له‌و دیو دیواره‌وه.

له‌تیف ئۆمه‌ر
له‌نێوانی ئه‌مدیو و ئه‌ودیوا چۆن سێکس ئه‌بینین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ بریتیه له کۆکردنه‌وه‌ی
ته‌رکیز له که‌لتوور
سه‌قافه،فکر.فه‌لسه‌فه ئه‌وه له‌و
بارهیهوهچی بڵێین؟
له‌ناو کۆمه‌لگاکانی ئێمه‌ومانان به جۆرێک راده‌ی بیرکردنه‌وه
که‌وتۆته
ناو
کۆمه‌ڵه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی
هۆشیاربونه‌وه‌ی تیا به‌دی بکه‌ین وهه‌ست به ئاگابونه‌وه بکه‌ین به
پێچه‌ونه‌وه چهواشهکردنو باری ئاڵۆزی
ده‌رونی مرۆڤه‌کان زۆر قووڵ ئه‌کرێته‌وه
،به‌تایبه‌ت که جۆن گهنجهکانمانگیرۆدهی نه‌بوونی
یسهربه خۆی بوون، نه‌ک له‌ڕووی
بیرکرنه‌وه‌ی فکری
به‌لکو لهرۆئ نه‌بونی ئازادی ته‌نانه‌ت
با جه‌سه‌تی خۆشی ،له‌وانیش
تایبه‌تر ئه‌وه با ژنان وکچانمان
له‌ولاوه بوه‌ستن که ته‌واو خراونه‌ته بازنه‌ی گشت سالارییه‌کان
هه‌ر له‌خودی خێزان‌و نێر سالاری‌و ته‌وژمی ئاین
و
مه‌زهه‌ب سالاری
بۆمان هه‌یه که‌سێکمان خۆشبوێت به
هه‌لبژاردنی ڕۆح زاڵمێک نه‌ک به ویستی نیاز‌و رازی خۆمان
،
هه‌روه‌ک چۆن پێمان ئه‌ڵێن ئه‌توانی سێکس
بکه‌یت به‌ڵام سیکسی ئێرۆتیک نا
به‌ڵکو ته‌نها سوواربوونو دابه‌زین
چونکه له‌وه زیاتر حه‌رامه‌و گوناهه.
ئه‌مه‌ش زیاتر خوا لێیان ڕازی بێت ته‌نها له دوای دروستکردنی هاوسه‌ری
واته لێره تێمان ئه‌گه‌یه‌نن که ئێمه ئه‌بینه هاوسه‌ری گانو به‌س
دوور له دنییای یه‌ک ناسینی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی هه‌ر ئه‌مه‌شه له‌بری
وه‌رگرتنی له‌زه‌ت یا خۆش به‌خشی توشی ته‌واوی بێزاری ئه‌بیت له‌سێکس و
هه‌م له جه‌سه‌تی خۆت یا فێری ئه‌وه‌مان ئه‌که‌ن که جۆن ژنه
کاڵایه‌ک بکڕین بۆ ئه‌وه‌ی سێکسه حهڵاڵکهی له‌گه‌ڵ بکه‌ین که
باسم کرد له سه‌ره‌تاوه نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که تێبگه‌ین که
سێکس‌و کرداری سێکس پێویستی به‌وه نیه که ته‌نها له رووی به جووت
بوون خۆی بناسی، به‌ڵکو سێکس جگه له‌وه‌ی نییازێکی ڕۆحه له نێو ئه‌و
نییازانهوه جه‌ندین حه‌ز هه‌یه که نیازی سێکس جوان ئه‌کات شیرین
ئه‌کات خۆش ئه‌کات وه‌کو کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی مرۆڤایه‌تی تا خۆی تییا
بنسێ و نزیک بێته‌وه له
خودی مانای مرۆڤ له داواکانی نییازهکانی به‌شه‌ریه‌ت
که سێکس به جوانترین ، غه‌ریزه خۆی ئه‌ناسێنی که ئه‌م
غه‌ریزه‌یه تێکه‌ڵه له مانای مۆزیک، ره‌نگه‌کان ده‌نگ که به‌شێکی
گه‌وره له ئه‌حساس به‌خۆشی له‌ش له بوونی سێکسا ئه‌به‌خشی،به دوای
هه‌موو ئه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی چۆن به‌یه‌ک گه‌یشتن
دروست ئه‌بێت هه‌ر له‌وێوه چۆن ڕۆح ئاشنا ئه‌که‌یت به مانای
ئنسانیهت وه چۆن له‌زه‌تی رۆحی له گیان وه‌ر ئه‌گریت یا له‌زه‌ت چۆن
ئه‌به‌خشی که‌واته ئه‌گه‌ر سێکس وه‌ک خواردن پێویست بێت بۆ مرۆڤ
ئه‌بێت ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌خۆبین کاتێک برسی
ئه‌بین ئه‌گه‌ر خۆراکمان وه ده‌ست که‌وت نابێتپ پشتی لێبکه‌ین
ئه‌گه‌ر لهحهزهوه بۆت لووا نه‌ک خۆت بخه‌یته به‌ر شهپۆلیشهرمو
ترس چونکه ئه‌و کاته ڕۆح برسی ئه‌بێت له‌نیازی سێکس، لێره‌به
تایبه‌ت لاوان د وچاری ڕێگایتر ئه‌بن بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته
،له‌به‌ر نه‌بوونی ئازدیهک له ده‌ربڕینی ویست و ئاره‌زوه‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی زانستی .لێره‌ش جارێکی تر په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر شوێنی
نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانایت له ڕێگای ده‌ست په‌ره‌وه
بۆ ئه‌و کاته‌ی پێویستێتی گوزه‌رێکی خۆش بۆ خۆی له‌که‌شێکی خۆشا دروست
بکات و خۆی تیا ئارام کا له ریگای ده‌ستییه‌وه بێت یا هه‌ر شتێکی تر
که بتوانێ به خۆشی بگه‌یه‌نێت چی له خه‌یاڵێکا بێت که خۆی بۆ خۆی
ئه ڕهخسێنێ ئه‌م حاله‌تانه‌ش زیاتر هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆچه‌ند هۆکارێک وه‌کو چاودێری کردن له ڕێگای تێگه‌یاندنی مرۆڤ با
قێزهوێنکردنی سێکسی ئێرۆتیک به هه‌ڕه‌شه‌کردنی سێکسی ناشه‌رعی که
له راستیا ئه‌وانه خۆیان ناشه‌رعین هۆکارێکی تر که
پێویستهلهباسێکی ترا به قوڵی باسی لێ بکه‌ین وه‌ک ئابووری و خه‌رجی
لای تاکی کۆمه‌ڵ نه‌بوونی فێربوون له‌سه‌ر تێگه‌شتنی زانیارییه‌کانی
سێکس باشێوه زاستیهکهی به‌تایبه‌ت لای ئه‌و رێکخراوانه‌ی که کاری
کۆمه‌ڵ ناسی ئه‌که‌ن له سه‌روو هه‌موانه‌وه فێربوون له ڕێگای
په‌روه‌رده‌وه به پێی قۆناغه‌کانی خوێندن دواکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ر
یه‌کێک له‌و خاڵانه با مانای لاواز بوون له مانای مرۆڤایه‌تی لاواز
بوون له هه‌ست و نه‌ست که‌مبونه‌وه‌ی هه‌ستی سۆز له جوانی خۆشه‌ویستی
له مانای ڕۆح و مرۆڤایه‌تی که‌واته بۆ پاراستن و تیگه‌شتن له سێکش
ده‌بێت هه‌میشه هه‌وڵ به‌ین که روو به‌ڕووی ئه و ههڕهشانهبین که
ڕوو به ڕووی سێکس ئه‌بنه‌وه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه و ترسناک
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو له‌زه‌ته‌کانی مرۆڤ به‌کاری دڕندانه چونکه
بمانهوێو نه‌مانه‌وێ سێکسیزم به‌رنامه‌ی خۆراکی رۆحه له ژیانا.
هۆڵندا
27.10.2008
|