په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\۴\٢٠١٠

لە یادى سه‌د و دوازده‌ ساڵەى ڕۆژنامەگەرییدا، (ئیستێک) بۆ دەسەڵات!


گۆران دوکانی  


ئاشکرایە(112) ساڵ بەرلەئێستاو،لە(22ى نیسانى 1898)دا، لەوڵاتى میسر ڕۆژنامەى (کردستان) وەک یەکەمین چاپکراوى کوردى بڵاوکرایەوە بەسەرپەرشتى (مەدحەد بەدرخان)،کەهاوکات دەروازەیەکى فراوانبوو بۆ ئاشنابونى کورد بە جیهانى ڕۆژنامەگەرى وهەروەها ناساندنى ئەدەبو کولتورو شوناسى کورد بەتایبەت بەجیهانى عەرەبى و پاشانیش فاکتەرێکى بەنرخبوو بۆ لەدایکبونى ڕۆژنامەکانى دیکەو بەتایبەتیش ڕۆژنامەى(ژین)کە بەسەلیقەو تواناى پیرەمێردى شاعیر بڵاوکرایەوە، دواتر درێژەى کێشا تائەم ساتەى بوارى ڕۆژنامەگەرى کوردى کەئاوێتەى دونیاى تەکنەلۆژیاى سەردەم بووە.

ئەگەر دواى (112) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەویادەدا ،بەتەنها ئاوڕێک لەو فەزیحەو کارەنایاسایانەى کەبەتەنهالە(19)ساڵى ڕابردوودا لەلایەن حکومەتێکى خۆڕسکى کوردى خۆماڵیەوە ڕەخسێنراوە بەرامبەر بەخودى ڕۆژنامەنوسى کورد، لەدەرەنجامى چێکبونى دەسەڵاتێکى کوردى لەباشوورى کوردستان،(حکومەتى هەرێمى کوردستان)،مرۆڤ شەرم دەکات باس لەکۆى ئەو قەیرانو سیستەمە نێگەتیڤە یەک لەدواى یەکانە بکات کەبەدرێژاى هەر(112)ساڵەکەى ڕابردوو لەلایەن نەیارانى کوردەوە ڕوبەڕوى بوارى ڕۆژنامەگەرى کوردى بونەتەوە!.

ئێمە لێرەدا باس لەوگەڕالاوژێو قسە بازاڕیانەى مێدیا(سەوزو زەرد)ەکانى سەردەمى شەڕى ناوخۆى هەردووحیزبى دەسەڵاتدارناکەین کەمەگەر بەس خۆیان بزانن ئەو ووشە ناشرینانەى کەلەبرى چەک بەپێنوسە قێزەونەکان بەرامبەر بەیەکدیو خانەوادەى یەکدیانەوە دەنان لەکام فەرهەنگە بۆگەنەیان دەردەهێنان؟، کە((ئەوێ ڕۆژێ شتێک نەمابۆوە بۆ ئیتیکو بەها ئەخلاقیەکانى ڕۆژنامەوانى لەم هەرێمەدا))،وەلێ ئەمڕۆش لەهەمان ئەو بەناوڕۆژنامە و هەروەهاپۆلێک لەگۆڤارو ڕادیۆو تەلەفزیۆنى ئاسمانى و لۆکاڵی دیکەوە بێشەرمانە یادى ڕۆژنامەگەرى کوردى دەکەنەوە!.

باس لەوشەڕەساردەى دواى شەڕى ناوخۆش ناکەین کەلەنێوان مێدیاکانى (پارتى ویەکێتیدا) سەرى هەڵداو تەنانەت تائەمڕۆشى لەگەڵدابێت بەردەوامن بۆلەکەدارکردنى کەسایەتیەکانى ناوخۆیان وەک ئەوبێڕێزیەى کەلەلایەن هەردوولاوە بەکابینەى حکومەتەکانى (نێچێرڤان بارزانى)و(د.بەرهەم ساڵح) دەکەن لەلایەن ئەومەخلوقەى دەسەڵاتەوە کەخۆیان ناوناوە ڕۆژنامەنووس ئەمە لەکاتێکدا کە ڕێکەوتنى ستراتیژى لەنێوان هەردوولاداهەیە!.

تەنانەت باس لەوبارگاویکردنەى بوارى ڕۆژنامەوانى کوردیش ناکەین بۆ بەحیزبیکردنى مێدیا، کەهەردوو حیزب لەشکرێک لە کەسانى بودەڵەو نەخۆشیان لەخۆیان کۆکردۆتەوە بەناوى ڕۆژنامەنوسەوە ،یان هەندێکجار وەک دەبینین تەنانەت بەناوى سەربەخۆشەوە ،بۆپەلاماردانى ڕۆژنامەنووسانو دەزگا ڕاگەیاندنە ئەهلى وسەر بەخۆکان و هەروەهاحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانو گشت نەیارەکانى خۆیان، کەمانگانە بەسەدان ملیاردینارى بودجەى گشتى میللەتیان بۆدابین کراوە، وەک ئەوەى بەتەنها بودجەى تەلەفزیۆنێکى وەک (زاگرۆس T.V) بۆهەرمانگێک (900) ملیۆن دینارە!.

بەڵکو لێرەدا تەنها باس لەو تیرۆرکردنو بێسەروشوێنکردنو فڕاندنو لێدانو چاوسورکردنەوانە دەکەین کەلە(19) ساڵى ڕابردوودا ڕوبەڕوى ڕۆژنامەنووسانى ئەم هەرێمە بۆتەوە.

ئەگەرچى کەمتر لەسێ ساڵە دووڕۆژنامەنووس لەلایەن دەسەڵاتى کوردیەوە تیرۆرکراون و ڕۆژنامەنوسێکیش بێسەروشوێنە، وەلێ ئەگەر بڵێین (بەتەنها) بەهۆى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنوسانەوە ،لەئێستادا هەرێمى کوردستان شیاونیە بۆکارى ڕۆژنامەوانى ،ئەمە بێ ئینسافیە لەووتندا، بەڵام پرسیارە گەورەکە لەدواى ئەم فاریزەوە دروست دەبێت ئەویش ئەو ڕاستیەحاشاهەڵنەگرەیە کەئەگەر پارتى ویەکێتى ترسی کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیان لەسەرنەبوایە ئەوا بێگومان دەیان تیرۆری دیکەى نموونەى سۆرانى مامەحەمە ڕوبەڕوى ڕۆژنامەنووسان دبۆوە وەک ناوى ئەو ڕۆژنامەنووسانەى کەماوەیەک بەرلەئێستا لەلایەن چەند مێدیایەکەوە بڵاوکرایەوە، کەناویان خرابوە لیستى ڕەشەوە لەلایەن پارتى ویەکێتیەوە، کەئەشڵێین ترس لەکۆمەڵگاى نێودەوڵوتى بەو واتایەى کەقەد ڕۆژێک لەڕۆژان پارتى ویەکێتى تەنانەت خودى تاڵەبانى وبارزانیش چاوەڕێى ئەوکاردانەوە نێگەتیڤەنەبون بەتایبەت دواى تیرۆرکردنى سۆرانى مامەحەمە کەلەلایەن ڕێکخراوە N.G.O نێودەوڵەتیەکانەوە ڕوبەڕویان بۆوە، واتە لێرەدا کێشەگەورەکە ئەوەیە هەرکاتوزەمانێک بێت بەتایبەت ئەگەر لەهەڵبژاردنێکدا هەریەک لەم دووپارتە بەتەواوى ڕوبەڕوى شکست ببنەوە، ئەوا بەدڵنیایەوە نەک دەکەونە تیرۆرى جەسەدى ڕۆژنامەنوسان، وەلێ ئەم تیرۆرە کادیروئەندامانى ئۆپۆزسیۆنیش لێی بێبەش نابن!، زیندوترین نموونەش ماوەیەک پێش هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى (7/3/2010)یە،ئەمەش بەتەنیا لوبى کێشەکەنیە بەڵکو لێرەوە هێماى ئەوپرسیارە گەورە لەسەر هەمان ئەوعەقڵیەتو ئایدۆلۆژیاو باکگراوندەچەق بەستوەى بەرپرسانى ئەم دووپارتە دروست دەبێت ،کەهەمان هێماى ئەوپرسیارەیە لەسەردەمى شاخەوە لەسەریان دروست بووە!.

مەهزەلەیەکیتر ئەوەیە کە ئەم دەسەڵاتەى ئێمە دواى (19)ساڵ لە ئەزمونى حکومڕانیکردنى ڕۆژلەدواى ڕۆژ ناسکتر دەبێتەوە ،بەجۆرێک لەئێستادا ئەوەندە ناسک بۆتەوە بەقەد جولەکەیەک لەکامێراو ڕیکۆردەرى دەست ڕۆژنامەنووس دەترسێت!، بۆنەگبەتیش ڕۆژنامەنووس بۆ ڕایکردنى ئیشوکارەکانى ڕۆژانەى پێداویستیە سەرەکیەکەى (کامێراو ڕیکۆردەرە)، هەرئەمەشە وایکردوە بەپێی داتایەکى سەنتەرى میترۆ بەتەنها لەماوەى دوومانگى ڕابردوودا نزیکەى(60) ڕووداوى پێشێلکارى بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە، لەلێدانو سوکایەتیپێکردنو شکانى کامێراو سڕینەوەى وێنەى کامێراو دەنگى ڕیکۆردکراو، ئەمەجگەلەحیجزکردنى چەندین جۆر لەکەرەستەى کارى ڕۆژنامەوانى، ئەمەش پاداشتى ئەم دەسەڵاتەیە لەبرى ئیمتیازکردنى ڕۆژنامەنووسان لەیادى ڕۆژنامەگەرى کوردیدا فەلاقەوسوکایەتى پێکردن دیارى دەستیەتى!.

لەلایەکى دیکەوە ئەگەرپۆلیسێک یاخود ئاسایشێک لەحاڵەتێکدا لێی بدرێت، کەسی تۆمەتبار مەگەر خوابزانێت جگەلەو کارە نایاسایانەى بەرامبەرى دەکرێت ،لانیکەم غرامەى ماددى یان بەندکردنى چەندە؟، ئەى ئەگەر ڕۆژنامەنووسێک بەبەرچاوى خەڵکەوە لەکاتى جێبەجێکردنى کارى ڕۆژنامەوانیدا بەچەند پۆلیسێک یان ئاسایشێک بەشەقوبۆکس، بەقسەى ناشرین دارکاریبکرێتو لەکەرامەتى بدرێت،وەک نموونەى هاوڕێ وهاوکارم ڕۆژنامەنووس (سۆران ڕحمد) کەلەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکەى خوێندکارانى بەردەم بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانیدا کەوتنە وێزەى وهەموو گیانیان شکاند ئایا سزاى ئەوپۆلیسانە چیە،قەرەبوکردنەوەى ڕۆژنامەنوسەکە چیە چگەلە داواى لێبوردنێک زیاتر؟!، باشە گشت ئەو ڕۆژنامەنووسانەى کەلەو خۆپیشاندانەدا و گشت خۆپیشاندانەکانى دیکە ڕوبەڕوى لێدانو سوکایەتى پێکردنو کامێرەشکاندن دەبنەوە جگەلە گەڕان بەدواى کۆکردنەوەى زانیارى و گرتنى وێنەى خۆپیشاندانەکان داواکارى دیکەیان چیە؟، تۆبڵێى بۆمبی لاڕێیان بۆئەفسەرو پۆلیسەکان دانابێت ئاوادەکەونە وێزەیان وەک بڵێی تیرۆرستێکیان بەردەست کەوتوە؟.

خاڵێکیتر لەو دەستودیاریانەى دەسەڵات بۆ ڕۆژنامەنووس فەراهەمى کردوە، ئەو هەڵمەتى تیرۆرە مادیەیە کە ماوەى نزیکەى دووساڵێکە گرتویانەتەبەر بەجۆرێک ئەوەندە چڕبۆتەوە کە لەسەر فەتحەو زەمەیەک پەناببرێتە بەردادگا بۆیەکلاکردنەوەى کێشەکە!، بەڵام تۆیەک بەرپرسم بۆ بێنە لەسەر ئەنجامدانى کارێکى نایاسای بەرامبەر بەڕۆژنامەنووس نەک دادگایکرابێت بەڵکو بۆ یەک لەحزە بەردەمى دادگاى نیشان درابێت؟!.

دواجار هەمووئەم پێشێکاریانەو دەیان فەزیحەى دیکەى دەسەڵاتى کوردى بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجام دراون وئەوەى کەلێرەشدا باسکراوە مشتێک لەخەروارێکى ئازارەکانى ڕۆژنامەنووسە لەم هەرێمەدا، بەڵام لەهەموئەمانەش ترسناکتر ئەوەیە کەلەیادى ڕۆژنامەگەرى کوردیدا مێدیاکانى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار لەلایەن کارەکتەرەکانى ئەومەخلوقەى کەبارگاوى کراون بەمارشو ئۆرگانو سومبلەکانى هەردوو حیزبى خاوەن دەسەڵات و بەشێکى زۆریان گشت ماهیەتەکانى ڕۆژنامەنووسیان لەدەستداوە، ئەم جۆرە کەسانەدێن باس لەمێژووى ڕۆژنامەگەرى کوردى دەکەن و ئەخلاقیاتو پیشەى ڕۆژنامەنوسى شرۆڤەدەکەن!، سەیرکەن چى ماڵوێرانیەکە کەسێک هەموو کاروپیشەى بەدرێژاى شەڕى ناوخۆى خوێناوى سوکایەتیکردنو لەکەدارکردنى بەرامبەربوبێت!،کەسێک هەڵگرى ناوى پیرۆزى ڕۆژنامەنووس بێتو لەڕێگەى دەزگایەکى ڕاگەیاندنەوە کەبەدەیان ملیۆن دینارى ئەم میللەتەى لەلایەن حیزبەوە بۆتەرخان بکرێت و کارى ئەم بەناو ڕۆژنامەنووسەش باسی سەرجێگاو خەوى هاوپیشەکانى خۆیبێت!، کەسێکى بێ ئیتیکو بێ مۆڕاڵ باسى ئیتیکو مۆڕاڵمان پێبفرۆشێت!،کەسانێک بەتەسکیەى حیزبى لەبەشى ڕاگەیاندنى زانکۆوپەیمانگاکانى ئەم هەرێمە وەرگیرابنو پەروەردەى دەستى حیزببن!.....لەمەزیاتر چاوەڕوانى چ جۆرە پێشکەوتنێکى بوارى ڕۆژنامەگەریبین لەم هەرێمە وێرانەدا؟!.
 


Goran_Dukani@yahoo.com