١\٥\٢٠١١
له وتاره‌که‌ی
''مه‌ریوان'' دا ئازادیی تاك بزر بوو.

بژار
ئه‌وه‌ی باس له ئازادیی تاك ناکا، باشتر وایه باس له ئازادیی نه‌کا.
تاك و کۆ له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا دوو شتی دژ به یه‌کن. هه‌میشه
تاك له ناو "کۆ" دا زیندانییه. ده‌سه‌ڵات له تاکایه‌تیدا مرۆییه،
به‌ڵام له کۆگه‌راییدا نامرۆییه. ڕێژه‌ی نامرۆیی بوونی ده‌سه‌ڵات له
کۆگه‌راییدا، به پێی بارودۆخی جیاواز، پله جیاوازه‌کان به خۆیه‌وه
ده‌گرێ. هه‌میشه ده‌سه‌ڵات له کۆگه‌راییدا، یه‌کسانی بوون له ده‌ست
ده‌دا. له‌ده‌ستدانی یه‌کسانی بوون، به دیوه‌که‌ی تری‌دا به مانای
تاڵانکردن دێ. واته ده‌سه‌ڵاتی تاکایه‌تی له کۆگه‌راییدا تاڵان
ده‌کرێ. که‌واته هه‌موو جۆره کۆیه‌کی مرۆیی، چ خێزان و گرووپی بچووك
و ده‌سته‌وتاقم و رێکخراو بێ یان حیزب و میلیشیا و حکومه‌ت و په‌یڕه‌وکه‌رانی
هه‌چ ئایین و ئایدۆلۆژیا و.... هتدێك بێ، هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای
تاڵان‌کردنی تاکه‌کانه‌وه داده‌مه‌زرێ. هیچ "کۆ " یه‌ك له دنیادا بێ
تاڵان‌کردنی تاك بوونی نییه. ته‌نانه‌ت گرووپی "ره‌هه‌ند" یش له‌سه‌ر
بنه‌مای تاڵان‌کردنی ئاستی رۆشنبیریی و ناوبانگ و که‌سایه‌تی و ویسته‌گی
"ئیراده" و ئاسووده‌یی و به‌دیهاتنی خه‌ونی ئه‌وانی تره‌وه دامه‌زرا.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی گرووپی "ره‌هه‌ند" یشدا هه‌ر به ته‌نیا
تاڵانکردنه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌ست پێناکه‌ن، به‌ڵکو تاڵانکردنه ناوه‌کییه‌کانیش
به پانتایی گرووپه‌که ده‌ست پێده‌که‌ن. ئه‌م رایه‌م ئه‌وه ره‌ت
ناکاته‌وه که گرووپی ره‌هه‌ند ته‌کانێکیان به رۆشنبیریی کوردی دا له
کوردستاندا. من نه مه‌به‌ستم ره‌خنه‌گرتنه له ره‌هه‌ند و نه
ستایشکردنیشیه‌تی. ئه‌وه‌نده‌ی به‌م نووسینه‌وه په‌یوه‌سته ته‌نیا وه‌کو
نموونه‌یه‌ك له مه‌یدانی رۆشنبیرییدا هێنامه‌وه بۆ پیشاندانی
تاڵان‌کردنی تاك له ناو "کۆ "دا.
د. مه‌ریوان ووریا قانیع له ووتاری "دین و خۆپیشاندانه‌کان" دا، باسی
عه‌لمانییه‌کان و ئیسلامییه‌کان و چۆنیه‌تی پێکه‌وه سازانیان ده‌کا.
له‌م نووسینه‌دا ئاماژه به کۆنه‌په‌رستی هیچ لایه‌کیان ناکا. ئه‌و له
دووتوێی به گشتی کردن و کرده‌یی کردنه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستیی هه‌ردوو
لایانه‌وه کێشه‌کان و لایه‌نه‌کان و به‌رئه‌نجامه‌کان تاوتوێ ده‌کا.
من کۆنه‌په‌رستیی هه‌ردوو لایان به پێی دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له
ئازادیی تاکی "سه‌ربه‌خۆ" نه‌ك ئازادیی تاکی "سه‌ربه‌کۆ"، ده‌ستنیشان
ده‌که‌م. واته نه ئیسلامییه‌کان و نه عه‌لمانییه‌کان ناچنه پای به‌رگری
کردنه‌وه له ئازادیی تاکی سه‌ربه‌خۆ. کێشه‌ی هه‌ردوو لایان له مه‌سه‌له‌ی
ده‌وڵه‌تدا، بوون و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییانه‌ی "دین"ه تیایدا.
واته ئیسلامییه‌کان پێداگرن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی دینیی وه‌یان هه‌بوونی
به‌شی به‌رچاو تیایدا و عه‌لمانییه‌کانیش تا بۆیان بکرێ سوورن له‌سه‌ر
بێبه‌شکردنی دین له ده‌وڵه‌ت.
عه‌لمانییه‌کان له زۆر رووه‌وه کۆنه‌په‌رستن:
1- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌وه.
2- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی
کولتووره‌وه.
3- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه.
4- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی سیستمی
نوێنه‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و عه‌قڵسالارییه‌وه.
5- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی ره‌وشی
ئابوورییه‌وه.
6- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی تاکه‌وه،
وه‌کو تاکی سه‌ر به کۆ نه‌ك وه‌کو تاکی سه‌ربه‌خۆ.
7- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی خێزانه‌وه.
8- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی ئه‌خلاقه‌وه
(مه‌به‌ست له ئه‌خلاقی جنسییه).
9- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی رۆشنبیریی
باو و سنووردار و خزمه‌تکه‌ر به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه.
10- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری
یاسا و ملکه‌چی مرۆڤه‌وه.
11- له ده‌ستگرتن به مانه‌وه‌ی جه‌نگی دژ
به کرده‌یی بوونه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤه‌وه.
ئه‌مانه و زۆری تریش هه‌ن که
کۆنه‌په‌رستیی عه‌لمانییه‌کان دیاری ده‌که‌ن.
وه‌نه‌بێ ئیسلامییه‌کان له‌مان باشتر بن. ئیسلامییه‌کان له زۆر
رووه‌وه له عه‌لمانییه‌کان خراپترن. هه‌رچه‌نده عه‌لمانییه‌کان و
ئیسلامییه‌کان دژی ئازادیی تاکن و له‌و باره‌یه‌وه زۆر له دواوه‌ن ،
به‌ڵام به به‌راوورد به یه‌کتری عه‌لمانییه‌کان زۆر له ئیسلامییه‌کان
پێشکه‌ووترن . له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا عه‌لمانییه‌کان به بڕی
جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئازادیی تاك "واته تاکی سه‌ر به کۆ" دا هه‌ن ، که‌چی
ئیسلامییه‌کان زۆر په‌یگیرانه به دژی ئازادیی "تاکی سه‌ر به کۆ" ش
ده‌جه‌نگن. ئیسلامییه‌کان کۆیلایه‌تییان ده‌وێ، عه‌لمانییه‌کان گوێڕایه‌ڵییان
ده‌وێ . ئیسلامییه‌کان کۆمه‌ڵگایه‌کی پێچه‌وانه‌ی داخراویان ده‌وێ، عه‌لمانییه‌کان
کۆمه‌ڵگایه‌کی پێچه‌وانه‌ی کراوه‌یان ده‌وێ. ئیسلامییه‌کان کۆنترۆڵ
کردنی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تیان له ناو سیستمی خێڵه‌کییانه‌ی خۆیاندا
ده‌وێ، عه‌لمانییه‌کان خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ به‌رنامه ڕێژییه‌که‌ی به‌ره‌ی
تاکی تایبه‌تدا ده‌وێ.
باشترین نموونه بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان له به‌رانبه‌ر
ئازادییدا ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مایکی ئازاد و دابه‌زاندنی ئه‌و کچه
شاعیره بوو له مه‌یدانی ئازادییدا له سلێمانی . مه‌ریوان ده‌بوایه
ئه‌گه‌ر به دێڕێکیش بووایه ، سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی
ئیسلامییه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌و کچه شاعیره بکردایه. من بۆخۆم، له‌و
کاته‌دا که کچه‌که‌یان به ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی
و له قسه کردنه‌کانی وه‌ستاند و هه‌ر یه‌کسه‌ر دوای ئه‌وه‌ش به زۆر
له‌سه‌ر سه‌کۆی ئازادیی هێنایانه خواره‌وه ، ڕێك مه‌یدانی ئازادییم
به مه‌یدانی سه‌رکوت کردنی ئازادیی هاته به‌رچاو و مایکی ئازادییشم
به مایکێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه و درۆیینه و چاووڕاوکردن له خه‌ڵك
هاته به‌رچاو.
من بۆ خۆم تا ئێستا جگه له دوو ووتار که له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان
نووسیومه، سێ شیعریشم به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کاندا داناوه. من له
شیعره‌کانمدا زۆر ستایشی خۆپیشانده‌رانم کردووه و گوزارشتم له ویستی
ئازادیی ئه‌وان کردووه. من له‌و شیعرانه‌مدا یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرم
و داکۆکی له مرۆڤدۆستیی و پێشکه‌وتنخوازیی و ئازادیخوازیی خۆپیشانده‌ران
ده‌که‌م و ئه‌ڵبه‌ته له‌و باره‌یه‌شه‌وه راست بووم و ئێستاش به ته‌واوی
خۆم به ڕاست ده‌زانم. من کوێرانه شیعرم نه‌گوتووه بۆ
خۆپیشانده‌ران، چونکه شیعرم بۆ ئه‌و که‌سانه گوتووه که به‌رگری له
ئازادیی مرۆڤ ده‌که‌ن. شیعرم بۆ ئه‌و که‌سانه گوتووه که مرۆڤیان لا
گه‌وره‌یه. شیعرم بۆ ئه‌و که‌سانه گوتووه که داوای دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن . شیعرم بۆ ئه‌و که‌سانه گوتووه که داوای وه‌لانانی
توندوتیژیی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانه‌وه ده‌که‌ن. به هیچ شێوه‌یه‌ك
من شیعرم بۆ هیچ یه‌کێك له‌وانه نه‌گوتووه که به ناوی ئازادییه‌وه
له مه‌یدانی ئازادیی و شه‌قامی کوردی‌دا، ئازادییان سه‌رکوت کردووه و
سه‌رکوتی ده‌که‌ن. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئازادیی تاك به فه‌رمی
ناناسن، نه‌ك له دێڕ و کۆپله و شیعره‌کانم بێبه‌ریین، به‌ڵكو له یه‌کبه‌یه‌کی
پیته‌کانی ئه‌و سێ شیعره‌م بێبه‌ریین. یه‌ك پیتم له‌و شیعرانه به
قازانجی ئه‌و که‌سانه نه‌نووسیوه که له گه‌وره‌یی مرۆڤ و ئازادیی
مرۆڤ تێناگه‌ن.
د. مه‌ریوان ده‌بوایه لایه‌کی به لای ئه‌و ئابڕووچوونه‌ی سه‌کۆی
ئازادییدا بکردایه‌ته‌وه. ده‌بوایه ده‌نگێکێ شارستانییانه‌ی له ڕووی
ئه‌و هێرشه نامرۆییه‌دا به‌رز بکردایه‌ته‌وه که کرایه سه‌ر ئه‌و
کچه شاعیره له مه‌یدانی ئازادیی سلێمانی و ڕێك له‌سه‌ر سه‌کۆی
ئازادیی ئه‌و مه‌یدانه و وه هه‌ر له‌و کاته‌شدا که مایکی ئازادیی به
ده‌سته‌وه بوو. د. مه‌ریوان له‌وه تێ‌بگا یان تێنه‌گا ، ئه‌و
ئیسلامییانه له‌و کاته‌دا و به دابه‌زاندنی ئه‌و کچه شاعیره،
ئابڕووی ئازادییان له مه‌یدانی ئازادییدا برد . ئه‌گه‌ر د . مه‌ریوان
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا بێده‌نگه ، ئه‌ی له به‌رانبه‌ر چ جۆره سه‌رکوتێکدا
دێته ده‌نگ؟
ده‌کرێ ئیسلامییه‌کان "مه‌به‌ست له ئیسلامی سیاسییه" و
عه‌لمانییه‌کان، وه‌کو هه‌موو ده‌سته و هێز و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی به‌ره‌ی
تاکی تایبه‌ت، ساتوسه‌ودایان له‌سه‌ر تاڵانکردنه سیاسی و ئابووریی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و سه‌ربازی و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌بێ. وه
ده‌کرێ " مه‌ریوان " یش وه‌کو نووسه‌رێکی به توانا و له ڕووانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه ڕۆڵێکی ناوبژیکه‌رانه و یه‌کتری پێقه‌بووڵ
کردنانه‌ی ئیسلامییه‌کان و عه‌لمانییه‌کانی هه‌بێ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
ناکرێ ، به تایبه‌تی بۆ ڕۆشنبیرێکی وه‌کو مه‌ریوان ، سڕینه‌وه‌ی
ئازادیی تاك و متق له‌خۆبڕیینه "فزه نه‌کردنه" له ئاستیدا.
ئه‌م گرووپ و تاك و لایه‌نانه که په‌یوه‌ندی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای
پێچه‌وانه به یه‌کترییانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌میشه له‌سه‌ر
تاڵان‌کردنی هه‌مه‌جۆره‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له کۆمه‌ڵگادا یه‌کن و هه‌رگیز
یه‌کڕیزییان له‌و باره‌یه‌وه ناشێوێنن. ئه‌وه‌ی که یه‌کڕیزییان تێك
ده‌دا، چۆنیه‌تی تاڵانکردن و بڕی تاڵانییه‌کان و دابه‌ش کردنه‌وه‌یه‌تی
له نێوان ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تدا . مه‌ریوان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی
که وه‌کو مه‌ریوان بیر ده‌که‌نه‌وه ، به‌و ڕاده‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ
مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دان ، به‌و ڕاده‌یه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی
تاڵانوبڕۆی تاك و ده‌سته و تاقم و هێز و حیزب و حکومه‌ت و لایه‌نه‌کانی
به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تدان . له سۆنگه‌ی ئه‌م نامرۆیی بوونه‌ی به‌ره‌ی
تاکی تایبه‌ته‌وه‌یه که نووسه‌ری به‌ڕێز و به توانا، مه‌ریوان ووریا
قانیع ، هه‌وڵی یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان و عه‌لمانییه‌کان ده‌دا.
ئه‌و ده‌بوایه وه‌کو ڕۆشنبیرێك و خه‌باتکارێکی ناو ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی
تاکی تایبه‌ت لانی که‌م چه‌ند داواکارییه‌کی له ئیسلامییه‌کان هه‌بوایه
که ده‌توانین بۆ نموونه: به فه‌رمی ناسینی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و وه‌لانانی
توندوتیژی و رێز گرتن له مافی بێباوه‌ڕی، به چه‌ند خاڵێکی ئه‌و
داواکارییانه دابنێین. مه‌ریوان نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکو
په‌رده پۆشیشی کردووه. ئه‌م ناوبژیکردنه و ئه‌م په‌رده‌پۆش کردنه،
ئامڕازی سه‌رسووڕمان له‌سه‌ر جیهانبینی مه‌ریوان داده‌نێ.
ئیسلام بوون وه‌کو بیروباوه‌ڕێك ، په‌یامێکی ئاسمانی ، ئاشنا بوونێکی
گیانه‌کییانه به بوونی یه‌که‌م، جیهانبینییه‌کی گه‌ردوونی.. جێگای
ڕێز لێگرتن و خۆشه‌ویست بوون و په‌یڕه‌وی لێکردن بووه له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکیی زۆرێك له میلله‌تانی جۆراوجۆره‌وه. نه من و نه مه‌ریوان و
نه که‌سێکی تر ، نکوولی له هه‌بوونی ئه‌م پێشوازی کردنه‌ی خه‌ڵك نییه
له ئیسلام. ئه‌وه‌ی که تێڕوانینی من و مه‌ریوان یان هه‌ر که‌سێکی
دیکه له‌م باره‌یه‌وه جیا ده‌کاته‌وه، چۆنیه‌تی بینین و مامه‌ڵه
کردنی ڕۆژانه و لۆژیکمه‌ندانه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زه‌مینییه‌کانی
ئه‌م دینه‌دا. ته‌نانه‌ت له جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م داموده‌زگایانه‌شدا
تێڕوانینه جیاوازه‌کان به‌رجه‌سته ده‌بن. واته ئه‌و ژماره زۆره‌ی
که له‌گه‌ڵ داموده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دین دایه، له‌گه‌ڵ داموده‌زگا
سیاسیه‌کانیدا نییه. مه‌ریوان نه‌ك هه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا
زه‌مینییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئیسلامدا هاوجووت دێته‌وه، به‌ڵکو چ
وه‌کو لۆجیکی بیرکردنه‌وه‌ی و چ وه‌ك سه‌وداکه‌رێکی سیاسییانه،
ناتوانێ هاتنه‌وه و سه‌رسام بوونی خۆی به داموده‌زگا زه‌مینییه
ئیسلامییه سیاسییه‌کان بشارێته‌وه.
ئه‌م تراژیدیایه له هزری مه‌ریوان دا، له ڕۆشنبیرێتی مه‌ریوان و ئه‌زموونی
که‌سایه‌تی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ. ئه‌وه‌نده‌ی که لای منه‌وه
ئاشکرا بێ ، مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به خۆویستن و ناوبانگ و کورت
بینی بۆچوونه‌کان و هه‌ڵپه‌ی داهێنانه‌وه هه‌یه. به‌جیا له‌وه‌ی که
هه‌موو که‌سێك خۆویسته، هه‌ر که‌سه‌ش به جۆرێك که وێنای خۆویستنی
خۆی ده‌کا ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان و کێشه فکرییه‌کاندا ده‌کا.
ناوبانگیش پێش ئه‌وه‌ی به‌رئه‌نجامی کاره ده‌ره‌کییه‌کانی مرۆڤ بێ،
خواستێکی ده‌روونیی مرۆڤ و پێکهاته‌یه‌کی که‌سایه‌تییانه و به‌شێکی
دانه‌بڕاوی ژیانی کرده‌یی و ڕۆژانه‌ی ئه‌وه له کۆمه‌ڵگادا. کورتبینی
بۆچوونه‌کانی مرۆڤیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه
و جۆری په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی مرۆڤ و په‌یوه‌ست بوونی
به یاده‌وه‌رییه‌کان و وێنا کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و پارێزگاری
کردن له مه‌زنگه‌رایه‌تییه‌که‌ی. هه‌ڵپه کردنیش له داهێناندا، ده‌سه‌ڵاتخوازی
و خاوه‌ندارێتی و خۆڕانان و ده‌رکه‌وتن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر و سه‌رکوت
کردنی رۆشنبیرییانه و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له پشته‌وه ڕاوه‌ستاوه.
واته مه‌ریوان وه‌کو ڕۆشنبیرێکی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت به هه‌مان
میتۆدی تاڵانوبڕۆی مێژووییانه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی جیهان، به‌رنامه فکرییه‌که‌ی
خۆی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان داده‌ڕێژێ و ده‌یباته پێشه‌وه. ئه‌م
تراژیدیایه‌ی فکری مه‌ریوان، به‌جیا له‌وه‌ی که چارهه‌ڵنه‌گره،
مێژووی رۆشنبیریییش له داهاتوودا وه‌ڵامی نێگه‌تیڤانه‌ی به ئاشکرا
پێده‌داته‌وه.
ماڵپەڕی
بژار
|