۴\٥\٢٠١٠
له یادی
بیست و دوو ساڵه‌ی
تاوانی
کیمیابارانکردنی گونده‌کانی گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر و ئه‌نفالی چواردا،
تاوانکارانى ئه‌نفالی
چوار بۆ دادگا.
لە یادی ئەنفالی چواردا قاسما ئاغای کۆیە
پێویستە تەسلیم بە دادگا بکرێت.
22 ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژی 3-5-1988 فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عس به
گازی کیمیاوی گونده‌کانی گۆپته‌په وعه‌سکه‌ر و ده‌وروبه‌ریان وه‌ک سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چوار بۆرومان کرد. له ئاکامی کیمیابارانه‌که‌دا
نزیکه‌ی 200 هاووڵاتی شه‌هید و ژماره‌یه‌کی زیاتر بریندار بوون ، که
ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنکران
.
له رۆژی 4-5-1988 دا هێزه‌کانی ڕژێم به پێشڕه‌وی جاشه‌کان له 21
قۆڵه‌وه په‌لاماری ناوچه‌که‌یان دا، له ئه‌نجامدا زیاتر له 20000
هاووڵاتی ئه‌نفالکران. هه‌ر له چوار چێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 3
هاووڵاتی کورد له نزیک شاری کۆیه و له ڕۆژی 13-5 له قوڵایی ئاسمانه‌وه
له ڕێگای فڕۆکه‌ی کۆپته‌ره‌وه فڕیدرانه خواره‌وه .
مخابن وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانکارانی ئه‌نفالکردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش
لێیان نه‌پرسرایه‌وه و بڕیاره‌کانی دادگایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌کرا
، که‌چی ده‌رکه‌وت یه‌کێک له تاوانکارانی بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌که به
ناوی که‌ریم سه‌بتی له لایه‌ن ینک " ه‌وه ئازاد کراوه، که ده‌بوایه
له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌نفال دا ئاماده بوایهوهاوکات بە پیً
زانیارییەکان ئێمە قاسما ئاغای کۆیە گەورە تاوانباری سەرسەختی ئەنفالی
4 ئێستا لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داڵدە دراوە ،کە ئەمەش
سوکایەتییە بە قوربانیانی ناوچەکانی ئەنفالی 4. .
ئێمه له یادی 22 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی گوندی گۆپته‌په و ئه‌نفالی
چواردا داوای لێکۆینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سکانداڵه ده‌که‌ین .
هاوکات داواکارین لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وبه‌رپرسانه بکرێت که
له سه‌رو به‌ندی پروسه ى ئه‌نفال کردنه کاندا فه‌رمانی به‌زۆر مانه‌وه‌ی
خه‌ڵکیان دا و نه‌یان هێشت جه‌ماوه‌ر له بازنه‌ی ئه‌نفالی چوار خۆیان
ڕزگار بکه‌ن، که ده‌کرا ئه‌زموون له زیانه‌کانی ئه‌نفالی 3 وه‌ربگیرابایه
و قه‌باره‌ی زیانه‌کان که‌متر بوایه له‌وه‌ی که به‌و
شیوه‌یه که‌وته‌وه
.
دیسانه‌وه بۆ جارێکی دی و وه‌کو ساڵانی پێشتر ، کۆمه‌ڵێک داواکاری خه‌ڵکی
ده‌ڤه‌ره‌که ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ڕای گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی :
• گرنگی به ژیانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوانی
ده‌ڤه‌ره‌که بدرێت ، هه‌موو ئیمتیازاتێکی شه‌هیدانه‌یان بۆ دابینبکرێت
له " خانوو، موچه ، خویندن ، .... " .
• گونده‌کانی ناوچه‌که ئاوه‌دان بکرێته‌وه
و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابینبکرێت له ڕێگاو بان و نه‌خۆشخانه و
قوتابخانه و ئاو کاره‌با……. هتد.
• مۆنمێنت بۆ ئه‌نفالکراوانی ناوچه‌که
دروستبکرێت .
• ڕوفاتی قوربانییه‌کانیان بۆ بهێنرێته‌وه
.
• یاسای بڕیاردراو به‌سه‌ر تاوانکارانی
ئه‌نفالدا جێبه‌جێبکرێت و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێراق به
کۆمیته‌ی داکۆکی له قوربانیانی ئه‌نفالی دا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان به ته‌واوی جێبه‌جێیان بکات .
• ئه‌و جاشانه‌ی که به‌شداری ئه‌نفالی
چواریان کرد و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌نفالدا ته‌سلیم
بوونه‌وه و تاوانیان ئه‌نجامدا، دادگایی بکرێن .
سەرۆک کۆماری ئێراق بە ناوی کۆماری ئێراقی فیدراڵەوە داوای لێبوردن لە
قوربانیان بکات .
ئێمە لە یادی ئەنفالی چواردا پشتیوانی تەواوی داخوازەکانی کەسوکاری
قوربانیانی ناوچەکە لە قەرەبووکردنەوە و داوای لێبوردن و دادگایی
تاوانباران و ئاوەدانی ناوچەکە دەکەین .
لێره‌دا ناوی به‌شێک له و تاوانکاره کوردانه بڵاو ده که ینه وه که به
شدارى برۆسه ى ئه‌نفالی چوار یان کرد .
هیوادارین بۆ ته‌واوکردنی لیسته‌که په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن :
1. قاسم ئاغای کۆیه .
2. سعید محمود باریکه .
3. شێخ مه‌جید شێخ بایز .
4. جیهان مو‌سا .
5. تحسین شاوه‌یس.
6. هادی شاوه‌یس .
7. شێخ حوسێن شێخ سه‌عید .
8. حمید سلێمان .
9. شێخ ڕوناک
10. بایز ئاوڕه‌حمان
11. عومه‌ره بچکۆل .
12. حه‌مه‌ده‌مین که‌وا شۆڕ .
13. عومه‌ر ئیسلامی .
14. عه‌دنان عه‌بدوڵا .
15. مه‌لا عوزێر .
16. مه‌مه‌ند قه‌شقه .
17. عه‌قید حه‌مید .
18. بورهان شوانی .
19. مسته‌فا .
20. سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی .
21. ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب .
22. شێخ جه‌لال ساڵه‌یی .
23. حاجی عه‌لی نه‌بیاوه .
24. عه‌به که‌رکووکی ( عبدالله کاکه‌مین ) .
25. فه‌تاح کتکه‌یی .
26. که‌ریم قایه‌باشی .
27. سه‌لاح شینه .
28. شێخ عاسی زێباری .
29. قادر قه‌ره‌وه‌یسی .
30. قاسم دڕه‌یی .
31. حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدوالکه‌ریم .
32. ره‌حمان کاوانی .
33. عه‌بدوالخالق سه‌لیم .
34. فارس که‌ریم .
35. قاسم ڕه‌شید .
36. مام ئه‌سوه‌د .
37. مشیر ئاغا .
38. حه‌مه پۆخچی .
چاودێری کوردۆساید - چاک
2-6-2010
www.chak.be ,
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com
|