لە یادى
دامەزراندنیدا پرسیارێک: ئایا سلێمانى پایتەختى ڕۆشنبیرییه؟!
ئیبراهیم
هەڵکوتانە سەر قوتابیانى مانگرتوى کۆمپیوتەر لە بن دەستى پارێزگاى
سلێمانیدا و هێرشکردنە سەر شاعیرى گەورە (محهمهد
عومەر عوسمان)! یەکەمیان بەبیانوى ئەوەى کۆمەڵێک مەست پەلامارى دون و
دووەمیان بەبیانوى ئەوەى کەگوایە مەست بوە ئەو نوکتەیەى بێماناتر کرد
کە ( " سلێمانى پایتەختى رۆشنبیریی یە ")!! ، ئاخر ئەگەر ناوى "
پایتەختى رۆشنبیریی " بۆ ئەم وێرانەیە (ناوى زل و دێى وێران نییە (
کوان ئەو کەسانەى کوان ئەو کەسانەى کە قوتابیانیان لەسەر هیچ نا لەسەر
مانگرتن بەر چەقۆ دا ؟ بۆ نەگیران ؟؟ ، ئەگەر سەرخۆش تا ڕادەى چەقۆ
وەشاندن لێى ناپرسرێتەوە ، ئەدى بۆ بەبیانوى سواو و بەسەرچوى ( مەستى
ئازارى ئەو شاعیرە گەورەیەتان دا؟ ، ئەگەر مەستى بیانو نیە ئەوە
بیانویەک بوو بۆ پۆشینى ئەو هەڵە گەورەیەى کە بەرانبەر محمەد عومەر
عوسمان کردتان .
هەمو ئەو کەسانەى لە نزیکەوە مامۆستا دەناسن دڵنیان لەوەى کە هۆکارى
هێرشکردنەسەرى لەوشوێنەوە هاتبوو کە کۆمەڵێک لاوى لە هەردوو شاڕێى سالم
و شەقامى توى مەلیک هۆگرى بوبون و ئەویش بێ زیادو کەم وەک خۆى حەقیقەتى
دەسەڵاتدارانى "پایتەختى رۆشنبیریی بۆ باس دەکردن .
هەروەک شاراوەش نیە کە هەڵکوتانە سەر قوتابیانى کۆمپیوتەریش بڕیار
لەسەر بۆ دراو بوو ، ئەگەر وانیە ئەوشەوە پاسەوانەکانى پارێزگا لەکوێ
بون ؟ ، ئەدى پاسەوانەکانى پاڵاس بۆ دەنگیان نەکرد ؟ ، ئەمە جگەلەوەى
هەمان شوێنى ڕوداوەکە کە شەوان قولیسى فریاکەوتن ئێشکى تیا دەگرن ئەى
ئەوان لەکوێ بوون؟ .
بەهەر حاڵ بۆ ئەوەى لەساڵیادى دروستبونى سلێمانیدا و بۆ ئەوەى هەمومان
بزانین ئەم ناوە ( پایتەختى رۆشنبیریی ) دەنگى دەهۆڵە ، دەبێت ئەوە
بڵێم کە مایەى خەمە بەڕێزان بەرپرسانى شار بەتایبەت ئەوانەى کە ئەرکى
("ڕێکخستن و جوانکردنى شاریان لەئەستۆیە ") ئاگایان لەهیچ کام لەبۆنە
ڕۆشنبیریەکان نیە ئەگەر وانیە چۆن لە بۆنە و یادەکانى ( ڕۆژى جیهانى
پەرتوک) و ( ساڵیادى ڕۆژنامەگەرى کوردى و ڤیستیڤاڵى گەلاوێژدا )
بەبیانوى جوانکردن و رێکخستنى شارەوە ڕێگا لە فرۆشتنى پەڕتوک و ڕۆژنامە
دەگرن لە شوێنە گشتیەکاندا ؟ ، جوانی و سیماى هەرشارێک بە پەڕتوک و
ڕوژنامەوەیە بەتایبەت ئەگەر ئەو شارە ناوى " پایتەختى ڕۆشنبیریش" بێت
بەڵام بەداخەوە لەماوەى سێ مانى ڕابردوودا ئەمە سێیەمین جارە لەو سێ
بۆنە ڕۆشنبیریەدا ئەو بەڕێزانە هەنگاو بەسەر ئەو بازاڕى چەک فرۆشتنەدا
دهێنن کە چەند مەترێک لەلاى گۆڕەپانى سەراوەیە و پەڕتوک و ڕۆژنامە
فرۆشتن قەدەغە دەکەن ، من دەپرسم ئایە ڕەوایە لە هەموودنیادا پەڕتوک و
ڕۆژنامە فرۆشتن لە شوێنە گشتیەکاندا ڕێى لێ ناگیرێت کەچى لە (پایتەختى
رۆشنبیریی دا )و لە ساڵیادى دروستبونى دا ڕێگاى لێدەگیرێت ؟؟! ئایا
ڕۆژنامە جوان و پێویستە یان بازاڕى چەک ؟ئایا پەڕتوک و گۆڤار و ڕۆژنامە
پێویست نیە بۆ پایتەختى رۆشنبیریی ؟ .
ئەوەندەى من بزانم لە هەموو دنیادا شوێنى تایبەت بۆ ڕۆژنامە و پەڕتوک و
بڵاوکراوەکان هەیە وەک (کۆشک) بەڵام بەداخەوە سلێمانى تاکە شوێنى دنیەی
کە ئەم شتەى تێدا نیە ، کەوایە ئیتر بۆ لێناگەڕێن لەسەر شۆستەکان بیان
فرۆشین ؟؟ ، هەرچەندە نابێت ئەوە لەبیر بکەم کە بەڵێنە شارەوانى
سلێمانى کۆشک دروست بکات بەڵام سەیر نەبێت بەلاتانەوە کە سەرەتاى ئەم
بەڵێنە بۆ 12ساڵ بەر لەئیستا دەگەڕێتەوە ، هەروەک لە نوسینێکى
پێشتریشدا ووتبوم کە ڕەنگە دروستکردنى ئەم کۆشکانە لەهاتنى گۆدۆ
زەحمەتتر بێت ، ئەگەر وانیە دروستکردنى چەند کۆشکێک کە سیمایەکى جوان
دەداتە شار لە 12ساڵدا کارێکى ئەوەندە زەحمەتە؟ .
لەکۆتایدا ئەو سەیروسەمەرەى ماوە بیڵێم ئەوەیە کە لەبەرواى 30112008
ڕۆژنامەفرۆشێک لەسەر ئەوەى کە ڕۆژنامەى فرۆشتوە 12 کاتژمێر دەستگیرا
کەوایە بەم حاڵهوه لەیادى دامەزراندنى
سلێمانیدا دەتوانین بڵێن "پایتەختى رۆشنبیریی" .
پێم خۆشە بەم چەند دێڕە کۆتایى بەنووسینەکە
بهێنم ، لەکاتێکدا سەرقاڵى ئەم نوسینە بوم لەبەردەرکى سەرا گوێم لە
کتێب فرۆشێک بو بەناوى (کەمال مهحمود)
هاوارى دەکردو دهیگوت هەى هو لەپایتەختى
رۆشنبیریی و ڕوداوەکانى و با پەنابەرین بۆ ڕۆحیانەتەپاکەکانى نالى و
مەلا قانع و سالم و بێخود و ڕەفیقحیلمى و ئەمین زەکى بەگ و مەدهۆش و
گۆران و بێکەس بەڵکو بۆساتێک بەئارامى بێنەوە بۆ شار و تەماشاى
کارەساتەکانى پایتختى ڕۆشبیرى بکەن بەڵکو بەدەسەڵاتداران بڵێن ئێمە
ئاوا بۆئازادى و رۆشنبیریی گۆشمان کردون .
|