرانی
لە موسقا،
لە شیعر،
تەنانەت لەکاتی خوێندنەوەی ڕۆمانەکاندا
بەدوای پیاوێکی وەک خۆم دەگەڕێم،
ئەو لەوێ بەعاشقەی بگات
من لێرە دڵخۆش دەبم!
٨
خانمەکەم بمبورە
زۆرجار تەنیاییم وشەیک دەنووسێت
بێجگە لە تۆ،
منیش دڵگران دەکات.
٩
ساکارە تەنیایی،
من دەمرم،
تۆش لە دایک دەبیت،
من دەگریم،
تۆش بە قاقا لە پێکەنین ڕادەمینێت.
١٠
بۆ ھیچ کەس ھەڵناپەڕم
بۆ ھیچ کەس دڵتەنگ نابم
نە سەر زەویم،
نەسەر بە ئاسمانم،
وەڵێ کاتێک دەستت دەخیتە سەر دڵی تەنیام،
ھەموو وشەکانی بەر لەدایک بوون،
ھەموو کردەوەکانی دوای مردن
یەکتایی دەبن،
دەبن بەتۆ،
دەگەن بەتۆ...
١١
من تەنیام،
کەچی تۆ ھەر ناییت
بێ گفتگۆ لەگەڵ تەمەن!
سەگێکم نارد
تا میلی کاتژمێرەکان بخوات،
ئێستا نە تۆ دێیت
نە کاتژمێریش دەڕوات.....
١٢
من تەنیام،
دەرگا لەسەر کەس ناکەمەوە
بێزاربووم لەو ھەموو کەلاوەیە،
تۆش تەنیاییت،
پییاوێک زیندانیەکی لەناو باخچەکانی دڵت دروست کردووە،
ئێستا تۆ لە جێگای ئۆپێراکانی شکست
گوێ لەبەختی ھەڵوەریو دەگریت
لەسەرەتاکاندا
خاڵی کۆتا دەدەنیت بۆ بەیەکگەیشتنەکان!
١٣
گەر ویستت لە پاکیزەیی و
تەنیاییدا بچیتەوە سەر مریەم!
منیش بیر لە عیسابوون دەکەمەوە.
١٤
شوێنی پێی تەنیاییت
درێژ بۆتەوە،
بەسەر ڕێگانی تەمەندا
ئێواران سەرێک دەدەیت ھەناسەی دارستان،
بەیانیان بەر بانگی دووبارە بوونەوە ئێوارە،
جێ پێیەکانت ون دەبن،
ئێستا زستانی زۆر گەرمە
بەفر زوو دەتوێتەوە...
١٥
لە سەر دیواری ماڵێک نووسم
خۆشم دەوێت
تەنیایی باڵی کێشا بەسەر ماڵەکەدا
ژوورەکان پڕبوون لە بێ دەنگی
لەسەر پەرتووکێکم نووسی
بگەڕێوە
پیتەکان سپێسیان وەرگرت
ھەر یەکێکیان سەربەخۆ بوو
لەسەر دڵم نووسم،
بیرت دەکەم
بوو بە کۆتایی دونیا،
خوێن لە باکورەوە خۆی دەخستە ناو دڵم.
١٦
ئەوەندە گڵەییم ھەیە لەخۆم
کە ساڵێکی ترم بێ تۆ بەڕێ کرد
ئێستا تیریشم بەرکەوێت
خوێنم
ڕەش ھەڵدەگەڕێت
جەستەم سپی سپی دەبێت...
١٧
ئەو شەوانەی من تەنیام
سەرابی پڕ دەکەم شەراب
ئەو سەردەمە لە مەنفاکاندا
مرۆڤەکان رۆژوو بەشەراب دەشکێنم.
wwhersh@yahoo.com
|