٢١\٨\٢٠٢٠
لە تورکیا لە
یەک بارهەڵگردا ١٧٢ پەنابەر دەستگیرکران.
هیوا
خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند"ڕێکەوتی ١٨/٨/٢٠٢٠ لە
ناوچەی (دوغوبایز) سەر بەشاری ئاغرێ سواری (١٧٢) پەنابەر سواری
بارهەڵگرێک دەکرێن بەڵام لە کۆنتڕۆڵی شاری سامسۆن ئاشکرا دەبن و
دەستگیر دەکرێن..".
بە پێی لێدوانی پۆلیس پەنابەراکان بەنیازبوون بگەنە ئەستەنبوڵ لەوێشەوە
بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
سەبارەت بە rەگەزنامەی پەنابەرەکان ئاشکرایکرد کە سەرجەمیان ١٧٢
پەنابەر بوون کە پێکهاتبوون لە ١٣٨ پەنابەری ئەفغانی و ٣٤ پەنابەری
پاکستانی کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵیدایە.
لە درێژەی لێدوانەکانی پۆلیس ئاماژەی بەوەدا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی
بارهەڵگرەکە بەشێک لە پەنابەران هەڵاتن و دەستگیرمان کردنەوە بەشێکی
تریشیان چادری بارهەڵگرەکەیان دڕاند بۆ هەڵاتن و بەشێکیشیان بۆ
هەناسەدان.
هەروا گوتی" سەرجەم پەنابەرەکان براونەتە
هۆڵیکی وەرزشی و خواردوون و خواردنەوەیان پێدراوەو دواتر رادەستی
بەڕیوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کراون و هەروەها شۆفێری بارهەلگرەکەش
دەستگیرکراوە".
ئەمڕۆش رێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٠ شۆفیری
بارهەڵگرەکە رەوانەی دادگا
کرا بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە
پەنابەرانەوە دادگای کرا بەڵام شۆفیرەکە تەواوی تۆمەتەکانی
ڕەتکردەوە و گوتی
بەزۆر لە لایەن قاچاخچی
و چەند کەسێکەوە ئەو کارەی پێکراوە.
ناوەندی هەوالگری
فیدراسیۆن


|