په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٣\٢٠١٨

  لە ترپەی دڵ کورتتر.

 

نەژاد عەزیز سورمێ

ئەوەبوو قەڵای سەرچڵی و ڕسکانمان؟
ئەوەبوو خەون و چراوگی ڕێگامان؟

(مانگ - ێکمان ھەبوو
ھەندێ جار نان و
ھەندێ جار پەنا
ئاسمان لێی بە تاڵان بردین
ئێستا بێ نان و بێ پەناین..!)
............
............
.............؟؟


نیو سەدە:
ڕووتەڵە،
چەترمان لە سێبەر ھەڵداوە
ھەنیەمان ئارەقەی گوناھی پێدا دێتەخوار
نیو سەدە...

نیو سەدەی خیزەڵان..
بە چڕنۆک،
بە تاوی فڕین و بە خوێنی ئومێد..
بێدەنگیمان بە ھاوارە گومڕاکانەوە دیار..

نیو سەدە،
دورگەیەک بووین دوور...
ھەموو دونیامان لە وێنەی گۆزەیەکی شکاودا بینی.

(ھەبوو پرچی دڕنییەوە
ھەبوو دایدەھێنا..
ئێمەش بۆ ژیان بەدوای
خۆڵەمێشی،
سووتانی خۆمان ئەگەڕاین..
بکوژی - حسێن -
ھەموو پاکیزەیی دونیای
لە کراسێکی سووردا
بە دڕندەی چیایان سپارد...)
.........
.......؟؟

بەردیش پاڵی بە بەرد داوە
ڕووبار لە چاوتا خنکاوە..

بمپارێزە!
بمپارێزە شوورەی خۆشەویستی،
شوورەی ئەبەدیەت..
بمپارێزە!
ھاوارێکی ترم پێ نەماوە...
بم
پا
رێ
زە.....


تەمووزی ١٩٩٤
ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک