٣\٩\٢٠١١
له یادی سی و یه‌ک
ساڵه‌ی تاوانی (قاڕنێ و قه‌ڵاتان و
ئیندرقاش و..)دا.
دووی
ئه‌یلوول ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست..
هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان..
ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان..
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی نگریسی 32 ساڵه‌ی خۆیدا ، هه‌زاران
تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه. هه‌رله‌ده‌ستپێکی هاتنه
سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌ندێک وه‌عد و به‌ڵێن به هێزه سیاسی و
مه‌زهه‌بیه‌کانی کوردوستان درا، به‌ڵام ته‌نیا بۆ خاپاندن بوو، پاش
ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رگه‌رم کردنی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی کورد و پاش پته‌وکردن
و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان، له رۆژی 28/5/1358 خومه‌ینی دیکتاتۆر
فه‌رمانی جیهادی به‌په‌له‌ی بۆ هه‌موو هێزه زه‌مینی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌کانی
ده‌رکرد که هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و کۆتایی به‌و هه‌ل و مه‌رج و
کێشه‌ی بێنن ، ئیتر پاش ئه‌و بڕیاره ده‌ستیان به له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر
کوردوستان کرد، که له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردوستان ره‌شبگیری و گولله‌باران
کردنی به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجام درا.به بێ دادگایی کردن .
شایانی باسه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانانه‌ی که به ئاشکرا کردونی،
یاخود ئه‌و ئیعدامه به کۆمه‌ڵانه‌ی له گرتووخانه‌کاندا ئه‌نجامیداوه،
بۆمباران و تۆپ باران کردنی شار و گوند شاخ و ده‌شتی نیشتمانه‌که‌مان
به سه‌پاندنی شه‌ڕ له بست به بستی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان وپه‌یڕه‌و
نه‌کردن له یاساکانی جه‌نگ له پاراستنی دیل و خه‌ڵکی سڤیل ، سه‌ره‌نجام
کۆمه‌ڵکوژیی قاڕنێ، قه‌ڵاتان، ئیندرقاش، سه‌رووکانی و وسوکه‌ند و....،
به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه تر له هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه ئه‌نجام دران،
قوربانیانی ئه‌م تاوانانه و زۆر تاوانی دیکه، ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته
و که‌سانی مه‌ده‌نی بوون . بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌و تاوانانه
به تاوانی جه‌نگ و به جه‌نایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێن.
ئێمه بانگه‌وازتان لێده‌که‌ین، که هه‌موومان پێکه‌وه ڕۆژی تاوانی
قارنێ ، واته ڕێکه‌وتی 2 سێپتا‌مبر، بکه‌ین به ڕۆژی داواکردنی به
دادگایی گه‌یاندنیی به‌رپرسانی باڵا و تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی
ئێران، ڕۆژی دژایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵکوژیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی
ناساندنی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌رکوت و ماکه‌ی تیرۆر
و ئه‌نجامده‌ری کۆمه‌ڵکوژیی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی
ئێران.
ده‌با له یادی تاوانی ڕۆژی 2ی سیپته‌مبه‌ره، یه‌کگرتوانه بۆ کردنه‌وه‌ی
په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به
گه‌لی کورد و ناساندنی به بیروڕای جیهانی تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵ کوژییه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌مساڵ له کاتێکدا یادی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ڵمه‌تی له سیداره‌دان کوردستانی گرتۆته وه و
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه تی وڵاتی داگرتووه، له سه‌روی هه‌موانه‌وه له‌م
یاده‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵمه‌تێکی به‌رینی بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان له تۆپباران و هێرش ده‌ست پێکردووه و له‌م نێوه‌دا خه‌ڵکی
سڤیلی ناوچه سنورییه‌کان قوربانی یه‌که‌من ، که ئه‌مه‌ش به پێوه‌ره
جیهانییه‌کان ده‌چێچێته چوارچێوه‌ی تاوانی عدوان و تاوانی جه‌نگه‌وه.
له یادکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
بێگومان ناکرێ یادی تێرور کردنی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و سه‌دان تێکۆشه‌ری
دیکه نه‌که‌ینه‌وه که ئیمرۆ قاتڵه‌کانیان جه‌نجه‌ری ئاشی حکوومه‌تیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه و بریار ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تکاره‌ن.که
نموونه‌ی هه‌ره دیاریان ئه‌حمه‌دی نێژاده. "سه‌رۆک کۆماری ساخته‌کار"
که تاوانی به‌شداریی له ده‌سته‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو و لێدانی
گولله‌ی ئاخرله مێشکی سه‌دان و هه‌زاران زیندانیی له‌سه‌ره.
که‌وابوو ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه یه‌کگرتووانه له یادی تاوانی
قاڕنێ‌دا ،هه‌موو توانا و ئیمکاناته‌کانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ به‌دادگایی
گه‌یاندنی بڕیار ده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م تاوانانه و فشار
دروستکردن بۆ راگرتنی بریاری له سیداره‌دانی ئازادیخوازان.
تاوانی قاڕنێ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری به هه‌موو پێوه‌رێک ده‌چێته
چوار چێوه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ، ئه‌م تاوانانه‌ش
تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یین و زه‌مه‌ن کۆنیان ناکات و تاوانبارانی ناتوانن
له دادگایی رزگاریان بێت. هه‌موو دۆکۆمێنته‌کانی ئه‌و کاتی خودی
کۆماری ئیسلامیش به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه.
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|