٧\١٠\٢٠١٠
لە
خۆپیشاندانەکانی له‌نده‌ن و دبلن و سلێمانیدا
بە توندی
سەرکۆنەی لێدان و سووکایه‌تی به په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان کرا!
له‌درێژی خه‌باتو ناره‌زایه‌تیه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی بۆ به‌دیهینانی داخوازیە ره‌واکانی په‌نابه‌رانو جێگیرکردنی
مافه ئینسانیه‌کانیان، ڕۆژی 6-10-2010 هاوکات له له‌نده‌ن
ودبلن(ئیرلەندا) و سلیمانی هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن، به به‌شداری نۆینه‌ران
و هه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی په‌نابه‌ری و چەند یه‌کیتی کریکاری ولایه‌نی
سیاسی ورێکخراوه‌کانی دژ به راسیزم و نه‌ژاد په‌رستی، په‌یامی ناره‌زایه‌تیی
خۆیان دژ به لیدان و سوکایه‌تیکردن بەپه‌نابه‌رە دیپۆرتکراوه‌کان و دژ
به‌رێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی و ووڵاتانی ئه‌وروپی،
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عیراق وحکومه‌تەکانی ئه‌وروپا کرد.
شاری دبلن( ئیرلەندا):
له‌سه‌ر پێشنیاری نۆینه‌ری فیدراسیۆن لە ئیرلەندا رۆژی ٦/١٠/٢٠١٠
کاتژمێر 12:30 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
ئیرلەندا له شاری دبلن، پایته‌ختی ئەو وڵاتە، ژماره‌یه‌کی بەرچاو لە
پەنابەران ونوێنەرانی رێکخراوەکانی په‌نابه‌ری و ئینسانی و هه‌ڵسوراوانی
سیاسی له پێناو چه‌سپاندنی یاسایه‌کی ئینسانی وراوه‌ستانه‌وه دژ به
سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ناوچه جه‌نگیەکان هەروەها
دژی زیندانیکردن و سیاسه‌تی که‌مپسازی و جیاکاری دژبە په‌نابه‌ران،
هاتنه‌ده‌نگ و په‌یامی هاوپشتی خۆیان بۆ داواکاریه‌کانی فیدراسۆنی
پەنابەرانی عێراقی راگه‌یاند.
سه‌عدی ره‌سول به نۆینه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له ئیرلندا کە یه‌کێک بوو له رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، ووتاری
فیدراسیۆنی پێشکه‌شکرد و داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانی گرێدایه‌وه به
داواکاری و خواسته‌کانی فیدراسیۆن هه‌وله‌کانی له‌سه‌راسه‌ری ئه‌وروپا
له پێناو گۆرینی یاساکانی په‌نابه‌ری و ریزگرتن له ئازادی مافی نیشته‌جێ
بوون ومافی هاولاتی یه‌کسان و راوه‌ستانه‌وه دژ به سیاسه‌تی جیاکاری
و نه‌ژاد په‌رستی. له‌به‌شێکی تری ووته‌که‌یدا ئاماژه‌ی دا به هه‌وڵه‌کانی
فیدراسیۆن له ماوه‌ی رابردوودا بۆ راوه‌ستانه‌وه دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران،
هه‌روه‌ها داوای‌کرد تۆرو په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ل رێکخراو و هه‌ڵسورانی
مه‌یدانی په‌نابه‌ری ولایه‌نه سیاسیه‌کان له ئاستی ولاتانی ئه‌وروپا
دا توند‌و تۆڵبکریته‌وه. هاوکات داوای لە خۆپیشاندەران و لایەنەکانی
بەشدار لە ئاکسیۆنەکەدا کرد کە پشتیوانی له که‌مپینی فیدراسۆن بکەن دژ
به ریکه‌وتننامه‌کانی نیوان حکومه‌تی عێراقی و ولاتانی ئه‌وروپا بۆ
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. جێی ئاماژەیە کەژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاره‌کانی
ئیرله‌ندا هاتنه نیو خۆپیشانده‌ران و گوێیان له‌داواکاریه‌کان ده‌گرت
و به‌لینی ئەوەیاندا کە په‌یامی خۆپیشانده‌ران بە دەزگا بەرپرسەکان
دەگەیەنن. سه‌عدی ره‌سول نوێنەری فیدراسیۆن لە ئیرلرندا لەگەڵ ژماره‌یه‌کی
زۆر له ده‌زگاکانی راگه‌یاندو رۆژنامه‌نوسان چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامدا
وهه‌روه‌ها لە‌ریگای ته‌له‌فونەوە لەگەڵ رادیۆی نەوا گفتوگۆی ئەنجامدا.
له‌نده‌ن:
هەر هەمان رۆژ، له‌به‌رده‌م باڵویزخانه‌ی عێراقی لەلەندەن، کاتژمێر 12:30
خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی به‌رپاکرا. خۆپیشانده‌ران بە بەرزکردنەوەی
چەندین پلاکارد و به ووتنه‌وه‌ی دروشمی ( لیدان و زیندانی و سوکایه‌تی
به په‌نابه‌ران محکومه!رێکه‌وتننامه به‌ژیان و چاره‌نووسی په‌نابه‌ران
هه‌ڵبوه‌شینه‌وه و دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا راگرن ! مافی په‌نابه‌ری
مافی ئینسانه) به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی و ئینگلیزی نارەزایەتی خۆیان
بەرامبەر بە سیاسەتی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی بەریتانیا دەربڕی.
پاشان ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن ناوه‌رۆکی داواکاریه‌کانی
خۆپیشانده‌رانی وکه‌مپینی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆن دژ به هه‌نگاوه‌کانی
چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی ژماره‌یه‌ک له ولاتانی ئه‌وروپاو حکومه‌ته‌که‌ی
مالیکی له‌گرتن و راونان ودیپۆرتی په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها لیدان
زیندانیکردنی په‌نابه‌ران له‌فرۆکه خانه‌ی به‌غدا و داواکاریه‌کانی
خسته روو . پاشان (ئاسۆ گۆران ) نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی دایە
باڵوێزخانەی عێراق که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عیراق کرابوو، وە
هاوپیچ لەگەڵ نامەکەدا نامه‌و په‌یامی پشتیوانی چەندین رێکخراوی په‌نابه‌ری
و ئینسانی و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و ئیمزای ده‌یان نوسه‌رو
رۆژنامه‌نووس و په‌نابه‌رانی له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان
لەخۆگرتبوو که رووبه سه‌رۆک کۆماری عیراق وسه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان کرابوو.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له وانه رادیوی
نه‌وا ورۆژنامه‌نووسی به‌ریتانی و ئه‌ڵمانی له‌گه‌ل سکرتیری فیدراسیۆن
گفتووگۆیان سازدا.
هه‌مان رۆژ 36 کوردی عیراقی له گرتووخانه‌کانی (بروک هاوس، دۆڤه‌ر،کۆڵن
برۆک، دۆنکاسه‌ر، کامبریج، کامسفیلد هاوس)پشتیوانی خۆیان بۆ که‌مپینی
فیدراسیۆن راگه‌یاند دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران و داوایانکرد رێکه‌وتننامه‌ی
نیوان حکومه‌تی عیراقی و ولاتانانی ئه‌وروپا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
کوردستان:
له‌راستای پشتگیری له‌داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران له‌نده‌ن و دبلن.
وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی کوردستان به
سه‌رپه‌رشتی ئامانج عبدولا به‌رپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ناره‌زایه‌تی
به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی عیراقی روویانکرده نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له شاری سلیمانی و نامه‌ی ناره‌زایه‌تی سکرتیری فیدراسیۆن بۆ
سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له په‌یام و نامه‌ی پشتیوانی
رێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانی و لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ها وینه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی له کاتی دیپۆرتکردنه‌وه‌یان له به‌غدا لیدراون که
ئاراسته‌کرا بوو بۆسه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌سلیم به نوسینگه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان کرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی بۆ سەرۆک کۆمار. هه‌مان
رۆژ ئامانج عبدولا لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن چاو
پێکه‌وتنی ئه‌نجامدا.
ناوه‌رۆکی داواکاریه‌کانی ئه‌و نامه ناره‌زایه‌تییه‌ی
که ئارَاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق کرابوو له‌م چه‌ند خاڵه‌دا گه‌ڵاڵه‌کراوه:
1. ئه‌و پۆلیسانه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ستاون به لێدان و توند‌و
تیژی وته‌شهیرو سوکایه‌تی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراوه
بدرێنه دادگا‌و سزا بدرێن.
2. سه‌رجه‌م ڕێکه‌وتننامه نهینی و ئاشکرا‌کانی نێوان حکومه‌تی عێراقی و
حکومه‌ته‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
3. فرۆکه‌خانه‌کان له‌عێراقدا ،به‌ڕووی ئه‌و فرۆکانه‌ی په‌نابه‌ری به‌زۆر
نێراوه‌یان پێ یه دابخرێت.
4. هیچ جۆر هاوکاریه‌ک نه‌خرێته ئیختیاری حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بۆ
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.وه‌فدی حکومه‌تی عیراقی که به‌مه‌به‌ستی
هاوکاریکردنی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هاتووته به‌ریتانیا
به فه‌وری بگه‌ریته‌وه.
5. داوابکرێت له حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کاندا ڕاگیرون ئازاد بکرێن.
6-داوا بکرێت له حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به پێدانی مافی په‌نابه‌ری و
مانه‌وه به په‌نابه‌ران.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی
7\10\2010
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|