٣٠\۴\٢٠١٠
له‌ودیوی
سنووره‌وه.

سیروان
بابه‌عه‌لی
مێشکم خڕه‌خڕیه‌تی،
مێشکم پڕه له تێکشکان،
تێکشکانی ئه‌و هزرانه‌ی
سه‌دان ساڵه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌مناڵان؛
ده‌روونم هاڕه‌ی دێت،
ده‌روونم پڕه له داڕمان،
داڕمانی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی
ده‌یان ساڵه له‌به‌رده‌میانا ده‌منووزان؛
جه‌سته‌م بۆته که‌لاوه،
که‌لاوه‌ی شته کۆنه‌کان...
ده‌ڕۆم پاچ له جه‌رگم ده‌ده‌م
ده‌مه‌وێت چاڵێک لێبده‌م
قوڵتر له ناوسکی مێژوو
بۆ هه‌تایی له‌گۆڕیان نێم...
نا، نا، ئازیز
که‌لاوه‌که‌م
هه‌ڕاجبازاڕ نییه ناوی،
نه‌وه‌ک دوایی،
بازرگانێکی گه‌ڕۆک
هزری له سنوور تێپه‌ڕبووم
بکڕێ و بیخاته‌وه ناوی!
ماڵپه‌ڕی سیروان
بابه‌عه‌لی
|