له‌یادی کۆچی کوردان.
خوێنه‌ران، ڕۆشنبیران، دڵسۆزانی میلله‌ته‌که‌مان ...
به‌نیازی به‌رچاوخستن و به‌بیرهێنانه‌وه‌و تۆمارکردنی کاره‌ساتی هه‌ڵاتن به‌ره‌و نادیار که یه‌ک ملیۆن ئینسانی کورد تێیدا به‌شدار بوون.گه‌لی کورد له‌ساڵی 1991به‌کۆی گشتی بڕیاری داچیدی زوڵمی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن دیکتاتۆره‌وه له‌تیرۆر،کوشتن،بزرکردن و خنکاندن قبوڵ نه‌که‌ن.
که وابزانم ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆکه سیاسیه‌کانمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان به‌و شێوه‌یه یه‌ک ده‌نگ بان ئه‌وا ئێستا که‌رکوک هی خۆمان ده‌بوو.
له‌یادی کۆچی به‌کۆمه‌ڵی کورد داوا له‌هه‌موو خوێنه‌ران ده‌که‌ین که هاریکاریمان بکه‌ن بۆ تۆمار کردنی ئه‌و ڕۆژه.. له‌ڕێگه‌ی ناردنی چیرۆک و به‌سه‌رهاتی خۆتان له‌و کاته‌دا.. پێم باشه ئه‌وه‌ش به‌بیر خوێنه‌ران بهێنمه‌وه که هه‌ر که‌سێک ده‌توانێت ناوی خوازراو له چیرۆکه‌که‌ی به‌کاربهێنێت و دوودڵی ئه‌وه‌ش نه‌بێت که به‌شێوازی ئه‌ده‌بی بینووسێته‌وه چونکه ئه‌م شێوه نووسینه جۆرێکه له گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات بۆ مه‌به‌ستی تۆمارکردنه نه‌ک پێشبڕکێی ئه‌ده‌بی که من پێم وایه زۆر ئاسانتر ده‌چێته دڵه‌وه.
ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئێمه زۆربه‌مان ئه‌کته‌ری ئه‌و درامایه بووینه..
ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزه که هه‌ر یه‌کێک له‌ئێمه به‌شداربێت له‌تۆمارکردنی ئه‌و ڕاستییانه‌ی که‌به‌چاوی خۆمان بینیومانه.
ناساندنی ده‌رد و مه‌ینه‌تیه‌کانی کوردان به‌دنیا له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌رکێکی نیشتیمانیه‌و پێشگرتنه له فه‌وتان و له‌بیرچونه‌وه‌یان که ده‌کرێ ببێته ڕایه‌ڵی ده‌یان ڕۆمان و فیلم و هونه‌ره‌کانی دیکه که له داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌وڵده‌ده‌ین بکرێت به‌ئینسکلوپیدیای مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد و له‌کتێبخانه جیهانییه‌کان بپارێزرێت .
تێبینیی : بابه‌ته‌کانیش هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه - ئه‌مڕۆ – بڵاوده‌که‌ینه‌وه .
ده‌توانن بابه‌ته‌کانتان بۆئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌بنێرن: papula3@hotmail.com چیمه‌ن شه‌ریف له‌نده‌ن - 11.02.2008
|