٢٢\١\٢٠١١
له یادی « ٦٥» مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی
کۆماری کوردستان.

ره‌زا شوان
دامه‌زراندنی « کۆماری کوردستان »، وه‌رچه‌رخانێکی زۆر گرنگ بوو له
مێژووی هاوچه‌رخی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد دا. چونکه بۆ یه‌که‌مین
جار خه‌بات و ڕه‌نج و ماندووبوونی گه‌له تێکۆشه‌ره‌که‌مان به‌ری گرت
و، بووینه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان. به تایبه‌تیش له دوای کۆتایی
هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا، که گه‌لی کورد‌مان ژیرانه توانی ئه‌و
ده‌رفه‌ت و هه‌له ڕه‌خساوه بقۆزێته‌وه. ئه‌م ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وایه‌تییه‌شمان
به‌بێ مایه و بنه‌ما نه‌هاته‌دی، به‌ڵکو له ئه‌نجامی دروست بوونی هه‌ست
و سۆز و جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو، بۆ ڕزگارکردنی کوردستان له
داگیرکه‌ران و گه‌یشتن به هیوا و مافه ڕه‌واکانمان..شایانی باسیشه
هه‌ریه‌که له کۆمه‌ڵه‌ی « ژێ. کاف » و حیزبی دیموکراتی کوردستان،
ڕۆڵیکی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوو، که توانییان له ماوه‌یه‌کی زۆر
کورت دا، ڕیزه‌کانی گه‌له‌که‌مان یه‌کبخه‌ن، به تایبه‌تیش هاندانی
چینی ڕۆشنبیران و لاوانی به‌جه‌رگی کورد‌مان،که به په‌رۆشه‌وه سه‌رگه‌رمی
ڕزگاری و ئازادی و دیموکراتی بوون، ئاماده‌ی گیانبازی و به‌رخودانییش
بوون، بۆ ڕزگارکرنی گه‌له‌که‌مان له زۆرداری و له
چه‌وسانه‌وه..ئه‌مه و ڕۆڵی خودی سیمبولی هه‌میشه نه‌مری نه‌ته‌وایه‌تیمان،
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان، وه‌کو سه‌رکره‌یه‌کی
بلیمه‌ت و دانا و زانا و نه‌به‌رد و لێوه‌شاوه، که زۆر خۆشه‌ویست و
ڕێزدار بوو له لای هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌له‌کمان ڕۆڵێکی گرنگی
بێنی له هۆشیارکردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان دا، بۆ ڕاپه‌ڕین له
دژی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رتی شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێرا ن..به‌ری
ئه‌و خه‌بات و کۆشش و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزییه‌ی گه‌له‌که‌مان،
ئه‌وه‌بوو:
له « ٢ی ڕێبه‌ندان » ڕێکه‌وتی « ٢٢ ی یانواری ــ کانوونی دووه‌می »
ساڵی١٩٤٦دا، له گۆڕه‌پانی قه‌شه‌نگی« چورارچرا» له شاری« مه‌هاباد »ی
شیرین دا، به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان،
که تامه‌زرۆ و تینووی ئازادی و سه‌رفرازی و دیموکراتی بوون، هیوای
هاتنه‌دیی ئه‌و ڕۆژه پرشنگداره‌یان ده‌خواست، پێشه‌وای نه‌مر قازیی
قازی‌یان، قازی محه‌مه‌د به ده‌نگێکی زوڵاڵه‌وه، به چاوێکی پڕ له ئه‌شکی
شادییه‌وه، به گه‌روویه‌کی پڕ له شه‌کره گریانه‌وه، دامه‌زراندنی
«کۆماری کوردستان» ی ڕاگه‌یاند. ئای له‌و ساته خۆشه، له‌ڕۆژه پیرۆز
و نه‌مره، که هه‌رگیز به وشه و نووسین ناتوانرێت گوزارشتی
لێبکرێت..چوارچرا‌و و مه‌هابادیش هه‌تا هه‌تایه کراسی پیرۆزیان پێ به‌خشرا.
هه‌ر بۆ ڕۆژی دوایی واته له« ٢٣ی یانواری ١٩٤٦»دا، له گۆڕه‌پانی
چوارچرادا، به ده‌نگی تێکڕای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان،تێکۆشه‌ری
دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان قازی محه‌مه‌د، به سه‌رکۆماری کوردستان هه‌ڵبژێررا
و، به ئه‌وپه‌ڕی ڕیزیشه‌وه نازناوی« پێشه‌وا»یان پێ به‌خشی، که هه‌ر
به‌ڕێزیان شایانی ئه‌و پایه‌یه و ئه‌و نازناوه بوو.. هه‌روه‌ها شاری
مه‌هابادی جوان و ڕه‌نگین و قاره‌مانیش کرا به پایته‌تی یه‌که‌مین
کۆماری کوردستان.
له کاتژمێری ده‌ی به‌یانیی ڕۆژی « ٢٦ ی سه‌رماوزی ١٩٤٦» دا، هه‌ر له
گۆڕه‌پانی چوارچرا دا، به ئاماده‌بوونی سه‌رکۆمار قازی محه‌مه‌د و هه‌موو
وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی کوردستان و، چه‌ند تیپێکی پێشمه‌رگه‌ی له‌شکری
کوردستان و، چه‌ندین که‌سانی ناودار و به ده‌یان شاعیر و ڕۆشنبیر و
هونه‌رمه‌ند و، مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد
و، جه‌ماه‌رێکی بێ شوماری گه‌له‌که‌مان..به چه‌پڵه‌ڕێزان و هڵهه‌ڵه‌لێدان
و به ده‌نگی ده‌هۆڵ و زۆڕنا و هاواری بژی کورد و کوردستان ، بۆ یه‌که‌مین
جار ئاڵای ڕه‌نگین و پیرۆزی کوردستان هه‌ڵکرا. ماڕشی نه‌ته‌وایه‌تیمان
و چه‌ندین سروود و شیعر و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێی خۆش و به‌جۆش پێشکه‌ش
کران..پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا وتارێکی به‌نرخی
پێشکه‌ش کرد.. ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه تا ئێواره به‌ردوام بوو.
بێ گومان ڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، خۆشترین و پیرۆزترین
ڕۆژه له مێژووی هاوچه‌رخی کورد و کوردستان دا. که تا ئه‌مڕۆش ڕه‌نگدانه‌وه
و کاریگه‌رییه‌کی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی کوردستانی گه‌وره‌دا هه‌یه و ده‌شبێت..به‌ڵکو
کاریگه‌ریی گرنگیشی کرده سه‌ر گه‌لانی تری ئازادیخوازی ئێران و ناوچه‌که‌ش..
کۆماری کوردستان ئومێد و هیوایه‌کی تازه‌ی به گه‌له‌مان به‌خشی..
شایانی ئه‌وه‌یه که هه‌موو ساڵێک به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و ڕێزه‌وه
یادی ڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان بکه‌ینه‌وه و، به‌رز و پیرۆز
ڕای بگرین.. خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌خوازین که ڕۆژی« ٢٢ی یانوار »ی هه‌موو
ساڵێک، که ڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانه، له هه‌رچوار پارچه‌ی
کوردستان دا بکرێت به جه‌ژنێکی فه‌رمی به ناوی« جه‌ژنی کوردستان » و
ئه‌م ڕۆژه بکرێت به پشوو، له سه‌ربانی هه‌موو دایره و دامه‌زراوه
حکومی و مه‌ده‌نی و ماڵه‌کانیش دا،ئاڵای پیرۆزی کوردستان هه‌ڵبکرێت..
خۆشترین که‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی شایسته‌ش به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه
سازبکرێت.. دایره‌ی پۆستی کوردستانیش پوولی تایبه‌تی به‌م بۆنه‌یه‌وه
چاپ بکات و بیفرۆشێت..هه‌روه‌ها ڕۆژی« ٢٦ی سه‌رماوز »ی هه‌موو ساڵێکیش
له هه‌موو شوێنێکی کوردستان دا، به فه‌رمی بکرێت به « ڕۆژی ئاڵای
کوردستان » و له هه‌موو شوێنێکی کوردستان دا، له‌سه‌ربانی هه‌موو
قوتابخانه‌کان و دایره‌کان و ماڵه‌کانیش دا، ئاڵاکه‌مان هه‌ڵبکرێت.. هه‌ر
کوردێکیش ئاڵایه‌کی بچووک له یاخه‌ی بدات.. هیوادرین که حکومه‌تی
کوردستان ئه‌م پێشنیارانه جێ به جێ بکات..ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به
ئاسانی بۆیان جێ به جێ ده‌کرێن و ده‌ق ده‌گرن..له هه‌موو کارێکیش دا
یه‌که‌م هه‌نگاو که‌مێ گرانه، دواتر ئاسانه.
سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی کورتی کۆماری کوردستان، که نزیکه‌ی یانزه مانگی
خایاند..به‌ڵام له‌و ماوه کورته‌دا، گه‌لێ ده‌سکه‌وتی مه‌زن و گرنگی
له هه‌موو بواره‌کان دا، بۆ گه‌له‌که‌مان هێنایه‌دی.. له بواره‌کانی
: سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، په‌روه‌رده‌یی، ئابووری، چه‌سپاندنی
بنه‌ماکانی ئازادی و مافی مرۆڤ ، ئازادیی ژنان له دامه‌زراندنی یه‌کێتی
ژنانی کورد ، پراکتیزه‌کردنی دیموکراتی ، دامه‌زراندنی له‌شکری
کوردستان، به فه‌رمی کردنی زمانی کوردی و خۆێندن به کوردی، گه‌شه‌کردنی
ڕۆشنبیری و، ڕاگه‌یاندن، که چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌یان ده‌رکرد له‌وانه
گۆڤاری:کوردستان، هاواری کورد، هاواری نیشتمان، هه‌ڵاڵه، گڕوگاڵی
منداڵانی کورد ــ سێ ژماره‌ی لێ ده‌رچووــ، کردنه‌وه‌ی ڕادێۆ به زمانی
کوردی، سینه‌مای گه‌ڕۆک، ئه‌مانه و چه‌ندین ده‌سکه‌وتی جوراوجۆری تریش.
به ده‌خاوه، نه‌یان هێشت کۆماری کوردستان پێ بگرێ و له‌سه‌ر پێ یه‌کانی
خۆی ڕابوه‌ستێ و، چه‌ندین هیوا و خه‌ونی تری بهێنێته‌دی.. به پیلانێکی
ناوخۆیی و ده‌رکی، به ساوایی جوانه‌مه‌رگیان کرد.. گرنگترین هۆیه‌یکانی
هه‌رسهێنانی کۆماری کوردستان، خۆکێشانه‌وه‌ی سۆپای سۆڤیه‌ت بوو له
ناوچه‌ی کوردستان و شوێنه‌کانی تری ئێران دا. هۆیه‌کی گرنگی تریش ئه‌وه‌بوو،
هه‌ندێک له سه‌رۆک هۆزه به‌زی و خۆفرۆشه‌کانی کورد‌مان ناپاکی و خیانه‌تیان
کرد و، بوون به جاش و چوون پاڵ حکومه‌تی ئێران و ، هاوکاری سۆپای
هێڕشکه‌ری ئێرانیان کرد..نابه‌رانبه‌ریش له هێز و چه‌ک دا، هۆیه‌کی تر
بوو، له‌شکری کوردستان « پێشمه‌رگه» چه‌کی قورس و ته‌قه‌مه‌نیی
پێویستیان نه‌بوو.
تا ئه‌مڕۆش داگیرکه‌رانی کوردستان، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی
کورد‌مان،
هێزو چه‌ک به‌کارده‌هێنن و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان ده‌که‌ن و،زۆر
بێویژدانانه‌ش سیاسه‌تی جینۆسایدی کورد و کوردستان سوتاندن و کاولکردن
په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و،بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد به جوداخوازی ناوده‌به‌ن..
پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕی کوردستان به تیرۆریست و ناپاک تاوانبار ده‌که‌ن..که
له راستی دا،ئه‌م داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان،خۆیان ڕه‌گه‌زپه‌رست و
تیرۆریست و تاونباری ڕاستین، ئۆباڵی کۆشتنی به هه‌زاران کوردی بێ
تاوانیان له ئه‌ستۆدایه و، ده‌ستیان به خوێنی منداڵ و ئافره‌ت و پیر
و لاوی کورد‌مان سووره.. به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان له به‌ندیخانه
و زیندانه‌کانیان دا، ئه‌شکه‌نجه و ئازار ده‌درین.. گوناهیان هه‌ر ئه‌وه‌یه
که کوردن و ده‌یانه‌وێ به ئازادی بژین..دوژمنانی کورد باش ده‌زانن که
به درێژایی مێژوو ئه‌م سیاسه‌ته‌یان ، سه‌ری نه‌گرتووه و هه‌رده‌م
شکستیان هێناوه..هێنده‌ی تریش کێشه‌که قووڵتر بۆته‌وه و،کوردایه‌تی
زیاتر گڕ و گڵپه‌ی کردووه، زیاتریش سووربووینه له خه‌بات و
گیانبازی و خۆڕاگرتن، له پێناوی ڕزگاریی کوردستان و هێنانه‌دیی مافه
ڕه‌واکانمان.ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتی به هێزتر و ئێراده‌ترین.
ره‌زا شای گۆڕبه‌گۆڕی ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رستیش، له‌و عه‌قلیه‌ت و
بیره پووچ و بۆگه‌نه به‌ده‌ر نه‌بوو، له جیاتی گرتنه‌به‌ری زمانی
گفتوگۆکرن بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد‌مان،به سوپایه‌کی زه‌به‌لاحه‌وه،دڕندانه
په‌لاماری
کوردستانی دا،به هاوکاریی جاشه ناپاکه‌کان.. له ڕۆژی «
١٧/ ١٢/ ١٩٤٦»دا، دۆژمن چووه ناو شاری مه‌هاباده‌وه. له‌و ڕۆژه‌دا
کۆتایی به ته‌مه‌نی کۆماری کوردستان هات.. زۆر داوایان له سه‌رۆک
کۆمار پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د کرد که خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات و خۆی
ده‌رباز بکات.به‌ڵام پێشه‌وا ڕازی نه‌بوو، وتی :
« چۆن من هه‌ڵبێم و گه‌له‌که‌م له‌م بارودۆخه‌دا ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسی
ده‌بێته‌وه، سوێندم خواردووه، تا دوا تنۆکی خوێنم پارێزگاری‌یان لێ
بکه‌م و جێیان نه‌هێڵم» ئه‌مه‌یه
هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی سه‌رکرده‌ی به ڕاستی دڵسۆز و گه‌ل و نیشتمانپه‌روه‌ر،که
تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و نا خۆشی و،له‌گه‌ڵ ته‌نگانه
و شێنه‌یی و،له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتن و شکستیی گه‌له‌که‌ی دا بوو، بوو به
نموونه‌ی نه‌مری گیانفیدای و دلێری.
قازی محه‌مه‌د و، محه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی « ئامۆزای پێشه‌وا » و،
ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی « برای پێشه‌وا» به سه‌ربه‌رزییه‌وه
گیران..به ڕوویه‌کی خۆش و گه‌ش و به پێ که‌نینه‌وه و،به ئه‌وپه‌ڕی
بێ باکی و چاونه‌ترسییه‌وه،ڕووبه‌ڕووی دادگایی کردن و له سێداره‌دان
بوونه‌وه..شاعیری کوردستانپه‌روه‌رمان پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێ:
« گه‌وره‌ی هیچ قه‌ومێک وه‌ک گه‌وره‌ی کوردان ــ له ڕێی وه‌ته‌ن دا نه‌بوون
به قوربان »
دۆژمنانی کورد، پێش دۆسته‌کانی شایه‌تی ده‌ده‌ن و، دان به‌م ڕاستییه‌دا
ده‌نێن ..
بۆ دادگایی کردنی قازی محه‌مه‌د، حکومه‌تی ئێران، دادگایه‌کی سه‌ربازیی
به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رهه‌نگ « پارس به‌تار » دانا و،هه‌ر خۆشیان پارێزه‌رێکی
فارسی، نه‌قیبی سه‌ربازی « سه‌روان شه‌ریفی » یان بۆ داکۆکیکردن له
قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانی ڕاسپارد.. ده‌رباره‌ی به جه‌رگی و چاونه‌ترسیی
قازی محه‌مه‌د له کاتی دادگایی کردنی دا، سه‌روان شه‌ریفی ده‌ڵێ : «
قازی محه‌مه‌د پیاوێکی مه‌زن و دانا بوو، به ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه
ده‌رباره‌ی دۆزی گه‌لی کورد قسه‌ی کرد، زۆر به بوێری و جه‌ساره‌ته‌وه
داکۆکیی له مافه‌کانی کورد ده‌کرد ، له خود موختاری و مافی چاره‌ی
خۆنووسین..» هه‌ر شه‌ریفی ده‌ڵێ:« له ڕاستی دا، قازی محه‌مه‌د دادگایی
ڕژێمی ده‌کرد و، له باتی به‌رگری کردن له خۆی، پرۆتستۆی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری
ده‌کرد، که به نا‌مه‌ردی و به قیزه‌وه‌نییه‌وه، هه‌ڵسوکه‌وتیان له
مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لی کورد کرد»ده‌سته‌ی دادگایی کردنی سه‌ربازیی
له ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و خۆڕاگریی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانی دا،
زۆر سه‌رسام بوون و واقیان وڕما، که له‌و ساته وه‌خته‌ش دا، هه‌ر
سووربوون له وه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌وا نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی
کورد‌مان.. په‌شیمان نه‌بوون له‌وه‌ی که له پێناوی گه‌له‌که‌مان دا
کردبوویان ..هه‌ر له باره‌ی هه‌ڵویستی جوامێرانه‌ی قازی محه‌مه‌د له
کاتی دادگایی کردنی دا.. « سه‌روان کیومه‌رس ساڵحی » که هه‌واڵنێرێکی
سه‌ربازیی سوپای ئێران بوو،که له ناو هۆڵی ددگایی کردنه‌که‌دا ئاماده‌بوو،ده‌نووسێ
و ده‌ڵێ:« من له زۆربه‌ی دادگاییه‌کانی مه‌یدانی و سه‌ربازییه‌کان دا،
وه‌ک هه‌واڵنێرێک ئاماده‌بوومه، به‌ڵام هه‌رگیز هیچ که‌سێکم نه‌دیوه،که
به ڕاده‌ی قازی محه‌مه‌د به‌جه‌رگ و بوێر و دلێر بێت.. له کاتی
دادگایی کردنی دا ، نه‌یده‌زانی که ترس چییه.. زۆر به بێ باکی قسه‌ی
ده‌کرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ده‌دایه‌وه.. » سه‌روانی په‌یامنێر ده‌ڵی،
قازی محه‌مه‌د به دادگای وت: « من له زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده
کردووه، که به باوه‌شێکی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه
بکه‌م ، که له ڕێگای ئازادیی میللته‌که‌م دا ده‌کوژرێم، ئه‌وه به‌ڵێنێکه
که به نه‌ته‌وه‌که‌م داوه، له گه‌ڵیان دا بژیم و له پێناوی ئه‌وانیش
دا بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشکێنم »
کاتێ که سه‌رۆکی دادگا، به تاوانبار توانباری ده‌کات، قازی محه‌مه‌د
وڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:« تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ک ئێمه. ئیوه وڵاتان
لێ داگیرکردووین » ده‌شڵێ: « ئێره ماڵی منه ، خاکی کوردستان خاکی باب
و باپیر و ئه‌جدادی منه ، چۆن ده‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم».. هه‌ر له‌به‌رده‌م
دادگادا قازی محه‌مه‌د وتی: « ئێوه قازی محه‌مه‌دێ ده‌کوژن، به‌ڵام ئه‌وه
بزانن که له هه‌ر تنۆکه خوێنێکی من دا، قازی محه‌مه‌دێک شین ده‌بێته‌وه.
داوا له گه‌لی کورد ده‌که‌م خه‌باتی خۆی له پێناوی رزگاریی کوردستان
دا یه‌ک بخات، باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌که‌ن.. بژی کورد
ـــ بژی کوردستان ».
کاتێک که ئه‌و سێ قاره‌مانه پاڵه‌وانه‌یان بۆ له سێداره‌دان
برد،جه‌لاده‌کان ویستیان چاویان ببه‌ستنه‌وه، به‌ڵام که‌سیان نه‌یان
هێشت چاویان ببه‌ستنه‌وه. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د پێیانی وت: « هیچ
شتێک نییه که شه‌رمی لێ بکه‌م، تا له به‌رده‌م ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌م
و نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌م دا، چاوم ببه‌ستنه‌وه..حه‌زده‌که‌م له
دوا سات و له دوا چرکه‌ی ژیانم دا، به ئه‌وپه‌ڕی سه‌به‌رزی و به
چاوی کراوه‌وه ، له نیشتمانه جوان و خۆشه‌ویسته‌که‌م کوردستان
بڕوانم » دوا وته‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ــ که هه‌ندێ که‌س به
هه‌ڵه یان به ئه‌نقه‌ست داویانه‌ته پاڵ که‌سانی ترــ ڕووی ده‌می له
ده‌سته‌ی دادگاگایی و ئه‌و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ره پله‌دارانه‌ی سوپای
ئێرانی داگیرکه‌ر کرد، که ئاماده‌ی له سێداره‌دانیان بوون، وتی:« له
سێداره ناترسم..به هه‌ڵواسراویش پێڵاوه‌کانم له ئاستی سه‌ری ئێوه
به‌رزتره»
له ڕۆژی«٣٠ /٣/١٩٤٧»دا، له گۆڕه‌پانی چوارچرا دا،له شاری مه‌هابادی
پاڵه‌وان دا، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و، محه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی و،
ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی له سێداره دران..چوونه ڕیزی کاروانی
شه‌هیده هه‌رده‌م نه‌مره‌کانی کورد و کوردستانه‌وه.
یادی قازی محه‌مه‌دی نه‌مر و هاوڕێکانی هه‌رگیز، له دڵ و ده‌روونی هیچ
کوردێکی دڵسۆزدا ده‌رناچێت.. له « ٣٠/٣/١٩٧٩» دا، حیزبی دیموکراتی
کوردستان، ڕۆژی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانی وه‌ک «
ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان » ڕاگه‌یاند. هیوادرین ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو
به‌شه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌دا بکرێت به ڕۆژی شه‌هیدان
قازی محه‌مه‌د « ١٩٠٠ــ ١٩٤٧» کورد و کوردستانپه‌روه‌رێکی که‌م وێنه
بوو، بیر و ئامانجی هه‌موو پانتایی کوردستانی گه‌وره بوو، له
ژووره‌که‌ی دا نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی هه‌ڵواسی بوو..هه‌میشه
جه‌ختی له‌سه‌ر برایه‌تی و یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی کورد ده‌کرده‌وه..هانی
خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی ده‌دا..داکۆکیی ته‌واوی له مافی ژنان ده‌کرد.
چه‌ند بڵێین و بنووسین له باره‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌ر که‌مه،
بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕێبازی پیرۆزی قازی محه‌مه‌د، بوونه به ئیلهام
و هه‌وێنی خه‌بات و کوردایه‌تی، بوونه به چرایه‌کی گه‌ش بۆ نه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆمان..بێ گومان تاوتێکردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر
نه‌وه‌کانی داهاتووشمان ده‌بێت..
با ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان، داگیرکه‌رانی کوردستان، ئه‌م ڕاستییه باش
بزانن، که خه‌ێاڵیان خاوه که بتوانن چۆک به گه‌لی کورد‌مان
داده‌ن.کورد دوای هه‌ر نوشستی و شکستی یه‌ک، هه‌ستاوه‌ته‌وه و، له
جاران به گوڕتر و به تینتر دریژه‌ی به خه‌بات و تێکۆشانی داوه.
کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وته گرینگه‌کانی، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی زێڕین و
پرشنگداریان له مێژووی هاوچه‌رخی پڕ له سه‌روه‌ری و شکۆداریی کورد و
کردستان دا ڕازاندۆته‌وه، که بوونه‌ته مایه‌ی ڕێز و شانای بۆ
گه‌له‌که‌مان.
هه‌موو ساڵێک به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و ڕێزه‌وه، یادی ساڵڕۆژی
دامه‌زراندنی « کۆماری کوردستان »و « ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان»
و« ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان» ده‌که‌ینه‌وه و به‌رز و پیرۆز ڕایان
ده‌گرین.
ئه‌مڕۆش له ئه‌نجامی سیاسه‌تێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و سه‌رکوتی و خوێنڕێژی
دا، سیاسه‌تی به هه‌ده‌ردانی ئابووریی ئێران، له‌پێناوی
به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی، ڕژێمی کۆماری سێداره‌ی ئێران، دووچاری
قه‌یرانی ناوخۆیی و، گۆشه‌گیری و، گه‌مارووی ئابووری و ، دابڕانی
نێوده‌وڵه‌تی بوو‌ته‌وه، ئاخوونده کۆنه‌په‌رست و ملهوڕه‌کانی ئێران،
ئازادی و دیموکراتیان له گه‌لانی ئێران زه‌وت کردووه و ، به ئاسن و
ئاگر حوکم ده‌که‌ن .. ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه،
به تاوانی « دوژمنی خوا» تاوانبارده‌که‌ن و، به‌بێ سێ و دوو له
سێداره‌ی ده‌ده‌ن. ڕق و تووڕه‌یی و بێزاریی گه‌لانی ئێران قوڵپه دا..
ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی تا دێت گرانتر و خراپتر ده‌بێت.. ئه‌مه‌ش
ده‌رفه‌تێکی باش و له‌باره، بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵه‌کانیان چڕ‌و پڕتر
بکه‌نه‌وه و، ڕیزه‌کانیان یه‌کبخه‌ن و له به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا و،
به هاوکاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی تری ئازادیخوازی ئێران‌دا
هاوکاری بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی کۆماری سێداره ناچاربکه‌ن، ملکه‌چی
ماف و داخوازییه ڕه‌واکانیان بێت.
جام پڕبووه و لێی ده‌ڕژێت ، وا خه‌ریکه بای ڕزگاری و ئازادی و
دیموکراتی به‌ره‌و وڵاتانی ڕژیم دیکتاتۆری هه‌ڵده‌کات و،
دێکتاتۆره‌کانیش له‌به‌رده‌م ڕق و ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌کانیان دا
خۆیان ناگرن و ، کونه مشکیان لێ بووه به قه‌یسه‌ری و شوین نییه تیا
بسره‌ون..ئه‌ی گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران کاتی ئه‌وه هاتووه که
ئێوه‌ش تێکڕا ڕاپه‌ڕن و، ڕژێمی دیکتاتۆریی ئێرانیش به ده‌ردی ڕژێمی
دیکتاتۆری هه‌ڵهاتووی تونس به‌رن.
له یادی شه‌ست و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان دا،
جوانترین پیرۆزبایی له ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد‌مان ده‌که‌ین له کوردستان
و له هه‌ر شوێنێک دابن.
نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی
کورد و کوردستان
ڕسوایی و مردنیش بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان..دوژمنانی ئازادی و
دیموکراتی.
هه‌میشه به‌رز و بڵند و شه‌کاوه بێت ئاڵای پیرۆز و ڕه‌نگینی
کوردستان.
١٩\١\٢٠١١ - نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|