١١\٧\٢٠١٠
له یادی دوو ساڵه‌ی
تیرۆرکردنی
شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
سۆران مامه‌حه‌مه‌دا.
پێرارساڵ و له ڕۆژێکی ڕه‌شدا و له به‌رواری 21-7 کاتژمێر 8:30
ی ئێواره له گه‌ڕه‌کی کوردنشینی شۆریجه‌ی شاری که‌رکووک،
ڕۆژنامه‌نووسی ڕه‌خنه‌گر، قه‌ڵه‌می
بوێر کاکه سۆرانی مامه‌حه‌مه له به‌رده‌م
ماڵه‌که‌ی تیرۆر ده‌کرێت.
له‌وساوه بۆ ئێستا هه‌زاران خاوه‌ند قه‌ڵه‌م و ده‌یان پارله‌مانتاری
بیانی و ده‌زگا و ناوه‌ندی جیهانی و سه‌دان پارت و ڕێکخراوی کوردی ئه‌مکاره
تیۆریستیه‌یان شه‌رمه‌زار کردووه، ده‌سه‌ڵاتیش به‌ڵێنی دادگایی و
ئاشکرا کردنی تاوانبارانى تاوانه‌که‌ی دابوو، که‌چی مخابن تاکو ئێستا
هیچ نه‌کراوه و دواى دوو سال سه‌ربارى
ئاشکرانه‌کردن و سزانهدانى
بکه‌رانى ئه‌م
تاوانه قیزه‌ونه ، تاوانى هاوشێوه‌ى
دووباره کرایه وه .
پاش دوو ساڵ له تیرۆرکردنی ئه‌م هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌مان " ئه‌ندامی
ڕێکخراوه‌که‌مان و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی وهرزنامهى
نگره سه‌لمان" نه‌ک هیچ سه‌ره‌داوێکی تاوانه‌که ئاشکرا نه‌کراوه
بگره ده سه لاتداران و به رپرسانى دۆسییه ى ئه منى ته‌واو خۆیانی لێ
بێده‌نگ ده‌که‌ن.
ئێمه له ساڵیادی تاوانی تیرۆرکردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه‌حه‌مه
، داوا له ڕایگشتی ده‌که‌ین فشارى زیاتر بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران بهێنن
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ئاشکرا بکرێن و
دادگایی بکرێن، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیشیان ئه وه ى به لینیان دابوو
ئاشکرا بکرێت ؟.
نه‌مری بۆ شه‌هید سۆران شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت
عوسمان
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|