١٣\٦\٢٠١١
له یادی بیست و
دوو ساڵه‌ی (مه‌رگی خومه‌ینی)دا بووینه خاوه‌ن هه‌ڵوێست.

جه‌لال محه‌مه‌د
دوای ئه‌وه‌ی له چواری حوزه‌یراندا هاوشێوه‌ی ساڵه‌کانی ڕابردوو یادی
بیست و دوو ساڵه‌ی مه‌رگی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له هۆڵی "پێشه‌وا "ی
هه‌ولێر به‌رز ڕاگیرا، خۆشبه‌ختانه به‌شێک له ڕوناکبیرانی خۆرهه‌ڵاتی
کوردستان دژکرده‌وه‌یان نواند و له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه
شه‌رمهێنه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووردا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت.
هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ڕۆشنبیران هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له
به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکانیش جورئه‌ت بیانگرێت و عوزر بۆ بێ
هه‌ڵوێستییان بێننه‌وه ، به‌ڵام چ عوزرهێنانهوهیهک ؟ ئه‌و عوزره‌ی
که پێی ده‌وترێت " عوزری له قه‌باحه‌ت خراپتر " واته ( بێ
دهنگبوونهکهیان چه‌نده خراپ بوو ، به دهنگهاتنهکهیان خراپتر )
.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت کورته هه‌ڵسه‌نگاندنێک بکه‌م له‌سه‌ر به ده‌نگ
هاتنی به‌شێک له به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان له لایه‌که‌وه و
داواکاری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کانیش له‌لایه‌کی دیکه‌وه .
1- به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان :
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان هاتنه وه‌ڵام ،
لێدوانی هێجگار چه‌واشه‌کاری و دوور له ڕاستیان دا به گوێی
خوێنه‌راندا وه‌ک :- { یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه - سه‌رۆکی
هه‌رێم ڕێز و حورمه‌تێکی زۆری بۆ قازی محه‌مه‌د هه‌یه - ئێمە دڵنیایین
کە سه‌رۆک بارزانی بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هێمایەکی نەتەوەیی هۆڵێکی به
ناوی " پێشه‌وا "وه کردۆته‌وه و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه } .
بڕوانه ئه‌م دوو لینکه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3118
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3140
ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌مترین شاره‌زایی هه‌بێت ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق به واتای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دێت .
هه‌ر ئه‌ندامێکی پارتی له ساده‌ترین که‌سیانه‌وه تا ده‌گاته
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیان به‌بێ فه‌رمانی بارزانی ناتوانێت په‌نجه
به ئاودا بکات و ته‌نانه‌ت ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی بچوکترین ئه‌ندامی
بنهماڵهشن .
به‌بێ ئاگاداری بارزانی نه زمانی ڕه‌خنه‌گر ده‌بڕدرێت و نه یاسای
زاڵمانه‌ی خۆپیشاندان واژۆ ده‌کرێت و نه بڕیاری فره‌ژنی په‌سه‌ند
ده‌کرێت و نه هیچ ئه‌فکارێکی جیاواز ده‌خنکێنرێت و نه خۆپیشاندانی
هێمنانه تێکه‌ڵ به خوێن ده‌کرێت و نه هۆڵی پێشه‌وا بۆ یادکردنه‌وه‌ی
مه‌رگی خومه‌ینی ده‌سنیشان ده‌کرێت و نه بڕیاریش له‌سه‌ر چاره‌نووسی
مرۆڤه‌کان ده‌درێت !!!!
کام هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ؟
هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی واته :- به بنه‌ماگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیه‌کان(به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی) و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه که‌سی و بنهماڵهیییه . ئه‌م سیفه‌ته‌ش پێچه‌وانه‌ی ویستی
بارزانییه ، چونکه له‌لای بارزانی پیرۆزی بنه‌ماڵه له‌سه‌رووی
هه‌موو شتێکه‌وه‌یه و سیاسه‌ت بۆ قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و هێنانه
پێشه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه . کۆنگره‌ی 13ی پارتی سه‌نگی
مه‌حه‌که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بارزانی ،
چونکه له کۆنگره‌ی 13دا ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه تژێ کراوه و مه‌سعود بارزانیش وه‌کو
خوداوه‌ندێک که‌سی بێ هاوتایه له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا .
چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان بۆ کام مه‌به‌ست ؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئۆردوگانشینان له‌م چه‌واشه‌کاریانه کۆتایی هێنان
به په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی و داگیرکه‌رانه ئه‌وا له هه‌ڵه‌یه‌کی
هێجگار مه‌زندان ، چونکه هیچ کاتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاماده نابێت
داگیرکه‌ر بگۆڕێته‌وه به‌م هێزه له مه‌یدان بهدهرانه .
- ئه‌گه‌ر ئه‌م لێدوانانه بۆ خاتری ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌یه که بژێوی
ژیانی ئۆردوگانشینانی پێ به‌سه‌ر ده‌برێت ئه‌وا پێویست به‌م هه‌موو
ڕییای و چه‌واشه‌کارییه ناکات ، چونکه ئه‌و بڕه مووچه‌یه به ویستی
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئۆردوگانشینان بڕاوه‌ته‌وه له پێناوی
فریودانی ژماره‌یه‌ک تێکۆشه‌ری هه‌ست پاک به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه و
فه‌رامۆشکردنی میلله‌ت بۆ که‌ڵبه تیژه‌کانی سوپای پاسداران .
- ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ستایشکردنه بۆ ئه‌وه‌یه که بارزانی لێیان
ڕازی بێت و چاکه‌ی پیاههڵگوتنهکهیان بداته‌وه ئه‌وا ڕابردوو سه‌نگی
مه‌حه‌که ، چونکه له ڕابردوودا هه‌ر یه‌ک له شه‌هیدان " سوله‌یمانی
موعینی و ئه‌حمه‌د تۆفیق " هاوکارییه‌کی زۆریان دایه بارزانی ،
ته‌نانه‌ت هاوکاریه‌کانی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ بارزانی له ڕاده‌به‌ده‌ر
بوو ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر سوله‌یمانی موعینی له‌سه‌ر خاکی
کوردستان تیرۆر کرا و ته‌رمه‌که‌ی دیاربوو ئه‌وا ئه‌حمه‌د تۆفیق جگه
له‌وه‌ی وڵاتبه‌ده‌ر کرا به‌ڵکو ئاسه‌واری ته‌رمه‌که‌شی دیار نه‌ما .
2- داواکاری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان :
داواکاری ته‌واوی نووسه‌ره‌کان لابردنی ناوی " پێشه‌وا "یه له‌سه‌ر
هۆڵه‌که . ئه‌م داواکارییه زۆر به‌جێیه و تاوه‌کو ئێره من هیچ
قسه‌یه‌کم نییه بۆ گوتن ، چونکه هه‌تا ناوی پێشه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و
هۆڵه بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی باکیان نییه که یادی خومه‌ینی
لێبکرێته‌وه یان یادی هه‌ر کوردکوژێکی دیکه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه که به‌شێک له
نووسه‌ره‌کان داوا ده‌که‌ن که ناوی هۆڵه‌که بکرێته هۆڵی " خومه‌ینی
" که ئه‌م داواکارییه زۆر نابه‌جێیه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه :-
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=4817&LinkID=3
بۆچی گۆڕینی هۆڵی "پێشه‌وا" بۆ هۆڵی "خومه‌ینی" داواکارییه‌کی
نابه‌جێیه ؟
له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور له
به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ردا ملیان له ده‌زوو باریکتره . بۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور گرنگ نییه چ داگیرکه‌رێک ده‌بێت باببێت به‌ڵکو
گرنگ ئه‌وه‌یه که بتوانن داگیرکه‌ره‌که له خۆیان ڕازی بکه‌ن .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و ناوی هۆڵه‌که بکرێته هۆڵی " خومه‌ینی " ئه‌و کات
سه‌رانی پارتی ناتوانن هه‌موو داگیرکه‌ران ڕازی بکه‌ن ، چونکه کۆماری
ئیسلامی ئێران هیچ کاتێک ڕازی نابێت یادی که‌سانی دیکه بکرێته‌وه له
هۆڵێک به ناوی " هۆڵی خومه‌ینی " . له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بخوازین
ناوی هۆڵی " پێشه‌وا " بگۆڕدرێت ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه
ناوی هۆڵه‌که بکرێته "هۆڵی بارزانی" ، چونکه ئه‌و کات هه‌م سه‌رانی
پارتی ده‌توانن وه‌فاداری خۆیان بۆ داگیرکه‌ران دووپات بکه‌نه‌وه و
هه‌م چیدیکه داخوازی ناوگۆڕینی هۆڵه‌که‌شیان لێناکرێت .
چه‌ند سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌ک :
1- کاتێک عیرفانی قانعی فه‌رد "به به‌ڵگه‌وه" په‌رده‌ی له‌سه‌ر
هه‌ندێک له‌و سوکایه‌تیانه‌ی بارزانی لادا ده‌رباره‌ی قازی محه‌مه‌د ،
ئه‌وا هاتوهاواری به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان بۆ داکۆکیکردن له
بارزانی گه‌یشته کهڵکهلانی فه‌له‌ک ، ته‌نانه‌ت ئه‌م داکۆکیکردنه
گه‌یشته ئاستێک که ده‌یانگوت "ئه‌گه‌ر قانعی فه‌رد به‌ڵگه‌شی هه‌بێت
هێشتا جێگه‌ی بڕوا نییه" . ئه‌ی تۆ بڵێی یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی له
هۆڵی پێشه‌وا سوکایه‌تیکردن نه‌بێت به قازی محه‌مه‌د ؟
تێبینی نووسه‌ر/ ئه‌گه‌رچی عیرفانی قانعی فه‌رد که‌سێکی هێجگار
گوماناوییه و زۆر تۆمه‌تی ناڕه‌واشی هۆنیوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌ر
لێدوانێکی به‌ڵگه‌دار ده‌چێته خانه‌ی ڕاستییه‌وه .
2- کاتێک خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی سلێمانی " به‌هۆی خۆپیشاندانی
هێمنانه‌وه " که‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی لقی چواری پارتی و
ده‌یان شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه ، هێشتا لافاو (سێڵاو)ی خوێنی
خۆپیشانده‌ران نهوهستابوویهوه که به‌رپرسی دووه‌می حیزبێکی
کارتۆنی په‌نجه‌ی ئیتڵاعاتبوونی بۆ ئه‌و خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه ڕاکێشا
و گوتی { بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی به‌ردبارانی قونسوڵیه‌ی ئێران خه‌ڵکی
سلێمانی چوونه‌ته سه‌ر لقی چوار } ، له ناوه‌ڕۆکی گوته‌کانی ئه‌م
کاکی به‌رپرسه‌وه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ئیتڵاعاتین و پارتیش دژ به‌و
ئیتڵاعاتیانه چه‌کی به‌کار هێناوه . به مه‌رجێک هه‌تا حیزبی به‌عس
له ژیاندا بوو هیچ ئیستخباراتێک به سێبه‌ری ئه‌م کاکی به‌رپرسه
نه‌ده‌بوو و ته‌نانه‌ت هیچ ده‌زگایه‌کی هه‌واڵگریش نه‌ماوه که
سه‌رۆکی ئه‌م به ناو حیزبه نه‌خشی تێدا نه‌گێڕابێت . لێره‌دا
پێویسته له به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه کارتۆنییه بپرسین و بڵێین :-
ئایا یادی مه‌رگی خومه‌ینی له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتیهکانهوه ده‌کرێته‌وه
یان له‌لایه‌ن دژه ئیتڵاعاتیهکانهوه ؟
3- ئه‌وه‌ی که زۆر جێگای داخ و په‌ژاره بوو ئه‌وه‌یه که به‌شێک
له‌و نووسه‌رانه‌ی که ئێستا دژ به یاده‌وه‌ری خومه‌ینی هه‌ڵوێستیان
وه‌رگرتووه ئه‌و کات به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دژ به خه‌ڵکی
ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی و گه‌رمیان هه‌ڵوێستان وه‌رگرت و له
به‌یاننامه‌یه‌کدا به ناوی (تکایە رۆژێک بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆماری
ئیسلامی تەرخان بکەن) هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌یان خسته ژێر پرسیاره‌وه .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2445
ڕه‌خنه‌یه‌کی برایانه له‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه :
ئه‌وه‌ی له وڵاتاندا ڕێگه ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه نووسه‌ران و
ڕۆشنبیرانن ، به‌ڵام جێگه‌ی داخه که به‌شێک له‌م نووسه‌رانه به‌بێ
هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ونه خزمه‌تی سوکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران به
گه‌ل تا ئه‌و کاته‌ی سوکایه‌تی ڕوو له خۆیان نه‌کات ، به‌ڵام کاتێک
سوکایه‌تی به‌رۆکی خۆیانی گرته‌وه ئه‌و کات خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌بن .
ده‌نا ده‌بێت چ جیاوازیه‌ک له نێوان خومه‌ینی و ئه‌ردۆغاندا هه‌بێت دژ
به کوردان ؟ خۆ ئه‌گه‌ر خومه‌ینی نکۆڵی له بوونی کوردان نه‌ده‌کرد و
باسی له خودگهردانیش ده‌کرد ئه‌وا ئه‌ردۆغان هیچ کوردێک قبووڵ ناکات
و ته‌نانه‌ت مافی ژیان بۆ هیچ کوردێکیش به ڕه‌وا نازانێت . ئه‌ی وه‌کو
بۆ یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵێکی شاری هه‌وڵێردا دێنه وه‌ڵام ،
بۆچی به سورکردنی ته‌واوی شاری هه‌ولێر به ئاڵای تورکیا و سازکردنی
ئاهه‌نگی گۆرانی و سه‌ما بۆ ئه‌ردۆغان نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگ بوون به‌ڵکو
به سیاسه‌تێکی ژیرانه‌ی سه‌رۆکی ههرێمیشتان وه‌سف ده‌کرد ؟ بڕوانه
ئه‌م لینکه شه‌رمهێنه‌ره :
http://www.youtube.com/watch?v=5jKPbNGiWEM&feature=player_embedded#at=43
خۆ ئه‌گه‌ر فتواکه‌ی خومه‌ینی ده‌یان هه‌زار کوردی قه‌تڵوعام کرد ئه‌وا
دڕندایه‌تی ئه‌تاتورک سه‌دان هه‌زار کوردی زینده به‌چاڵ کرد . ئه‌ی
بۆچی وه‌کو بۆ شیوه‌نگێڕان له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی دێنه وه‌ڵام بۆ
تاجه گوڵ بردنه سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک بێ ده‌نگ ده‌بن ؟
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینی که ده‌یفه‌رموو {
زاڵم هه‌ر زاڵمه ئه‌گه‌ر به هه‌ر زمانێک بدوێت و له هه‌ر به‌رگ و
ڕه‌نگێکدا بێت } ، که‌چی ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزانه وه‌کو زاڵمێتی
خومه‌ینی ده‌بینن به هیچ شێوه‌یه‌ک زاڵمێتی ئه‌ردۆغان و ئه‌تاتورک
نابینن ! . خۆ ئه‌گه‌ر یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا
سوکایه‌تی به قازی محه‌مه‌د بێت ئه‌وا ئاهه‌نگ سازکردن بۆ ئه‌ردۆغان و
ڕازاندنه‌وه‌ی هه‌ولێر به ئاڵای تورک و تاجه گوڵ بردنه سه‌ر گۆڕی
ئه‌تاتورک سوکایه‌تییه به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد .
له کاتی دادگایکردنی سه‌دامی گۆڕکراودا ، پیره‌ژنێکی سه‌ربه‌رز که
هه‌موو که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌نفال کرابوو ، وه‌کو شاهید ئاماده‌ی
دادگایکردنه‌که بوو ، پرسیارێکی ئاڕاسته‌ی سه‌دام کرد‌و گوتی :- چ
جیاوازییه‌ک له نێوان قورئانه‌که‌ی من و قورئانه‌که‌ی تۆدا هه‌یه ،
بۆچی قورئانه‌که‌ی منت سوتاند و سوێندیش به قورئانه‌که‌ی خۆت ده‌خۆیت
؟
منیش له‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه ده‌پرسم و ده‌ڵێم :- چ جیاوازییه‌ک له
نێوان کوردان‌دا هه‌یه ، بۆچی کاتێک سوکایه‌تی به پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د ده‌کرێت گورج هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن به‌ڵام کاتێک سوکایه‌تی به
هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێت خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نین ؟
ئه‌م باسه کۆتایی ده‌هێنم به فه‌رمووده‌یه‌کی سه‌رۆک عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان که ده‌ڵێت :- { به‌ر له دروستبوونی پ‌ک‌ک ئه‌گه‌ر به هه‌ر
کوردێکیان بگوتبایه بێ وڵات - بێ ئاڵا - بێ ناسنامه ئه‌وا خاوه‌نی
هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌ده‌بوو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانگوتبایه بێ شه‌ره‌ف
ئه‌وا ده‌سبه‌جێ خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌بوو و شه‌ڕیشی ساز ده‌کرد . واته
ئه‌گه‌ر سوکایه‌تیه‌که به خاک و نه‌ته‌وه و سیمبوڵهکهی بکرایه بێ
ده‌نگ ده‌بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوکایه‌تیه‌که به‌رامبه‌ر به خودی خۆی
بکرایه به ده‌نگ ده‌هات } .
له ڕاستیدا به‌شێک له‌م نووسه‌ره به‌ڕێزانه‌ش تا ئه‌و کاته‌ی
سوکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به خاک و نه‌ته‌وه و ئاڵا بوو
خاوه‌نی هیچ په‌رچه‌کردارێک نه‌بوون به‌ڵام کاتێک سوکایه‌تی خودی
خۆیانی گرته‌وه ئه‌و کات خاوه‌نی په‌رچه‌کردار بوون .
هه‌ڵبه‌ت منیش نه‌ک جارێک بگره هه‌زار جار ئه‌و سوکایه‌تیه
شه‌رمه‌زار ده‌که‌م که به پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌موو
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان کراوه به‌ڵام هه‌زاران جاریش ئه‌و سوکایه‌تیانه
شه‌رمه‌زار ده‌که‌م که به خاک و نه‌ته‌وه و سیمبوڵهکانمان ده‌کرێت
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|