٢٤\٤\٢٠١٢ لە وێستگەی ئەمساڵدا زۆر نزیکتر سەیریان بکە.
بۆ ئەمساڵیش (وێستگە) بە شانۆگەری (زۆر نزیکتر سەیرم بکە) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (کارۆخ ئیبراھیم) لە رێکەوتی (٢٦/٤/٢٠١٢) لە (پەیژەکانی چوارڕیانی شێخی چۆلی) کاتژمێر (٥:٣٠ ئێوارە) دەستپێدەکات و لە (شەقامی ٣٠ سی مەتری) تێدەپەرێت تا بەردەم (ئەنجومەنی وەزیران)، ھەریەک لە (ئەرسەلان یاسین، بژار سەعدی، ھەردی ئەنوەر، سایە حسێن، گەردی جیھانگیر، لادێ تاھیر، رابەر شێرزاد، بێگەرد جیھانگیر، جووتیار رەفعەت، شوان کاوە، پەیام کاکل، رێوان رەشاد، دیار عەبدولڵا) وەکو ئەکتەر و موزیکژەن بەشدارن.
لەمبارەیەوە شانۆکار (کارۆخ ئیبراھیم) ووتی" گەنج بۆ شانۆ لە پرۆژەی وێستگەی ئەمساڵدا، پرسێکیتر دەکاتە تەوەری جەدەل و گفتوگۆی نێوان ئێمەو وەرگر، بۆیە ھەوڵەکانمان ھەڵگری پەیام و ئامانجێکی جیاوازترە، رەنگە ئێمە ھەست کردنمان بە داھاتوو ھەنگاوەکانمان بەرەو ئاراستەیەکی تەندروست بڕوات" ھەرچی لە بارەی ئەوەی ناوەڕۆکی نمایشەکە چیە؟ کارۆخ ووتی" ئەکتەری سەرەکی بە دوای دەرگایەک دەگەڕێت، لە ئەنجامی ئەو گەڕانە تووشی کۆمەڵێک دەرگا دەبێت، کە ھەر یەکێکیان ھەڵگری کۆمەڵێک پرسیار و وەڵامە، بینەرو وەرگر ھاوشان لەگەڵ ئەکتەری سەرەکی بە دوای دەرگاکە دەگەرێن".
گروپی گەنج بۆ شانۆ
|