٣١\٧\٢٠١٠
له یادی
بیست و حه‌فت ساڵه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی
بارزانییه‌کان.
ڕۆژی 31-7 ، ڕۆژی بێسه‌روشوێنکردنی 8000 شه‌هیدی بارزانی ، هه‌موو به‌یه‌ک
ده‌نگ پێکه‌وه بڵێین " سه‌رجه‌م تاوانبارانی کوردستان بۆ دادگا ".
له ڕۆژی 31-7ی ئه‌مساڵ ، 27 ساڵ به‌سه‌ر بێسه‌روشوێنکردن و شه‌هیدکردنی
8000 بارزانی تێده‌په‌ڕێت ، 27 ساڵ پێش ئێستا ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس لە
1983_7_30 و 1983_7_31 و 1983_8_15 هەزاران کوردی بارزانی نێرینه له
سه‌روی 10 ساڵییه‌وه لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و حەرەسی جمهووری
دەستگیرکران و بەرەو چارەنووسێکی نادیار بردران و خانەوادەکانیان
لەبارودۆخێکی سەختدا دەژیان و پەیوەندییان بە کەسوکاریانەوە پچڕا.
لە 1983_7_30 تاوانبارانى به عس شێخ عوسمان و شێخ ئەحمەد و کوڕانی
عیماد و رەزوانیان دوای تەبلیغکردنیان بە ئامادەبوون لە کۆشکی کۆماری
دەستگیرکرد.
لە 1983_7_31ش کۆمەڵگەکانی -قودس و قادسیە- لە ناحیەی قوشتەپە
تەوقدران،دەستگیرکراوانیش پێیان گوترابوو کە دەچنە کۆبوونەوەیەک و
دەگەڕێنەوە، بەڵام دواتر بەرەو کەرکووک گوێزرانەوە . لە 1983_8_10
جارێکی دیکە هەزاران کورد لە رەگەزی نێر لە عەشیرەتی بارزانی
دەستگیرکران. هەمان هێزی ناوبراو ئەو کارەی جێبەجێکرد ئەو جارە لە
کۆمەڵگاکانی بەحرکە و دیانا و مێرگەسوور هیچ کەسێکیش لەوان بە گەورەو
بچووک هەڵاوێرد نەکران نەمنداڵ نەپێر نە نەخۆش نە فەرمانبەری
دەوڵەت.دوایی به کۆمه‌ڵ له بیابانه‌کانی باشوورى عیراق شه‌هیدیانیان
کرد ، تا ئێستا نزیک به 500 ته‌رمی ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه‌و هێنراوه‌ته‌وه
بۆ سه‌ر زێدی خۆیان .
ژیانی پڕ له ده‌ردو مه‌ینه‌تی پاشماوه‌ی ئه‌و قوربانیانه ، مه‌رگه‌ساتی
دایکان و خوشکانی بارزانیمان ، هه‌موو ویژدانێکی زیندووی کوردى به رده
وام ئازار ده‌دا ، به‌رده‌وام ڕق و تۆڵه‌ی له به‌عسییه‌کان و نۆکه‌رانی
له ویژدانمانا ده‌چاند .
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا یادی ئه‌و ئازیزانه‌مان ده‌که‌ینه‌وه ، که لە به
روارى 2009_3_2 دا دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراقی فیدڕاڵ یەکەمین
دانیشتنی خۆی دەربارەی کەیسی ئەنفالی بارزان دەستپێکردو لەو دانیشتنەدا
داواکاری گشتی موڕافەعەی خۆی پێشکەشکردو شایەد حاڵانیش قسەی خۆیان
هەبووو تا هه نووکه دادگا به ردوامه .
هه روهها دۆسییه‌ی دادگایی تاوانباران له پای تاوانی ئه‌نفال کۆتایی
پێهات ، لى زیاتر له 3سال به سه ر بریارى سزادانی تواباران ده گوزه ریت
که چى بریاره کان تا ئیستا جیبه جیناکرین ، جگه له ئعدامکردنی عه‌لی
کیمیاوی .
مه‌خابن هه‌موو تاوانکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م تاوانه که سه‌دام و
به‌رزان تکریتی بوون بێ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه بۆی ده‌رچوون
. ئێمه له سالى 2006 و له یادی 8000 بارزانی ئازیزماندا داوامانکرد
و وتمان " ئێمه له‌م یاده پڕ له تراژیدیا‌و کاره‌ساتاوییه‌دا ، گه‌له‌که‌مان
هوشیار ده‌که‌ینه‌وه ، به هوشیاری و وردبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی پرۆسه‌ی
دادگاییه‌کان ببین و ، ڕێگه نه‌ده‌ین هیچ تاوانێکی ڕژێم ، به‌رامبه‌ر
به گه‌له‌که‌مان ، به‌بێ دادگایی‌کردنی تاوانباران له سه‌ری به سه‌رماندا
تێبپه‌ڕێت ، له به‌رامبه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕوانکراوییه‌کی له‌م چه‌شنه‌دا ،
ده‌بێت هه‌موو جه‌ماوه‌ری کوردستان بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان به توندی
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بکه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها له حاله‌تی وادا
بێده‌نگی حکومه‌تی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کانیش خه‌تایه‌کی گه‌وره‌ی
مێژووییه بۆ هه‌تا هه‌تایه لێی ده‌رناچن ، بۆیه ده‌بێت به هوشیاری
و وردبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی ورده‌کارییه‌کانی دادگا ببین و خۆمان بۆ هه‌موو
ئه‌گه‌رێک ئاماده بکه‌ین ، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه دادگایی‌کردنی
تاوانبارانه ، نه‌ک ئیعدامی به په‌له‌ی تاوانباران و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامدراوه ، ته‌نها له
ڕێگه‌ی دادگاییکردنه‌وه‌یه قه‌واره‌ی تاوانه‌کان و مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌که‌مان
بۆ هه‌موو جیهان ئاشکرا ده‌بێت ، ده‌رده‌که‌وێت ژیانی کورد له ژێر
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران هه‌موو کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایده " .
مه‌خابن ئه‌و داوایه‌مان نه‌هاته دی و که‌سیش گوێی لێنه‌گرتین و وته‌که‌مانی
به‌هه‌ند نه‌گرترا ، ئه وه ى زیانى کرد ته نها کورد بوو.
ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی چاک داواکارین :
- حکوومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له کورد بکات له به‌رامبه‌ر ئه‌م
تاوانانه‌ی دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامی داوه .
- قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی که‌سوکاری قوربانیانی بارزانی بکرێته‌وه
.
- بێسه‌روشێنکردن و شه‌هیدکردنی بارزانییه‌کان وه‌کو تاوانی دژ به
مرۆڤایه‌تی و تاوانى کۆمه‌ڵکوژی بناسرێت .
- ڕوفاتی ته واوى قوربانیان بگه‌ڕێنریته‌وه بۆ کوردستان .
- بڕیاره‌کانی دادگا به‌سه‌ر تاوانکاران جێبه‌جێبکرێت و ناویان بدریته
پۆلیسى ئینته‌رپول.
له یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه جه‌رگبڕه ، با ڕۆژی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه
بکه‌ینه ، ڕۆژی داواکاری گشتی بۆ دادگایی‌کردنی سه‌رجه‌م تاوانباران ،
ڕۆژێک هه‌موو پێکه‌وه بڵێین هه‌موو تاوانکاران به بێجیاوازی بۆ به
رده م دادگا .
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی 8000 بارزانی .
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|