په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٥\٢٠١٢

لە یادی ٢٤ ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی

گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر و ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چواردا

لیستی ناوی ٣٨ تاوانکاری ئەنفالی چوار بڵاودەکەینەوە.
 


٢٤ ساڵ پێش ئێستا و لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٣-٥-١٩٨٨ فڕۆکەکانی رژێمی بەعس بە گازی کیمیاوی گوندەکانی گۆپتەپە وعەسکەر و دەوروبەریان وەک سەرەتای دەستپێکی پرۆسەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چوار بۆردومان کرد لە ئاکامی کیمیابارانەکەدا نزیکەی ٢٠٠ ھاووڵاتی شەھید و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون ، کە ڕۆژی دواتر ئەوانیش لە چوارچێوەی پرۆسەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چواردا بێسەروشوێنکران.


لە رۆژی ٤-٥-١٩٨٨ دا ھێزەکانی ڕژێم بە پێشڕەوی جاشەکان لە ٢١ قۆڵەوە پەلاماری ناوچەکەیان دا، لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٣٠٠٠ ھاووڵاتی ناوچەکە ئەنفالکران ھەر لە چوار چێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣ ھاووڵاتی کورد لە نزیک شاری کۆیە و لە ڕۆژی ١٣-٥ لە قوڵایی ئاسمانەوە لە ڕێگای فڕۆکەی کۆپتەرەوە فڕیدرانە خوارەوە ، ئەمەش ئەوپەڕی دڵڕەقی بەعسی دەرخست و بۆ چاوترساندنی خەڵکی بوێری ناوچەکە پیادە کرا.


مخابن وێڕای ئەوەی تاوانکارانی ئەنفالکردنی جەماوەری ئەو ناوچەیەش لێیان نەپرسرایەوە و بڕیارەکانی دادگایان بەسەردا جێبەجێ نەکرا ، کەچی دواتر دەرکەوت یەکێک لە تاوانکارانی کیمیابارانکردنی دەڤەرەکە بە ناوی کەریم سەبتی لە لایەن " ینک " ەوە لە بری دادگاییکردن ئازاد کراوە، کە دەبوایە لەبەردەم دادگای ئەنفال دا ئامادە بوایە و بڕیاری ئەنجامدانی جینۆسایدی بەسەردا جێبەجێبکرابا.


ئێمە لە یادی ٢٤ ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی گوندی گۆپتەپە و عەسکەر و ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چواردا داوای لێکۆینەوە لەسەر ئەو سکانداڵە ‌ و داڵدەدانی تاوانکاران لە لایەن پارتەکانی کوردستان دەکەین


ھاوکات داواکارین لێکۆڵینەوە لە ھەموو ئەوبەرپرسانە بکرێت کە لە سەرو بەندی پروسە ی ئەنفال کردنە کاندا فەرمانی بەزۆر مانەوەی خەڵکیان دا و نەیان ھێشت جەماوەر لە بازنەی ئەنفالی چوار خۆیان ڕزگار بکەن، کە دەکرا ئەزموون لە زیانەکانی ئەنفالی ٣ و ٢ وەربگیرابایە و قەبارەی زیانەکان کەمتر بوایە لەوەی کە بەو شیوەیە کەوتەوە. 


دیسانەوە بۆ جارێکی دی و وەکو ساڵانی پێشتر ، کۆمەڵێک داواکاریی خەڵکی دەڤەرەکە دەخەینە بەردەست ڕای گشتی و دەسەڵاتی کوردی:

• گرنگی بە ژیانی کەسوکاری ئەنفالکراوانی دەڤەرەکە بدرێت ، ھەموو ئیمتیازاتێکی شەھیدانەیان بۆ دابینبکرێت لە خانوو، موچە، خویندن، موچەکانیانی بۆ ١٠% بەرزترین موچە لە ئاستی ھەرێمی کوردستان بەرز بکرێتەوە.
• دەوڵەتی عێراق و لەسەر زاری سەرۆک کۆمارەکەیەوە بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بە گشتی و قوربانیانی جینۆساید بە تایبەتی بکات.
• گوندەکانی ناوچەکە ئاوەدان بکرێتەوە و خزمەتگوزاریان بۆ دابینبکرێت لە ڕێگاو بان و نەخۆشخانە و قوتابخانە و ئاو کارەبا…… ھتد.
• مۆنمێنت بۆ ئەنفالکراوانی ناوچەکە دروستبکرێت.
• رێگا بدرێت بە درووستکردنی مۆنمێنتی تاوانکارانی ئەنفال لە چەمچەماڵ لە سەر ئەرکی رێکخراوەکەمان کە دوو سالە بە فەرمی ‌ داوامان کردووە.
• پەلە بکرێت لە ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیەکان.
• ئەو جاشانەی کە بەشداری ئەنفالی چواریان کرد و ئەو پێشمەرگانەی لەسەرو بەندی ئەنفالدا تەسلیم بوونەوە و تاوانیان بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە و ھاوسەنگەرەکانیان ئەنجامدا موچەو ئیمتیازاتەکانیان ببڕدرێت و دادگایی بکرێن .


لێرەدا ناوی بەشێک لە و تاوانکارە کوردانە بڵاو دە کە ینە وە کە بە شداری برۆسەی ئەنفالی چوار یان کردووە بە پێی بەڵگانەمەکانی دادگا و وتەی سکاڵاکەران و شایەدحاڵەکان.


ھیوادارین بۆ تەواوکردنی لیستەکە ھاوکارمان بن:

١ قاسم ئاغای کۆیە
٢ سعید محمود باریکە
٣ شێخ مەجید شێخ بایز
٤ جیھان موسا
٥ تحسین شاوەیس
٦ ھادی شاوەیس
٧ شێخ حوسێن شێخ سەعید
٨ حمید سلێمان
٩ شێخ ڕوناک
١٠ بایز ئاوڕەحمان
١١ عومەرە بچکۆل
١٢ حەمەدەمین کەوا شۆڕ
١٣ عومەر ئیسلامی
١٤ عەدنان عەبدوڵا
١٥ مەلا عوزێر
١٦ مەمەند قەشقە
١٧ عەقید حەمید
١٨ بورھان شوانی
١٩ مستەفا
٢٠ سەلاح نەقشبەندی
٢١ ئەحمەد ڕەجەب
٢٢ شێخ جەلال ساڵەیی
٢٣ حاجی عەلی نەبیاوە
٢٤ عەبە کەرکووکی ( عبداللە کاکەمین )
٢٥ فەتاح کتکەیی
٢٦ کەریم قایەباشی
٢٧ سەلاح شینە
٢٨ شێخ عاسی زێباری
٢٩ قادر قەرەوەیسی
٣٠ قاسم دڕەیی
٣١ حەمەی شێخ عەبدوالکەریم
٣٢ رەحمان کاوانی
٣٣ عەبدوالخالق سەلیم
٣٤ فارس کەریم
٣٥ قاسم ڕەشید
٣٦ مام ئەسوەد
٣٧ مشیر ئاغا
٣٨ حەمە پۆخچی


چاودێری کوردۆساید - چاک
٢\٥\٢٠١٢

www.kurdocide.com
kurdocide@hotmailcom

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک