- له یادی نه‌مراندا - ئیبراهیم خه‌یات ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌یه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نیه‌تی.
ئاسایش عوسمان دانش
ئه‌وه‌ی جێگای خۆشبه‌ختی نه‌ته‌وه‌که‌مانه وه‌ک هه‌موو میله‌تانی تری ئه‌م سه‌ر زه‌مینه ئــه‌وه‌یه که ئێمه‌ی کورد خـــــاوه‌نی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای خۆمانین ، هونه‌رێک کـــــــــــــــــــه پڕه له جوانی و ئیستاتیکاو خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ سروشت و کۆمـــــــــــــــه‌ڵگه‌که‌ی و هه‌موو مـــانا به‌رزه‌کانی ژیان بێگومان به ده‌یه‌ها هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و پایه به‌رز و نه‌مر له‌م پێناوه‌دا کاریـان کردوه و هه‌وڵیان داوه بۆ به‌رز ڕاگرتنی مێژووی موسیقاو گۆرانی کوردی و ناوبانگێکی وه‌هـــــایــان بۆ دروست کردوه که جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزی نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتومانه وه‌ک مامۆستا { عــــــــــه‌لی مه‌ردان ، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردوستانی ، حه‌سه‌ن زیره‌ک ، تایه‌ر تۆقیق ، ڕه‌فیق چالاک ، حه‌مه ساڵح دیلان ، ته‌حسین ته‌ها ، حه‌مه‌ی ماملێ ، فؤئاد ئه‌حمه‌د } و زۆرانی تر.
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ئیبراهیم خه‌یات.
بـــــــــه هه‌موو واتایه‌ک هونه‌رمـــــــــــــه‌ندی گه‌وره‌و نه‌مری به تواناش ئیبراهیم خه‌یات یه‌کێکه له‌م هونه‌رمه‌نده بـــــــــه توانا‌و به‌ناوبانگانه که جێگایه‌کی هه‌ره به‌رزو دیاری ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واریه ده‌نگێکه پڕ لـــــــه داهێنان و قوتابخانه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی هونه‌ری گورانی میله‌ته‌که‌مانه ، یه‌کێکه له مه‌قام بێژه سه‌رکه‌وتوه‌کانی کورد کــــــه شێوازی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، مۆرکی حوزن و عاتیفه به ئاشکرا به مه‌قام و گۆرانیه‌کانیه‌وه دیاره ، ده‌نگه پڕهه‌ست و سۆزکه‌ی کــــــــــــه له ده‌نگیایه‌تی و ئه‌و شیوازه تایبه‌تیه‌ی که گۆرانی پێده‌چری وا لــــه مرۆڤ ده‌کات زۆر به هه‌ستیاری و گرنگیه‌وه گۆی بۆ گۆرانیه‌کانی شل بکات و تام چێژێکی تایبه‌تی خۆی هـه‌بی و گۆیگر سه‌رسام بکات ، ئه‌مه جگه لــــــه‌وه‌ی که ده‌ستێکی باڵی هه‌بـــــــــــووه له وتنی سروده نیشتمانیه‌کاندا کـــــــــــه زۆربه‌یانی له ئێستگه‌ی کوردی به‌غدا تۆمار کردوه..!! وه‌ک { من شه‌ڕم ناوی،، میلله‌تی ئێراق،، خۆشم ئــــه‌وێت وڵاته‌که‌م،، ئیستعماری گه‌ڕ } و چه‌ندی تر.
ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو سی و یــــــه‌ک ( 1931 ) لـــــــه گه‌ره‌کی گۆیژه کــه یه‌کێکه له گه‌ره‌که میللی و به‌ناوبانگه‌کانی شاری سلێمانی نه‌مر ( ئیبراهیم خه‌یات ) لـه خێزانێکی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت له دایک بوه‌و چاوی بـــــــــــــــــه دنیا هه‌ڵهێناوه، بنه‌ماڵــــــه‌که‌یان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه له شارۆچکه‌ی به‌رزنجه‌وه ڕوو ده‌که‌نه گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌ی سلێمانی و له وێدا جێگیر ده‌بن.
ناوی سیانی تـــــــــــــه‌واوی ( ئیبراهیم محمه‌د مسته‌فا ) یه ، تـــــــــــه‌مه‌نی ته‌نها یه‌ک ساڵان ده‌بێت (محمه‌د مسته‌فا ) ی باوکی کـــــــــــه ناسراوه به ( حه‌مه هه‌لاج ) کۆچی دوایی ده‌کات له پاش خۆی چوار کوڕ‌و کچێک به جێ دیڵی بـــــــــه ناوه‌کانی ( تۆفیق ، فه‌ره‌ج ، ئیبراهیم ، ئیسماعیل ، فاتمه ) دایکی ناوی ( حه‌لاوه عبدالله چاوشین ) ه ژنێکی زۆر مـــه‌ردو ئازابووه له دوای مردنی مێرده‌که‌ی شووی نـــــــــــــــه‌کردۆته‌وه‌و هه‌موو مناڵه‌کانی بــــه فه‌قیری و هه‌ژاری پێگه‌یاندووه تا له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی حه‌فتاکان کۆچی دوایی کردوه.
هونـــــــه‌رمه‌ندی نه‌مر له به‌ر هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی ته‌نها تا پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی خۆێنده‌وه‌و وازی له قوتابخانه هێناوه‌و له لای وه‌ستا تۆفیقی برا گه‌وره‌ی ئه‌بێت بــه شاگرد خه‌یات ، بۆیه تا له ژیاندا بووه هیج وه‌زیفه‌یه‌کی میری نه‌دیوه ، سه‌ره‌تا شاگرد خه‌یات و دواتر له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی برای دوکانی خه‌یاتی له شه‌قامی مه‌وله‌وی پێکه‌وه دائه‌نێن بۆ دروینی جل و به‌رگی پیاوانه.
بژێوی ژیانی خۆی و خیزانه‌که‌ی به‌هۆی پیشه‌ی خه‌یاتیه‌وه بووه بۆیه ناوبانگی به برایمی خه‌یات ده‌رکردوه‌و ئه‌م له‌قه‌به‌ش ئاوێته بووه له گه‌ڵ که‌سایه‌تی دا‌و بۆته نــــــــــــــــــــــــــازناوی هونه‌ریشی له پیشه‌که‌ی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ستایه‌کی باش و سه‌لیقه‌یه‌کی جوانی هــــــــــــه‌بووه له دروینی جل وبه‌رگی ژنانه‌ی مۆدێرن دا ، ژنان لــه خزم وکه‌س وکارو ناسیاو داواکاری ئه‌وه‌یان لێکردوه که جل و به‌رگیان بۆ بدرۆێت ، دواتر خۆی به‌ته‌نها دوکانی جل وبه‌رگی ژنانی له شه‌قامی گۆران داناوه‌و جل وبه‌رگی بۆ ژنانی شاری سلێمانی دوریوه.
هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ئیبراهیم خه‌یات له دوکانه‌که‌ی خۆیدا.
له‌ته‌مه‌نی لاویتی دا زیـــــــــــــاتر هه‌ستی بـــه‌وه کردوه‌که ده‌نگی خۆشه‌و له ناو هاوڕێ و دوستانیدا شۆێنی تایبه‌تی خۆی هــــــــه‌یه‌و بۆته جێ سه‌رنج و تێڕوانینیان بۆیه شه‌وانه به‌سه‌ر کوچه‌و کوڵان و گه‌ڕه‌که‌کان و شه‌قامــــــه‌کانی سلێمانیدا گه‌ڕاون و گۆرانی وتـــــــــوه و هــــــــــــه‌موو که‌س له چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک گۆی قوڵاغی ده‌نگه پڕ هه‌ست و سۆزه‌که‌ی بووه..!!
هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیدا و لــــــه سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی هه‌زارو نۆسه‌د و په‌نجادا( 1950 ) که کاتێک تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ئه‌وکات له لایه‌ن گروپێک له هونه‌رمه‌ندانه‌وه وه‌ک { قادر دیلان ،، ولیام یۆحه‌نا ،، بـــــــــــــــه‌هجه‌ت ڕه‌شید سه‌عاتچی ،، هادی عه‌نبه‌ر ،، نه‌جاتی عه‌بده ،، حاته‌م سه‌عید } دامه‌زراوه ، له گه‌ڵیاندا لـــــــــــه هه‌موو بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا گۆرانی ووتوه‌و بـــــــــه‌ڵام مه‌خابن ئه‌و به‌رهه‌مانه هیچیان تۆمار نه‌کراون..!!
لــــــه دوای ئه‌وه‌ی بۆته ئه‌ندامی تیپی میوزیکی مه‌وله‌وی ساڵی ( 1959 ) چوته ڤییه‌نا و به‌شداری کردوه له ڤیستڤاڵی لاوان دا و چه‌ند سرودێکی کوردی و چه‌ندان گۆرانی فۆلکۆری ووتوه.
لــــه سه‌ره‌تای هه‌مان ساڵ دا‌و و دوای ئه‌وه‌ش له‌ساڵانی شه‌سته‌کاندا سه‌ردانی ئیستگه‌ی کـــــوردی کردوه له به‌غداد و چــــــــــــه‌ند به‌رهه‌مێکی تۆمار کردوه ، ئه‌و سرودانه‌ی که ده‌ستپێک له ئیستگه تۆماری کردوه وه‌ک { من شه‌ڕم ناوی ،، میلله‌تی ئێراق ،، خۆشم ئــــــــه‌وێت وڵاته‌که‌م ،، ئیستعماری گه‌ڕ ،، حلفی به‌غدا ) سیانیان ئاواز‌و هونراوه‌ی خۆی بووه و دوانه‌که‌ی تر هونراوه‌ی محمه‌د تۆفیق وردی و کاکه‌ی فه‌لاح و ئاوازی خۆی بووه ، دواتریش سروده‌کانی تری تۆمار کردوه.
ئه‌و گۆرانیانه‌ش کــــه هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له ئیستگه‌ی به‌غداد تۆماری کردون وه‌ک ( تۆ جوانتری له گوڵ ،، بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت کردم ) بــــه داخه‌وه دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراق نازانرێ چیان به‌سه‌ر هاتوه.
له ساڵی ( 1969 ) بـه دواوه بۆته ئه‌ندامی تیپی میوزیکی سلێمانی و چه‌ند بـــــــــه‌رهه‌مێکی تۆمار کردوه که دواتر لــــــه ته‌له‌فیزێۆنی که‌رکوک تۆمار کراون وه‌ک { په‌شیمانی ،، لــــــــــه ژێر ئاسمانی شینا ،، ئامان له‌و قژه زه‌رده} ، هونه‌رمه‌ندی هه‌میشه زیندو هه‌نـــــــــــدێک بــــــــــــــه‌رهه‌می گۆرانی تریشی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای کۆمــــــــــــــــــــه‌ڵه‌ی هونــــــــــــــــه‌رو وێژه‌ی کوردی و هونـــــــــــــــــه‌رمه‌ند شه‌وکه‌ت ڕه‌شید تۆمـــــــــــــار کردوه له ته‌له‌فیزێونی کـــــــــــــــه‌رکوک بـــــــــــــــــه ( ڕه‌ش وسپی ) وه‌ک { ست فاتمه ،، له‌و ڕۆژه‌وه دیومه سیحری زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ } .
به‌رهه‌مـــــه‌کانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێ له دانیشتنه‌کانی ماڵان‌دا به بێ ئه‌نجامدانی پڕۆڤه ئاماده کراوه‌و تۆمار کراوه لـــــــــه‌سه‌ر شرتیی بــــــــــــه‌کره‌و و کاسێت دواتر لـــــــــــه شاری سلێمانی بڵاوبوونه‌ته‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی هاوڕێشی ئه‌مـــــــــــانه بوون { شه‌وکه‌ت ڕه‌شید ،، سه‌ڵاح ڕه‌شید ،، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ،، خالید ســــــــــه‌رکار ،، عه‌زۆله } ، یه‌کێک لــــــــه کاسێتی گۆرانیه‌کانی تری له ماڵی که‌مالی حاجی ڕه‌شید تۆمار کردوه که له لایه‌ن جه‌لالی حاجی ڕه‌شیده‌وه تۆمار کراوه به هاوکاری هونه‌رمه‌ندان ( ئــــــــه‌لبه‌رت عیسا ،، عومه‌ر سه‌رکار ،، حه‌مه‌ی ئۆکردێۆن ،، خالید ڕه‌شید ،، هوشیار ،، گۆران ئیبراهیم خه‌یات ) ، هونــــــــــــــــــــه‌رمه‌ندی نه‌مر ئیبراهیم خه‌یات هه‌موو تیپه میوزیکه‌کانی کوردوستانی به‌هی خۆی زانیوه‌و هـــــــــــــــه‌ماهه‌نگی و هاوکاری کردون و ڕیزی گرتون ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یـــــه بۆ خۆشه‌ویستی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و به‌رز ڕاگرتنی ماندوبوونیان بۆ پێشخستی هونه‌ری کوردی ، گه‌لێک هاوڕیانی گۆرانی بێژی شاری سلێمانی ســـــــــــه‌رده‌می خۆی هه‌بووه و هه‌میشه لیان نزیک بوه لـــــــــه‌مانه وه‌ک هونه‌رمه‌ندان { عومه‌ر ڕه‌زا ،، ڕه‌شۆڵ ،، شه‌هید قادر کابان ،، که‌ریم کابان ،، قادری حاجی حسین ،، حه‌مه ساڵح دیلان ،، مــه‌حمودی تۆفیق شللک و دوایش هونه‌رمه‌ندان عوسمان عــــــــــــــــه‌لی ،، حـــــــــه‌مه‌ی نێرگز } ئه‌مانه‌و زۆر له نزیکه‌وه که‌ڵه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک { عه‌لی مه‌ردان ،، ڕه‌سوڵ گه‌ردی ،، حوسه‌ین عه‌لی } ناسیوه..!!
هونه‌رمه‌ند لــــــــــــــــه ته‌مه‌نی هونه‌ریدا له‌و کاته‌وه‌ی ده‌ستی کردوه به گۆرانی ووتن تا ساڵه‌کانی کۆتایی ژیانی پر بووه لـــه به‌خشینی کاری هونه‌ری له بواری گۆرانی و میوزیکی کوردی و داهێنان و خوڵقاندن له‌م بواره‌دا سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی ته‌مه‌نی هونه‌ری زیاتر لــــه سه‌د ( 100 ) گۆرانی یه که زۆربه‌ی ئاوازی خۆیه‌تی یـــــــــــــــا ئاواز دانه‌ره‌کانی تره ، هونراوه‌ی نوسیوه بۆگۆرانیه‌کانی یا هونراوه‌ی شاعیرانی وه‌ک { گۆران ،، ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،، ع ع شه‌ونم ، وه‌لـــــــــی دیـــــــــــــــوانه ،، ئه‌خۆل فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی ،، ڕه‌زا حه‌مه ،، نـــــه‌جم هۆگـــــــــر ،، محمه‌د تۆفیق وردی } و چه‌ندانی تری کردوه به گۆرانی و هـــــــــــه‌روه‌ها گۆرانی فۆلکڵۆریشی وتوه ، وه‌ک لـه ده‌سپێکه‌وه باسمان کرد هونه‌رمه‌ندی نـــــــــه‌مر ئیبراهیم خه‌یات یه‌کێکه له مه‌قام بێژه سه‌رکه‌وتوه‌کانی کورد مه‌قامه‌کانی که وتویه‌تی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی و جه‌ماوه‌ری تایبه‌تی خۆی هــــــــــــــــــــه‌یه که ئه‌مه به‌هره‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌و خه‌رمانێکی هونه‌ری زیاتری خستوته ســـه‌ر توانا‌و هزری خۆی ، لێره‌دا به پێویستم زانی هه‌ندی له گۆرانی و به‌رهه‌مه‌کانی تۆمار بکه‌م به‌م شیوه‌یه: ــ { وابه‌هار هات به‌خۆشی ،، ئامان له‌و قژه زه‌رده ،، هـــــــه‌رمن ناشادم ،، هه‌ر تۆم ئه‌وێ نازه‌نین ،، ڕه‌نجه‌ڕۆ ،، به‌سته‌ی دڵداری ،، په‌یمان ،، چاوه‌کانت ،، په‌شیمانی ،، دڵم هه‌ر ئــــــــه‌و دڵه‌ی جارانه ،، بۆ لێم تۆراوی ،، باخم بێ به‌رهه‌م ،، سه‌رنج ،، سیاچه‌مانه } ، فۆلکڵوریه‌کانی { ئاگر بارانه ،، گیان گیان ،، به خه‌یاڵی ئه‌و ،، ئاخ له‌یل و داخ له‌یل ،، ئــــــه‌رێ به بانانه‌وه ،، که‌تانه‌و که‌تانه } مه‌قامه‌کانی { ست فاتمه ،، له درزی پــــه‌چه‌وه ،، دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ،، قه‌د نه‌ده‌ی ئازاری ،، چاوه‌کان ،، هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م } ، سروده‌کان { ئاشتی خوازین ،، پێشمه‌رگــــــــــــه‌ی سه‌نگه‌ر نشین ،، نه‌ورۆز ،، چه‌ژنی کوردوستان ،، خۆشم ئه‌وێت وڵاته‌که‌م ،، ئیستعماری گــــــه‌ڕ ،، حلفی به‌غدا } و چه‌ندان گۆرانی تر.
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات له کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵات دا.
ساڵی هه‌زارو نــــــــــــۆسه‌دو هه‌شتاو چوار ( 1984 ) بوو کاتێک هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ئیبراهیم خه‌یات گۆرانی { په‌یمان ، ( ئێمه گیانێکین لـــه دوو جه‌سته‌دا ) ی ، } بۆ ته‌له‌فیزێۆنی ئه‌وسای که‌رکوک تۆمار کرد ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوانی دایـــــه‌وه له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان دا ئه‌م گۆرانیه شیعری ڕه‌زا حه‌مه‌یه و ئــــــــاوازی نه‌مر خۆیه‌تی له‌و ساته‌دا شۆڕشی نۆی گه‌له‌که‌مان له‌و په‌ڕی توانا‌و بره‌و دابوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئاڵۆزی هــــــــــــــــه‌بوو له به‌ینی هێزه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردوستان به تایبه‌تی لایه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستان و پــــــــــــــارتی دیموکراتی کوردوستان ، ئه‌م گۆرانیه هیزو توانایه‌کی گه‌وره‌ی بـــــــــــــه‌خشی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و واتایه‌کی گرنگی خۆی هه‌بوو که ده‌یوت ( ئێمه گیانێکین لــــــــــــــــــه دووجه‌سته‌دا وه‌ک شیعر‌و ئاواز له یه‌ک به‌سته‌دا ،، دنیا ناتوانی لێکمان کـــــــــــــــــاته‌وه مه‌گه‌ر خوا بۆ خۆی بــــمان باته‌وه ) ، ئه‌وه‌ی جێ دڵخۆشکه‌ره بوو هونه‌رمه‌ندی که‌مانجه ژه‌ن گۆران ئیبراهیم که کوڕی نه‌مره بـــــــــه ئاله‌تی که‌مان له گه‌ڵ تیپی میوزیکی که‌رکوک ئه‌وه‌نده‌ی تر کلیپی گۆرانیه‌که‌ی جوان تر‌و ڕازاوه تر کردبوو .
سرودی خۆشم ئه‌وی وڵاته‌که‌م کــــــــــــــــــــــه هونراوه‌ی کاکه‌ی فه‌للاح و ئاوازی خۆیه‌تی یه‌کێکی تره له به‌رهه‌مه سه‌رکه‌وتوه‌کانی هونه‌رمه‌ندی نــــــــــــه‌مر ئیبراهیم خه‌یات که ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌رزه‌کار بوین له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووین ڕۆژانه بـــــــــــــــــــه‌یانیان له ریزدا پێش چونه ژوره‌وه‌مان بۆ پۆله‌کانمان ده‌مان وته‌وه‌و ببوه وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو قوتابی و خۆێندکارێک ده‌تـــــوانم زۆر به ڕاستگۆیه‌وه بڵیم ئه‌م سروده پاش ئــــه‌و چه‌ندان ساڵه له وتنی ئێستاش هه‌ر خۆشه‌ویسته ، تا ئه‌م ساتانه‌ش که‌ناڵی کوردسات و ئه‌وانی تریش وه‌ک مارشێکی نه‌ته‌وایه‌تی په‌خشی ده‌که‌ن. هه‌ر له ساڵی ( 1984 ) گۆرانی ، ئــــــه‌گه‌ر گه‌ردون ، کــــــــــه شیعری ڕه‌زا حه‌مه‌و ئاوازی خۆی بوو و هونه‌رمه‌ند گۆران ئیبراهیم خه‌یات کاری میوزیکی بۆ کردبوو و لــه ته‌له‌فیزێۆنی که‌رکوک تۆمار کرا ، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ته‌له‌فیزێۆن و ڕژێم بــــــــــــــــــــــه‌عس قه‌ده‌غه‌یان کرد چونکه شیعره‌که‌ی به ئاشکرا باسی کوردوستانی ده‌کرد.
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات سه‌ره‌تــای هه‌رزه‌کاری په‌یوه‌ندی هه‌بووه به حیزبی شیوعی ئێراقه‌وه و بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیزم و چه‌پی هـــــــــــــــه‌بووه له گه‌ڵ چینی هه‌ژارو لێقه‌وماواندا بووه ، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی شه‌سته‌کاندا واز له کــــاری حیزبایه‌تی ئه‌هێنی و له ڕێگه‌ی هونــه‌ره‌که‌یه‌وه به‌رده‌وامی بـــــــــــــــــــه خه‌بات ئه‌دات ، له هه‌موو ژیانیدا گۆرانی بۆ ڕژێمی به‌عس و هه‌موو ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردوستان نه‌وتوه ، بیری نـــــــــــــه‌ته‌وایه‌تی زۆر قووڵ بوه له‌لای هه‌میشه باوه‌ڕی هه‌بووه که هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی خۆی نیه و ئه‌بێت خزمه‌تکاری گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بێت ، باوه‌ڕێکی زۆری به سه‌ربه‌خۆیی ی کوردستانی گه‌وره هه‌بووه. ئاوات و ئامانجی ئـه‌وه بووه ڕۆژێک کوردوستان ببێته ده‌وڵه‌ت ، هه‌ر لایه‌نێک یا حیزبێکی سیاسی کوردی پــــه‌یوه‌ندی پێوه کردبێت بێ دوودڵی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری کردون. به‌ڵام نه‌بووته ئه‌ندام لـــــه هیچ حیزبێکی کوردی‌دا چونکه خۆی به موڵکی هه‌موو میلله‌تی کورد زانیوه.
تا ساڵی ( 2000 ) بــــــــــــــه‌رهه‌می هه‌بووه ئه‌ویش گۆرانی ( سه‌رنج ) ه که پێشکه‌شی گۆێ گرانی کردووه و بڵاوی کردۆته‌وه هه‌روه‌هـــــــــا گۆرانیه‌کی کۆن و دوو مه‌قامی نۆێ کردۆته‌وه بــــــــــــه ناوی { ست فاتمه ،، دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ،، به‌هار ) دواساته‌کانی ته‌مه‌نی له دوکانێکی بچووکی خه‌یاتی دا بووه له ماڵه‌که‌ی خۆی له سه‌رچنار ، دواتر لــــــه ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌و به هۆی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی یه‌وه وازی لــــــــــــه خه‌یاتی هێناوه‌و ، زۆر به داخه‌وه به نه‌خۆشی ڕۆژی 3 / 5 / 2005 کۆچی دوایی ده‌کات و له گردی سه‌یوان به خاک سپێردراوه . لێره‌دا ماوه‌ته‌وه بڵێم هونـه‌رمه‌ندی نه‌مر ئیبراهیم خه‌یات ساڵی ( 1956) ژنی هێناوه خێزانه‌که‌ی ناوی (نه‌سرین عومه‌ر ئیسماعیل) ه له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی یه ، پێکه‌وه بوونه‌ته خــــــــــــــــــــــــــاوه‌نی ده منداڵ ، چوار کوڕ‌و شه‌ش کچ و ئه‌مانه‌ش ناوه‌کانیانه به پێ ی ته‌مه‌نیان : { به‌رزان ،، گۆران ،، ژیان ،، ڤیان ،، جیهان ،، نیان ،، ئاڤان ،، سۆزان ،، سۆران ،، کیژان }
ئه‌وه‌ی جیگای دڵخۆشی و باس کردنه هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات زیندو و نــــــه‌مره ، له پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خزمه‌تی خۆی بۆ ڕه‌وتی هونــــــــــــه‌ری میوزیک و گۆرانی کوردی به گشتی نه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنبیرو هونه‌ری لـــــــــــــــــــــــه پاش خۆی به‌جێ هێشتوه بۆ درێژه پێدانی ئه‌و ڕێگاییه‌ی له ژیانی دا هه‌ڵیبژاردبوو به فیڕۆ نه‌رۆیشتوه..!!
* گۆران ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندێکی موزیکاره و چه‌ندان ساڵه له‌م بواره‌دا به ژه‌نینی ئاله‌تی کـــــه‌مان خزمه‌تی موزیکاو هونه‌ری گۆرانی کوردی ده‌کا لـــــــــــــه تیپه موزیکا کوردیه‌کاندا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه له چه‌ند گۆرانیدا له‌گه‌ڵ باوکی به‌شداری به‌رچاوی هـــــــه‌بوه‌و ئاوازی داناوه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه لـه وڵاتی دانمارک له کوپنهاگن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات لــــــــــــــــــــه‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه به تایبه‌تی گورانی بیژی به توانا حه‌مه جه‌زا به‌شداری کـــردوه. * جیهان ئیبراهیم خـــــــــــــــــــه‌یات هونــــــــه‌رمه‌ندێکی گۆرانی بیژه‌و خاوه‌نی ده‌نگێکی دڵگیره‌و تا ئیستا به‌رهه‌مه‌کانی لـه دوتۆی دوو سیدیدا پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ر کردوه خاوه‌نی ده‌نگێکی خۆش و چه‌نده‌ها کلیپی گۆرانی جوانـــه له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کاندا . * کیژان ئیبراهیم کچه ده‌نگ خۆشێکی زۆر بـــه توانایه و ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی چوته‌وه سه‌ر ڕێباز‌و و رێچکه‌ی باوکی ، خۆێندکاری په‌یمانگای هونــــــــــــه‌ره جوانه‌کانی سلێمانیه به‌شی مۆزیکا . * ژیان ئیبراهیم کچه ئه‌کته‌رێکی کوردی به توانایه کــه ماوه‌ی چه‌ندان ســـاڵـــــــــــــه ڕۆڵێکی گرنگ و به‌رچاوی هه‌یه لـــــــــــــــــــه هونه‌ری شانۆ و دراما‌و فیلمی کوریدا ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانه‌و له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رقاڵی ته‌واو کردنی خۆێندنه لــــه ئه‌کادیمای هونه‌ره جوانه‌کان به‌شی نواندن..!!
هه‌زاران سه‌ڵاو لـــــــــــــه گیانی پاکی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات و سه‌بـــــــــــــــوری و دڵنه‌وایش بۆ هه‌موو کوڕ‌و کچه‌کانی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی..
تێبینیی: زۆر سوپاسی هاوڕیم کاک گۆران ئیبراهیم خه‌یات ده‌که‌م که زۆر یارمه‌تی دام.
یانزه‌ی مانگی یونی ساڵی 2008 شاری بۆرۆس / سوید
|