٢\١\٢٠١٣
لەخۆت پرسیوە
خوێندنى تۆ بۆچى و لە پێناو چیە؟

بەنگینە پیرۆت نورى
ئێمە
هاوار بۆ ئازادیی دەکەین،
بەڵام خۆمان ئازاد نین.
''ئەنتیبران''.
هەموو شت سەرەتا و کۆتایى هەیە،
سیستەمى پەروەردەى ئێستا، پێشو
سەرەتاى سەرەتایەک بوو بۆ پێشکەوتن بەڵام
ئێستا سەرەتاى کۆتایە بۆ کۆتایى، ئەو
کۆتایەى دەبێ کۆتایى پێ بێت کە پێشتر سەرەتایەک بوو.
جیهانگیرى و تەکنەلۆژیا تێماندەگەیەنێت کۆتاى ئەو پاشکەوتنە
هزرییە ئابوورییە
پەروەردەیە هاتوە کە تاکى کۆمەڵگاى کوردى پێوەى دەناڵێنێ، بیرمان
نییە زەمەن زەمەنى پێشکەوتنى مەزن و
عەقڵە گەورەکانە.
دنیاى پێشکەوتو، دنیاى
عەقلى زیندو و دنیاى عەقڵە گەورەکانە،
دنیاى هەر کۆمەڵگایەکیش خاوەنى بیرى مەزن و مرۆڤى مەزن بوو
گۆڕانکاریی مەزن و پەروەردەى ژیارى،
بە بیرى تەندروست بۆ ئێستا و ئایندەى نەوەى نوێ دێنێتە کایەوە.
دنیاى دواکەوتوو عەقڵە
نەخۆشەکان، ڕزیو و بەجێ ماوەکان،
بەڕێوەى دەبەن، کەواتە ئەم دو دنیایە
جیاوازییەکانیان ڕۆشنە.
بێگومانم ئێستا ئێمە لە دنیاى دووەمدا دەژین
و وەک هەر تاکێکى ڕۆژهەڵاتى، وا گۆش کراوین
نەتوانین لە فۆبیاى پاشکەوتوى
عەقڵى نەزۆک ڕا بکەین.
چونکە خوێندن و سیستمى پەروەردەى کۆمەڵگەى ئێمە بەستەڵەکى
عەقڵە ڕزیوەکان لە ڕابرودا حوکمیان کردوە
هێشتا پەروەردەى سەردەم لە ژێر پرسیاردایە.
چیت خوێندوە؟ بۆچى دەخوێنى؟
ئایا تایبەتمەندى خوێندنى تۆ چیە؟
ئایا کاتەکانى پشوى هاوین چۆن بەسەرت برد؟ چۆن بەسەرى دەبى؟
ئەوەندەى تەلەفزیۆن و هەواڵى وەرزشى و گۆرانى و فیسبوک و یوتوبى و
دانیشتن لە کافتریاکانى نێرگەلەکێشان کاتى
تۆیان کوشتوە، بیرت نییە،
بە دروستى وڵامى ئەم پرسیارانە
بدەیتەوە،کەواتە خوێندنى تۆ بۆچى و لەپێناو چیە دامەزراندن و بەس. خەمى
تۆ نییە بۆت باسى نەبوونى
پارک و پەرتووکخانەی گشتیی و خوێندنگە بکەم
چونکە خەمى تۆ پێویستە خەمى خۆ پەروەردە کردن بێ بە بیرى سەردەم،
نەک خەم و خەریکبوون بە بینا
و شوێن و بیرى ڕابردوو،
خەمى بیرى تۆ ئەوەیە پێویستە ژیانت بگۆڕیت،
بەڵام کەى و چۆن و چەند و کێ بیگۆڕێت!؟
لە کاتێکدا لە خوێندنگەکەى خۆشت
پەرتووکخانە نییە کە سەرچاوەى گەشەکردن و
گۆڕانکاریی بیرى مرۆڤە.
ئەگەر لێت بپرسم ئایا ئەم سیستەمە تا چەند بارگاویە بە ڤایرۆسى
کۆنەپارێزیی، تۆ
بیر لە ئۆپۆزسیۆن دەکەیتەوە لە بیرت نییە
ئۆپۆزسیۆنیش خنکاوى دەستى ئەم سیستەمەیە.
لە خۆم و خۆت دەپرسم چۆن بیر بکەینەوە، چەند
بیرمان کردۆتەوە، ئایا
نەوەی خوێندنى خوێندنگە و پەیمانگە و زانکۆ،
لە خۆیان پرسیوە کە کۆمەڵگە پێشناکەوێ،
پاشکەوتنى سیستەمى خوێندنى ئەوانە،
ئەى ئەرکى زانکۆ چیە، ئەى
رۆشنبیریی
ڕۆشنبیرەکانمان. بەڵام تۆ بیرت شتێکى تر
سەرقاڵی کردوە ئاخۆ ئەم ساڵ جوانترین جلت
کڕیوە.
ئایا ئێمە لە خۆمان پرسیوە ئەگەر نەوەیەکى پێشکەوتوو
نەبین وڵاتیش پێشناکەوێ، کەواتە نیشتمانمان
دەبێ خۆش بووێ تا ئاڵاى
هزر و زانست و زانیاریی بیرمان
هەمیشە شەکاوەبێ. هێندەى بەنگاڵادیشیەک خاکى
بین بۆ خاکى وڵاتمان، ئەوان خاکى بێگانە پاک
دەکەنەوە بۆ پێشکەوتن و پاکى خاکى وڵات.
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|