٢٦\٤\٢٠١١
له یادی
بیست و سێ ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی
گونده‌کانی گۆپته‌په
و عه‌سکه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا
لیستی ناوی
سی و هه‌شت تاوانکاری ئه‌نفالی چوار بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
23 ساڵ پێش ئێستا و له پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 3-5-1988 فڕۆکه‌کانی رژێمی
به‌عس به گازی کیمیاوی گونده‌کانی گۆپته‌په وعه‌سکه‌ر و ده‌وروبه‌ریان
وه‌ک سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چوار بۆردومان
کرد له ئاکامی کیمیابارانه‌که‌دا نزیکه‌ی 200 هاووڵاتی شه‌هید و ژماره‌یه‌کی
زیاتریش بریندار بوون ، که ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی
ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنکران.
له رۆژی 4-5-1988 دا هێزه‌کانی ڕژێم به پێشڕه‌وی جاشه‌کان له 21
قۆڵه‌وه په‌لاماری ناوچه‌که‌یان دا، له ئه‌نجامدا زیاتر له 23000
هاووڵاتی ئه‌نفالکران هه‌ر له چوار چێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 3
هاووڵاتی کورد له نزیک شاری کۆیه و له ڕۆژی 13-5 له قوڵایی ئاسمانه‌وه
له ڕێگای فڕۆکه‌ی کۆپته‌ره‌وه فڕیدرانه خواره‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی
دڵرشه‌قی بۆ چاوترساندنی خه‌ڵکی بوێری ناوچه‌که پیاده کرد.
مخابن وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانکارانی ئه‌نفالکردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش
لێیان نه‌پرسرایه‌وه و بڕیاره‌کانی دادگایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌کرا
، که‌چی ده‌رکه‌وت یه‌کێک له تاوانکارانی بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌که به
ناوی که‌ریم سه‌بتی له لایه‌ن " ینک " ه‌وه
له بری دادگایی‌کردن ئازاد کراوه، که ده‌بوایه له‌به‌رده‌م دادگای
ئه‌نفال دا ئاماده بوایه و بڕیاری ئه‌نجامدانی جینۆسایدی به‌سه‌ردا
جێبه‌جێبکرابای.
ئێمه له یادی 23 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی گوندی گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر
و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا داوای لێکۆینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و
سکانداڵه و داڵده‌دانی تاوانکاران له لایه‌ن پارته‌کانی کوردستان
ده‌که‌ین.
هاوکات داواکارین لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وبه‌رپرسانه بکرێت که
له سه‌رو به‌ندی پروسه ی ئه‌نفال کردنه کاندا فه‌رمانی به‌زۆر مانه‌وه‌ی
خه‌ڵکیان دا و نه‌یان هێشت جه‌ماوه‌ر له بازنه‌ی ئه‌نفالی چوار خۆیان
ڕزگار بکه‌ن، که ده‌کرا ئه‌زموون له زیانه‌کانی ئه‌نفالی 3 و 2 وه‌ربگیرابایه
و قه‌باره‌ی زیانه‌کان که‌متر بوایه له‌وه‌ی که به‌و
شیوه‌یه که‌وته‌وه.
دیسانه‌وه بۆ جارێکی دی و وه‌کو ساڵانی پێشتر ، کۆمه‌ڵێک داواکاری خه‌ڵکی
ده‌ڤه‌ره‌که ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ڕای گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی:
• گرنگی به ژیانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوانی ده‌ڤه‌ره‌که بدرێت ، هه‌موو
ئیمتیازاتێکی شه‌هیدانه‌یان بۆ دابینبکرێت له "خانوو، موچه، خویندن، "،
موچه‌کانیانی بۆ 10% به‌رزترین موچه له هه‌رێمی کوردتان به‌رز بکرێته‌وه.
• ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک کۆماره‌که‌یه‌وه به فه‌رمی
داوای لێبوردن له گه‌لی کورد به گشتی و قوربانیان به تایبه‌تی بکات.
• گونده‌کانی ناوچه‌که ئاوه‌دان بکرێته‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ
دابینبکرێت له ڕێگاو بان و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و ئاو کاره‌با...
هتد.
• مۆنمێنت بۆ ئه‌نفالکراوانی ناوچه‌که دروستبکرێت.
• رێگا بدرێت به درووست‌کردنی مۆنمێنتی تاوانکارانی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ
له سه‌ر ئه‌رکی رێکخراوه‌که‌مان که ساڵێکه داوامان کردووه.
• ڕوفاتی قوربانییه‌کانیان بۆ بهێنرێته‌وه.
• ئه‌و جاشانه‌ی که به‌شداری ئه‌نفالی چواریان کرد و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی
له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌نفالدا ته‌سلیم بوونه‌وه و تاوانیان به‌رامبه‌ر به
گه‌ل و هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان ئه‌نجامدا، دادگایی بکرێن.
لێره‌دا ناوی به‌شێک له و تاوانکاره کوردانه بڵاو ده که ینه وه که به
شداری برۆسه‌ی ئه‌نفالی چوار یان کرد.
هیوادارین بۆ ته‌واوکردنی لیسته‌که هاوکارمان بن :
1 قاسم ئاغای کۆیه
2 سعید محمود باریکه
3 شێخ مه‌جید شێخ بایز
4 جیهان مو‌سا
5 تحسین شاوه‌یس
6 هادی شاوه‌یس
7 شێخ حوسێن شێخ سه‌عید
8 حمید سلێمان
9 شێخ ڕوناک
10 بایز ئاوڕه‌حمان
11 عومه‌ره بچکۆل
12 حه‌مه‌ده‌مین که‌وا شۆڕ
13 عومه‌ر ئیسلامی
14 عه‌دنان عه‌بدوڵا
15 مه‌لا عوزێر
16 مه‌مه‌ند قه‌شقه
17 عه‌قید حه‌مید
18 بورهان شوانی
19 مسته‌فا
20 سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی
21 ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب
22 شێخ جه‌لال ساڵه‌یی
23 حاجی عه‌لی نه‌بیاوه
24 عه‌به که‌رکووکی (عبدالله کاکه‌مین)
25 فه‌تاح کتکه‌یی
26 که‌ریم قایه‌باشی
27 سه‌لاح شینه
28 شێخ عاسی زێباری
29 قادر قه‌ره‌وه‌یسی
30 قاسم دڕه‌یی
31 حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدوالکه‌ریم
32 ره‌حمان کاوانی
33 عه‌بدوالخالق سه‌لیم
34 فارس که‌ریم
35 قاسم ڕه‌شید
36 مام ئه‌سوه‌د
37 مشیر ئاغا
38 حه‌مه پۆخچی
چاودێری کوردۆساید -
چاک
26\4\2011
wwwkurdocidecom
kurdocide@hotmailcom
|