په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١٢

    لەودیو سنوورەکانی شەرم.

خولیا حوسێن

ئەم شەو پێکی خەمەکانم بە فرمێسکی خۆم خەست دەکەم
پێکێک و دووان سییان و...
تا مەست دەبم دەخۆمەوە!
کە مەستیش بووم
چاوەکانم هەر بە تەنها تۆ دەبینن
دڵم لێوانلێو دەبێت لە بەرائەت
رۆحم دەبێتە پارچەیەک لە ئاوریشمی عەشق
دەروونم پڕ دەبێت لە پەپوولە باڵ نەخشینەکانی یادگاریی و
بە زمانی ئەوینێکی وەنەوشەیی گۆرانیت بۆ دەڵێم.
    *    *    *
کە مەست دەبم
جوولەکانی جەستەم سنوورەکانی شەرم دەبەزێنن
دەبمەوە بە کچۆڵە عەجوولە دڵتەڕە بێباکە دڵخۆشەکەی جاران و
بزێوانە ماچت دەکەم
نە ماچێک و نە دوو و نە سێ
لێوەکانت لە تامی ماچ دەخووسێنم
وات لێ دەکەم رۆحت بۆنی ماچان بگرێ.
    *    *    *
کە مەست دەبم
لەسەر جەستەی رووتی ئارەزووەکانم سەمات پێ دەکەم،
سەمات بۆ دەکەم،
سەمایەکی جاویدانیی!
تا مەست تر و خاڵی دەبمەوە لە خەمان
لە سەر جەستەی رووتی ئارەزووەکانمدا
لە نێو فەرشی سپی عەشق و بە زمانی خۆشەویستیی دەتبزوێنم!
 

٢٠١١ - کەنەدا

ماڵپه‌ڕی خولیا حوسێن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک