٣٠\٧\٢٠٢٥
لە یادی ٤٢ ساڵەی
تاوانی جینۆسایدی بارزانییەكان.
ئەمرۆ
٤٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانی جینۆسایدی بارزانییەكان، لە رێكەوتی
٣١\٧\١٩٨٣ یەكەمین قۆناغی ڕەشبگیری بارزانییەكان لە ئۆردوگای زۆرە ملێی
قوشتەپە دەستپێكرد و بە سێ قۆناغ و لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا نزیكەی ٨٠٠٠
مرۆڤی بێتاوان دەستگیركران و بێسەروشوێن كران، لە ناویاندا ٣١٥ منداڵ
هەبوو، ٢٢٢٥ ناویان ئاشكرایە كە تەنها ٦٦٧ كەسیان لە دادگایەكی
رووكەشدا دادگایكران، ١٥٥٨ كەسیان نەنێردران بۆ دادگا رووكەشەكەش ، لە
مافی یاسایی رووكەشیش بێبەش كران، تا ئێستا تەنها ٦٩٦ كەسیان بە سێ
قوناغ رووفاتیان هێنراونەتەوە كوردستان كە لە پێنج گۆڕی بە كۆمەڵدا
دۆزراونەتەوە ٥٠٣ روفات لە رێكەوتی ١٧\١٠\٢٠٠٥، ٩٣ روفات لە رێكەوتی
٦\٣\٢٠١٤، ١٠٠ رووفات لە رێكەوتی لە مارتی ٢٠٢٢)، ئەمانەش پرۆسەی
ناسینەوەیان بۆ ئەنجام نەدراوە.
داداگای باڵای تاوانەكانی عێراق كەیسی جینۆسایدی بارزانیەكانی بە
بریاری ژمارە (٤ ج ١) لە رێكەوتی ١١\٥\٢٠١١ بە جینۆساید و تاوانی دژ بە
مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساندووە، هەرچەندە لە كاتی پرۆسەی
دادگاییەكەدا لە مافی بڵاوكردنەوەی راستەوخۆ بێبەشكران، بۆیە ئەركی
حكومەتی عێراقی فیدراڵە هەرچی زووە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی
قوربانیانی ئەم تاوانە بكاتەوە، هاوكات لەم یادەدا داواكارین دادگای
باڵای تاوانەكان ئەكتیف بكرێتەوە تاوانبارانی تاوانە گەورەكان لە سزا
رزگاریان نەبێت، سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ د. لەتیف رەشید بە فەرمی
داوای لێبوردن بەناوی دەوڵەتی عێراقەوە لە سەرجەم قوربانیانی جینۆساید
و تاوانە گەورەكان بكات لە ناویاندا قوربانیانی جینۆسایدی بارزانی و بە
زووترین كات عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی
جارێكی دیكە جینۆساید لەم وڵاتە دووبارە نەبێتەوە، عێراقی داهاتوو جیا
بێت لە عێراقی رابردوو.
رێكخراوەكان:
- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان لهـ پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
- تۆڕی ئایكان كوردستان
- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
- رێكخراوی جیهانی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
- هەڵمەتی ژیان دژ بە سێدارە لە كوردستان
- گۆڤاری تۆبزاوە
- رۆژنامەی نگرە سەلمان
- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان
kw_genocide@yahoo.com
|