٢٥\١٢\٢٠٠٩
له ئوسترالیا ئه‌وه‌ی
کچه‌که‌ی به‌رێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی بۆ خه‌ته‌نه‌کردن
حه‌وت ساڵ
زیندانی ده‌کرێت.

عامر سابیر
له‌ساڵی 1994 له‌شاری سیدنی له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌و دکتۆره‌وه‌زانرا که‌خێزانێکی
ئه‌فریقی کچه‌که‌یان خه‌ته‌نه‌کردووه‌پاش سه‌ردانیان بۆ وڵاتی خۆیان،
ئه‌م دیارده‌و تاوانه‌ده‌رحه‌ق به‌منداڵانی کچ زۆر تازه‌و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان
بوو له‌ئوسترالیا، هه‌ر هه‌مان ساڵ په‌رله‌مانی ویلایه‌تی (نیو ساوز
ویڵز) بڕیاری ده‌رکرد به‌سزای توند بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌که‌ن و
کارئاسانی ئه‌که‌ن، وه‌یان یارمه‌تی و هانی که‌سانی تر ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان، که‌له‌ئوسترالیا و هه‌ر وڵاتێکی تری دنیا ئه‌نجامیبده‌ن
7 ساڵ زیندانی ئه‌کرێن. به‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی نیو ساوز
ویڵز دا هه‌موو تیریتۆری و ویلایه‌ته‌کانی تری ئوسترالیا هه‌مان
یاسایان ده‌رکرد له‌دژی ئه‌م تاوانه که‌دواهه‌میناین ویلایه‌تی
ڕۆژئاوای ئوسترالیا بوو. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م سزا توونده، وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی که‌مپینێکی به‌رفراوانی به‌ڕێخستووه‌بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی
جالیه‌جیاجیاکان له‌ئوسترالیا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا
و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای شه‌رقی. له‌کۆبوونه‌وه‌ی 21/11/2009
له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی پێنج ژن (چیمه‌ن عارف، سروه‌وه‌هاب، ئاشنا ئه‌حمه‌د،
ڕۆزا وریا، شیلان عه‌زیز)، به‌هۆی هه‌ڵسوڕان و به‌شداریکردنیان له‌م که‌مپینه‌ی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خه‌ڵاتکران له‌لایه‌ن (Barbara Perry) ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی نیو ساوز ویڵز که‌وه‌زیری شاره‌وانییه و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری
ته‌ندروستیشه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌به‌رانبه‌ر
به‌منداڵانی کچ چه‌ندین بڕیار و به‌یاننامه‌ی ده‌رکردووه‌بۆ بنه‌بڕکردن
و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌که‌به‌ئینگلیزی پێیئه‌وترێ
Female Genital Mutilation (FGM) یان به‌زمانه‌باوه‌که‌ی سیرکیومسیژن
(Circumcision). بۆ یه‌که‌م جار به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن دکتۆرێکی فه‌ره‌نسیه‌وه(Gerard
Zwang) له‌ساڵی 1993 له‌ڤیه‌نا (نه‌مسا) له‌کۆبونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا
پێناسه‌کرا و به‌پێشه‌ێلکردنی مافی ژیان و ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی و هێرش
بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ژنان و کچان باسکرا. تا ئێستا ئه‌م وڵاتانه‌له‌ڕۆژئاوا
یاسایان له‌دژی ئه‌م تاوانه(FGM) ده‌رکردووه(ئوسترالیا، که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا،
هۆڵه‌ندا، نیوزیله‌ند، نه‌رویچ، سوید، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا) وه‌هه‌روه‌ها‌ئه‌م
وڵاتانه‌ی ئه‌فریقاش قانوون‌یان له‌دژی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان ده‌رکردووه(میسر،
جیبۆتی، کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، ئه‌سیوپیا، گانا، گیونه‌ی، کینیا،
نه‌یجیریا، سودان، سینیگاڵ، تانزانیا، تۆگۆ، ئایڤری کۆست).
تاوانی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان مێژوویه‌کی کۆنتری له‌مێژووی ئاینی ئیسلام
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م دینه‌کۆنه‌په‌رسته‌نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی بنه‌بڕی نه‌داوه،
به‌ڵکو تا هاتووه‌له‌سایه‌یدا زیاتر ته‌شه‌نه‌ی کردووه، له‌وشوێنانه‌دا
که‌مه‌لا و ئینستیوته‌ئیسلامییه‌کان له‌ژێر فشاری ڕێکخراوه‌کانی مافی
مرۆڤدان، ئه‌وه‌ڕائه‌گه‌یه‌نن که‌ئه‌مه‌نه‌ریتێکی خێڵه‌کی کۆنه‌و په‌یوه‌ندی
به‌ئیسلامه‌وه‌نییه، بۆ نموونه‌له‌کۆنفرانسێکی جیهانی له22 و23 ی
نۆڤه‌مبه‌ری 2006دا که زانکۆی ئه‌زهه‌ر له‌قاهیره‌ڕێکیخستبوو به‌به‌شداری
چه‌ندین مه‌لا (له‌و وڵاتانه‌وه‌ی که ئیسلامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه)به‌سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌زهه‌ر مه‌لا (عه‌لی جومعه)فه‌توایان دا له‌دژی خه‌ته‌نه‌کردنی
کچان و به‌تاوان و دژی مافی مرۆڤ و دژی ئیسلامیان له‌قه‌ڵه‌مدا. هه‌روه‌ها
له 7/6/2008 له یه‌کێک له‌و‌کۆبوونه‌وانه‌ی که‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
له گه‌ڕه‌کی ئۆبن له‌سیدنی ڕێکیخستبوو له‌سه‌ر خراپی ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه‌کردنی
کچان، یه‌کێک له‌قسه‌که‌ره‌کان مه‌لاکه‌ی مزگه‌وتی عومه‌ر بوو له‌وڵنگۆنگ
(شێخ عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د عه‌بدولفه‌تاح) که‌دژی خه‌ته‌نه‌کردنی
کچان قسه‌ی ده‌کردو و باسی ده‌کرد که‌چۆن ئه‌م دیارده‌یه‌په‌یوه‌ندی به‌ئیسڵامه‌وه‌نییه‌و
ئیسلام دژی ئه‌م تاوانه‌یه‌و هیچ ئایه‌ت و حه‌دیسێک نییه‌بۆ
پشتیوانیکردنی ئه‌م تاوانه‌به‌رانبه‌ر به‌کچان و ئه‌یوت ئه‌رکی سه‌رشانی
موسوڵمانانه‌که‌دژی بوه‌ستنه‌وه.
مه‌گه‌ر ته‌نها وڵاتی سیرالیۆن له‌ئه‌فریقا پێش کوردستانی دابێت له‌به‌ربڵاوی
ئه‌م دیارده‌و تاوانه‌به‌رانبه‌ر به‌منداڵانی کچ، ده‌سه‌ڵاته‌دز و جه‌رده‌و
خۆسه‌پێنه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی چه‌ندین ساڵه‌بچوکترین هه‌نگاوی
کارایان نه‌ناوه‌بۆ وه‌ستاندن و کۆتاییهاتنی ئه‌م تاوانه‌گه‌وره‌یه‌به‌رانبه‌ر
به‌منداڵانی کچ له‌کوردستاندا. له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا ده‌زگا
ئیعلامییه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که‌هه‌ر خه‌ریکی یاریکردنن به‌داهات
و چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه‌ئه‌وه‌نده‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ (چای مه‌حمود و
شاری خه‌ونه‌کان و ئاسیا سێڵ) کردووه، چاره‌کی چاره‌کی ئه‌وه‌له‌دژی
ئه‌م دیارده ترسناکه پروپاگه‌نده‌یان نه‌کردووه‌و به‌کاری خۆیان نه‌زانییوه.
25/12/2009
asabir79@hotmail.com
|