٢٨\٨\٢٠١٠
له وه‌ڵام به گه‌ڕه‌لاوژه‌کانی
تاڵه‌بانیدا ده‌رباره‌ی سه‌رکرده و شۆڕش.

تاهیر ساڵح شه‌ریف
- به‌شی یه‌که‌م -
جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌که‌ی
شاری هه‌ولێریدا، دووباره ده‌ستیکرده‌وه به لێدانه‌وه‌ی قه‌وانه
سواوه‌که‌ی دیکیتاتۆره‌کان.
دیکتاتۆره‌کان به پێی سروشتی تایبه‌تی خۆیان، له هه‌ر به‌رگ و ڕه‌نگێکدا
بن له‌یه‌کده‌چن و ده‌ڵێی به ده‌م یه‌کتریدا ڕشاونه‌ته‌وه . هیچ
دیکتاتۆرێک نییه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا خۆی به دڵسۆزی نه‌ته‌وه
و نیشتمانه‌که‌ی پێناس نه‌کات و ڕه‌خنه‌گرانیشی به دوژمنی نه‌ته‌وه،
نیشتمان و مێژووه‌که‌ی تاوانبار نه‌کات . تاڵه‌بانی و بارزانی ، هه‌مان
قه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌گرو نه‌یاره‌کانیاندا لێده‌ده‌نه‌وه که
سه‌دام، شای ئێران، پینۆشه و چاوچیسکۆ و ئه‌وانی دیکه له به‌رامبه‌ر
ڕه‌خنه‌گران و نه‌یارانیاندا لێیانده‌دایه‌وه . ئه‌م هه‌ڵه‌وه‌ڕییه‌ی
دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌رامبه‌ر به
ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن و ئه‌وه که هه‌رکه‌س ڕه‌خنه‌یه‌کی
لێگرتن به به‌کرێگیراو و دارده‌ستی بێگانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، سه‌رده‌می
به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام ئه‌مانه له گوێی گادا خه‌وتوون و نازانن که
شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری ژێر پێیان به‌ته‌واوی بۆش کردووه . له‌م
سه‌رده‌می شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیای زانیارییه‌دا، هێشتا بارزانی و تاڵه‌بانی
له خه‌ونی ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌کاندا پڕخه‌و لرخه‌یان دێت و وا ده‌زانن
هه‌ر شه‌کرێکیان شکاند، سوک و ئاسان لێیان قه‌بوڵ ده‌کرێت .
تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رکرده‌ی تاقمێک دز و چه‌ته‌ی شاخ و شار، که به
ناوی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه کاریکردووه، مێژوویه‌کی پڕ له
تاوانکاری بۆخۆی دروستکردووه، مێژوویه‌ک که ڕه‌نگه پاش له مه‌رگی
خۆی، کۆمه‌ڵێک قه‌ڵه‌می بێ‌ویژدان و فرۆشراو، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی
کاریزمای نه‌ته‌وه‌یی بینووسنه‌وه، چونکه مێژووی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌میشه
به پێچه‌وانه‌و به ئاوه‌ژۆیی نووسراوه‌ته‌وه . بۆیه به‌ر له مردنی
تاڵه‌بانی ده‌بێت مێژووه‌که‌ی وه‌ک خۆی بنووسرێته‌وه . له‌م نووسراوه‌یه‌دا
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌م وه‌ڵامێک به گه‌ڕه‌لاوژه‌کانی تاڵه‌بانی بده‌مه‌وه
و هه‌م دووباره جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مکی مۆدێڕنی شۆڕش بکه‌مه‌وه که
بۆته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زاری تاڵه‌بانی و سه‌ره گه‌مژه‌کانی دیکه‌ی
کورد .
کام سه‌رکرده‌و کام شۆڕش ؟
تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: " لێرە ھێرش دەکرێتە سەر
سەرکردە مەزنەکانی میللەتەکەمان، وەک سەرۆک بارزانی و پێشەوا قازی
محەمەدو شۆڕشی ھەرە گەورەی میللەتەکەمان کەشۆڕشی ئەیلولە ھێرشی ناڕەوای
دەکرێتەسەر، ئەو رەخنانەی ئەوانیش دەیگرن بەشێوەیەکە نەک توێژینەوەیەکی
زانستی و لەکاتی خۆیدابێت، بەڵکو بەبۆچوونی من ئەوە بۆ شکاندنی
میللەتەکەمان و سوککردنی کوردەواری و شۆڕشەکانی کوردایەتییە، ھەروەھا
ناوھێنانی ئەو سەرکردانە بۆ ئیھانەکردنی میللەتەکەمانە ". من
نازانم تا چه‌نده ئه‌و ده‌نگۆیه ڕاسته که هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی به
جه‌لال تاڵه‌بانی وتووه " سۆزانییه‌کی سیاسییه "، به‌ڵام ئه‌وه‌نده
ده‌زانم که ئه‌و دوو ووشه‌یه هێشتا پڕ به پێستی تاڵه‌بانی
نییه،چونکه هه‌ر ئه‌م جه‌نابی تاڵه‌بانییه، که ئێستا مه‌لا مسته‌فا
به سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زن پێناس ده‌کات، جه‌نابی دوو نه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر
له‌سه‌رئه‌وه ڕاهێنا که مه‌لا مسته‌فا به که‌سێکی خێڵه‌کی، خائین،
به‌کرێگیراوی ئیستعمار و داگیرکه‌ران بناسن و بیناسێنن، به‌ڵکو به
هه‌زاران کوڕوکچی کوردی کرده سوته‌مه‌نی شه‌ڕه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ
مه‌لامسته‌فاو بنه‌ماڵه‌که‌یدا، که‌چی ئێستایش ئاوا بێشه‌رمانه دێت
بارزانی وه‌ک سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه‌کی مێژوویی پێناس ده‌کات !.
تاڵه‌بانی نه‌خه‌ڵافاوه، به‌ڵکو ئه‌و زۆر زیره‌کانه ده‌یه‌وێت له
کۆتایی ته‌مه‌نیدا و له ڕێگای پێناسه‌کردنی مه‌لا مسته‌فاوه وه‌ک
سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ی میلله‌ت، هه‌مان مێژوو بۆ خۆی بنووسێته‌وه که
ئه‌مڕۆ نه‌وه و نه‌ووه‌زاده‌کانی مه‌لا مسته‌فا به پاره بۆ مێژووی
پڕ له خیانه‌ت و سه‌رشۆڕی و هه‌ڵاهات هه‌ڵهاته‌کانی ئه‌وی
ده‌نووسنه‌وه و ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزمایی میللی
لێ‌دروست بکه‌ن .
تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئاوه‌ژۆکردن
و پێچه‌وانه‌کردنی مێژووییه‌ک له تاوانه‌کان، خیانه‌ته‌کان و ڕاکه
ڕاکه‌کانی مه‌لا مسته‌فا، مێژوویه‌کی پێچه‌وانه له خیانه‌ت، دزی،
مرۆڤ کوشتن و ئازادی کوشتن له پاش مه‌رگی بۆخۆی دروست بکات و
تاڵه‌بانی ناوگۆڕ بکاته مێژوویه‌ک له دڵسۆزی بۆ گه‌لی کورد و بۆ شۆڕش
. شۆڕشێک که له بنه‌ڕه‌ته‌وه بریتی بووه له چه‌مکی کوردکوشتن،
ئازادی سه‌ربڕین و کلک گرێدان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی میلله‌تی کورددا .
به‌م پێودانگه ده‌کرێت بڵێن ئێوه نه‌سه‌رکرده‌ی میلله‌تن و نه
شۆڕشگێڕن و نه‌شۆڕشیشتانکردووه، به‌ڵکو تۆ و مه‌لا مسته‌فاو
نه‌وه‌کانتان هیچ شتێک نه‌بوون و نین جگه له کۆمه‌ڵێک به‌کرێگیراو و
دوژمن به میلله‌ت و دوژمن به ئازادی . مێژووی ئێوه و مێژووی
بزووتنه‌وه چه‌ته‌گه‌ری و دارده‌ستی داگیرکه‌رانه‌که‌تان، ده‌بێت وه‌ک
ئه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه بنووسرێته‌وه . ئێوه کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و
به‌کرێگیراوی مخابراته ناوچه‌یی، ناوخۆیی و جیهانییه‌کان بوون که
به‌رژه‌وه‌ندی ئاغاکانتان چۆنی خواستبێت، ئێوه به‌و ئاوازه
سه‌ماتانکردووه . ئێوه لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی کورددا بۆ خۆتان
ده‌گرن، به‌ڵام لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌ش ...، به‌م حاڵه‌شه‌وه ده‌گه‌ینه
چه‌مکی شۆڕش له ئه‌قڵ و کڵتوری تاڵه‌بانی و بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تییه‌که‌یاندا .
پووچترین و بێ واتاترین زاراوه له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی جه‌لالی و
مه‌لاییدا، بریتییه له زاراوه‌ی "شۆڕش ". شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکی " شۆڕش
" له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌واندا، ئێمه له‌گه‌ڵ قێزه‌ونترین و
دڕندانه‌ترین ئه‌نجامگیری عه‌مه‌لیدا به‌ره‌وڕوو ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی
که جه‌لالی و مه‌لایی له کۆتایی ساڵانی چلی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هه‌تا
ئه‌مڕۆ به ناوی تێزی " شۆڕش "ه‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، هیچ
ئاکامێکی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه، جگه له کاره‌سات و ماڵوێرانی بۆ
کورد. ئه‌وه‌ی که تا ئه‌مڕۆ به ناوی "شۆڕش "ه‌وه کوردیان
پێفریوداوه، هه‌موو شتێک بووه، ته‌نها"شۆرش " نه‌بووه .
زۆر به ڕاشکاوانه ده‌ڵێم که تا هه‌نووکه کورد " شۆڕش "ێکی
نه‌کردووه !. ئه‌و جوڵانه‌وه چه‌کدارییانه‌ی که به ناوی " شۆڕشی
کورد "ه‌وه خۆیان ناساندووه، هیچ شتێک نه‌بوون، جگه له کۆمه‌ڵێک
باندی مافیای و چه‌ته‌ی یاخی بوو به شاخه‌کانه‌وه . ڕه‌نگه
ناوزه‌دکردنی جه‌لالی ومه‌لایی به‌تاقمێکی چه‌ته‌ی یاخی بوو، له‌لایه‌ن
جاش قه‌ڵه‌مه‌کانیانه‌وه کۆمه‌ڵیک ڕاڤه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆ بکرێت،
به‌ڵام پراکتیکی چه‌ته‌گه‌ری جه‌لالی و مه‌لایی له 50 ساڵی ڕابردوودا،
هه‌موو ده‌روازه‌کان به‌ڕووی هه‌ر ڕاڤه‌کردنێکدا داده‌خات که به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌فسیرانه بێت که له چوارچێوه‌ی ئه‌م باسه‌دا
خۆیان ده‌گونجێنن .
به‌ر له هه‌موو شتێک، پێویسته خودی چه‌مکی " شۆڕش " شیبکه‌ینه‌وه .
شۆڕش له ئه‌بستراکترین پێناسی خۆیدا چییه ؟ شۆڕشه‌کان بۆ ڕوو ده‌ده‌ن
؟ هێزه بزوێنه‌ره‌کانی شۆڕش چییه ؟ ئایا ده‌کرێت به هه‌موو
جووڵانه‌وه‌یه‌ک، له‌وانه‌ش به جوڵانه‌وه چه‌کدارییه‌کان، بڵێین شۆڕش
؟ ئایا کورد" شۆڕش "ێکی کردووه؟ ئه‌گه‌ر کورد شۆڕشی کردووه، جه‌لالی
و مه‌لایی له کام جه‌مسه‌ری ئه‌م شۆڕشه‌دا ده‌وه‌ستن ؟ ... .
له گشتیترین پێناسدا، شۆڕش به واتای نه‌مانی دیاریده و شته
کۆنه‌کانه و جێگا گرتنه‌وه‌یان به دیاریده و شته نوێیه‌کان .
له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌کرێت شۆڕش بکرێت. له ڕوانگه‌ی
سۆسیۆڵۆجییه‌وه، شۆڕش بریتییه له گۆڕینی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووریی، سیاسیی وکڵتوری کۆمه‌ڵگه له قۆناغێکی نزم و دواکه‌وتووی
مێژووییه‌وه بۆ قۆناغێکی مێژوویی پێشکه‌وتووانه‌و به‌رزتر . شۆڕش هه‌م
به‌واتای له‌ناوبردن و ڕوخانه و هه‌م به‌واتای بنیاتنانه‌وه، داهێنان
و نوێگه‌رییه له گشت په‌یوه‌ندییه ئابووریی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی و
کڵتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. گه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌م
قۆناغه له گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن، به‌رئه‌نجامی شۆڕشه یه‌ک له
دوای یه‌که‌کانه که مرۆڤه‌کان به درێژایی هه‌زاران ساڵ
ئه‌نجامیانداوه.. به‌م واتایه که شۆڕش هێزی بزووێنه‌رو
به‌ره‌وپێشبه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تییه . ئه‌و شۆڕشانه‌ی که مرۆڤه‌کان
له هێزه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
کردوویانه، له دوالێکدانه‌وه‌دا گۆڕاوه به شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسییه‌کان . شه‌ڕی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که له شێوه‌ی
شۆڕشه‌کاندا خۆی به‌رجه‌سته کردووه‌ته‌وه، شتێک نه‌بوون جگه له
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕی به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌وڵه‌ت . ده‌وڵه‌ت،
ئه‌و میکانیزمه چینایه‌تییه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی چینێکی به سه‌ر گشت
کۆمه‌ڵگه‌دا مسۆگه‌ر کردووه . ده‌وڵه‌ت پێویستییه‌کی سیاسیی
کۆمه‌ڵگه‌یه و په‌یوه‌ندییه چینایه‌تیه‌کان ڕێکده‌خاته‌وه و
ده‌سه‌ڵاتی چینی باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵ به به‌رده‌وامی پێناس ده‌کاته‌وه
. له گشتیترین ئه‌نجامگیریدا، ده‌کرێت بڵێن که ده‌وڵه‌ت به‌رئه‌نجامی
شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، ئه‌و شۆڕشانه‌ی که له هه‌رقۆناغێکی
مێژوویدا ده‌سه‌ڵاتی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌ر چینێکی دیکه‌دا
سه‌پاندووه. شه‌ڕو ناکۆکی چینه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت یان
به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات، له دواشیکردنه‌وه‌داناکۆکی و شه‌ڕێکه
بۆ پاراستن و مسۆگه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان ...
به هه‌رحاڵ، لێره‌دا به پرسیارێکی زۆر
دیاریکراو‌و تایبه‌تیتر ده‌گه‌ین؛ ئایا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک شۆڕشی
کردووه ؟ به بۆچوونی ئێمه کورد شۆڕشی نه‌کردووه . شۆڕش به‌و
مه‌فهومه‌ی پێشه‌وه ، له مێژووی کورددا غائیبه . کاتێک شۆڕش غائیب
بێت سه‌رکرده‌ش غائیب ده‌بێت . پێناسه‌کردنی بزووتنه‌وه چه‌کدارییه
خێڵه‌کییه‌که‌ی شێخ مه‌حمود و مه‌لامسته‌فاو بارزانییه‌کان، جگه
له‌گه‌ڕه‌لاوژێیه‌کی مافیا به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی شتێکی دیکه نییه، گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ک که تاڵه‌بانی دووباره
کاوێژی کردۆته‌وه . بۆیه له تاڵه‌بانی ده‌پرسین ؛ کوا ده‌وڵه‌تتان ؟
کوا ئاڵوگۆڕیی ، ئابووری، سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کڵتوریتان ؟ به ناو
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێوه و بزووتنه‌وه کوردایه‌تییه
چه‌ته‌گه‌رییه‌که‌تان، نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه
نه‌بردووه، به‌ڵکو سه‌دان هه‌نگاوبۆ دواوه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه . ژن
کوشتن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس کوشتن، سه‌رکوتی ئازادییه سیاسیی و
مه‌ده‌نییه‌کان و ته‌قه‌کردنتان له خۆپیشاندانه‌کان، به تابوری
پێنجه‌م و به به‌کرێگیروای بێگانه له‌قه‌ڵه‌مدانی ڕه‌خنه‌گرانتان و
ڕاوه‌دونان، تیرۆر‌و زیندانیکردنیان ، مشتێکن له خه‌رواری ئه‌و
پۆخڵاواته‌ی که به ناوی " شۆڕش"ه‌وه له 19 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی
کۆنه‌په‌رستانه‌تاندا ک له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا په‌ره‌تان پێداوه .
شه‌رمه بۆ کورد شانازی به سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵێک خێل و چه‌ته‌ی
دواکه‌وتووی شار‌و شاخه‌وه بکات و ئه‌وانه به سه‌رکرده‌و به پیرۆز
بزانێت . تا کورد ئه‌و په‌رده‌ی شه‌رمه نه‌دڕێنێت، به‌شی هه‌ر سه‌رکوت
و بێ مافی و ژێرده‌سته‌یی ده‌بێت . به پێچه‌وانه‌ی شه‌کر شکاندنه‌کانی
تاڵه‌بانییه‌وه، به پیرۆزکردنی کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک باندی چه‌ته‌و
مافیایی و دانانی وه‌ک سه‌رکرده، ئه‌مه خۆی گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی و
ئیهانه‌یه به مه‌سه‌له‌کانی شۆرش و به میلله‌تێک . شکاندنی ئه‌م
بته ساخته‌و به پیرۆزکراوانه،پساندنی زنجیری کۆیلایه‌تییه .
له‌ڕاستیدا بوونی به ناو سه‌رکرده‌ی وه‌ک ئێوه‌و مێژووی ئێوه، خۆی
گه‌وره‌ترین ئیهانه‌یه به کورد .
- به‌شی دووه‌م -
له به‌شی یه‌که‌مدا وتم که کورد نه شۆڕشی کردووه و نه سه‌رکرده‌ی
هه‌بووه . ئه‌وانه‌ی که به ناوی شۆڕش و سه‌رکرده‌ی میلله‌ته‌وه
ده‌ستیان دابووه چه‌ک له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌کاندا،
شتێک نه‌بوون جگه له کۆمه‌ڵێک داشی دامه‌ی ده‌زگا سیخوڕییه ناوخۆیی،
ئیقلیمی و جیهانییه‌کان که ئامانجیان نه‌ک ڕزگارکردنی گه‌لی کورد له
چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و له ژێر ده‌سته‌یی، به‌ڵکو شه‌ریک بوون
یان بووه له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا . مه‌لا مسته‌فا و
جه‌لال تاڵه‌بانی، نموونه‌یه‌کن له کاراکته‌ری تێکشکاوی سه‌رکرده‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له مێژووی هاوچه‌رخدا . هیچ یه‌کێک له‌و
دووانه، که نموونه‌یه‌کی به‌هێزترو به‌رجه‌سته‌ترن له هه‌موو به
ناو سه‌رکرده‌و ڕابه‌ره گه‌وره‌و بچووکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی، ته‌نات یه‌ک له‌سه‌ر سه‌دی جه‌وهه‌ر دۆدایفی چیچانی، که
خۆی و کوڕه‌که‌ی به بۆمبای فڕۆکه ڕوسییه‌کان گیانیان له‌ده‌ستدا،
سیفاتی سه‌رکرده‌ییان تێدا نه‌بووه.سه‌رکرده، یان ڕابه‌ر، ئه‌و
که‌سه‌یه، که له‌ساته هه‌ستیارو چاره‌نووسازه‌کاندا بتوانێت بڕیار
بدات، کاردانه‌وه له‌خۆ نیشان بدات، نه‌خشه‌ی سه‌رکه‌وتن دابڕێژێت و
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و خێزانی خۆی نه‌خاته سه‌روی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌ته‌که‌یه‌وه و له پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا، میلله‌ته‌که‌ی له ساته وه‌خته
مێژووییه دژواره‌کاندا وه‌ک مێگه‌لی بێ شوان به‌جێنه‌هێڵێت .
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک له‌ساته‌وه‌خته
مێژووییه دژواره‌کاندا، پشتی له میلله‌ته‌کی خۆی کرد‌و میلله‌ته‌که‌ی
به گورگانخواردوودا، ئیدی ئه‌وه سه‌رکرده‌یه‌کی واقعی و مێژوویی
نییه، به‌ڵکو سه‌رکرده‌یه‌کی ساخته و ناواقعییه که له لاپه‌ڕه
گه‌ش و پرشنگداره‌کانی مێژوودا جێگای نابێته‌وه . شێخ مه‌حمود و قازی
محه‌مه‌د، به جیا له‌وه که چ ئه‌فکارێکیان هه‌بووه، به جیا
له‌وه‌ش که به‌دوای جێگیرکردنی چ سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه بوون،
به‌ڵام سیفه‌ته‌کانی کاراکته‌ری سه‌رکرده‌ی میلله‌تێکیان
تیابه‌دیکراوه . مه‌لا مسته‌فا و تاڵه‌بانی ڕه‌قیبی ئه‌و، هیچ
سیفه‌تێکی کاراکته‌ری سه‌رکرده‌یان تێدا به‌دی نه‌کراوه‌و ناکرێت .
ئه‌وجا سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دایه که ئه‌م به ناو سه‌رکرده شکست
خواردوو تێکشکاوانه، به پیرۆز ده‌کرێن و ڕه‌خنه لێگرتنیشیان حه‌رام
ده‌کرێت !. تاڵه‌بانی له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڕوات و خه‌ریکه مه‌لا مسته‌فا
و خۆی به ستالین ده‌شوبهێنێت !. گوێ‌بگرن له‌م پیاوه بچووکه بزانن چ
به‌راوردکارییه‌کی گه‌مژانه ده‌کات " ئێستا من
یەکێکم لەوانەی سەیری تەلەفزیۆنی (روسیا تودەی) دەکەم، کەئێستا
زمانحاڵی روسیای فیدرالی سەرمایەدارین و دژی سۆڤێتی پێشوو سیستمی
سۆسیالیستین، بەڵام ھێشتا بەگەرمی بەرگریی لەڕابردووی خۆیان و تەنانەت
لەستالین و جەنگەکانی سۆڤێت لەدژی ئەڵمانیا دەکەن ". باشه
جه‌نابی تاڵه‌بانی حیکمه‌تی ئه‌وه له چیدایه که ڕوسه‌کان به‌رگری
ڕابردووی خۆیان، له ستالین و له جه‌نگه‌کانی سۆڤیه‌ت له دژی
ئه‌ڵمانی داگیرکه‌ری نازی ده‌که‌ن ؟ باشه بۆچی به‌رگری له داگیرکاری
و شه‌ڕه‌کانی ئیمپراتۆریه‌تی سێ سه‌دساڵه‌ی قه‌یسه‌ری ناکه‌ن ؟
ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ریش ده‌سه‌ڵاتێکی ڕوسی بوو. نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
ڕوسیش بوو، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌رته‌دۆکسی و پیرۆزکراوی ئاینی سێ
سه‌د ساڵه‌ش بوو . بۆچی شانازی به‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌وه ناکه‌ن و
شانازی به ستالین و جه‌نگه‌کانی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌که‌ن که ستالین
سه‌رکرده‌و ڕابه‌ری بوو ؟ بۆچی شانازی به گورباتشۆفه‌وه ناکه‌ن ؟ به
چاوپۆشین له دیکتاتۆریه‌تی ستالین و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی، به‌ڵام ستالین
به مانای تایبه‌تی ووشه‌که " سه‌رکرده " بوو .
ستالین نه‌ک هه‌ر له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا، به‌ڵکو له سه‌رده‌مێکیشدا که کاری نهێنی حیزبی
ده‌کرد، زۆر ئازایانه بانکه‌کانی ده‌بڕی و ئیماکاناتی ماددی حیزبی
سۆشیال دیموکراتی ڕوسییه‌ی به‌و شێوه‌یه دابین ده‌کرد، ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که به‌رده‌وام خه‌ریک بردنه سه‌ری ئاستی تیۆری و
مه‌عریفی خۆی بوو . ستالین سه‌ره‌ڕای جه‌ندین جار زیندانیکردن و
دوورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی قه‌یسه‌ره‌وه، به‌ڵام ڕوسیای به
جێنه‌ده‌هێشت و وه‌ک تۆ و مه‌لا مسته‌فا خه‌ریکی ماراسۆن نه‌بوو .
ستالین ( که له‌ڕوسیدا به‌واتای پیاوه پۆڵاینه‌که‌یه )، ده‌سه‌ڵات و
ده‌وڵه‌تی بۆ عه‌یش و نۆشی خۆی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی به‌کار
نه‌هێناو سه‌رمایه‌وداهاتی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی نه‌خسته ژێر چنگی
خۆیه‌وه، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی خۆی، حیزبی کۆمۆنیست و ده‌وڵه‌تی خسته
خزمه‌ت گه‌لی ڕوسییه‌وه . حیزب و ده‌وڵه‌ت ده‌بووایه خزمه‌تی سۆڤیه‌ت
بکه‌ن . به بیری لینین و به ئیراده‌و توانایی ستالین، ڕوسیایه‌کی
دواکه‌وتووی کشتوکاڵی، له ماوه‌ی 20ساڵدا، گۆڕا بۆ ڕوسیایه‌کی
پیشه‌سازی و ڕوسیای سۆڤیه‌تات گه‌یشه ئاستی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین
وڵاتانی سه‌رمایه‌داری دنیا . له‌وه‌ش گرنگتر، له جه‌نگی جیهانی
دووه‌مدا ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی پۆڵاینی ستالین نه‌بووایه، یه‌کێتی
سۆڤییه‌ت بوو بوو ژێر پۆستاڵی نازییه‌کانه‌وه . سوپای هیتله‌ر
ته‌نانه‌ت نزیکی مۆسکۆی پایته‌خت بوویه‌وه، به‌ڵام ستالین ڕاینه‌کرد و
له هه‌ستیارترین و مه‌ترسیدارترین بڕگه مێژووییه‌کانی ڕوسیادا، پشتی
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به‌ربدات . من خۆم بیره‌وه‌رییه‌کانی وینستۆن
چه‌رچڵم نه‌خوێندۆته‌وه، به‌ڵام براده‌رێک بۆی باسکردم و وتی " چه‌رچڵ
ده‌ڵێت کاتێک نوێنه‌ری لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌کان، پاش له‌جه‌نگ
کۆبووینه‌وه، ستالینیش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو . ستالین هێنده
کاراکته‌رێکی به‌هێزی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌موومان جۆرێک له ترسمان
لێنیشتبوو له به‌رامبه‌ریدا ".
ستالین به هه‌موو پێوه‌رێک سه‌رکرده‌و
ڕابه‌ری میلله‌تی ڕوس بووه له بڕگه‌یه‌کی مێژوویی ژیانی ڕوسیادا .
بۆیه ستالین، سه‌ره‌ڕای دیکتاتۆربوونی شه‌خسییه‌که‌ی، به‌ڵام یه‌کێک
بوو له کاراکته‌ر به‌هێزه مێژووییه‌کان . بۆیه به چه‌پ و ڕاستی
ڕوسیاوه، به‌رگری لێده‌کرێت و ته‌نانه‌ت شانازیشی پێوه‌ده‌کرێت .
ئه‌گه‌ر ستالین نه‌بووایه، ڕه‌نگه ڕوسیای سه‌رمایه‌داری هه‌رگیز ئه‌و
پێشکه‌وتنه‌ی به‌و خێراییه به‌خۆیه‌وه نه بینی بایه . بۆیه
سه‌رمایه‌داره ناسیۆنالیسته‌کانی ئه‌مڕۆی ڕوسیاش ده‌بێت ستایشی ڕۆڵی
مێژوویی ستالین بکه‌ن و به‌رگری له ڕابوردووی خۆیان بکه‌ن . ئه‌ی
ئێمه کورد چی ؟ به‌رگری له چی بکه‌ین ؟ له‌کام سه‌رکرده و له‌کام
ڕابردوو ؟ مه‌لا مسته‌فا به سه‌رکرده ده‌ناسێنن، که‌چی ئه‌و ( وه‌ک
ده‌ڵێن ) وته‌یه‌تی " من قه‌یتانی پۆستاڵه‌کانی عه‌بدولکریم قاسمم " .
یان ده‌ڵێن " ده‌ستی شاهنشای ئێرانی ماچکردووه ". ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش
درۆی هه‌ڵبه‌ستراوی نه‌یارانی مه‌لا مسته‌فا بن، به‌ڵام ڕاکردنی ئه‌و
بۆ ڕوسیا، به بێ مقاوه‌مه، له‌کاتی هه‌ره‌سی کۆماری مه‌هاباددا
ڕاستییه‌کی مێژووییه . خۆ ئاشبه‌تاڵی 1975 که دوێنێ بوو، به ئیعازی
شای ئێران،مه‌لا مسته‌فا بۆ ئێران و ئه‌مریکا هه‌ڵهات. و جرتێکی بۆ
کورد‌و بۆ مقاوه‌مه‌ی خه‌ڵکی کوردستان لێدا. ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌کی حاشا
لێنه‌کراوه . ئه‌و ئاشبه‌تاڵه له کاتێکدا له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا
مسته‌فا ڕوویدا، که هه‌م ڕژێمی به‌عس پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی قایم
نه‌کربوو، هه‌م مه‌لا مسته‌فاش به ناو سه‌رکرده‌ی 125 هه‌زار چه‌کدار
بوو . ئیتر ئه‌وه هه‌ر باسی بچووکی وخۆ به که‌مزانینه‌کانی مه‌سعود
بارزانی کوڕی و خودی جه‌لال تاڵه‌بانی ناکه‌ین له به‌رده‌م سه‌دام،
ئایه‌توڵاکانی ئێران و سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی تورکیا و سه‌رانی ئه‌مریکاو
ئینگلیزدا .
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌یه وا ده‌زانێت مرۆڤی هوشیاری
کورد بێخه‌به‌ره له مێژووی کورد و کاراکته‌ری تێکشکاوی به ناو
سه‌رکرده‌کانی کورد . نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تی نه‌بێت، نه‌ته‌وه‌یه‌که
که کاراکته‌ری نییه و که‌سایه‌تی تێکشکێنراوه . ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت
که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له مێژوودا دروست بکات . به ناو
سه‌رکرده‌کانی کورد، به خودی تاڵه‌بانیشه‌وه، که‌سایه‌تیان
تێکشکێنراوه . هه‌رئه‌وه‌ی که جورئه‌تیان نه‌کردووه باسی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن و به خه‌ونی شاعیرانه‌یان زانیوه ، ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵی داگیرکه‌رانی کوردستان ڕابگرن و به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی خۆیان بپارێزن، ئه‌وه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که به
ناو سه‌رکرده‌کانی کورد، مرۆڤی بێئیراده‌و کاراکته‌ر تێکشکاون. به
کورتی بڵێم، کورد نه ده‌وڵه‌تی هه بووه و نه سه‌رکرده، ده‌وڵه‌ت و
سه‌رکرده‌ش، له قۆناغێکدا، مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ن . به‌م
پێودانگه، کورد نه خاوه‌نی مێژووه و نه ڕابردوویه‌کیشی هه‌یه بۆ
به‌رگری لێکردن، به‌ڵام ڕوسه‌کان به پێچه‌وانبه‌وه. ئه‌وان خاوه‌نی
ستالین و ده‌وڵه‌تی ستالینی بوون، بۆیه هه‌قیانه به‌رگری له‌مێژووی
خۆیان بکه‌ن و ئاوڕ له ڕابردووی خۆیان بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد
ئاوڕ له‌کام ڕابردوو بده‌ینه‌وه ؟ ڕابردووی کورد بریتییه له
تێکشکان، سه‌رشۆڕی و ڕاکه ڕاکه‌ی به ناو سه‌رکرده‌کان .
له‌به‌رئه‌وه، ئێمه نه سه‌رکرده‌مان هه‌بووه، نه ده‌وڵه‌ت و نه
مێژوویشمان هه‌بووه تا به‌رگری لێبکه‌ین . ڕابردووی به ناو
سه‌رکرده‌کانی ئێمه له ئه‌رشیفی ده‌زگا سیخوڕییه ناوخۆیی، ناوچه‌یی
و جیهانییه‌کاندایه . بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و ڕابردووه
بخوێنینه‌وه، ده‌بێت وه‌ک عیرفانی قانعی فه‌رد بڕۆین ئه‌رشیفی
بێگانه‌کان بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانمان تا باشتر که‌سایه‌تی
تێکشکاوی سه‌رکرده‌کانی وه‌ک مه‌لا مسته‌فا و جه‌لال تاڵیبانی باشتر
بناسین .
kurdstanpost.new@gmail.com
|