١٢\١٠\٢٠١١
له تۆڕی
(مه‌یدانی شار) له ١٥\١٠\٢٠١١
یه‌کتر ده‌بینین.
ئێمه ناهومێدبووین له‌وه‌ی ده‌نگمان نابیسترێت. له‌وه ناهومێدبووین
که ڕێگه‌مان پێ‌نادرێت کاریگه‌ی خۆمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان دابنێین هه‌روه‌ها
هه‌ست ده‌که‌ین که ئێمه ته‌نها نین. به‌هاری پار له ئه‌سپانیا خه‌ڵک
تۆڕێکیان له ئه‌نته‌رنێت دروست کرد که ده‌ستی کرد به داواکردنی
زیاتری دیموکراتی، له‌جیاتی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و وته‌ی سیاسی یه‌کان.
تۆره‌که کۆبوونه‌وه‌ی زۆری له ناو شاره‌کان ڕێک خست به‌بێ جیاوازیکردن
له‌به‌ینی ته‌واوی پارته‌کاندا.
ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوشێوه‌ی ئه‌مه تۆڕێک بۆ فینلاند دروست بکه‌ین که
له‌کۆتاییدا مرۆڤه‌ئاسایی یه‌کانیش بتوانن قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و سیاسی
یه‌کانیش ناچاربن گوێمان لێ‌بگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ١٥/١٠/٢٠١١ زۆر
گونجاوه که بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتخوازی ئیسپانیا ئه‌و ڕۆژه‌ی به
ڕۆژی جیهانی چالاکی له پشتیوانی دیموکراتیه‌ت ڕاگه‌یاندووه. ئیمه
داوای گفت و گۆی ئاشکرا سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ی ئابووری ئه‌وروپا و
چاره‌سه‌رکردنی ده‌که‌ین. ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێ سڕه‌ی قسه‌کردن له‌جیاتی
گه‌نده‌ڵکاران بدرێت به خه‌ڵکی ئاسایی وه‌ک من و تۆ.
له‌به‌رواری ١٥/١٠/٢٠١١ ه‌وه له‌هێلسینکی، له‌مه‌یدانی ناڕینه(ناڕینکه‌تۆڕی)
له‌که‌مپی کاتژمێر ١٢ه‌وه کۆبوونه‌وه ڕێک ده‌خه‌ین که هه‌موو که‌سێک
بۆی هه‌یه به‌شداری بکات. شوێن گیراوه و و به‌رنامه‌که‌ش هێشتا کاتی
کۆتایی دیاری نه‌کراوه گه‌رتۆ بیری باشت هه‌یه یان توانای یارمه‌تیدانی
ئێمه‌ت هه‌یه له ڕێکخستنی به‌رنامه‌کانت به‌ئێمه ڕاگه‌یه‌نه! ئێستا
کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ممان له قسه‌کردن پاک بکه‌ینه‌وه. به‌یه‌که‌وه.(ئه‌وه‌ی
له دڵمان هه‌یه هه‌ڵی ڕێژین) به‌یه‌که‌وه.
لینکی ماڵپه‌ڕه‌کان:
http://torillatavataan.wordpress.com/tietoja
http://torillatavataan.wordpress.com
Facebook-event
Twitter: #torikokous، #finnishrevolution، #occupyfinland
torikokous[at]gmail.com
Lue suomennos espanjalaisilta saamastamme vetoomuksesta
Lisätietoja kansainvälisestä liikkeestä
Kansainvälinen FB-event
http://international.democraciarealya.es
http://www.democraciarealya.es
|