لە ڤاڵانتاین،
نامەیەک بۆ گەنجە دڵشکاوەکان!

بەشدار عهلی
ئازیزانم،کچ و کوڕە بەدبەختەکانى وڵاتەکەم،عاشقە بێ ئومێدکراو و
فەرامۆشکراوەکان، باش دەزانم ئەوەى بەسەر ئێمەدا هاتووە هاوتاى کەمە،
کەم گەنجى کچ و کوڕى سەر ئەو زەمینە هەیە بە دەردى ئێمە
گەیشتبێ،بەدبەخترین و گوناهترین گەنجى ئەو سەر زەمینە ئێمەى مناڵى
راپەرین و گەنجى ئیستاى کوردستانین کە دار و بەرد و ئاسمانیشیان لێ
کردووین بە مەرگەوەڕ و لە هەموو لایەک لە هەوڵدان بۆئەوەى هەستمان
بریندار بکەن و بە یەکجارى دامان بروخێنن و لە جوڵەمان بخەن.بۆیە بۆ
منێک کە لە نێو ئێشو ئازارەکانتان دەژیم قورسە لەم بۆنانەدا
پیرۆزبایتان لێ بکەم،چونکە دەزانم ئێوەش لە پێناوى بەردەوامى لە ژیان و
خۆشەویستى چیرۆکێکنوەکو ڤالانتاین، بەڵام نە کەس حیسابتان بۆ دەکات و
نەکەسیش لێتان دەپرسێت چ جاى یادکردنەوەتان!
لەنێو چیکڵدانى دەسەڵاتێک چاومان بە دونیا هەڵهێنا،لێواو لێو بوو لە
ئازاردانى دەروونى و جەستەى،دەرگاى باخچە و پارک و هۆڵەکانیان
لەسەرداخستین بۆ ئەوەى لە ژوانەکانمان باسى بەد ئەخلاقیەکانیان نەکەین
و باسى ژیانێکى باشتر نەکەین،دارزیوترین یاسا و دەستوریان بەسەرماندا
فەرزکردووە بۆ ئەوەى زۆرترینمان بکەوینە بەر رەحمەتى چەقۆ و شمشێرە
ژەنگاوییەکان و ئەو ژیانەى ئیستایان نەکەوێتە لێژییەوە،نا ئینسانیترین
فەرهەنگیان بەسەرماندا فەرزرکردووە بۆ ئەوەى رقمان لە یەکتر ببێتەوە و
یەکترمان خۆش نەوێت،هەر لە مناڵیەوە دڕندەترین سیستەم و پرۆگرامیان
ئاخنیە مێشکمانەوە بۆ ئەوەى شەپۆڵەکانى گەشەکردنى مێشکمان بوەستێت و
پەى بە کارە دزێوەکانیان نەبەین و هەر رۆژە و بە ئارەزووى خۆیان ئەم
سەر و ئەم سەرمان پێ بکەن،ناچاریان بە پێویستى کەمترین پێویستیەکانى
گەنجى کردین بۆ ئەوەى لەبەردەم دەرگاکانى ئەوان سوجدە بەرین،لە
ساکارترین ئامێرەکانى سەردەم بێ بەشیان کردین بۆ ئەوەى لە دونیاى
دەرەوە ئاگادار نەبین،بە شەڕ و ململانێ و رقو تۆڵە سەندنەوە و چەندین
نەخۆشى تر ئاشنایان کردین بۆ ئەوەى لە یەکتر نزیک نەبینەوە،بێگومان
نزیک بوونەوەى ئێمەى گەنج لە یەکتر بە زیانى ئەوان کۆتاى پێ دێت چونکە
ئەوان دڵنیان لە کار و کردەوەکانى خۆیان کە چەندە سەرسەختانە لە دژى
ژیانى گەنجێتى ئێمە کاریان کردووە .
ئازیزانم کچ و کوڕە دڵشکاوەکانى وڵاتەکەم،ئێوە سەیر کەن ئەوان هەر
خۆیان ئێمەیان دووچارى ئەفیون و تلیاک و حەشیش و مشروبات و جۆرەکانى
ترى ماددەى بێ هۆشکەر و خۆکوژى و کۆچ و سەر هەڵگرتن کردووە و هەر
خۆشیان دەیانەوێت شانى خۆیان لە هەموو ئەو نەخۆشى و کێشانە خاڵى
بکەنەوە و سزاشمان بدەن لەسەرى.
ئەگەر کۆمەڵگاى نایەکسان و ناعەدالەتى کوردستان و نا ئارامى و
سەرگەردانى نەبێت بۆ ئێمە خۆش نیە دەست بۆ مادەى سڕ کەر بەرین،ئەگەر
نادیارى چارەنوسى بە یانیمان نیگەرانمان نەکات بۆ ئێمە ئاسان نیە دۆست
و ئازیزانمان جێ بهبَڵین،ئەگەر سەرەتاترین ماف و ئازادییەکانمان لە ژێر
پرسیار نەبێت گەنجان و لاوان چۆن خۆشترین کاتەکانى تەمەنیان بەدەستى
خۆیان کورت دەکەنەوە؟
ئازیزانم ،دڵشکاوەکانى وڵاتەکەم لە رۆژى ڤاڵانتاین پڕبەدڵ سڵاوتان بۆ
دەنێرم و بانگەوازتان دەکەم پێویستە لەدەورى یەکتر کۆببینەوە و ئەو
مەرگەوەرانەى دەیانەوێت سڕمان بکەن کۆتاییان پێ بهێنین و ئەو چەند
ساڵەى لە تەمەنمان ماوە نەیدەینە دەست دەسەڵاتێک کە هیچ نزیکایەتیەکى
لەگەڵ خواست و وویستەکانى ئێمەوە نیە و بەڵکو بە پێچەوانەوە هەمیشە لە
سەنگەردایە بۆ لە گۆرنانى هیواو و ئاواتەکانمان.کە هەموو ئەو نایەکسانى
و زوڵم و ستەمانە نەیتوانى چۆکمان شل بکات، کەواتە با هەنگاو بهاوێژین
و لە دەورى یەکتر کۆببینەوە بۆ گۆرینى ئەو واقعە تاڵ و نەخوازراوەى کە
بەسەرماندا سەپێندراوە.
Bashdar_net@yahoo.com
|